پێشبینیە ترسناکەکانی بابا ڤانگا

18/07/2020

دكتۆر سیروان حەسەن

ڤانگيليا بانديفا غوشتيروفا ناسراو بە داپیرە ڤانگا یان بابا ڤانگا ئافرەتێکی نابینای نەخوێندەوار بوو لە سالی ١٩١١ لە ولاتی بوڵگاریا لە دایک بووە و لە سالی ١٩٩٦ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.

بە ھۆی پێشبینیە گرنگەکانی ناوبانگی جیھانی دەرکردوە. لە خێزانێکی ھەژار پەروەردە بووە و نەخرابوە بەر خوێندن، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا توشی رووداوێکی سەیر بوو کاتێک بۆ ماوەی چەند رۆژێک ديار نامێنێت وە نرگەێتەوە بۆ ماڵ، دوای دەرکەوتنی گێرایەوە کە توشی گێژەڵۆکە و گەردەلولێلکی گەورە بووە و خۆڵێکی زۆر چووەتە چاویەوە و بوەتە ھۆی کوێر بوونی وە بە کوێری مایەوە تاکو مردنی لە سالی ١٩٩٦ .

لە ژیانیدا پێشبینی زۆر بەسەرھات و کارەساتی ترسناکی کردوە لە سەرئاستی جیھان و لە ٨٥٪‏ پێشبینیەکانی ھاتۆتە دی، بوەتە مايەی گرنگی پێدان زۆربەی سەرۆک ولاتانی جیھان.

زۆربەی زۆری پێشبینیەکانی لە چوارچێوەی مردن و جەنگ وکاره‌ساتی سروشتیدا بووە گرنگترینیان : ــ

پێشبینی کارەساتی نقوم بوونی ژێرئاوی (غواصة) روسی K141 Kursk ی کرد لە مانگی ئابی ١٩٩٩ دەبێت ئەوەبو لە سالی ٢٠٠٠ نقوم بوون رویدا .

پێشبینی شەڕی جیھانی سێیەمی کردبوو لە سالی ٢٠١١ دوای قەیرانی دارایی جیھانی و کوشتنی ٤ سەرۆک ولات.

پێش مردنی وتبووی ترس ترس ھەردوو برا ئەمریکیەکە دەڕوخێن بە ھۆی ھێرشی باڵندەی زریپۆشەوە کە مەبەست لێی روخانی ھەردوو تاوەری بازرگانی جیھانی لە ئەمریکا بە ھۆی ھێرشی فرۆکەوە وە لە سالی ٢٠٠١ روویدا. .

پێشبینی کرد کە کەسێکی رەش پێست دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا دواتر لە سالی ٢٠٠٨ باراک ئۆباما بوو بە یەکەم سەرۆکی رەش پێستی ئەمریکا.

جیھانی ئاگادار کردەوە کە لەشکرێکی گەورە دێتە کایەوە و چەند شوێنێک بە زەبری کوشتن بڕین داگیر دەکات لە ژێر ئالای ئیسلام و خلافە دەگێرێتەوە، داعش لە سالی ٢٠١٤ لە سوریا و عێراق دەرکەوت .

پێشبینی کرد کە لە ئەوروپا کشانەوە روودەدات دواتر بریتانیا لە یەکگرتوی ئەوروپا دەرچوو.

پێشبینی بلاوبونەوەی ڤایرۆسێکی کوشندەی کرد لە سالی ٢٠٢٠ ئەوە بوو ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی لە سەرتاسەری جیھاندا بلاوبوەوە .

دەڵێ لە سالی ٢١٦٤ گیانداران دەگۆرێن بۆ نیمچە مرۆڤ.

پێشبینی کردوە کە برسێتێ لە جیھاندا نامێنێ لە سالی ٢٠٢٥-٢٠٢٨ .

دەڵێ لە سالانی نێوان ٢٠٣٣-٢٠٤٥ سەھۆڵی جەمسەرەکانی گۆی زەوی دەتوێتەوە و دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو و دروست بوونی لافاوی زۆر .

دەڵێ لە داھاتودا شارێکی گەورە بە تەواوی لە ژێر ئاو دروست دەکرێت و شتی شاراوە دەردەکەوێت .

پێشبینی کرد کە لە سالانی نێوان ٢٠٧٢-٢٠٨٦ سۆشیالیزم گەشە دەسێنێت و چینایەتی نامێنێت .

پێشبینی کردوە کە لە سالی ٢٢٨٨ مرۆڤ دەتوانێت گەشت لە ریگەی کاتەوە بکات (سفر عبر الزمن) .

لە سالانی ٢٨١٦-٣٨٧٦ مرۆڤ وەکو دڕەندە دەژێت و چاوەرێ دەکرێت کە ئاینێکی نوێ بێت ومرۆڤ رزگار بکات.

دەڵێ لە ساڵی ٢٣٤١ گۆی زەوی بە کەڵکی ژیان نامێنێت بە ھۆی روودانی چەند کارەساتێکەوە و مرۆڤ روو لە ھەسارەکانی تر دەکات بۆ بەردەوام بوونی ژیان وە روو بە ڕووی جۆرێکی تری جەنگ دەبێتەوە.

لە سالی ٤٣٠٢ مرۆڤ دەبێتە نەمر بە ھۆی ھاوکاری بونەوەری ئاسمانیەوە (کائنات فضائیة) وە دەتوانێت لە گەڵ خوادا قسە بکات .

پێش مردنی لە تەمەنی ٨٥ سالیدا پێشنینی کردوە کە گەردوون لە سالی ٥٠٧٩ کۆتایی دێت .

وەسفی سالی ٢٠٢٠ ی کردووە كە ساڵیکی تەم ومژاوی و پڕ کارەساتە لەوانە :

  • فلادیمێر بۆتین سەرۆکی روسیا تیرۆر دەکرێت لە ناو کرملن بە دەستی یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی

• سەرۆکی ئەمریکا بە نەخۆشیەکی نەزانراو بە ھۆی دروست بوونی لوویەک لە مێشکی ڵاڵ دەبێت

• بەرپابوونی جەنگێکی کیمیایی گەورە لە کیشوەری ئەوروپا و داروخانی ئابوری کە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی پڵنگی سووری ئاسیا (مەبەستی چینە) وەکو ھێزیکی ئابوری گەورەی جیھان

• روودانی تسۆنامیەکی زۆر گەورە لە کەنارەکانی ئاسیا زۆر گەورەتر لەوەی سالی ٢٠٠٤ روویدا کە بوە ھۆی کوشتنی زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار مرۆڤ

• شەرێکی بەرفراوان و بێ سەروبەر بەرپا دەبێت لە نێوان ولاتانێ رۆژھەلات و بۆ ماوەیەکی درێژ بە ھۆی ئەو پێش بینیانە بابا ڤانگا خرایە ژێر چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی دەرکەوت کە توانایەکی ناسروشتی بەھێزی ھەیە لە ھیج کەسێکی تردا نێە، وتویەتی توانام ھەیە پەیووندی لە گەل بونەوەری دەرەوەی زەویدا بکەم و دەتوانم تەنھا بە دەست لێدانی لەش ھەموو تەمەنی مرۆڤەکە ببینم وەکو فلمێک لە پیش چاوم.