چاوپیکەوتن

04:29 - 20/04/2020

ئامانجی تورکیا لەناوبردنی دەستکەوتەکانی چوار پارچەی کوردستانە‌

پەیسەر

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە باسی ئەوە دەکات، بۆ دوژمنانی کورد، باشترین ڕێگا کە کورد تێکبشکێنن ئەوەیە کە شەڕی ناوخۆیی (براکوژی) لەنێوان هێزە کوریەکاندا دروست بکەن و ئەوەی ئێستا لە زینی وەرتێ ڕوودەدات، بەشێکە لەو پلانە. ئەمە یەکەمجار و دووەمجار نییە دوژمنانی کورد ئەم هەوڵە دەدەن، نزیکەی ١٧٠ ساڵە ئەوە کاری ئەوانە.

ساڵح موسلیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هاوارنیوزی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی زینێ وەرتێ لە هەرێمی کوردستان و باکۆکیەکانی نێوان لایەنە کوردیەکان کرد کە درێژەی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە.

پێویستە ئێمەی کورد ڕێگا نەدەین دوژمن سوود لە ناکۆکیەکانمان وەربگرێت
دوژمنی لایەنەکی کوردی، دوژمنی هەموو کوردێک و کوردستانە. ئەو یاریەی ئێستا لە زینی وەرتێ دەکرێت، ئەمە ١٧٠ ساڵە لەبەرانبەر گەلی کورد دووبارە دەکرێتەوە.

 

بۆ دوژمنانی گەلی کورد باشترین ڕێگا ئەوەیە کە شەڕێکی ناوخۆیی لەناو هێزە کوردیەکاندا هەڵگیرسێننکە بە واتای شەڕی براکوژی دێت. ئەوەی ئێستا لە زینی وەرتێ ڕوودەدات بەشێک لەو پلانەیە. ئەمە جاری یەکەم و دووەم نییە، لە مێژوودا دوژمن هەموو کاتێک ئەو کارەی کردووە.

چ لە ڕۆژئاوا یان لە باشوور یان شوێنێکی تری کوردستان بێت دوژمنان بەردەوامی بە دڕندەیی خۆیان دەدەن و خاوەنی هیچ پێوانەیەکی ئەخلاقی نین. پێویستە ئێمە وەک کورد ڕەخنە لە خۆمان بگرین، پێویستە ڕێگا نەدەین دوژمن سوود لە ناکۆکیەکانمان وەربگرێت. من داوا لە لایەنەکان دەکەم کە وانە لە ئەزموونەکانی پێشوو وەربگرین و کێشە و ئازاری نوێ بۆ کورد دروست نەکەن.

پێویستە ئێمە لێکۆلینەوە لە هۆکاری کوشتنی باوک و باپیر و فەرماندەکانمان بکەین. دوژمنان هەموو کاتێک لەسەر دوژمنایەتی لایەنە کوریەکان و ڕشتنی خوێنی کورد بە دەستی کورد، سیاسەتی کردووە و سوودی بینیوە. پێویستە ئەمڕۆ ئەمە ڕوونەدات. پێویستە ئێمە لەو کردەوە قێزەونە دوور بکەوینەوە. دوژمن هیچ ڕەحمێکی بە ئێمە نەکردووە و ئەو شتەی لە زینی وەرتێ ڕوودەدات قبوڵناکرێت. پێویستە گەلی کورد هوشیار بێت و ئێمە لەو بروایەداین گەلی کورد ئەم یاریانە قبوڵ ناکات.

پێویستە ئێمە خاوەن پرەنسیپ بین
تا دەتوانین نابێت بکەوینە تەڵە و یاریەکانەوە و پیویستە خاوەن پرەنسیپ بین. بە هیچ شیوەیەک لولەی چەکەکانمان ڕوونەکەینە یەکتری. هیچ شتێک نییە کە چارەسەر نەکرێت. بۆیە چارەسەرنەکردنی کێشەکان کاری پارتە دواکەوتووەکانە. ئەگەر ئەو لایەنانەی کە بەشداری لە خەباتی یەکێتی نەتەوەیی نابن، لەگەڵ لایەنەکانی تر لەسەر مێزی دیالۆگ کۆببنەوە، کێشەکە چارەسەر دەبێت.

 

هیوادارم هەموو لایەنەکان بە تایبەتی فەرماندە سەربازیەکانی باشووری کوردستان، ئەو ئاگرەی کە دوژمنان هەڵیانگیرساندووە، بکوژێننەوە.

دوژمن هەوڵ دەدات هەندێک لایەن بخاتە هەڵەوە کە پێشتر ئەو هەڵەیەیان کردبوو. چ لە ڕێگای هێزی پێشمەرگەی باشوور، چ پێشمەرگەی ڕۆژ و چ پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات. دوژمن بۆ ئامانجە قێزەونەکانی هەموو جۆرە ڕێبازێک بەکار دەهێنێت. ئەگەری هەیە هێزە نێودەوڵەتیەکانیش لەم یاریانەدا دەستیان هەبێت. ئێمە دەبینین جیهان بەرانبەر پرسی کورد بێدەنگە، وەک ئەوەی لەبارەی کوردەوە ڕێک کەوتبن. بۆیە پێویستە ئێمەی کورد دەستی یەکگتری بگرین و لە سەر مێزی دیالۆگ دانیشین. لەبەرئەوەی هیچ کێشەیەک لە نێوانماندا نییە کە چارەسەر نەکرێت.

هیچ کوردێک نایەوێت برا کوردەکەی بکوژێت
لە هەموو قۆناغێکدا کە لایەنە کوردیەکان لەیەکتری نزیک دەبنەوە یان یەکێتی نەتەوەیی بەهێز دەکەین، هێرشی سەر کورد زۆرتر دەبێت. لەبەرئەوەی دوژمنان لە یەکگرتن و نزیکبوونی کوردەکان دەترسن. بە تایبەتی ئەم دواییانە زۆر خەباتی ئەرێنی بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردیەکان ئەنجامدراون. بۆیە دوژمن هەوڵ دەدات شەڕی ناوخۆیی لەناو کورددا دروست بکات و ئاگری فیتنە دروست بکات. هەڕەشە لە هەندێک لایەن دەکات و کاریگەری لەسەر هەندێک لایەنی تر دادەنێت و دەیەوێت بۆ بەرژەوەندیەکانی بەکاریان بهێنێت.

 

بەم هەڵوێستە ئەوەی زیان بکات تەنها کوردە.

کورد لە ئێستادا لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە ناسراوە و دەستکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە. دەوڵەتانی جیهان دەیانەوێت مافەکانی کورد بناسن و چاودێری هەڵوێستی کورد دەکەن. لەبەرئەوەی لە ئێستادا کورد خۆی بە قبوڵکردنداوە. بە تایبەتی هەندێک وڵات دەزانن کە یەکێتی کورد لە پارچەکردنیان بۆ ئەوان سوودی زیاتریان هەیە، بۆیە هەوڵ دەدەن خۆیان لە کورد نزیک بکەنەوە.

ئەگەر لایەنە کوردیەکان پشت بە ئێران یان تورکیا ببەستن، دەستکەوتەکانیان دەکەونە مەترسیەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێز لە کورد ناگرێت. بە تایبەتی دوای ئەوەی کە بڕوایان وایە کورد داعشی تێکشکاندووە و جیهان و مرۆڤایەتی پاراستووە.

پێویستە هەموو لایەنەکان و گەلی کورد پێکەوە بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەیی کار بکەن و یاریەکانی دوژمنان پووچەڵبکەنەوە.