07:26 - 30/11/2019
مه‌زڵوم كۆبانێ باسی سەردانە چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ده‌كات
فه‌رمانده‌ی گشتی
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا باس له
پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو
ناوچه‌یه‌ی هه‌سه‌ده شه‌ڕده‌كات له‌پێناو بەدەستهێنانەوەی، جگه له‌وه‌ش باس له
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بانگهێشتكردنی بۆ
كۆشكی سپی ده‌كات.
مه‌زڵوم كۆبانێ،
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "عه‌ره‌بییه"
باسی له‌ڕه‌وشی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستان كرد‌و وتی، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا
له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵام توركیا به‌رده‌وامه له پێشێلكارییه‌كانی
بۆسه‌ر خاكی سوریا، به‌تایبه‌ت له هێرشكردنه سه‌ر عه‌ین عیسا و ته‌ل ته‌مر به‌ڵام
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده به توندی وه‌ڵامی توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی
ئۆپۆزسیۆنی سوریای دایه‌وه، ئه‌وانیش ناچاربوون هێرشه‌كانیان ڕابگرن، ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه شه‌ڕ ڕاگیراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین توركیا هێرش
ئه‌نجامبدات چونكه خواستی فراوانخوازی و داگیركاریی زیاتری هه‌یه.
مه‌زڵوم كۆبانێ
وتیشی، "ته‌ل ته‌مر و عه‌ین عیسا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده دایه و هه‌ر
به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه
جیاوازه‌كان، بۆیه ئێمه تا كۆتایی شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و دوو شوێنه ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره‌ی ده‌گوترێت توركیا پاش هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا هێرشیكردوه‌ته
سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان وتی "ئه‌وه ڕاسته و به ڕوونیش به‌ئه‌مریكامان گوت،
ئه‌وان پاش كشانه‌وه‌یان له دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی، ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م
فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردن كرده‌وه، به ئه‌مریكییه‌كانمان گوت ئه‌وه
ڕێنمایی تره‌مپ بوه و توركیاش هێرشی ئه‌نجامداوه".
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا
خیانه‌تی له‌كورد كرد بۆ هێشتا به‌رده‌وامن له‌كاركردن له‌گه‌ڵیان؟
ده‌رباره‌ی ئه‌و
پرسیاره‌ی بۆ هێشتا هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه له‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای
خیانه‌تی ئه‌وان له كورد فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت "ئه‌و پرسیاره
گرنگه و هه‌مووان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كێشه‌ی سوریا بوه‌ته كێشه‌یه‌كی
نێوده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی به‌هه‌مانشێوه نێوده‌وڵه‌تییه، بڕوامان وایه
بوونی لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، ئێمه له‌گه‌ڵ
كشانه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌مریكا نین له‌سوریا تا نه‌گه‌ینه چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كان،
چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌مان به ئه‌مریكییه‌كان گوتووه".
ئه‌مریكییه‌كان
جگه له نه‌وت ستراتیژی دیكه‌یان به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یه؟
مه‌زڵوم كۆبانێ
باس له‌وه‌ده‌كات، واشنتۆن ستراتیژێكی ڕوونی له‌باره‌ی سوریاوه نییه‌و ئه‌وان
تێده‌گه‌ن له‌وه، به‌ڵام بونیان وه‌ك هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریا به گرنگ ده‌زانێت.
په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی
تره‌مپ و كۆبانێ
یه‌كێكی دیكه له‌بابه‌تی
نێو چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی مه‌زڵوم كۆبانێ، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی دۆناڵد
تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده.
به‌وته‌ی مه‌زڵوم
كۆبانێ، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باسیان له‌ڕاگرتنی هێرشی توركیا بۆسه‌ر
هه‌سه‌ده كردووه، هه‌روه‌ها داوایانكردووه ئه‌مریكا پلانێكی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی كورد له‌سوریا هه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ به‌ڵێنی له‌وباره‌یه‌وه
پێداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی
ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ
هیواخوازبووه ئه‌و له ئه‌مریكا ببینێت، مه‌زڵوم كۆبانێ ده‌ڵێت ئه‌ویش به ئه‌رێنی
وه‌ڵامی ئه‌و خواسته‌ی تره‌مپی داوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی
ئاخۆ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا توركیا كار بۆ ده‌ستگیركردنی ناكات؟ كۆبانێ
ده‌ڵێت "بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی
گونجاو بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌م".
مه‌زڵوم كۆبانێ به
جه‌ختكردنه‌وه‌وه ده‌ڵێت، كورد هه‌گیز ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ٢٠١١ واتا به‌ر له
شه‌ڕی نێوخۆیی سوریا و دۆخه‌كه وا نابینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕوینه‌دابێت، ده‌شڵێت
"نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ئێمه كه له ڕژێمی سوریای داواده‌كه‌ین بریتییه له لامه‌ركه‌زیه‌تی
سیاسی، هه‌روه‌ها دانپێدانان به‌ئیداره‌ی خۆسه‌ری كورد له ڕۆژئاوا و پێویسته ئه‌وه
به‌فه‌رمی بناسێندرێت".