عزالدین عمر، شاره‌زاو تایبه‌تمه‌ندى مێژوو تێبینى وه‌رگێڕى كوردى: ئامانج له وه‌رگێڕانى ئه‌م بابه‌ته تێگه‌یشتنه له یارییه‌كى نادروست به كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى ساده و ساكاره‌وه به‌ڵام له‌ژێر عاباو ناو و ناوبانگى ئاینییه‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش تایبه‌ت نیه ته‌نها به‌سه‌رده‌مێكى دیاریكراوى مێژووییه‌وه، ده‌كرێت له‌هه‌رقۆناغێكى ژیان و له‌هه‌ر شوێنێكى ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌دا دووباره‌و چه‌ند باره ببێته‌وه، بۆیه گرنگه هه‌مووان له‌و روداوه مێژووییانه ئاگاداربین بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى ئه‌وانه‌ى پێش خۆمان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، پاشان ، له‌هه‌رجێگه‌یه‌كى ئه‌م وه‌رگێڕانه‌دا ده‌سته‌واژه‌ى ئیخوان هات مه‌به‌ست لێی (اخوان من اطاع الله) یه نه‌ك ئیخوان موسلیمینه‌كه‌ى میسر كه (حسن البنا) دروستیكردوه. له‌به‌ر درێژى ناوه‌كه ته‌نها وشه‌ى ئیخوان دووباره ده‌نوسینه‌وه. كاتێك یارییه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و رووى راسته‌قینه‌ى دامه‌زرێنه‌رانى سعوودیه ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌ركرده‌كان له‌یه‌ك ئاشكراده‌بن، ئیدى مانایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌مانه‌وه نامێنێته‌وه، بۆیه لێره‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێت و پشتیوانى زلهێزه‌كانیش به‌رده‌وام به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه ده‌بێت، له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كۆتایی یاریه‌كه به مانه‌وه‌ى هه‌ندێك و كۆتایی هه‌ندێكى تر ده‌بێت و ژیانیش هه‌روا به‌رده‌وامه- وه‌رگێڕى كوردى. به‌شی سێیه‌م: ده‌ركه‌وتنى رووى راسته‌قینه بۆ سه‌ركرده‌كانى ئیخوان: سه‌ره‌تای ساڵى 1926 حیجاز به‌ته‌واوه‌تى كه‌وته ده‌ستى عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و جیاوازییه فیكرى و شارستانییه‌ى حیجاز هه‌یبوو كه له‌وكاته‌دا خاوه‌نى ته‌له‌گراف و ئۆتۆمبێل و هه‌ندێك پێشكه‌وتنى تر بوو كه‌له عوسمانیه‌كانه‌وه پێیان گه‌شتبوو، له‌گه‌ڵ (نه‌جد)دا كه زۆر له‌دواوه بوون له‌ولایه‌نانه‌وه، لێره‌وه ناكۆكى فیكرى گه‌وره كه‌وته نێوان ئیخوانه‌كان و زانایانى مه‌ككه‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ندین گفتوگۆ‌و بیروڕاگۆڕینه‌وه له‌نێوانیاندا هاته كایه‌وه به‌تایبه‌تى له‌بوارى فیقهیه‌كه‌یدا، ئیخوانه‌كان هاتن هه‌موو گومه‌زیه‌كانى سه‌ر گۆڕى هاوه‌ڵانیان لابرد، هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌و حاجیانه‌ى كه له‌ڕووى مه‌زهه‌بییه‌وه جیاوازبوون له‌مان، هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى كه تیپێكى مۆسیقى میسریه‌كان مۆسیقایان تیایدا لێده‌دا، سه‌ركرده‌یه‌كى میسرى كاتێك بینى ئیخوانه‌كان په‌لاماریان ده‌ده‌ن فه‌رمانى دا ته‌قه‌یان لێبكرێت و له‌و روداوه‌دا 25 كه‌س له ئیخوانه‌كان كوژران، ئه‌م رووداوه یه‌كه‌م به‌ركه‌وته و جیاوزاى نێوان ئیبن سعوود و ئیخوانه‌كان بوو به‌سه‌ركردایه‌تى الجویش و ئیبن بجاد. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1926 دا فیصل ده‌ویش و ئیبن حسلین و ئیبن بجاد له غه‌ت غه‌ت كۆبوونه‌وه هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌یان نوسییه‌وه كه له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا له‌سه‌ر عه‌بدولعه‌زیز كۆیان كردبوویه‌وه، به‌خێرایی هۆزه‌كانى مه‌تیرو عه‌جمان و عوته‌یبه بارودۆخه‌كه‌یان شێواند، له‌وانه‌ش گه‌شتى ئیبن سعود بۆ میسر دواى رووداوى كوشتنى ئیخوانه‌كان له‌لایه‌ن میسریه‌كانه‌وه، گه‌شتى ئیبن فیصل بۆ له‌نده‌ن به‌مه‌به‌ستى دانوستان له ئابی 1926 دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شدانه‌ر (مشرك) ه‌كان لێك درایه‌وه، دانانى باج و گومرگانه له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانى (نه‌جد) ، هه‌روه‌ها ماف درا به شوان و ئاژه‌ڵداره‌كانى عێراق و ئه‌رده‌ن كه له زه‌وى موسڵمانان(وه‌هابیه‌كان)دا ئاژه‌ڵه‌كانیان بله‌وه‌ڕێنن، پاشان ناڕازى بوون به بازرگانى كردن له‌گه‌ڵ كوه‌یتیه‌كان، كه له‌بیروبۆچوونى ئیخوانه‌كاندا به كافر و بێ‌دین ناسرابوون، هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌یان له‌دژى ئالى سعود بڵاوده‌كرده‌وه. له‌راستیشدا سه‌ختگیرى سه‌ركرده ئیخوانیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ته‌كنۆلۆژیا و به‌كارهێنانى له جه‌نگه‌كاندا نه‌بوو، سه‌ركرده‌كانى ئیخوان رووى راسته‌قینه‌ى ئیبن سعودیان بۆ ئاشكرابووبوو له‌و ساڵانه‌ى داوییدا، ئه‌ڵبه‌ت دواى 12 ساڵ له‌جه‌نگ و غه‌زاو شه‌ڕى جۆراوجۆر به‌ناوى ئایینه‌وه، ئه‌وان مه‌به‌سته‌كه‌یان زانیبوو، به‌ڵگه‌كانیان ئه‌وه‌نده رۆشن بوو وه‌ك رۆشنایی خۆر، ئه‌وان دڵنیا بوون له‌وه‌ى یارییان پێكراوه به‌ناوى دیینه‌وه، له‌نێو عه‌قڵى ئه‌واندا بیرى جیهادو تێكۆشان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى ئیسلام هه‌یه‌و له پشتى ئه‌وانیشه‌وه ئیبن سعود رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان ده‌كات و به‌فه‌رمانى ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كات. هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بیدا بگرێت، ئه‌م راسته‌قینه‌یه نوێنه‌رى سیاسی ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا له كوه‌یت له‌وسه‌رده‌مه‌دا ،مێژوونوس هارۆلد دیكسۆن، كه یه‌كێكه له‌وانه‌ى له‌كاتى له‌ناوچوونى ئیخوانه‌كان و چوونیان بۆ كوه‌یت و ئه‌وانیش راده‌ستى ئیبن سعودیان كردونه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: زۆرینه‌ى ئیخوانه‌كان له‌وه تێگه‌یشتن ئیبن سعود بانگه‌شه‌ى ئایندارى له‌ساڵى 1914 دا به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆئامانجى تایبه‌تى خۆى، بۆیه هه‌ستیان به ئێش و ئازارى زۆر كردووه، ئه‌وانیان بۆ ئامانجى خۆیان به‌كار هێناوه، هه‌ربۆیه هیچ هه‌ستێكی پابه‌ندبوون یان پاڵنانیان نه‌ماوه، ئیدى لاى ئه‌وان مه‌لیك عبدالعزیز نه پاڵه‌وانه و نه‌باوكى نه‌ته‌وه‌و گه‌ل. بۆئه‌وه‌ى ئیبن سعود له‌و ئاریشه‌یه ده‌ربازى ببێت، ژماره‌یه‌ك له زاناگه‌وره‌كانى (ریاز)ى بانگ‌كرد به‌مه‌به‌ستى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كانى ئیخوان، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى شه‌رعیه‌تى مانه‌وه‌و به‌ردوامى وێنا جوانه‌كه‌ى وه‌ك سه‌ركرده‌وه سه‌رۆك، یان راستتر وه‌ك –ئیمامێكى پرشنگدار، هه‌ندێك له‌زاناكان زۆرینه‌ى بۆچوونه‌كه‌ى عبدالعزیزیان په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام هه‌ندێك له تۆمه‌ته‌كانى ئیخوانیان به‌راست زانى وه‌ك دانانى باج و سه‌رانه و هه‌ندێك شتى تر، ئه‌ویش په‌یمانى پێدان كه ئه‌و ئاریشه‌یه نه‌مێنێت ئه‌ویش ئه‌و باجانه له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌ڵبگرێت. ساڵى داهاتوو ئیخوانه‌كان ده‌ستیان كرده‌وه به غه‌زاو په‌لاماره‌كانیان و ئه‌مجاره روویان له خاكى عێراق كرد له سنووره‌كانى كوه‌یته‌وه، ئه‌م كاره بووه مایه‌ى نیگه‌رانى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تیش نوێنه‌رایه‌تى به‌ریتانیا له‌كوه‌یت، ئیبن سعود نوێنه‌رى نارد‌و جه‌ختى كرده‌وه كه ئه‌و په‌لاماردانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى پێوه‌ى نیه‌و بێئاگایه له‌وه‌ى رویداوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئیبن سعود په‌ناى برده به‌ر جه‌نگى پڕوپاگه‌نده‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆ بۆئه‌وه‌ى دۆخه‌كه لاى ده‌شته‌كیه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، ئیخوانه‌كان خاوه‌نى شاره‌زایی و تواناى سه‌ربازى گه‌وره بوون، ئه‌م كارانه‌ى ئیبن سعود كارى نه‌كرده سه‌ریان، له رووى راگه‌یاندنیشه‌وه هێرشی كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام له‌پشته‌وه ده‌یویست ده‌ربازى ببێت لێیان. به درێژایی ساڵى 1928 توانى چه‌ندین چه‌رده چه‌كى پێشكه‌وتوو له‌به‌ریتانیا وه‌ربگرێت، ئیبن سعود زۆر هه‌وڵى ده‌دا چاوى به‌سه‌ركرده ئیخوانیه‌كان بكه‌وێت، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له فيسل ده‌ویش و ئیبن بجاد رازى نه‌بوون به‌و چاوپێكه‌وتنه، ئه‌وان دڵنیا بوون له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى رابوردوودا یارییان پێكراوه‌و به‌ناوى دینه‌وه خه‌ڵه‌تێنراون. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا رێك بوون، هه‌ر بۆیه گه‌وره‌سه‌ركرده‌كانى ئیخوان كۆبوونه‌وه به یارمه‌تى ئینگلیزه‌كان تا كۆتایی به ئیبن سعود بهێنن و سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه له‌نێوان خۆیاندا ببه‌خشنه‌وه، بۆچوونه‌كان به‌م شێوه‌یه گه‌ڵاڵه كران، فیصل الدویش فه‌رمانڕه‌واى (نه‌جد) و سوڵتان بن بجاد فه‌رمانڕه‌واى حیجاز، ئه‌حسا بۆ نایق بن حسلین، نندا بن نهیر الشمرى فه‌رمانڕه‌واى حائیل بێت، به‌ڵام ئه‌م ناوه‌ى كۆتایی په‌شیمان بوویه‌وه و پابه‌ندى و دڵسۆزى خۆى بۆ ئیبن سعود دووپات كرده‌وه. جه‌نگى سوبله‌و تێكشكانى ئیخوانه‌كان: له ئان و ساتى ئه‌م رێكه‌وتنه مه‌ترسیداره‌ى سه‌ركرده باڵاكانى ئیخوان دا، عه‌بدولعه‌زیز بانگه‌شه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان كرد كه زاناگه‌وره‌كان و مه‌شایه‌خى عه‌ره‌بی و تیره‌و هۆزه‌كان كۆبكاته‌وه، له‌نێو ئه‌وانیشدا عبدالعزیز جوڵه‌یه‌كى شانۆئامێزى زیره‌كانه‌ى كرد، كاتێك گوتى من واز له كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێنم و كه‌سێك بدۆزنه‌وه‌ى كه جێگه‌ى ئالى سعود بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موویان ئه‌م بۆچوونه‌یان ره‌ت كرده‌وه، گوتیان هه‌موومان پشتیوانیت لێده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تى هۆزه‌كانى (نه‌جد) و ناوچه نزیكه‌كانى (ریاز)، له‌به‌ر هێرشێكى له‌ناكاوى ئیبن بجاد بۆ سه‌ر هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانى سنورى عێراق، بۆیه به‌ریه‌ك كه‌وتن و پیاهه‌ڵشاخان بووه كارێكى ناچارى و روویدا. له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى 1929 جه‌نگى یوبله له‌نێوان ئیخوانه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى فيصل الدویش و ئیبن بجاد و له‌نێوان عبدالعزیز ئالى سعود و زۆرینه‌ى هۆزه‌كانى سه‌ربه‌خۆى روویدا. ئه‌وانه‌ش هه‌ندێك له‌و كه‌سانه بوون كه له ئیبن بجاد هه‌ڵگه‌ڕابوونه‌وه، له‌و جه‌نگه‌شدا فڕۆكه‌كانى به‌ریتانیا هاوكارى و كۆمه‌كى ده‌گه‌یانده هێزه‌كانى ئیبن سعود، ئیتر ئیخوانه‌كان شكان، هێزه‌كه‌ى ئیبن بجاد ته‌فروتوونا بوون. سه‌ركه‌وتنى ئیبن سعود و كۆتایی فیصل الدویش ى سه‌ركرده: هه‌ندێك له دیرۆكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ركرده‌كانى ئیخوان له نموونه‌ى فیصل الدویش و شێخه مه‌تیر و نایف ئب حسلین و شێخ عه‌جمان و سوڵتنا بن حمید و شێخ عه‌تیبه، زۆر به‌توندى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌پێى قسه‌كانى ناصر السعید له‌كتێبی (مێژووى ئالى سعود)، سه‌رپه‌رشتیارانى زیندانى (المصمك) ئازارى سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانى ئیخوانیان داوه به‌ته‌نهایی، ده‌ست و قاچه‌كه‌نیان به‌ستوونه‌ته‌وه‌و كه‌سێكیان بانگ كردووه ده‌ستى خستۆته بینى (قوڕگى) تا بووراونه‌ته‌وه، نان و ئاویان پێنه‌داون، كه‌مێك ئاو‌و نانى ناخاوێن و پیسیان رۆژانه‌یه‌كجار پێداون تا له‌نێوان ژیان و مردن دا بۆماوه‌یه‌ك بمێننه‌وه، رۆژانه‌ش نان و ئاوى فیصل الدویش كه‌مێك ژه‌هری تێكراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێواشی و به ئازاره‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك بژى، یه‌كێك له‌وانه‌ى كه‌سه‌رپه‌رشتیارى زیندانه‌كه‌یان بووه ده‌ڵێت: ده‌ویش چه‌ندین جار خوێنى هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه، چه‌ند جار داواى چاره‌سه‌رى كردووه رازى نه‌بوون، داواى چاوپێكه‌وتنى مه‌لیك عبدالعزیزى كردووه ئه‌ویش ره‌تى كردوه‌ته‌وه بیبینێت. ته‌نانه‌ت رۆژێك مه‌لیك خۆى سه‌ردانى زیندان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببێته‌وه كه‌ئایا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى پێیان گوتراوه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانیان وه‌ك خۆى جێبه‌جێده‌كرێت؟ پاشان ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كى كه‌م پێش ئه‌وه‌ى فیصل الدویش بمرێت جوابێك ده‌نێرێت بۆ عبدالعزیز ئال سعود و پێى ده‌ڵێت( تۆ ئه‌ى عه‌بدولعه‌زیز ناته‌وێت من ببیینى و منیش ده‌ست و قاچه‌كانم به‌ستراونه‌ته‌وه، هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ش له‌من ده‌ترسی؟ من له‌حاڵیكدام جێگه‌ى به‌زه‌ییه، ئه‌ى له‌وخوایه ناترسی كه رۆژێك دادێت هه‌ر ده‌بێت له‌به‌رده‌میدا یه‌كترى ببینین؟ عه‌بدولعه‌زیز له‌گه‌ڵ هاوڕێ كۆنه‌كانى خۆیدا ، ئه‌وانه‌ى كه چاكه‌یان هه‌بوو به‌سه‌ریه‌وه، توانییان نیوه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بی به ناڕه‌حه‌تییه‌كى ئێجگار زۆره‌وه دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌ست به‌سه‌ر بكرێن و له‌كۆتایی بارودۆخه‌كه‌شدا كۆتاییان پێ بهێنرێت، ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه هارۆڵد دیكسۆن ى نوێنه‌رى به‌ریتانیا له كوه‌یت بینیویه‌تى و به‌م شێوه‌یه‌باسی ده‌كات: بۆچوونى باو ئه‌وه‌یه كه ئیبن سعود یاریه‌كه‌ى به شعورى ئیخوانه‌كان نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیرى نه‌كردوون، كه ده‌بوو واى بكردایه، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وان ئیبن مه‌سعودیان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و كورسییه‌ى كه دواتر داگیرى كرد، ئه‌وان موسڵمانى (رێك‌وپێك)و صاڵح بوون، ئیبن سعود داواى له‌به‌ریتانیه‌كان كرد، به پشتیوانى ئه‌وان توانرا تێكوپێكیان بشكێنن، مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ فیصل الدویش و نایف بن حسلین و سوڵتان بن حمید زۆر ره‌ق و خراپ بوو، له‌كاتێكدا ئه‌وان گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانى نیوه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بی بوون، پێویستى به‌وه نه‌ده‌كرد ده‌بوو مه‌ردایه‌تى و رێگه‌ى پیاوانه‌ترى بگرتایه‌ته به‌ر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌و ئاریشه‌یه. به‌م شێوه‌یه عبدالعزیز ئال سعود توانى یارى به بزووتنه‌وه‌ى ئیخوانه‌كان بكات، كه به‌هێزترین بزووتنه‌وه‌ى جیهادى بوون له نیوه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م دا ، ئه‌مه‌ش به دانپێدانانى ئینگلیزه‌كان و خه‌ڵكى تریش. ئه‌وان توانییان هۆزه ناكۆك و ململانێ كاره‌كان یه‌ك بخه‌ن، ئیماراته بچووك و ركابه‌ره‌كان بكه‌ن به‌یه‌ك له وێنه‌ى ئه‌شرافه‌كان له حیجاز و ئالى ره‌شید له حائیل و دواتر وه‌ك پاروویه‌كى چه‌ورى زۆر ئاسان كه‌وته به‌رده‌مى ئالى سعوود، یه‌ك له‌سه‌ر سێى كوه‌یت یان برد، خه‌ڵكى عێراقیان تۆقاند، گه‌یشتنه نزیكى پایته‌ختى ئه‌رده‌ن-عه‌مان-، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئایین – وه‌ك ئه‌وه‌ى ئیبن سعود وه‌ك وه‌همێك تێی گه‌یاندبوون-، به‌ڵام كاتێك كۆتایی به‌ڕۆڵى دیاریكراویان هات، ئیخوانه‌كان ئه‌سڵى مه‌سه‌له‌كه‌یان زانى كات زۆر دره‌نگ بوو، هه‌ربۆیه له‌ناوبردن و كوشتن و زیندانى هه‌میشه‌یی بووه به‌شیان.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت