10:00 - 30/10/2019
هه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی، هه‌لێك ده‌به‌خشێته داعش
مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داعش بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی کۆتایی نایەت
و کشانەوەی ئەمریکاش لە ناوچەکە دەرهاویشتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.
لە دیمانەیەکی تایبەتدا
لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمەریکی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور
بارزانی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی بە سەرکەوتنێکی مەزن لەقەڵەم دەدات ، ئاماژەی بەوەشداوە
کوشتنی بەغدادی ماوەیەکی زۆرە ئامانجی زۆربەی ئەندامەکانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی
شەڕی دژی داعش بووە ، کە دەرەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی ژمارەیەک دەزگەی هەواڵگریی
بووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، مەسرور بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێت :
"بێگومان ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو
له شه‌ڕی دژی تیرۆریزم، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی داعش ناگه‌یه‌نێت. لەناوبردنی به‌غدادی
ئامانجی هه‌موو هاوپه‌یمانان بوو، خۆشحاڵم كه ئۆپەراسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی
ئه‌نجامدرا و ئەو تیرۆریستە له‌ناوبرا. ئه‌م ئۆپەراسیۆنه وەکو شتێکی شاراوە و مه‌ته‌ڵێک
بوو . هەر ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رۆڵیان هه‌بوو له‌وه‌ی
به‌شێك له مه‌ته‌ڵه‌كه بدۆزنه‌وه كه سەرەنجام بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆنهکە
سه‌ربکەوێت"
هاوکات سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە نەمانی بەغدادی کۆتایی رێکخراوەکە نیە،
هەرچەندە تووشی هەژانێکی کاتی دەبن، بەڵام وەک لە داعش و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکەش روویداوە کە سەرکردەیەکیان دەکوژرێت
دوای ماوەیەک خۆیان رێکخستووەوە و دەستیان بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە، بۆ نموونە
داعش لە بەهاری رابردووەوە تا ئێستا 300%
کردەوە تیرۆرستییەکانی زیادی کردووە، لە چەند ناوچەیەکی عیراق، جیا لە سوریا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە مەترسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا
کرد ، بەوەی کشانەوەکە دەرهاویشتەی مەترسیداری لە ناوچەکە لێدەکەوێتەوە، لەمبارەیەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دەڵێت:
"ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك رێكخراوه‌كه بخاته
ره‌وشێكی دژوارەوە، به‌ڵام زۆر حاڵه‌تمان بینووه كه سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی رێكخراوه
تیرۆرستییه‌كانی دیکە کوژراون، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه. ره‌نگه
ئه‌مه‌ش هه‌ندێک كاریگه‌ری له‌سه‌ر داعش هه‌بێت، به‌ڵام پێموانییه هه‌ڕه‌شه‌ی
داعش كۆتایی هاتووه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی داعش له‌سه‌دا
300 زیادیانكردووه. پێموایه هه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی، هه‌لێك ده‌به‌خشێته داعش
بۆ ئه‌وه‌ی بە قازانجی خۆی بیقۆزێته‌وه. بۆیه پێموایه پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی
ناوچه‌كه ده‌رفه‌تێك ده‌داته داعش تاوه‌كو بۆ قازانجی خۆی سوودی لێ وەربگرێت."
لە کۆتایی دیمانەکەشدا،
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، هۆشداری لە قۆستنەوەی بۆشایی ئەمنی
لە لایەن داعش دا، بەتایبەتیش دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ و کشانەوەی
هیزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، بەوەی ئەو هەنگاوە دەرفەت بە داعش
دەدات جارێکی دیکە خۆی رێکبخاتەوە، دووپاتیشی کردوەتەوە، کە هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی
داعش و تیرۆر بە گشتی هەرماون و دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت بۆ ئەوەی زەمینەی
بەهێزبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان نەرەخسێت.