چاوپیکەوتن

10:23 - 11/05/2021

" ڤاکسینە چینیەکەش لە ڕووی سەلامەتیەوە لە ڤاکسینەکانی تر باشترە بەڵام کاریگەری کەمترە "‌

پەیسەر

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت وا دەستکراوە بە پـێدانی دۆزی دووەمی ڤاکسینەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئێسا خەڵکی زیاتر لە جاران بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە ڕوو لە بنکەکان دەکەن.

"دەستکراوە بە پێدانی دۆزی دووەم "
لە سەرەتای وتووێژەکەدا بریکاریوەزارەتی تەندروستی هەرێم دەربارەی گەیشتنی ڤاکسین بۆ هەرێمی کوردستان وتی" بەڵێ ڤاکسینەکان وەکو پێشتریش ئاماژەی پێدراوە ئەو سێ جۆرەیە کە حکومەتی عێراقی بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات کە ئەوانیش سینۆفارم و ئەسترازێنکا و فایزەر، زیاتریش هاوڵاتیان پرسیاریان لەسەر دۆزی دووەم هەبوو بۆ ماوەی سێ هەفتە مەسەلەی سینۆفارم لەگەڵ فایزەر بە تایبەتی چونکە ئەسترازینکا ماوەیەکی دوورودرێژترە لە دوو بۆ سێ مانگە، لە ئەمڕۆ و دوێنێوە سلێمانی دۆزی دووەم دەستیپێکردووە، هەولێر و دهۆکیش لە بەیانیەوە دەستپێدەکەن بۆ دۆزی دووەمی ئەو ڤاکسینانەی کە لێدراوە پێشتر و کاتەکەی هاتووە بەکار بهێنرێت."
سەبارەت بە دواکەوتنی ژەمە دووەمی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان د. ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی" دواکەوتنێکی وانییە، یەکەم جار کە ڤاکسینەکان لێدراو سەرەتا چینیەکە بەدیاری بڕێکی کەم هات لە ڕێگەی کونسوڵگەری چینەوە دواتر کە ئەسترازێنیکا هات کۆمەڵێک قسە و باسی لەکەناڵەکانی دنیای دەرەوە و وەستانی لەلایەن هەندێک وڵات و بەکارنەهێنانی ئەمە دوودڵیەک و ترسێکی زۆری لای هاوڵاتیان دروستکرد بۆیە سەرەتا هەموویان پەرۆشی ڤاکسینی فایزەر بوون بێت کە فایزەرەکە هاتوو و وردە وردە ئەویش هەندێک نیشانەی سادەی دوای لێدانەکەی هەیە کە تا و ئازاری قۆڵ و کۆمەڵێک شتە، بەشێک لە هاوڵاتیان توانیوییانە تێبگەن کە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەسترازێنیکا و فایزەر نییە."

" ڤاکسینە چینیەکەش لە ڕووی سەلامەتیەوە لە ڤاکسینەکانی تر باشترە بەڵام کاریگەری کەمترە "
بریکاری وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەلامەتی جۆرەکانی ڤاکسین کرد، لەو ڕوەوە وتی" ڤاکسینە چینیەکەش (سینۆفارم) ئەو خراپە نییە کە باسی لێوە دەکرێت لە ڕووی سەلامەتیەوە لە ڤاکسینەکانی تر باشترە بەڵام لە ڕووی کاریگەریەوە کەمترە بۆیە نزیکەی هاوڵاتیان مەترسیان کەمترە و بە شەپۆلێکی بەربڵاوتر ڕووبەڕووی سەنتەرەکان دەبن بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن ئەمە خاڵێکە لە سەرەتا کەمبوو دواتر خێرابوو، دووەم خاڵ ئێمە سەرەتا بانگەوازمان کرد چەند ڕۆژێک لە دوای یەکەم لێداندا ئێمە ئەو ئەپلیکەیشنەی وەزارەتمان داناوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان وەکو فیزەکارتێک بەکاربهێنن وەکو پاسپۆرتێک بۆ سەفەرکردن یەکەمجار هاوڵاتیان بەکاریان نەدەهێنا سەرەتا لە هەولێر زیاتر بەکاردەهێنرا دواتر وردە وردە لە سلێمانیش ئەمەش بۆخۆی هۆکارێکی ئەوە بوو کە تۆزێک ئەم شتانە ناڕێکی یاخود وەکو پێویست ژەمەکانیان دانەئەنرا بۆ وەجبەی دووەم بەڵکو بە خەڵکی تر دەدرا بەڵام ئەمانە ڕێکخراونەتەوە وەکو باسمکرد سلێمانی و هەولێر و دهۆک دۆزی دووەم لێدەدرێت، دواکەوتنەکەشی چەند ڕۆژێکی کەمە و لە ڕووی زانستیەوە گرفتی نییە."

"لەسەر کەیسی دوو هاوڵاتی کە دەوترێت بەهۆی ڤاکسینەوە بووە لێکۆڵینەوە دەکرێت "
د. ڕەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەی بەوە کرد ئێستا بەدەمەوەهاتنی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین باشترە، لەو ڕوەوە دەڵێت" ئێستا باشترە هاوڵاتیەکی زۆر بەرەو ڕووی وەرگرتنی ڤاکسینە چینیەکە دەڕوات دەزانێت لە هەمووی سەلامەترە هەرچەندە کاریگەریەکەی کەمترە، فایزەر و ئەسترازێنیکا ئەو جیاوازیەی نییە کە باس لەوە دەکرێت خەستبوونەوەی خوێن دروستدەکات هەمان ڕێژە دەیکەن هەرچەندە چەند حاڵەتێکی سادە کێشەی تێدایە لە کۆیە کەسێک مرد لە دوای لێدانی ڤاکسینەکە و لە سلێمانیش کەسێک توشی شەلەل بووە ئەوە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچووندان تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە."

"ناتوانرێت بوترێت پەیوەندی نییە و ناشتوانرێت دڵنیایی هەبێت کە هۆکارەکەی ڤاکسینەکەیە "
واتە ئەو دوو کەیسەی باستکردپەیوەندی هەبوو بە وەرگرتنی ڤاکسینەکەوە؟ لە وەڵامدا د. ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی" یەکەم ناتوانرێت بوترێت پەیوەندی نییە و ناشتوانرێت دڵنیایی هەبێت کە هۆکارەکەی ئەوەیە، ئەوەی کۆیە کەمردووە ئەوە ناتوانرێت بسەلمێنرێت چونکە کەسەکە مردووە و هەندێک شیکاری بۆ دەکرێت بەڵام هەندێک شیکاری هەیە بە ئاسانی بەدەست ناگات، دووەمیش نەک لای ئێمە هەتا ئێستا لە دنیاشدا ناتوانرێت بە ئاسانی لە ماوەیەکی کورتدا دوای بەکارهێنانی ئەم جۆرە ڤاکسینە یان هەرجۆرە ڤاکسینێکی تر بڕیار بدرێت کە هۆکارەکە ئەمەیە بۆ خەستبوونەوەی خوێنەکەش کە لە بەریتانیا ئەسترازێنیکا چەند کەسێکی کوشت لەوەش ناتوانرێت دڵنیا بن(WHO) ڕوونکردنەوەی دا، ئەوەی سلێمانی من لەگەڵ کەسوکاری نەخۆشەکە پەیوەندیان پێوەکردووم و قسەم لەگەڵیان کرد و هەم لەگەڵ بەرپرسی ئەو تاقیگەی سلێمانی لە شیکاریکەیە، شیکاریەک ماوە بکرێت بۆئەوەی لەوە دڵنیابنەوە کە ئەم هۆکارەیە بۆتە هۆی ئەم شەلەلە."
بریکاری وەزارەتی تەندروستیهەرێم ئەوەشی وت " ئەوەی شیکاریەکە ڕۆژی پێنجشەمە داوایانکردبوو بچێتە دەرەوەی وڵات بیکات لە هەوڵی ئەوەدابووین کە خۆمان سامپڵەکەی لێوەرگرین و حکومەت بینێرێت نەک هاوڵاتیەکە وەکو باسمکرد هەموو شتێک لەبەردەستدا نییە دڵنیابین لەوە بەڵام ئێستا داواکراوە شیکاریەکی تری بۆ بکرێت و سامپڵی لێوەرگیرێت و بچێتە دەرەوەی وڵات تورکیا بێت یان ئوردەن لەوێ ئەگەر ئەو شیکاریە بەو ئەنجامە بێتەوە کە چاوەڕوانکراوە ئەوا دەکرێت بلێێین بەڵێ هۆکاری ئەو شەلەلیە ئەوەیە بەڵام ناکرێت و ناتوانرێت لە ئێستادا ئەو قسەیە بکرێت."

"پاراستنی مافی بەکارهێنەرانی ڤاکسین لە حاڵەتی دەرکەوتنی دەرئەنجامی نێگەتیڤی ڤاکسینەکە"
ئایا هیچ گەرەنتییەک هەیە بۆ ئەوکەسانەی توشی لێکەوتە خراپەکانی ڤاکسین دەبن؟ لە وەڵامدا بریکاری تەندروستی هەرێمی کوردستان وتی" ئەمە ڕێکاری خۆی هەیە ئەو جۆرە کارانە و یاخود لێپێچینەوە و غەرامەکردنی ئەو شوێنانە کارێکی ئاسان نییە بەڵام کۆمەڵێک (regulations) ڕێکاری خۆی هەیە کە هەم کۆمپانیاکە و هەم (WHO) دەبێت یەقین ببنەوە کە بەڵێ ئەمە هۆکارەکەیەتی وەکو وتم ئەگەر ئێمە بتوانیین یەکلایی بکەینەوە ئەو کاتە بە دۆکیومێنت یەکلاییی دەبێتەوە ئەو کاتە حکومەتی هەرێم دەتوانێت لە ڕێگەی WHOوە لە ڕێگەی بەغدادیشەوە ئەو کاتە داوا یان سکاڵا تۆماردەکرێت، ئەنجامەکە بەپێی یاسا چی دەردەچێت ئەو کات ئێمە هاوکاردەبین و پەیوەندیشمان بە ڕێکخراوی WHO کردووە حاڵەتی وەها هەبێت وەکو وتم ڕێکار و ڕێکخستنی خۆی هەیە کە دۆکیومێنتەکان کران و ئامادەبێت دەتوانیین جێبەجێی بکەین، وە لەگەڵ بەغدادیش بە هەمان شێوە لەسەر خەتیین. WHO لەکوردستان نوێنەری هەیە و بێگومان لە بەغدادیش سەرپەرشتی دەکەنبە هەردوولا ئیشمان کردووە."
د. ڕەهێڵ فەرەیدوون ئەوەشی وت" وەکو وتم لەلای خۆمان هەندێک ڕێکار هەیە لەوانەیە بە ئاسانی جێبەجێ نەکرێت بەڵام ئەم حاڵەتە حاڵەتی نێودەوڵەتیە لەبەر ئەوە وەکو باسمکرد پەیوەندیمانکردووە بەلایەنە پەیوەندیدارەکان و لە هەوڵداین کە ئەمە یەکلایی ببێتەوە و دوای ئەوە چ جۆرە ڕێکارێکی یاسایی تر بگرینەبەر، بەڵێ هاوڵاتیان پێویست بە ترس ناکات چونکە ئەو کەسە لێیداوە دڵنیام ڕێژەیەکی بەرچاو لێیداوە لەو ڕێژەیەش جگە لەو دوو حاڵەتە کە ئەویش ناتوانرێت جارێ بسەلمێنرێت ئەوەیە چ ئەو کەسەی کە لە کۆیە کۆچی دوایی کرد و چ ئەو نەخۆشەی لە سلێمانی توشی ئیفلیجی بووە بەڵام هیچ شتێکی تر نەکراوە ، وە بنەمایەکی زانستی هەیە بۆ نموونە ئەم ڤاکسینانە لە یەک ملیۆن چوارکەس هەتا ئەوپەڕی حەوت کەس ئەگەری ئەوەی هەیە توشی لێکەوتەی قورسی بکات لە خەستبوونەوەی خوێن یان شتی دیکە، وە ئەگەر ئەم کەیسانە یەکلایی ببێتەوە ئەو کاتە شتی تازەتر دەبێت و پێویستە کۆمپانیاکە و WHO ش و کۆمەڵێک شوێنی تر ئیشی لەسەر بکەن چونکە هەتا ئێستا زیاتر باس لە خەستبوونەوەی خوێن دەکرێت لە دوای لێدانی ڤاکسینەکە بە تایبەتی ئەسترازێنیکا و ئەوەی لە ئەوروپا ڕووەیدا، وە هەندێک لێکەوتەی تر ناتوانرێت بسەلمێنرێت بەڵام کە سەلمێنرا ئەو کاتە دەتوانرێت ئیشی یاسایی خۆی لەسەربکرێت."

"بەغداد خەریکی گرێبەستێکی ترە بۆ کڕینی پێکوتەی فایزەر"
د. ڕەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەیبەوەشکرد" ئەوەندە ئاگادارین بەغداد ئێستا خەریکی گرێبەستێکیدیکەشە و لە تەواوبووندایە لەسەر فایزەر بۆ پێکوتەی تر ئەگەر ئەوەش نەکات ئەوەی کە کردوویەتی لە ئەسترازێنیکا و لە سینۆفارمیش گرێبەست دەکات هەفتەی ڕابردوو بە فەرمی سینۆفارم لە زۆر وڵات بەکاردەهێنرا بەڵام کۆتایی هەفتەی ڕابردوو WHO ش پەسەندی کرد و وتی سینۆفارمیش وەکو شەشەمین ڤاکسینی تایبەت بەکۆرۆنا تەواو ئیقرارکراو لە هەموو دنیا بووە بە کڕین و مامەڵە پێکردنی، ئەو گرێبەستانەی کراوە و چینەکەش بەڕێوەیە."

"بەردەوام هەموو ڕۆژانێکی یەکشەممە فایزەر دێت"
دەربارەی ئەوەی ئایا ئەو ڕێژەیەیکە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای کردووە کە هەتا کۆتایی ئەمساڵ هاوڵاتیانیعێراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسین وەربگرن ئایا دەتوانرێت ئەو ڕێژەیە دەستەبەر بکەن 20%؟
وەڵامەکەی د. ڕەهێڵ بەم جۆرە بوو " ئەو بڕەی 20% لەلایەن عێراقەوە دەستەبەرکراوە و ئێستاش بەردەوام هەفتانە هەموو ڕۆژی یەکشەمەیەک فایزەر دێت، وە ئەو دووانەی تریش (ئەسترازێنیکا و سینۆفارم) بەپێی هاتنی گوژمەکانەو بەڵێ بەردەوام دێت و ئەو ڕێژەی 20% ی عێراقیش دابینیکردووە و گرێبەستی کردووە لەسەری."

"کە پێموانییە لەکۆتا لێدوانی ئەواندا ڕۆژانی جەژن کەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ بێت "
سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژن ؟ لە وەڵامدا بریکاری وەزارەتیتەندروستی هەرێم وتی" لەسەر ئەم بابەتە ماوەیەکە منیش و هەم جەنابی وەزیریش و وەزارەتیش بە ڕاستی ئێمە سەرەتا زۆر بە وردییەوە مامەڵەمان دەکرد و قسەی خۆمان دەکرد بەڵام لەکۆتاییدا ئێمە لایەنی بڕیاردەرنیین ئێمە پێشنیازکردنیین لەسەر بنەمای ئەو داتایانەی کە بەردەوام دەخرێنەڕوو لە ڕێگەی سایتی وەزارەت یان لە بەغدادەوە کە پیشانی هاوڵاتیان دەدرێت و لەگەڵ ئەو بارودۆخ و حاڵەتی ئەو نەخۆشانەی کە هەیە لە توشبووەکاندا هەیە لە کوردستاندا ئێمە پێشنیارمانکردووە بەپێی ئەو ڕێکارانە بە هەموو شێوازێک جێبەجێ بکرێت و دەبێت پارێزی بکرێت و ڤاکسینیش هاتووە وەکو لایەنی دووەمی چارەسەر و ئەو شتانەی کە پێشتر وتومانە بەڵام وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵا پێشتر بڕیاریان دابوو دواتر دەسەڵاتیان داوەتە دەست پارێزگار و بەڕێوەبەرە ئیدارییە سەربەخۆکان کە پێموانییە لەکۆتا لێدوانی ئەواندا ڕۆژانی جەژن کەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ بێت."

"هیوادارم جەژن وەکو ڕۆژانی نەورۆز نەبێت کە پێشتر لە مانگی یەکەوە هاواردەکەین لە ناوەڕاستی مانگی سێ و نەورۆزەوە هەڵکشانێکی بەرچاو ڕوودەدات لەتوشبوون بە کۆرۆنا "
د. ڕەهێڵ فەرەیدوون وتیشی" هیوادارم وەکو ڕۆژانی نەورۆز کە پێشتر لە مانگی یەکەوە هاواردەکەین لە ناوەڕاستی مانگی سێ و نەورۆزەوە هەڵکشانێکی بەرچاو ڕوودەدات ، ئێستا ماوەیەکە هەڵکشان نییە ئەو کێڕڤە بە فلاتی دەڕوات، ژمارەکە زۆر زیاد ناکات بەڵێ زیادیکردووە بەرچاودەردەکەوێت بەڵام کێرڤەکە بەرزتر نەبۆتەوە، هیوادارم ئەم هێڵە لە ڕۆژانی جەژندا بەرزتر نەبێتەوە بەڵام ئیتر لەلایەکی دیکەوە لیژنەی باڵا و پارێزگار و بەڕێوەبەری ئیدارە سەربەخۆکان بڕیاریانداوە، ئێمە هەر ئەوەندە دەڵین پابەندی ڕێنماییەکان بن، هەوڵ بدەن قەڕەباڵغی نەبێت، مۆرکی جەژن و وەکو یادێکی کەلتوری و وەکو نەورۆز نییە خەڵک بچێتە سەیرانگا و هاتوچۆکردنی ماڵانە هەوڵبدەن کەمترین بەرکەوتن هەبێت کە چوونە دەرەوە خۆپارێزی بکەن و نەبنە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوە هەر ئەومان وتووە و دەشیڵینەوە لەکۆتایشدا بڕیاردەر ئێمە نیین."

سەرچاوە: VOA