چاوپیکەوتن

03:40 - 17/11/2019

ئەگەری هەیە گورزێکی گەورەی بەرکەوێت‌

پەیسەر

تورکیا هەم دوژمنایەتی کورد دەکات، هەم لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا گیریخواردووە، دیار نییە ڕزگاری دەبێت یان نە. ئەگەری هەیە گورزی گەورەی بەرکەوێت.

جەمیل باییک بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا کرد.

باییک دەڵێت، "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی جیهانی سێیەمین بەڕێوە دەچێت. دوو لایەنی سەرەکی ئەم شەڕە هەیە. لایەنەک بۆ جیهانە و لایەنەکیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک هەرێمەکانی دیکەی جیهان نییە. خاوەن تایبەتمەندیەکە. هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی جیهانە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هاوسەنگی جیهان بناغەیە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕ و تێکۆشانێکی گەورەدایە. گۆڕانی زۆر دروست بوو و زیاتریش دروست دەبن. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی هەرێمەکە، دەسەڵاتەکانی هەرێمەکە وەک پیشووتر نابن. ئەو ستاتۆیانەی بەر لە جەنگی جیهانی سێیەمین هەبوو، نامێنن. گۆڕانکاری دروست دەبێت. دۆخێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخوڵقێت.

لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا دوو بەرەی دژی یەکتر هەبوون. بەرە دەسەلاتدارەکان دژی یەکتری شەڕیان دەکرد و دواتر ستاتۆیان دروست کرد. لە جەنگی جیهانی سێیەمیندا بینرا ئیدی وەک پیشووتر بەرەی دژبەیەک بوونیان نییە. دەسەڵاتدارەکان هەم لەدژی یەکتری شەڕ دەکەن و هەم بەیەکەوە لە پەیوەندیدان. هەروەها گەلانی هەرێمەکە ڕێکخستنیان لە ئاستێکی بەرزدایە و تێدەکۆشن. واتە ستاتۆی نوێ بە تەنها لە لایەن دەسەڵاتدارەکانەوە دروست نابێت. دەسەڵاتدارەکان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان ستاتۆ دروست بکەن. تێکۆشانی گەلان کاریگەری لەسەریان دروست کردووە. بەو هۆیەوە هاوسەنگی و ستاتۆی نوێ لەسەر ئەو بناغەیە دەبێت. واتە تێکۆشانی گەلان کاریگەری لەسەریان دروست دەکات.

شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک تەنها هاوسەنگی و ستاتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر جیهانیش دروست دەکات
هاوسەرۆکی کەجەکە ڕاشیگەیاند، "دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەموو شتێک بە ناوی کورد و کوردستان لەناوببات. دەیەوێت کورد نەمێنێت. ئەوانەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکێشی سیستم دەکەن، نایانەوێت کورد بە تەواوی لەناو بچێت. پێشتر سیاسەتیان پشتگیریکردن بۆ لە تورکیا. بەڵام لە ئێستادا گۆڕاوە، کورد تێگەیشتوون و تێدەکۆشن. بەو هۆیەوە وەک تورکیا لەگەڵ کورد هەڵسوکەوت ناکەن. بەڵام دەیانەوێت کورد لە خزمەتی ئەواندا بێت. ئەمەش بووە هۆی ناکۆکی نێوان ئەوان و تورکیا. ئەوان وەک یەکتری بیرناکەنەوە. یەکێک دەیەوێت لەناو ببات و یەکێکیتر دەیەوێت لە خزمەتی خۆیدا بەکاریان بهێنێت. ئەمەش بووەتە هۆی ناکۆکی نێوانیان، بەڵام ناکۆکیەکان تاکتیکین. کاتێک گەل تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبات، یەکسەر بەرامبەریان دەوەستنەوە. نمونەکەش ڕۆژئاوایە.

گرنگی یەکبوونی گەلان
گەلانی هەرێمەکە بەیەکەوە خەبات دەکەن. لە ڕۆژئاوا دۆخەکە دەبینرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەمەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێشەوە دەچێت. لەبەرئەوەی ئەگەر گەلان بیانەوێت ئەنجامێک بەدەست بێنن، پێویستە بەیەکەوەبن.  شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوەدەچێت.

سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست ئەگەر بیەوێت بێ گەلان هاوسەنگی و ستاتۆ دروست بکات، گەلان قبوڵیناکەن و دژی دەوەستنەوە.

گەلانی هەرێمەکە ئیدی کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن و بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن. ئۆجالان بۆ مرۆڤایەتی و گەلان، پارادیگمایەکی نوێی خوڵقاند. ئەو پارادیگمایە، پشت بە دەوڵەت و دەسەڵات نابەستێتەوە. خۆسەری دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک قبوڵ دەکات. ژیانێکی ئازاد لەسەر بناغەی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی ژن دروست دەکات. ئەمەش لە ڕۆژئاوا جێبەجێکرا. کاریگەری لەسەر گەلانی هەرێمەکەش کرد. کاریگەری لەسەر جیهان دانا. ڕۆژ بە ڕۆژ جیهان خاوەنداری لێدەکات. بەو هۆیەوەی لە دیدی ئۆجالان جیهان و ژیانێکی نوێ دەبینن. گەل و بزوتنەوەکان ئەو پارادیگمایە وەک بناغە دەبینن، ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێز دەبێت. بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارەکان چی دەکەن ناتوانن خەباتی گەلان ئاستەنگ بکەن.

پێویستە گەلان دەستکەوتی نوێ بەدەست بهێنن
هێز و گەلانی هەرێمەکە نابێت بە تەنها خۆیان بپارێزن. تایبەتمەندی جەنگی جیهانی سێیەمین ئەوەیە هەموو کەسێک دەیەوێت بەرژەوەندیەکانی بەهێز بکات. دەستکەوتەکانیان زیاتر بکەن و دەستکەوتی نوێ بەدەستبهێنن. گەل و شۆڕشگێرەکان پێویستە لە جەنگی جیهانی سێیەمیندا زیاتر کار بکەن و تێبکۆشن. پێویستە لە گەڕەک، کۆڵان، گوند و شارەکان خۆیان بەڕێکخستن بکەن. دیموکراسی بنەڕەتی دروست بکەن. دیموکراسی هەرێمی بخوڵقێنن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجام بەدەست بێنن.

دەوڵەتی تورکیا بۆ هەموو گەلان و هیزە دیموکراتەکان دوژمنێکی سەرەکیە. پێویستە کورد و گەلانی تر لەم راستیە باش تێبگەن. لەدژی دەوڵەتی تورکیا بەیەکەوە تێبکۆشن. ئەو کاتە دەتوانن ئەنجام بەدەست بێنن. گەلانی هەرێمەکە پێویستە هێزەکانیان بکەن بە یەک و تێبکۆشن. ئەو کاتە ئەنجام بەدەست دێنن.

ئەمریکا و ڕووسیا بۆ قڕکردنی کورد رێگەیان بە تورکیا دا
ئەمریکا هەوڵیدا هەم تورکیا و هەم کورد لە سوریا بۆ خۆی بەکاربهێنێت. بەم شێوەیە سوریایەکی بەدڵی خۆی دروست بکات. ئەمریکا هیچ کاتێک دەستی لە تورکیا هەڵنەگرت. لەبەرئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە. پەیوەندی لەگەڵ کوردیش بەست، بەڵام درێژەی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا. ئەمریکا هەوڵیدا کورد و تورکیا بەپێی بەرژەوەندی خۆی، بەپیێ بەرنامەی خۆی بەکاربهێنێت و نزیکی خۆیانی بکات. بەڵام تورکیا قبوڵی نەکرد. لەبەرئەوەی تورکیا دوژمنی کوردە. دەیەوێت کورد لەناو ببات. بە شێوەیەکی ئاشکرا دەیوت، یان بۆ من ئەبی یان دوژمنی منی. ئەمریکاش هەوڵیدا لەنێوان کوردانی ڕۆژئاوا و تورکیادا پەیوەندی دروست بکات و هەردووکیان لە خزمەتی خۆی دا بەکاریان بهێنێت. بڕوای نەدەکرد ئەنجام بەدەست نەهێنێت. کاتێک بینی تورکیا قبوڵی ناکات، پشتگریری لە تورکیا کرد. لەبەرئەوەی زیاتر لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندی هەیە. لەبەرئەوەی ئەندامی ناتۆیە. ڕاستە لەگەڵ کورد لەدژی داعش پەیوەندیەکی تاکتیکی دروست کرد. دواتر لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنی کرد و بەو هۆیەوە بۆ ئەوەی هەرێمی ئارام دروست بکات. داوای لە کورد کرد قبوڵی بکات. کورد قبوڵی نەکرد. بەم شێوەیە ڕێگەیدا بە تورکیا هێرشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بکات.
تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە

تورکیا دەیەوێت کورد قڕبکات، هەروەها دەیەوێت دیموکراسی لەناوبەرێت. ئەو سیاسەتەی لە ئێستادا لە دەرەوە بەڕێوەی دەبات، درێژەی سیاسەتەکەیەتی لە ناوخۆ کەلەدژی هێزە دیموکراتەکان بەڕێوەیدەبات. بەو هۆیەوە دەیەوێت لە سوریا کورد قڕبکات و سیستمی دیموکراسی بەهێڵێت. دەیەوێت سوریایەکی وەک خۆی دروست بکات. ئەویش لە ڕێگەی گروپە جیهادیەکانیەوە. دەڵێت، هێزێکی نیشتمانیم بۆ سوریا دروست کرد، واتە سوپایەکی لەدژی سوریا دروست کردووە.

لە سوریا زوو بە زوو ئاشتی و ئارامی دروست نابێت. لەبەرئەوەی تورکیا بە عەقڵیەتی داعش دەستوەردانی لە سوریا کرد. ئاکەپە، هەمان داعشە. ئەو هیزانەی کە ناوی "هێزی نیشتمانی" لێنراوە، داعش، ئەلنوسرەن. چەتەی تالانکەرن، دەکوژن و خرابکاری دەکەن.

تورکیا کەوتووەتە بیرێکی قوڵەوە. ئەمریکا و رووسیا بۆ ئامانجەکانی بەکاریدەهێنن. تورکیا هەروەها دوژمنایەتی کورد دەکات. داعشەکان بەکاردەهێنێت. تاوان لەسەر تاوان دەکات. بە پێی یاسای نێودەوڵەتی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا تاوانە و هیچ کەسێک قبوڵیناکات. کەس پشتگیری لە تورکیا ناکات. ئەو دەوڵەتانەی کە رێگەشیان بە تورکیادا، ناتوانن بۆ گەلەکانیان شیبکەنەوە.

تورکیا هەم دوژمنایەتی کورد دەکات، هەم لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا گیریخوارد، دیار نییە چۆن خۆی ڕزگار دەکات. ئەگەری هەیە گورزی گەورەی بەرکەوێت.