05:28 - 02/08/2020
مێژووی رۆشنبیریی ئێران - بەشی دووەم
بەری دووەمی نه‌سلی یه‌كه‌می رۆشنبیرانی ئێرانی:
لە بەشی یەکەمی ئەم توێژینەوەیە باس لەوە کرا کە دەکرێت نه‌سڵی یه‌كه‌می رۆشنبیرانی ئێرانی، لە دوو به‌ره‌دا
دابەش بکرێت، به‌ره‌ی یه‌كه‌م واته به‌ره‌ی سه‌فه‌رنامه‌نووسانی رۆشنبیر كه له
به‌شی یه‌كه‌مدا باس لە گوتاری رۆشنبیریی ئەم بەرەیە کرا و بەشی دووەم تەرخانکراوە بۆ به‌ره‌ی دووەم واته
به‌ره‌ی نووسه‌ران و بیرمه‌ندان و لەم بەشەدا بە وردی باس لە ئەندیشە و کاریگەری و
گوتاری ئەم بەرەیە دەکرێت.
میرزا فەتح عەلی
ئاخوندزادە(1878 -1812)جەلالەدین میرزای قاجار(1872-1819) میرزا عەبدورەحیمی
تالبووف(1911–1834)، موستەشارالدولە(1895 -1823 )، میرزا مەلکۆم خان(1908 -1833 )
و میرزا ئاقاخانی کرمانی (1896-1853) لە بەناوبانگ ترین رۆشنبیران بەرەی دووەمی نەسڵی یەکەمی ئێرانن کە لێرەدا، دەخرێنە
بەر باس و ناساندن.
2-1) میرزا فەتح عەلی
ئاخوندزادە(1878 -1812)
میرزا فه‌تح عه‌لی ئاخوندزادە، وەک به‌ناوبانگترین رۆشنیری
نەسڵی یەکەمی ئێران، له شاری «نۆخه»ی[1] سه‌ر به پارێزگای«شه‌كی» له به‌شی
ئازه‌ربایجانی سه‌ر به رووسیا له دایكبوو، باوكی سه‌ره‌تا كوێخای گوندی «خامنه»
سەر بە ئازەربایجانی ئێران بوو ،به‌ڵام یه‌ك سال پێش له‌دایكبوونی ئاخوندزاده، لەو
گوندە ده‌ركران و پاش ده‌ركردنیان،روویان لە ناوچه‌ی «شه‌كی» کرد و له به‌ر ئه‌وه‌ی
باوكی جگه له دایكی ئاخوندزادە، ژنێكی دیكه‌ی هه‌بوو، به‌رده‌وام ماڵیان پر له
شه‌ڕ و ئاژاوه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه دایك و باوكی دەرنجام جیابوونه‌وه و ئاخوندزادە له گه‌ڵ دایكی رۆشتنه لای مامێكی
دایكی و له‌وی مانه‌وه .
ئاخوندزادە لای مامی دایكی، خوێندنی سەرەتایی دەست پێ‌کرد
و فێری خوێندنی فارسی و عه‌ربی و هه‌روه‌ها قورئان و زانستی ئایینی بوو و پاش ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی« ئاخوند حاجی
عه‌لی ئه‌سغه‌ر» مامی دایكی حه‌زی ئه‌كرد ئاخوندزادە ببێته مه‌لا ، ره‌وانه‌ی شاری «گه‌نجه‌ی» ئازره‌بایجانی رووسیای كرد و
پاش یه‌ك سال خوێندنی ئایینی گه‌راییه‌وه بۆ نۆخه واته زێدی خۆی(اخوندزاده،1364
:2 -1 )
فە‌رەیدوون
ئاده‌مییه‌ت نووسه‌ری كتێبی «ئاخوندزادە و ئه‌ندیشه‌كانی» ڕای واییه دوو هه‌ڵكه‌وت و رووداو، بوونه هۆی گۆرانكاری بنه‌ره‌تی له
ئه‌ندیشه‌ی ئاخوندزادە و وازهێنان له ئه‌ندیشه‌ی ئایینی‌و مه‌لاییه‌تی(أدمیت،1349
:16 -15) یه‌كه‌م ئاشنابوون له گه‌ڵ میرزا شه‌فیع، شاعیر و عارفی دژه ئایین، خۆدی
ئاخوندزادە له‌م باره‌وه ده‌نووسێت:«رۆژێك میرزا شه‌فیع له حوجره‌دا لێ پرسیم:
بۆ چی ده‌خوێنی؟ وه‌ڵامه‌م داییه‌وه، ده‌مه‌وه ببمه مه‌لا. گووتی تۆش ئەته‌وێت ببێته ده‌سبه‌ڕ و ساخته‌چی و ڕواڵه‌تباز،
تووشی سه‌رسووڕمان بووم و گوتم یانی چی؟ میرزا گووتی واز له‌م چینە بێنه و ژیانت
به پۆشینی جلی ئەم چینە خراپ مه‌كه و بیر لە پیشە و شتێكی تر بکەرەوە،
پاشان په‌رده‌ی له سه‌ر برێك شتێ ئەم چینە هه‌ڵداییه‌وه...من تا ئه‌و رۆژه له
دونیا بێ ئاگابووم و ته‌نیا زمانی عه‌ره‌بی و فارسیم ده‌زانی(اخوندزاده،1364 :2)
و دووەم سه‌فه‌ر بۆ «ته‌فلیس»ی پێته‌ختی ولاتی گورجیا و فێربوونی زمانی رووسی، کەواتە
قسەکانی مەلا شەفیع و فێربوونی زمانی رووسی، دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی واز
لە مەلایەتی بێنیت و روو لە ئەندیشەی نوێ رۆژئاوایی بکاتەوە.
ئاخوندزاده
پاشه ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كانی نۆخان و گنجه و بیستنی قسه‌كانی
میرزا شه‌فیع،له ته‌مه‌نی (٢٣) ساڵاندا به‌ره‌و ته‌فلیسی پێته‌ختی گورجیا كه‌وته
ڕێ و تا كۆتایی ژیانی واته ساڵی (١٨٧٨) له‌و شارەدا مایه‌وه و له ته‌مه‌نی (٦٧) ساڵاندا
كۆچی دوایی كرد.
ئاخوندزاده له
شاری ته‌فلیس له گه‌ڵ نووسه‌ران و شاعیرانی رووس به تایبه‌ت پووشكین و هه‌روها
ئه‌ندیشه‌ی نوێ رۆژئاوا ئاشنا بوو و لێره‌وه كه‌وته ڕامان و بیرکردنەوە و لێكۆڵێنه‌وه
له مێژوو و كێشه و ئارێشه فێكرییه‌كانی
ئێران و هەروەها مێژووی ئێران. هەر لەم کاتەدا له گه‌ڵ شانۆی مۆدێرنی
روژئاوا ئاشنا بوو و بە کاریگەری لە شانۆی
رۆژئاوایی، ده‌ستی كرد به نووسینی شه‌ش شانۆنامه و یه‌ك رۆمان به زمانی توركی
ئازه‌ری و هەڵبەت هاوكات شانۆنامەکانی وەرگێڕاوە سه‌ر زمانی فارسی.
به گشتی به‌رهه‌مه‌كانی ئاخوندزادە بریتێیه له شه‌ش
كتێبی شانۆ، مه‌كتووبات کەماڵوەدەوڵە، چیروكی ئه‌ستێره فریۆدراوه‌كان، ڕەخنەی ریساڵه‌ی«
یه‌ك كه‌لیمه» و ڕەخنەی شانۆنامه‌ی میرزا ئاقاخانی توریزی و....
٢-١-١)ره‌وتی فێكری
ئاخوندزادە:
باسكردن له كۆی ئه‌ندیشه‌ی ئاخوندزادە و به‌رهه‌م و به گشتی ره‌هه‌نده فێكرییه‌كانی
ئه‌م رۆشنبیره له توێژێنەوەیەکی وه‌ك ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان، ره‌نگه تۆزێك زه‌حمه‌ت
بێت و هه‌مووی نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام به گشتی ده‌كرێت به وته‌ی، توێژەری بواری ئەندیشە
«فه‌رزین وه‌حده‌ت»، هێل و «ره‌وتی فێكری ئاخوندزاده له سێ قۆناغی جیاوازدا دابه‌ش
بكه‌رێت،
قۆناغی یه‌كه‌م:
له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین شانۆ و یه‌ك رومانی
ده‌نووسی كه هه‌ڵگری ئه‌ندیشه‌ی په‌ره‌پێدانی رۆحی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه. قۆناغی
دووەم: لەم قۆناغەدا، سه‌رقاڵی گۆڕێن و چاكسازی «ئه‌لفووبێ» وه‌ك ئامرازی سه‌ره‌كی
بۆ گۆڕانكاری به‌رچاو و كاریگه‌ر له په‌رورده‌ی گشتی ده‌بێت. قۆناغی سێهه‌م: لەم
قۆناغەدا، لە ئه‌ندیشه‌ی گۆڕێن و چاكسازی
ئه‌لفووبێ ناهۆمێد ده‌بێت و وازی لێ ده‌هێنت و ده‌كه‌وێته خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ چاكسازی و رێفۆرمی ئایینی ودەگاتە ئەو قەناعەتە،
گۆڕانكاری و چاکسازی ئێران، پێویستی بە رێفۆڕمی ئایینی هەیە كه خۆی به ناوی پروتیستانیزمی[2]
ئیسلامی پێناسەی دەکات، بەرهەمی به ناوبانگی «مه‌كتووباتی كه‌ماڵودەوله»ئاخوندزادە،به‌رهه‌می
ئه‌م قۆناغه‌یه».(وحدت،1382 :78)
٢-١- ١-١)قۆناغی یه‌كه‌م:
قۆناغی شانۆنووسی و ڕه‌خنه‌گرتن
ئه‌م قۆناغه له ژیانی ئاخوندزادە به نیشته‌جێبوون له
تهفلیسدا ده‌سپێده‌كات. ئاشنابوون له گه‌ڵ شانۆی مۆدێرنی رۆژئاوا، نووسێنی چه‌ندین
شانۆ، باسكردن له ڕەخنەی زانستی و سه‌رده‌میانه و هاندانی نووسه‌رانی ئێرانی بۆ
ئاشنابوون له گه‌ڵ ڕەخنەی زانستی و شێوازه نوێیه‌كانی ئه‌ده‌بیات و به تایبه‌ت
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی،به‌رهه‌می ئه‌م قۆناغه‌یە.لەم ڕووەوە ئاخوندزادە
له رۆژهه‌ڵاتدا پێشه‌نگی هونه‌ری شانۆنووسی و رۆمان مۆدێرنه و له عوسمانیه‌وه
تا ژاپۆن هه‌موو کەسە پاش ئه‌و ده‌ستیان به نووسینی شانۆی مۆدێرن كردوه و هه‌روه‌ها
ئاخوندزادە یه‌كه‌م كه‌سه كه باسی ژن و كێشه‌كانی ژنانی به تایبه‌ت له شانۆكانی خۆی ده‌كات و ئه‌گه‌ر
چی باس له رێگه‌چاره‌ی بنه‌ره‌تی ناكات به‌ڵام وه‌ك یه‌كه‌م رۆشنبیری ئێرانی جیا له‌وه‌ی دانه‌ری شانۆ به شێوه‌ی مۆدێرن و
ئه‌مرۆییه ، یه‌كه‌م كه‌سه كه‌وا باسی
ئاریشه و كێشه‌ی ژنی ئێرانی له به‌رهه‌مه‌كانی و به شێوه‌یه‌كی جیدی باسی ڕه‌خنه
و به وته‌ی خۆی «كرێتیكا» ده‌كات.
ئاخوندزادە «كرێتیكا» یان ڕەخنەی زانستی به سه‌ره‌تا و
مه‌رجی ئازادی راده‌ڕبرین ده‌زانێت (وحدت،1382 :78 ) و له‌م باره‌وه ده‌نووسێت:«
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا مروییه‌كان ئازادی نه‌به‌خشه‌نه ئه‌ندامانی خۆیان و ناچاریان
بكه‌ن شوێنكه‌وتووی باب و باپیر و پیاوانی ئایینی خۆیان بن‌و عه‌قلی خۆیان بۆ كاروباری دونیا به‌كار نه‌هێنن
ئه‌وا له ئه‌سپی ئاسیا‌و ده‌چه‌ن كه به‌رده‌وام له بازنه‌ی دیاریکراوەی خۆیاندا
ده‌خولێنه‌وه.»... به‌ڵام له رێگه‌ی ئازادی راده‌ڕبرین و ئازادی ئه‌ندیشه و ده‌ڕبرینی بیروڕای جیاواز، هێدی هێدی حه‌ق له
ناوه‌ند و پێگه‌ی بنه‌ره‌تی خۆیدا جێده‌گرێت(ادمیت،1349 :142)
ئاخوندزادە هەر لەمبارەوە پێواییه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی
دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای روژئاوایی گرنگێدان به مۆچیاری و نه‌سیحه‌ته و ده‌بێت ره‌خنه،
جێگه‌ی مۆچیاری بگرێت و ده‌نووسێت: «هۆكاری پیشكه‌وتنی روژئاوا گرنگێدان به «كریتیكا»
و تێپه‌ركردنی بازنه‌ی موچیاری و نه‌سیحه‌ته»بازنه‌ی ڕەخنەیئاخوندزادە نه ته‌نیا
شانۆ و ئه‌ده‌بیات، به‌ڵكو مێژووش ده‌گرێته‌وه و به وته‌ی ئاده‌مییه‌ت: «پیشه‌ی
میرزا فه‌تح عه‌لی، مێژوونووسی نییه به‌ڵام ئه‌و ڕه‌خنه‌گری مێژووه، نه‌ریت شه‌كینی
مێژوونوسی و خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌ی مێژووییه... ئه‌و مێژوو وه‌ك به‌رهه‌می كاری مروویی
ده‌زانیت و له رووداوه‌كانی مێژوو، بڕوای به ده‌ستی نادیار نییه و به واتایه‌ك
له روانینی بۆ مێژوو له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ندیشه‌ی ماتریالیستییه (آدمیت،1349 :
239) و بە واتاییەک ئاخوندازادە بۆ یەکەم جار، مێژوونووسی سونەتی کە بڕوای بە ئیرادە
و ویست خودایە، دەخاتە بەر ڕەخنە و لە باتی ئیرادە و ویست خودا، باس لە ویست و ئیرادەی
ئینسان دەکات.
٢-١- ١-٢)قۆناغی دووەم
:قۆناغی گۆڕێن و چاكسازی ئه‌لفووبێ
نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام به هۆی به‌كارهێنانی رێنووسی عه‌ربه‌كانه‌وه
تا ئیستا‌ش هه‌ر له ئاستی جه‌هاڵه‌ت و نه‌زانین ماوه‌ته‌وه(اخوندزاده،1364 :71)
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م قوناغه‌ی ئاخوندزادە، گۆڕێن
و چاكسازی «ئه‌لفووبێ» و به گشتی بە سیسته‌می کردنی فێركاری و په‌رورده‌ییه و لەمبارەوە
ئه‌و پێوابوو: «ناكرێت خه‌ڵكی گوندنشێن له خوێندن بێ به‌ش بكرێت، ڕاده‌ی گوندنشین
له ئاست شارنشین وه‌ك ده‌ریاییه له ئاست دڵۆپێك...ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی ئاسایی
وه‌ك خه‌ڵكی پرۆس(ئاڵمان) و روژئاوا له ژن و پیاو فێری خوێندن و نووسین بن و ده‌بێت
په‌رورده‌ی گشتی به زوه‌ره‌ملی جێبه‌جێ
بكرێت و به ڕای ئه‌و « نابێت زوه‌ره‌مله كردنی په‌رورده‌ی گشتی وه‌ك سته‌م تماشای
بكرێت، به‌ڵكۆ ئه‌م كاره پیشانده‌ری خۆشه‌ویستی و مێهره‌بانییه كه پێده‌گوترێت
«ته‌وفیقی ئیجباری» یان به‌ختی زوه‌ركی »(اخوندزاده،1357 :158)
ئاخوندزادە زۆر جه‌ختی له‌گورێنی ئه‌لفووبێ ده‌كرد وه‌ك
كاریه‌كی زۆر بنه‌ره‌تی ته‌ماشای ده‌كرد و له نامه‌یكدا بۆ مه‌لكەم خان، رۆشنبیری
بەناوبانگی ئێرانی نووسیت :« من له عوسمانییه‌كان ناهومێد بوومە و هه‌ڵبه‌ت لۆمه‌شیان
ناكه‌م، ئه‌وان باش تێگه‌یشتن كه دوای گورێنی ئه‌لفووبێ، حكوومه‌تی ئیستبدادی یان
(دیسپۆتیزم) و هه‌روه‌ها ئایینه‌كه‌یان ده‌رووخێت. مه‌گه‌ر ئێوه دژی ئه‌م بۆچوونه‌ن؟
دیاره پاش بڵاوبوونه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی زانست و په‌رورده‌ی گشتی ، بێگۆمان دیسپۆتیزم
(ئیستبداد) و فه‌ناتیزم (ده‌مارگرژی) و خورافات له نێو ده‌چێت، ئه‌م كاره‌ی ئێمه،
به‌س بۆ خه‌ڵكی ئاسایی سوودمه‌نده و خه‌ڵكی
ئاسایی به‌خته‌وه‌ر ده‌كات»( فشاهی،1379: 77)
ئاخوندزادە گۆرێنی ئه‌لفووبێ، ته‌نانه‌ت له دانانی «رێگه‌ی
ئاسن» به باشتر ده‌زانی و هەر بۆیە نزیکی 20 ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی سه‌رفی ئه‌م
كاره له دوو ولاتی عوسمانی و ئێران كرد و ئه‌گه‌ر چی دواتر له عوسمانی به‌دی
هات، به‌ڵام تا كاتێك له ژیاندابوو ، ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی به چاوی خۆی نه‌بینی و
نووسەری ئێرانی «ئاجودانی » له‌م باره‌وه ده‌نووسێت:« بێگۆمان له رێگه‌ی په‌روه‌ردی گشتی، رێگه بۆ پێشكه‌وتن
و ئه‌ندیشه و گۆرانكاری بنه‌ره‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كراییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م
بۆچوونه كه‌وا له رێگه گورێنی ئه‌لفووبێ، خه‌ڵك خوێنده‌واری فێر ده‌بوو، بۆچوونه‌كی
به‌تاڵ بوو كه 20 ساڵ ته‌مه‌نی مه‌زنترین و دیارترین رۆشنبیر و بیرمه‌ند و ره‌خنه‌گری
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێرانی سه‌رقاڵی خۆی كرد (اجودانی،1382 :220 )
به گشتی ئاخوندزادە گۆرێنی ئه‌لفووبێ وه‌ك سه‌ره‌تا و
مه‌رجی گشتگیر بوونی په‌روه‌رده و سه‌ره‌تای به ئاگاكردنی خه‌ڵكی ئاسایی ته‌ماشا
ده‌كرد و پێوابوو ئه‌م «ئه‌لفووبێ» كه‌وا ئیسته له نێوان ولاته موسه‌ڵمانه‌كان
باوه و به ناوی ئه‌لفووبێ عه‌ربی ده‌ناسرێت، رێگه‌ری خه‌ڵكی ئاساییه بۆ خوێندن
و نووسین و به گشتی بۆ په‌روه‌رده و بۆییه
ده‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه ئه‌م ئه‌لفووبێ عه‌ربیه بگۆڕیدرێت و باشتر واییه
له باتی ئه‌م ئه‌لفووبێ عه‌ربییه، ئه‌لفووبێ لاتینی په‌ره‌پێبدریت و بە واتاییەک
هەمووی هەوڵی لەم قۆناغەدا، بە لاتینی کردنی«ئه‌لفووبێ» و بە سیستەم و بە گشتگیرکردنی
پەروەردە بوو.
٢-١- ١-٣)قۆناغی سێهه‌م:
قۆناغی ناسیۆنالیزم و پروتێستانیزم.
له‌م قۆناغه‌دا
ئێمه له گه‌ڵ رۆشنبیرێك رووبه‌رو‌و ده‌بینه‌وه كه ڕاشكاوانە بانگه‌شه‌ی لیبراڵیزم،
ئایین دژی و گه‌رانه‌وه بۆ شۆناسی كۆنی ئێران و به واتاییه‌ك باستانخوازی[3] و به
گشتی گوتاری ئێرانیخوازی و عه‌رب دژی و عه‌لمانییه‌ت و پروتیستانیزمی ئیسلامی ده‌كات.
ئاخوندزادە پاش ناهومێدبوون له سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌ندیشه‌ی
گورێنی ئه‌لفووبێ، كه‌وته باسی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به شۆناس و ئایین و سیاسه‌ت
و به گشتی ئه‌ندیشه‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی و ئیسلام له رێگه‌ی نووسینی كتێبی
«مه‌كتووباتی كه‌ماڵودوڵه»و خۆی له‌م باره‌وه ده‌نووسێت:« پاش ماوه‌یه‌ك و گه‌یشتن
به‌م بڕواییه كه ئایینی ئیسلام و فه‌ناتیزم (ده‌مارگرژی)، له نێو ولاتانی موسه‌لمان
به‌رگڕ و له‌مپه‌ری گورێنی ئه‌لفووبێ و سیووێلیزاسیوونه‌ن(مه‌ده‌نییه‌ت) ، بۆییه
بۆ له نێو بردنی بونیانی ئه‌م ئایینه و هه‌روه‌ها لابردنی فه‌ناتیزم(ده‌مارگرژی)
و بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ مسۆگه‌ركردنی پرۆتێستانیزم
له ئیسلامدا، هه‌ستام به نووسینی كتێبی« مه‌كتووبات».(ئاخوندزادە،1364 : 4)
مه‌كتووبات له ئه‌ساسدا هه‌ڵگری سێ نامه‌یه كه به شێوه‌ی
وه‌ڵام و پرسیار له نێوان دوو كه‌سایه‌تی خه‌یاڵی به ناوه‌كانی كه‌ماڵودوڵه
(شازاده‌ی هیندی) و جه‌ماڵودوڵه (شازاده‌ی ئێرانی) روو ئه‌دات و گرنگتر ئه‌وه‌ی بۆ
یه‌كه‌م جار باس له چه‌ند وشه و ده‌سته‌واژه‌ی گرنگی سیاسی و فه‌لسه‌فی وه‌ك دیسپۆتیزم(ئیستبداد)،
سیووێلیزاسیوون(شارستانییه‌ت)،فه‌ناتیك (ده‌مارگرژی)، پروگره (پیشكه‌وتن یان گه‌شه‌كردن)
پاتریۆت (نیشتمانپه‌روه‌ری) شانه‌ژمان سپی یان چێنچ (گۆڕانكاری) و لیبراڵ و پرۆتێستانیزم
ده‌خاته به‌ر ده‌سی خوێنه‌رانی ئێرانی و به كورتی پێناسه‌یان ده‌كات (ئاخوندزادە،1364
: 10-9)
مه‌كتووبات له راستێدا ره‌خنه‌گرتنه له ده‌سه‌ڵاتی ئایینی
و سیسته‌می پاشاییه‌تیی و هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی دابینكردنی ئازادی و حكوومه‌تی ده‌ستووره
و به ڕاشكاوانە،ئاخوندزادە خۆی وەک کەسێکی لیبراڵ و لایه‌نگری پرۆگرێس (پیشكه‌وتن) و سیووێلیزاسیوون
(مه‌ده‌نییه‌ت) پێناسە دەکات وسه‌باره‌ت به لیبراڵ ده‌نووسێت:« لیبرال ئه‌و كه‌سه‌یه
كه‌وا به گه‌شتی خۆی له هه‌ر چه‌شنه كۆت و به‌ندێ رزگار دەکات و هه‌رگیز بیر
له هه‌ڕەشه‌كانی ئایین ناكاته‌وه و به‌و شتانه‌ی وا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی عه‌قلانییه‌ته‌ن
کەمترین بایه‌خێ نادات (ئاخوندزادە،1364 :٩) به گشتی دەکرێت بانگەشەی ئەوە بکرێتئاخوندزادە
له‌م قۆناغه و به واتاییه‌ك له‌م كتێبه‌دا بانگه‌شه‌ی سێ شتێ ئه‌ساسی ده‌كات، یه‌كه‌م
شۆناسی ئێرانی، دووەم چاكسازی ئایینی و به وته‌ی خۆی پرۆتێستانیزمی ئیسلامی و سێهه‌م
لایه‌نگری له ئازادی و دژاییه‌تی كردنی ئیستبداد.
٢-١- ٢)ئاخوندزادە
وه‌ك پێشه‌نگی ئیرانیخوازی و عه‌رب دژی:
«من ئه‌گه‌رچی
به رواڵه‌ت توركه‌م به‌ڵام ره‌گه‌زه‌م له پارسیه‌كانه[4](ئاخوندزادە،1364 :5)
یه‌كێك له كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی
ئه‌م قۆناغه‌ی ئاخوندزادە، شۆناسی ئێرانی و به واتاییه‌ك دانانی بناغه‌ی شۆناسی
نوێ ئێرانییه، ئه‌و پێواییه هێرش ئیسلام و عه‌رب بۆ ئێران، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنه‌وه‌ی
ئێران و فه‌رامۆشكردنی شۆناسی ره‌سه‌ن و ئایینی ئه‌سلی ئێرانییه‌كانه و له نامه‌یه‌كدا
بۆ«مانهكجی»، گه‌وره‌ی زه‌رتشتییه‌كان به ڕاشكاوی عه‌رب و ئیسلام به هۆكاری په‌رته‌وازه‌بوونی
ئیرانییه‌كانی و سه‌رهه‌ڵدانی دوژمناییه‌تی له نێوان ئێرانییه موسه‌ڵمانه‌كان و
زه‌رتشتییه‌كان ده‌زانیت «ئێوه یادگاری باپیرانی ئێمه‌ن و ئیمه سه‌رده‌مێكه به هووی
دوژمنانمانه‌وه ئه‌ونده لێتان دووربووێنهتهوه كه ئێسته وه‌ك نه‌ته‌وه و ئایینه‌كی
جیاواز ته‌ماشاتان ده‌كه‌ین. ئاواتی من ئه‌ویه كه ئه‌م جیاوازییانه نه‌مێنێت و ئیرانییه‌كان
بزانن ئێمه كوری پارسییهكانین و ئیران نیشتمانی ئێمه‌یه(اخوندزاده،1357 :34 )
هەر لەمبارە، ئاخۆندزادە عه‌ره‌ب و ئیسلام به هۆكاری
رووخان و دواكه‌وتوویی ئێران ده‌زانێت و به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌كه‌ویته دژاییه‌تیكردنی
عه‌رب و ئیسلام و ده‌كرێت لێره‌وه ئاخوندزادە و میرزا ئاقاخانی كرمانی وەک دانه‌ری
گوتاری «عهربدژی» له ئێران‌دا پێناسە بکرێت.
ئاخوندزادە هێرشی عه‌رب وەک سه‌ره‌تای رووخانی شارستانییه‌تی
ئێران ناوده‌بات و هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی بێ بایه‌خبوونی عه‌قل له ئێران‌دا ده‌گرێنێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتگرتنی ئێسلام و گرنگتر له هه‌مووی
ئامیته‌بوونی ره‌گه‌زی ئێرانی له گه‌ڵ عه‌ربه‌كاندا، وەک هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی تێکڵاوی بنه‌مای بیوولۆژێكی مرۆفی ئێرانی
ناوده‌بات.( ئاخوندزادە،1364 :71-70)
هەر لە ئیدامەی ئەم بابەتدا، ئاخوندزادە عه‌رب وه‌ك پێ
په‌تی، روت و برسی و خراپكار پێناسه ده‌كات (اخوندزاده،1364 :15 ) و دەنووسێت :«
ئێمه به ئه‌مری سه‌عدی كوڕی وقاس ئێسلامان قبووڵكرد. به پێ وه‌عده‌كانی ئه‌و ده‌بواییه
ئیمە ئیستادا له هه‌ر دوو جیهاندا له خۆشی و سه‌روه‌ریدا بباین. له ئه‌و دونیا
كه هیچ هه‌واڵكمان به ده‌سته‌وه نییه. له‌م دونیاشدا هاوكات له گه‌ڵ قبووڵكردنی
ئیسلام تا ئێستا تووشی ئه‌ونده چه‌رمه‌سه‌ری و كاره‌سات بووێنە كه هیچ نه‌ته‌وه‌یه
تووشی نه‌بووه.»(اخوندزاده،1364 :15 ) و لە ئیدامە و به خۆزگه‌وه ده‌ڵێت:« ئه‌ی
ئێران، كوا ئه‌و هه‌موو به‌خته‌وه‌ری و مه‌زناییه‌تیه‌ی سه‌رده‌می كه‌یۆمه‌رس و جه‌مشێه‌ر
و گوشتاسب و نوشیروان و خوسرو پرویزه‌ت..عه‌رەبه ره‌ش و رووته‌كان هه‌زارو دووسه‌ت
و هه‌شتاد ساڵه تۆیان كاول و چاره‌ڕه‌ش و داماو كردوه. زه‌وی تۆ كاولكراوه، خه‌ڵكه‌ت
گه‌مژه و له شارستانییه‌تی جیهان و خه‌ڵاتی
ئازادی بێ به‌ش كراوە و پادشاییەتیت بە دیسپۆتیزم(اخوندزاده،1364 :11- 10 )
لەم بابەتدا، ئاخوندزادە كۆی خراپی و نه‌هامه‌تی و
دواكه‌وتوویی و ئاڵۆزی دۆخی ئێران و خه‌ڵكی ئێران ده‌گرێنیته‌وه بۆ كاتی به ئیسلامبوونی
ئێرانییه‌كان و هێرشی عه‌رب بۆ سه‌ر ئێران و به شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ئاڵۆزه،
گەرانه‌وه‌ییه بۆ مێژووی كۆن و به واتاییه‌ك بونیاتنانه‌وه‌ی شۆناسی پێش هاتنی ئیسلامی ئێرانییه‌كان كه به شۆناسی ره‌سه‌ن
و ئه‌سلی ئێرانییه‌كان، پێناسە دەکات .
ئاخوندزادە له‌م كتێبه‌دا ئه‌ندیشه‌ی ناسیۆنالیزمی خۆی ڕاشكاوانه
ده‌رده‌خات و خوازیاری یه‌كگرتنی هه‌موو فارسه‌كانه:« ئێمه نه‌ته‌وه‌ی پارسیه‌كانین
و ده‌بێت ته‌نیا پیشتیوانی له پارسیه‌كان(فارسه‌كان)بكه‌ین نه‌ك چه‌ته عه‌ربه‌كان»(اخوندزاده،1364
:72 )
ناسیۆنالیزمی
ئاخوندزادە په‌یوه‌نددراوه به باستانخوازی و ستایشی مێژووی باستانی ئێران و هه‌روها
عهربدژی و تا راده‌یه‌ك رۆژئاواخوازی و لێره‌وه ناسیۆنالیزم لای ئاخوندزادە له پێگه‌ی نیشتمانخوازی و نیشتماندوستی
و نهتهوهسازییەوە تێپه‌ر ده‌بێت و هاوتا
ده‌بێت له گه‌ڵ عهربدژی و ئیسلام بیزی و ده‌مارگری له سه‌ر مێژووی كۆنی ئێران
و به واتاییه‌ك باستانپه‌ره‌ستی و بۆییه به وته‌ی فه‌رزین وه‌حده‌ت:«بۆچوونی ئه‌و
سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم له باتی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوكەری مافه‌كانی هاولاتیبوون بێت
دژاییه‌تی كردنه له گه‌ڵ عه‌رەب و به
واتاییه‌ك به «ئه‌ویتر»كردنی عه‌ربه، «ئه‌ویتر»ی ئاخوندزادە واته عه‌رب له ئاستیكی زۆر نزم
و سووك داییه، بۆییه ئازادی و دێموكراسی
لای ئاخوندزادە ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه».(وحدت،1382 : 85) و لێرەووە واتە له‌م گوتارەدا «ئه‌ویتری» رۆژئاوا ده‌بێتە به‌شێك له شوناسی ئێرانی(اكبری،
1384 :71 )
به گشتی
ئاخوندزادە له ریزی یه‌كه‌م رۆشنبیرانی ئێرانه كه بیر له دروستكردنی شۆناسی ئێرانی
ده‌كاته‌وه و گوتاری شۆناسی ئێرانی ئه‌و بریتیته له به‌رجه‌سته‌كردنی مێژووی كۆنی
ئێران و گرنگێدان به زمانی فارسی په‌تی[5] و به ئه‌وێتركردنی عه‌رب و به
واتاییه‌ك، باستانخوازی و عهربدژی و ستایشی رۆژئاوا، سێ توخمی سه‌ره‌كی ئه‌م
گوتاره‌ن كه هاوكات له گه‌ڵ كاره‌كانی جه‌لالدین میرزا به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان
و ده‌سپێكردنی ناسیۆنالیزمی ئێرانی دێته ئه‌ژمار و بێگۆمان« گوتاری ئێرانخوازی عیلمانی
و باستانخوازیانه و هه‌وروه‌ها خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئاخوندزادە له سه‌ر شۆناسی
نه‌ته‌وه‌یی ئێران، كاریگه‌ری زۆری له سه‌ر رۆشنبیرانی نه‌سڵه‌كانی داهاتوو »(اكبری،
1384 :67 ) و ئاراسته‌ی ناسیونالیزمی ئێرانی‌دا هه‌بووه.
٢-١- ٣)چاكسازی ئایینی
یان پروتێستانیزمی ئایینی:
ئه‌گه‌ر ئێمه گوێڕایه‌ڵه‌ی پیاوانی ئایینی بین، ده‌بێت
چاوه‌روانی شارستانییه‌ت و زانست نه‌بین(اخوندزاده،1364 :71 )
ئاخوندزادە لەمبارەوە ده‌نووسێت:« ئیستبداد و دیسپۆتیزمی
پاشاییه‌تی، جه‌سته و ئاینیش،به‌رده‌وام
روحمان ئازار ده‌دات و به گشتی ئایین کویلەی
سووكایه‌تی پێكراو(عه‌بدی زه‌لیل) و دیلكراوی ده‌سه‌ڵات سازده‌كات كه ناتوانێت
بگاته ئازادی، بۆییه ده‌بێت له بیری چاكسازی پروتێستانیزمی ئایییندا بین و هه‌ڵبه‌ت
به ڕاشكاوانه‌ش دەنووسێت من نامه‌وه مرۆڤه‌كان ببنه «ئا‌ته‌یست» و بێ بڕوا وبێ ئێمان،
به‌ڵكۆ ده‌مه‌وێت له رێگه‌ی پروتێستانیزمی ئایینیه‌وه چێتر كویله دروست نه‌كرێت
و له‌م دۆخه پر له ئیستبداده رزگارمان بێت(اخوندزاده،1364 :6- 72 ) و هه‌روه‌ها پێواییه به‌رهه‌می ده‌ستێوه‌ردانی ئایین له سیاسیه‌تدا،
بانگه‌شه‌ی دروستکردنی کویلایەتی(عێبودیه‌ت) ده‌كات و زانستیش بانگەشەی ئازادیخوازی
و لیبرالیزم دەکات، بۆیه ده‌بیت چاكسازی ئایینی بگاته ئه‌و ئاستەی كه قه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی
سیاسه‌ت نه‌كات.
لێره‌وه ئه‌و لایه‌نگری عه‌قل و زانسته سروشتییەکان له
ئاست ئایین و زانستی ئایینی ده‌كات و ڕای وایه پاسه‌وانانی ئایین هه‌زاران ساڵه
عه‌قڵیان به‌لاوه ناوه و عەقڵیان لە زیندانیان كردوه(أخوندزاده،1985 : 94) و
هه‌روه‌ها ڕای وایه ده‌بێت زانسته سروشتییەکان، پێوه‌ر و رێنوێنیكه‌ری ئێمه بن له فه‌زای كرداری- ئاكاری و ده‌یه‌وێت
له بازنه‌ی ئایین، رزگاری بكات.(وحدت،1382 : 82 )
ئاخوندزادە لە پرسی پروتستانیزم،ڕووداوی گرۆپی ئیسماعیلییەکان
له سه‌رده‌می حه‌سنی كوری مه‌حه‌مه‌د له كۆتایی سه‌ده‌ی دووازده، وەک بنه‌مای
پروتستانیزمی ئیسلامی پێناسە دەکات و لەم ڕووداوەدا،حه‌سنی كوری مەحەمەد وەک ئیمامی
ئیسماعیلییەکا بە پێچەوانەی سەرجەم وانە ئاینیەکان، رایگه‌یاند، ئایین و شه‌ریعه‌ت
کۆتایی هاتووە و ده‌بێت ئیتر هه‌موو ژنان
ئازادانه ده‌ركه‌ون.... (اخوندزاده،1985 : 37 -134)
لەمبارەوە ئاخوندزادە بە لایه‌نگری و لاساییکردنەوە لە
ئیسماعیلییەکان، پێوایە دەبێت ئه‌رك و ته‌كلیف و مافه‌كانی خودا و هه‌روه‌ها کویلەکانی خوا(عبادالله) به‌تاڵ
بكرێته‌وه و ته‌نیا مافه‌كانی مرۆڤ بمێنیته‌وه.(وحدت،1382 : 82 ) کەواتە لەمبارەوە،
رازی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌نده‌ن، وەک وازهێنان له وانه ئایینیه‌كان پێناسە دەکات(اخوندزاده،1364
:6 )
لەم بابەتەوە، ئاخوندزادە گه‌رچی بانگه‌شه‌ی چاكسازی ئایینی
ده‌كات و ده‌یه‌وێت رێگه‌ری لە ده‌ستێوه‌ردانی
ئایین له سیاسه‌تدا بكات و هەروەها ئه‌ركه ئایینیه‌كانی ئینسان كه‌مبكاته‌وه به‌ڵام
به‌رده‌وام ڕەخنەی توند له ئایینی ئیسلام ده‌گرێت و زۆر جاریش ده‌گاته ئاستی سووكایه‌تی
كردن و به گشتی له باتی چاكسازی، زۆرتر سوكایه‌تی ده‌كات، هەر بۆیه ئاخوندزادە قه‌ت
نه‌یتوانی گوتاری چاكسازی ئایینی و پروتێستانیزمی ئیسلامی نه تێۆریزه بكات و نه بیكاته گوتاری زاڵ له ئێران‌دا و ته‌نیا توانی رێگه بۆ رۆشنبیرانی
پاش خۆی سازبكات كه بتوانن ڕه‌خنه ئاراسته‌ی ئایین و ئایینی زاڵی كۆمه‌ڵگای ئێران
بكه‌ن و به ڕاشكاوانە به‌رگری له ئه‌ندیشه‌ی عیلمانی خۆیان بكه‌ن.
٢-١- ٣)لایه‌نگری
كردن له ئازادی رۆژئاوایی و دژاییه‌تیكردنی دیسپۆتیزم[6]:
ئاخوندزادە لە بەرهەمەانیدا بەڕاشكاوانه له ئازادی رۆژئاوایی
لایه‌نگری ده‌كات و دژ به دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی ده‌وستێت و پێوایه ده‌بێت، كه‌لتووری
ئازادی رۆژئاوایی به بێ هیچ بیانویه‌ك په‌ره‌پێبدرێت و ته‌نانه‌ت دژی هاوتاسازی
چه‌مكه ئیسلامییه‌كان له گه‌ڵ چه‌مك و ئه‌ندێشه‌ی مۆێرندا ده‌وستێت. وەک نموونە كاتێك مه‌ستشارولدەوله بۆ ئاخوندزادە له نامه‌یه‌كدا باسی ئه‌و كتێبه‌ی ( ریساله‌ی یه‌ك
كه‌لیمه) ده‌كات كه له ئه‌ساسدا وه‌رگێرانی «جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ»ە و ناچاربوو:«بۆ كۆی ئامرازه‌كانی پێشكه‌وتن و مه‌ده‌نییه‌ت
له قورئان و حه‌دیسه‌كاندا، ئایه و حه‌دیسی زۆرم ده‌رهێنا تا ئیتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
نه‌كه‌ن ئه‌و شتانه دژی ئایینی ئیسلامه‌ن و ئیسلام به‌ربه‌ستی پێشكه‌وتن و مه‌ده‌نییه‌ت
نییه»(أجودانی،1384 :40 ) له وه‌ڵامدا ده‌نووسێت: «ئێوه بۆ دابین كردنی مافی یه‌كسانی په‌ناتان بردووته ئایین و شه‌ریعه‌ت..واده‌زانن
بتوانن به یارمه‌تی ئایین و شه‌ریعه‌ت ، سامانی ده‌ستوور و مه‌شروتییه‌تی فه‌رانسه
له رۆژاوئادا دابین بكه‌ن...حاشا له شتێ وا، دڵنیابه شتێ وا قه‌ت ئه‌گەری نییه»
(اجودانی،1384 :44 )
ئاخوندزادە لە باتی باسکردن لە پرسی به‌رگری له لیبراڵیزم
و مۆدێرنیته، پێوایه، كه‌لتووری عه‌رەب بۆ ئێرانی، جگه له توند و تێژی و وه‌حشیگه‌ری
و داوكه‌وتوویی هیچی دیکەی نه‌هێناوه و كه‌لتووری رۆژئاوا هاوته‌با له گه‌ڵ پێشكه‌وتن
و شارستانییه‌ت دەزانێت، بۆیه لایەنگری ئەویەئێرانی پیشوازی كه‌لتووری رۆژئاوا و
مۆدێرنیته بکات و لەمبارەوە ته‌نانه‌ت پێواییە: ده‌بێت بیری رۆژئاوایی له زه‌ینیه‌تی
خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌قامگیر بكرێت (آدمیت،1349 :165 )
ئه‌و هەروەها
له‌و بڕوایه‌داییە، گرنگیدان به ره‌هه‌ندی روكشانه و به‌رچاوی مۆدێرنیته و
ئامرازه‌كانی له باتی قووڵبونه‌وه له ره‌هه‌ندی تێۆری و فیكری و پێشكه‌وتنی رۆژئاوا،
هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی وڵاتانی ئیسلامی له رەوتی بەمۆدێرن كردنی رۆژهەڵات بووه(اخوندزاده،1357 :289 ) بۆیه پێوابوو:«
ده‌بێت زۆرتر گرنگی به بیر و خه‌ونی رۆژئاوایی بدرێت تا کەرتی بازه‌رگانی و
ئامرازه‌كانی» (ادمیت،1349 :165 ) ئەو هەر لەمبارەیەوە لەو بڕوادایە ده‌كرێت له رێگه‌ی
په‌ره‌پێدانی كه‌لتووری رۆژئاوا به‌ر له كویله‌یه‌تی ئینسان ئێرانی بگیرێت و هانیبدات
به‌ره‌و رزگاربوون له «ده‌سه‌ڵاتخوازی دكتاتوه‌ر ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان كه‌وا له
رۆژئاوا بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بۆچوونی ماستاوچییه‌تی له ئاست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه(اخوندزاده،1985
: 53) به واتاییه‌ك لایه‌نگری ئاخوندزادە له رۆژئاوا له پێناو په‌ره‌پێدانی
ئازادی و دژاییه‌تی له گه‌ڵ دیسپۆتیزمی روحی و جه‌سته‌یی واته ده‌سه‌ڵاتی پاشاییه‌تی
و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی‌دا بووە و هەبووە.
به گشتی ئاخوندزادە یه‌كه‌م كه‌سه شانۆنووسی و رۆمانووسی
و ڕەخنەی مۆدێرنی، فێری ئێرانییه‌كان و ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتیه‌كانی كرد و هه‌روه‌ها
لایه‌نگر و په‌ره‌پێده‌ری ئه‌ندیشه‌ی حكوومه‌تی ده‌ستوور، سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی
ئایین له سیاسه‌ت، گورێنی ئه‌لفووبێ عه‌ربی ، یه‌كسانی مافی پیاو و ژن و هه‌روه‌ها
لایه‌نگری عه‌لمانییه‌ت و تیۆردانه‌ری ئه‌ندیشه‌ی پروتێستانیزمی ئیسلامی و ناسیۆنالیزمی
ئێرانی و دژی ئیستبداد و هه‌رچه‌شنه ئه‌ندیشه‌یه‌كی ئیستبدادی و دیسپۆتیزم بوو و
به قسەی «فه‌ریدوون ئاده‌مییه‌ت» پوخته‌ی ته‌وه‌ری سیاسی ئاخوندزادە بریتیه له «رووخانی دیسپۆتیزم، دانان و دامه‌زرانی
حكوومه‌تی ده‌ستوور و گۆڕانی ده‌وڵه‌تی ئیستبدادی و هه‌روه‌ها له‌و بڕواییه‌دابوو پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی
وشیاری كه خۆیان ببنه پێشه‌نگی چاكسازی
و گۆڕان له ولاته‌كانیان»(آدمیت،1349 : 150)
خاڵی گرنگ له‌مبارەوە ئەوەیە له‌و سه‌رده‌مه واته سەردەمی
ئاخوندزادە کە دەکاتە نزیكی یه‌ك سه‌دو په‌نجاه ساڵ له‌مه‌وه پێش، كه‌سێكی وه‌ك
ئاخوندزادە توانیبێتی ئاوه‌ها له ولاتێكی تا سه‌ر ئیسیقان ئایینی، ئازایانه و
بوێرانه ڕەخنەی ره‌ها له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی پاشاییه‌تی و ئایینی بگرێت و
راشكاوانه به‌رگری له عه‌لمانییه‌ت و رێفۆرمی ئایینی و لیبرالیزم بكات و خۆی وه‌ك
كه‌سێكی عه‌لمانی و لیبراڵپێناسە بکات.
2-2) جەلالەدین میرزای
قاجار (1872-1819)
«گه‌وره‌م، ئێوه
زمانی ئێمه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌رب رزگار بكه‌ن، منیش له ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دام
خۆمان له ده‌س خه‌تی عه‌ربی رزگار بكه‌م» (أخوندزاده،1357 :172 )
جەلالەدین میرزای قاجار، په‌نجاو هه‌شته‌مین كوری پادشای
ئێران، واته فه‌تح عه‌لیشای (1834- 1797 ) قاجاره كه به نووسینی كتێبی «نامه‌ی
خوسره‌وان» یان «مێژووی پادشا‌كان» بوو به یه‌كێك له ده‌سپێكه‌رانی گوتاری ناسیۆنالیزمی
باستانخوازی ئێرانی و هه‌روه‌ها یه‌كێك له رۆشنبیرانی به‌ناوبانگی مێژووی رۆشنبیریی
ئێران.
هەروەها کە پێشتر ئاماژەمان پێدا، یەکیک لە ئەنجامەکانی یه‌كه‌مین
ئاشنایی و به‌ئاگابوونی ئێرانییه‌كان له بارودۆخی جیهان و به تایبه‌ت رۆژئاوا و
گۆرانكارییه‌كانی جیهانی مۆدێرن و به واتاییه‌ك رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئێران له گه‌ل
رۆژئاوای مۆدێرن، سه‌رهه‌ڵدانی «گوتاری نه‌ته‌وه‌سازی» و به‌دواچوونه‌وه‌ی «پرسی
شۆناس» و خوێندنه‌وه‌ی شۆناسی نۆی ئێرانی بووه و لێره‌وه به وته‌ی «مه‌حه‌مه‌د
عه‌لی ئه‌كبه‌ری» له‌م رووبه‌رووبونه‌وه‌دا «سێ گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی ئایین
خواز، ناسیۆنالیزمی ئێرانی قه‌ومخواز و ناسیۆنالیزمی ئێرانی سیكۆلار و
باستانخواز[7] (كۆنینه خواز) سه‌ری هه‌ڵدا» (اكبری، 1384 :77 – 57 ) و لەم نێوەندەدا،
جەلالەدین میرزای قاجار دانه‌ر و ده‌سپێشخه‌ری گوتاری ناسیۆنالیزمی قه‌ومخوازانه
و باستانخوازانه‌یه.
جەلالەدین میرزا به نووسینی «نامه‌ی خوسره‌وان» ده‌سپێكه‌ری
پیاچوونەوەی شۆناسی ئێرانی له رێگه‌ی پێناسه‌كردنی «ئه‌وی» دیکەوەیە (اكبری، 1384
:66) و «ئه‌وی» دی جەلالەدین میرزا به پله‌ی یه‌ك عه‌رب و دواتریش توركه كه ده‌یه‌وه
له رێگه‌ی خاوێنكردنی زمانی فارسی و بەرجه‌سته‌كردنی مێژووی ئێرانی پێش ئیسلام (مێژووی
باستان)، پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ شۆناسی ئێرانی، جیاواز له تورك و عه‌رب پێناسە بکات.
بیرۆكه‌ی نووسینی «نامه‌ی خوسره‌وان» به وته‌ی خۆدی جەلالەدین
میرزای قاجار دوو شتی سه‌ره‌كی بوو، یه‌كه‌م پاڵاوتنی زمانی فارسی[8] له وشه‌ی عه‌ره‌بی
و توركی و دووەم نووسێنه‌وه‌ی مێژووی كۆن و باستانی ئێران له مه‌ڕ ئاشناكردنی ئێرانییه‌كان
له گه‌ڵ رابردووی شكۆمه‌ندی خۆیان و لێره‌وه جەلالەدین میرزای قاجار بۆ بونیاتنانی
نه‌ته‌وه‌ی نۆی ئێرانی و به واتاییه‌ک «شۆناسی نۆی ئێرانی له سه‌ر دوو تۆخمی سه‌ره‌كی
زمان و مێژوو جه‌خت ده‌كاته‌وه» (اكبری، 1384 :77 – 57 )
به گشتی گوتاری نه‌ته‌وه‌سازی و شۆناسسازی جەلالەدین میرزای
قاجار، هه‌ڵگری دوو تایبه‌تمه‌ندین كه لێره‌دا به خێرایی ئاماژه‌یان پێده‌كرێت
2-2-1- پاڵاوتنی زمانی
فارسی:
جەلالەدین میرزا له سه‌ره‌تای كتێبی «نامه‌ی خوسره‌وان»
ئاماژه به‌م راستیه ده‌كات كه له نووسینی ئه‌م كتێبه ویستوویه‌تی زمانی فارسی
كه به «پارسی» ناوی ده‌بات له وشه‌ی عه‌ره‌بی و توركی خاوێنی بكاته‌وه و له‌م
باره‌وه ده‌نووسیت: «رۆژی له‌م بیره‌دابووم كه ئێمه ئێرانییه‌كان زمانی باب و
باپیرانی خۆمان فه‌رامۆشكردوه ...تۆزێك بۆ له نێوچوونی ئه‌م زمانه خه‌فه‌ته‌م
خوارد و پاش ئه‌وه ویسته‌م بۆ ژیانه‌وه‌ی ئه‌م زمانه، نووسینی كتیبێ به زمانی
پارسی ده‌سپێبكه‌م و باشتر له مێژووی پادشاكانی خۆمان شتێكی دیكه‌م شك نه‌برد بۆییه
ئه‌م كتێبه‌م نێونا نامه‌ی خوسره‌وان (قاجار،1285 :9 )
بۆچوونی جەلالەدین میرزا سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی «پارسی
نووسینی» پەتی و پاراو و ته‌قه‌لا بۆ سرێنه‌وه‌ی وشه عه‌ربی و توركییه‌كانی نێو
«زمانی پارسی» له لایان رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران، پەرچه‌كرداری جیاوازی
لێكه‌وته‌وه.
«ئاخوندزادە» رۆشنبیری
سیكۆلار و ناسیونالیزمی باستانخواز و رادیكالی دژه عه‌ربی ئێرانی، وه‌ك «هه‌ستی نیشتمانخوازی
و نیشتمانپه‌روه‌ری» ته‌عبیری له‌م كاره‌ی جەلالەدین میرزای قاجار كرد (قاجار،1285
:12-8 ⁄2 ) و هەروەها جەلالەدین میرزای وه‌ك «كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر» و «ئێرانیخواز»
ناو برد و سپاسی تایبەتی کرد و هانیدا له
سرێنه‌وه وشه بیانییه‌كانی نێو «زمانی پارسی» به تایبه‌ت وشه‌ی عه‌ربی به‌رده‌وام
بنووسیت و كار بكات و له‌مباره‌وه بۆی نووسی: «تۆشایانی رێز و ستایشی كه توانیت
زمانی فارسی (پارسی) به گشتی له وشه‌ی عه‌ربی خاوێن بكه‌یته‌وه، خۆزگه هه‌موو
وه‌ك تۆیان ئه‌كرد و زمانی ئێمه‌یان كه جوانترین و شیرین‌ترین زمانی جیهانه له
وشه‌ی ناشیرین و ئه‌سته‌می عه‌ربی رزگار ده‌كرد، گه‌وره‌م، تۆ زمانی ئێمه له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی عه‌رب رزگار بكه، منیش له ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دام خۆمان له ده‌س خه‌تی
عه‌ربی رزگار بكه‌م، خۆزگه كه‌سێكی دیكه ئه‌هات و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی له ده‌س
كلتووری ناشیرینی ئه‌م عه‌ربه كه‌وا هه‌زار ساڵه كلتووری به‌رزی ئێمه‌یان به په‌راویز
خستووه و نیشمانی وه‌ك گوڵزار ئێمه‌یان به ته‌واوی خاپوور كردوه وهه‌موومانیان
زه‌لیل و كویله كردوه، رزگار ئه‌كرد» (أخوندزاده،1357 :172 )
له به‌رامبه‌ردا، رۆشنبیری ناودار و میانه‌ڕه‌وی ئێرانی
«میرزا عەبدورەحیمی تالبووف (1911–1834) » سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی جەلالەدین میرزای وه‌ك
«رۆشنبیری زانستپه‌روه‌ر» (تالبوف، 1347 :268 ) ناو ده‌بات، به توندی كه‌وته ره‌خنه
ئه‌م بیرۆكه و به شتێكی زۆر خراپی زانی و لەمبارەوە پێوابوو یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی
دواكه‌وتن و گۆمڕابوونی خه‌ڵك و به واتاییه‌ك نه‌خوێندە‌و‌اری خه‌ڵكی ئیران، كێشه‌ی
خه‌ت و رێنووسی عه‌ره‌بیه، بۆیه له باتی بیرۆكه‌ی خاوێن كردنی زمانی فارسی له
وشه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێت بیر له رێگه‌چاره‌ییه‌ك بۆ چاكسازی خه‌ت و رێنووس بدۆزێنه‌وه
و له‌م باره‌وه‌نووسی: «[جەلالەدین میرزا] حه‌زێكی سه‌یری هه‌یه بۆ نووسین به
زمانی فارسی پەتی و هه‌ڵبه‌ت له‌م رووه‌وه له حه‌ز تێپه‌ریووه و كه‌وتووه‌ته
داوی ده‌مارگرژی و ته‌نانه‌ت گومڕا و سه‌رلێشێواو بووه» و هه‌ره‌وه‌ها له دیدارێكی
خه‌یالی له گه‌ڵ جەلالەدین میرزا كه وه‌ك «فه‌رز بۆ هه‌مووان» تەماشای پرسی پاڵاوتنی
زمانی پارسی دەکرد، له وه‌لامیدا ئه‌نووسی: «نه ته‌نیا منی نه‌خوێنده‌وار، به‌ڵكوو
هه‌موو زانایانی دونیا له سه‌ر ئه‌م بیر و بڕوایه‌ن، ئه‌و نه‌ته‌وه‌ییه كه‌وا هێشتا
رێژه‌ی یه‌ك له هه‌زاری خوێندن و نووسین نازانیت. پاڵاوتنی زمان، هیچ مانایه‌كی نییه.
ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی كه ئه‌لفووبێ و اته رێنووسی بووته هۆی نه‌زانین و جه‌هاله‌ت و
نه‌خوێنده‌واربوونی، ئه‌گه‌ر له چاكسازی ئه‌لفووبێ و رێنووسی واز بینێت و خۆی خه‌ریكی
پاڵاوتنی زمان بكات بێگومان تاوانبار و گوناحباره(تالبوف، 1347 :268 ).
تالبووف پێوابوو زمانی فارسی بۆ نووسێنه‌وه‌ی زانسته نۆییه‌كان،
پێویستی به 200 هه‌زار وشه‌ی تازه هه‌یه و وه‌شه‌سازی و هاوتاسازی له رێگه‌ی
زمان كۆنی فارسییه‌وه ئه‌گه‌ری نییه(تالبوف، 1347 :280 ) بۆیه ئه‌و ڕای وابوو ده‌بێت
له باتی پاڵاوتنی زمانی فارسی، گرنگی له پله‌ی یه‌كه‌مدا به چاكسازی رێنووس و
ئه‌لفووبێ بدرێت و له پله‌ی دوهه‌م به هاوتاسازی و وشه‌سازی بۆ نووسینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی
زانسته مۆدێرنه‌كان بدرێت و لێره‌وه كه‌وته ره‌خنه و دژایه‌تی بیرۆكه‌ی جەلالەدین
میرزای قاجار.
له بیر نه‌كرێت
نووسینی فارسی خاوێن یان به وته‌ی لایه‌نگرانی ئه‌م گوتاره، «پارسی سره» پاش جه‌لاله‌دین
میرزا لایه‌نگری زووری په‌یدا كرد و هەندێ له نووسه‌رانی ئێرانی پاش ئه‌و روویان
هێناوه نووسین به فارسی خاوێن (قیصری، 1383 :35 ) و له سه‌رده‌مێك واته سه‌رده‌می
حكوومه‌تی «پاله‌وی یه‌كه‌م» فارسی نووسینی خاوێن یان «پارسی سره» بووه گوتاری زاڵی
ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌كان و هەر لەم پێناوەدا، بە ئەمری رەزا شای پەهلەوی دامەزرێنەری
پاشاییەتی پەهلەوی و یەکەم دەوڵەتی مودێرنی ئێران، دەزگای فەرهەنگستان بۆ پاڵاوتنی
زمانی فارسی و دروستکردنی وشەی پەتی فارسی دامەزرا و لە پلەی یەکەمدا زۆربەی وشەکانی
ئەرتەش بە فارسی کران.
هه‌ڵبه‌ت شایانی ئاماژه‌ییه پێش له جەلالەدین میرزای
قاجار، فارسه‌كانی هیند كه به «پارسیان[9] هیند» ناسراوه‌ن به نووسینی چه‌ندین
كتێبی وه‌ك «دساتیر»، «شارستانی چمن» و «دبستان مزاهب» ده‌ستیان به نووسینی پارسی
خاوێن كردبووه(توكلی،1381 :16 )و لێره‌وه گەرچی ناکرێت جەلالەدین میرزای قاجار وه‌ك ده‌سپێشخه‌ری گوتاری نووسینی
«فارسی خاوێن» یان «پارسی سره» پێناسە بکرێت، بەس نابێت لەم راستیەش حاشا بکرێت له
رێگه‌ی ئه‌وه‌وه بوو كه «فارسی پەتی» بوو به بەشێک لە گوتاری زاڵ رۆشنبیران و ناسیۆنالیستە
ئیرانیەکان.
2- 2-2 )گرنگیدان به
مێژووی ئێرانی پیش ئیسلام:
ئێرانییه‌كان له به‌هه‌شتی زێرین خۆیان ده‌ژیان،
پادشاكانیان خه‌ڵكی ئاسایی بوون و خه‌ڵكیش له ژێر سێبه‌ری ئه‌واندا له دیارییه‌كانی
خودا به‌شداربوون و له ئه‌و په‌ری ئاسایش و گه‌وره‌یدا ژیانی خۆیان ده‌برده‌سه‌ر
(قاجار،1285 :8 )
ئه‌م قسانه‌ی جەلالەدین میرزا پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئەویش
وه‌ك ناسیۆنالیسته‌كی باستانخواز، مێژووی پێش ئیسلامی ئێران وەک مێژووییەکی شكۆمه‌ند
و پر له سه‌روه‌ری پێناسە دەکات و لە سەر
ئەو بڕوایەبوو ئه‌وه عه‌رەبه‌كان بوون كه بوونه هۆی دواكه‌وتنی ئێران و بۆیه پێویسته
ئێرانییه‌كان بۆ ژیانه‌وه‌ی مێژووی شكۆمه‌ندی ئێرانی پێش ئێسلام كه به مێژووی
باستان ده‌ناسرا، هەوڵ و تەقەلای خۆیان بخەنە
گڕ و وەک بەشێک لە شۆناسی سه‌ره‌كی و ره‌سه‌نی خۆیان پیناسەی بکەن و لێره‌وه خۆیان
له عه‌رەب جیابكه‌نه‌وه.
نووسینی «نامه‌ی خوسره‌وان» له لای جەلالەدین میرزا بۆ
ئه‌وه بوو كه «مێژووی باستانی ئێران» له پاڵ «زمانی خاوێنی» پارسی بكاته دوو
بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی و پێناسه‌ی شۆناس و به وته‌ی ئه‌وان شۆناسی ره‌سه‌نی ئێرانیی.
جەلالەدین میرزا ئه‌گه‌ر چی وه‌ك ئاخوندزادە له بۆچوونی
«عه‌رب دژی» رادیكاڵ نییه به‌ڵام به گشتی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كاته‌وه و پێوایه ده‌بیت
شۆناسی عه‌ربی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شۆناسی عه‌ربی له شۆناسی ئینسانی ئێرانی
بسرێته‌وه و زمانی پارسی پاراو و مێژووی شكۆمه‌ندی رابردوو جێنشینی بكرێت و بەواتاییه‌ك
ئه‌و ده‌یه‌وێت شۆناسی نوی ئێرانی له رێگه‌ی زمان و مێژووه‌وه پێناسه بكات و لێره‌وه
ئینسانی ئێرانی نه وه‌ك «ئینسانی موسه‌ڵمان» به‌ڵكوو وه‌ك «ئێنسانی ئێرانی» كه
خاوه‌نی زمانی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها مێژوویه‌كی پر له شكۆمه‌ندە پێناسه ده‌كاته‌وه
كه به ته‌وا‌وییەتی له عه‌رب و كلتووری عه‌ربی جیاوازه و ته‌نانه‌ت دژ به‌و
كلتووره‌ییه.
به گشتی جەلالەدین میرزا، میرزا فەتح عەلی ئاخوندزادە،[10]
و میرزا ئاقاخانی کرمانی (1896-1853) لە بەناوبانگ ترین رۆشنبیران به‌ره‌ی یه‌كه‌می
ئێرانه‌ن كه خوازیاری پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چه‌مكی نه‌ته‌وه و دارشتنته‌وه‌ی خه‌رێته‌ی
نه‌ته‌وه- ده‌وله‌ت له سه‌ر دوو بنه‌مای زمانی فارسی خاوێن (پارسی سره) و مێژووی
كۆنی ئێرانه‌ن (باستان) و به كورتی ئه‌م رۆشنبیرانه له سەرهەڵدانی گوتاری ناسیۆنالیزمی
ئێرانی كه ئەنجامی «عه‌رب دژی» و «تورك بیزی» یه. رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه.
3 )میرزا عەبدورەحیمی
تالبووف (1911–1834)
بزانه ئه‌م كافره (تالبووف) چوون گاڵته به هه‌موو ئێرانیه‌كان
ده‌كات. «ناسره‌دین شاه (1896-1849) (آدمیت.1363 :8 )
تالبووف باش ده‌نووسیت و كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ره.
«موزه‌فه‌ردین شاه(1906-1896 )» (آدمیت.1363 :9 )
تالبووف له ساڵی (١٨٣٤) و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندی
تورك زمانیشاری ته‌وریز له دایك بوو. سه‌رده‌می منداڵی له‌م شاره تێپەرکرد و له
ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا ته‌وریزی به‌ره‌و «ته‌فلیسی» پیته‌ختی «گورجیا» به جێ هێشت
و له‌وی خه‌ریكی خوێندن و فێربوونی زمانی رووسی بوو و پاش ته‌واو كردنی خوێندن و فێربوونی
رووسی له شاری «ته‌مه‌رخانی شوره» واتە ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی «داغه‌ستان»
نیشته‌جێ بوو.
تالبووف تا ته‌مه‌نی (55) ساڵان، خه‌ریكی خوێندن و كاری
ئابووری بوو و له ته‌مه‌تی 55 ساڵیدا ده‌ستی به نووسین كرد و سه‌رجه‌م یازده كتێبی
نووسی. (ادمیت،136 :3 ). جگه له دوو كتێبی «رونكردنه‌وه‌ی ئازادی» و «سیاسه‌تی
تالبی» كه له تاران‌دا بڵاوی كردنه‌وه، سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی له ته‌فلیس و ئه‌سته‌مبۆڵ
بڵاوكردوه.
تالبووف وەک یەکێک لەبه‌ناوبانگترین و خوێنده‌وارترین رۆشنبیری
نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئێران، راوبۆچوونه‌كانی له سه‌ر رووداوی گرنگی مه‌شرووتیه‌ت له
ساڵی 1907 و بزاڤی ده‌ستوورخوازی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له ئێران‌دا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
هه‌بووه.
ڕاوبۆچوونه‌كانی تالبووف و رۆشنبیرانی هاوچه‌رخی تالبووف
واته كه‌سانێ وه‌ك میرزا فەتح عەلی ئاخوندزادە(1878-1812) جەلالەدین میرزای قاجار
(1872-1819) موستەشارالدولە(1895 -1823 )، میرزا مەلکۆم خان (1908 -1833 ) و میرزا
ئاقاخانی کرمانی (1896-1853) و مه‌راغه‌یی بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی ده‌ستوورخوازی،
دامەزرانی پەرله‌مان، دامه‌زرانی كاتی حكوومه‌تی ده‌ستوور، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات
ودانانی موه‌سه‌سات و به گشتی هه‌نگاونانی ئێران به‌ره‌وه ئاراسته‌یه‌كی تازه
كه یه‌كسانی، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوور و ئازادی، گرنگترین دیاده‌كانی بوو کە له سالی
1906 و له ژیر ناوونیشانی «شۆرشی مه‌شرووتیه‌ت» بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و له سیبه‌ری
ئه‌ندیشه‌كانی تالبووف و رۆشنبیرانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئێران ئه‌م ده‌سكه‌وتانه
هاتنه دی.
تالبووف له ریزی ئه‌و رۆشنبیرانه‌یه كه نزیكی سه‌ت و
په‌نجاه ساڵ پێش ئیستا به ڕاشکاوانە خۆی وەک کەسێکی دێمۆكرات و لایه‌نگری دێمۆكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی و سوسیالیزمی ئابووری
و هه‌روه‌ها لایه‌نگری مسۆگه‌ركردنی ئازادی، یه‌كسانی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی پادشاه و به گشتی تازه‌گه‌ری و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی له سه‌ر
بناغه‌ی نیشتمان و ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی پێناسە دەکات.
كۆكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندیشه‌كانی
تالبووف له مه‌جاله‌كی ئاوه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن ئه‌گه‌ری نییه به راستی لێره‌وه
كه له سه‌ر زوور شت راوبۆچوونی وه‌رد و قووڵ و ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فی ده‌رده‌برێت،
زوور سه‌خت و پر زه‌حمه‌ته و لێره‌دا به پێ پێویست ئاوه‌ر ده‌خرێتە سه‌ر گرنگترین
بۆچوونه‌كانی.
3-1-) گوتاری
تالبووف:
ره‌نگه بتوانین
بڵێن حكوومه‌تی مه‌شرووتیه‌ت، گه‌شه پێدانی ئازادی، ره‌خنه یان كریتیكا، ده‌ستوور،
زانست و به‌ره‌پێدان و گه‌شتگیر كردنی په‌رورده له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می مۆدێرن،
دانانی سیسته‌می ئابووری سۆسیالیستی، دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌و له سه‌ر بناغه‌ی
ناسیۆنالیزم و خۆماڵی كردنی ره‌وه‌تی تازه‌گه‌ری گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی گوتاری
«تالبووف»ن كه راوبۆچوونه‌كانی فه‌یله‌سووفانی وه‌ك روسۆ، بینتام، ئیستۆارت میل،
ئه‌گۆست كونت و هه‌روه‌ها بیرمه‌ندانی چه‌پی رووس به تایبه‌ت له به‌شی ئابووری
به سه‌ر بۆچوونه‌كانی تالبووفه‌وه دیاره و كاریگه‌ر بووه.
شتێكی گرنگی دیكه له گوتاری رۆشنبیری تالبووف، ته‌قه‌لا
بۆ رونكردنه‌وه‌ی چه‌مكه نوییه‌كانی وه‌ك ئازادی، یاسا، ده‌ستوور، مه‌شروتتیه‌ت،
پەرله‌مان و... واته ئه‌و چه‌مكانه‌ییه‌ی كه به‌رهه‌می ئه‌ندیشه‌ی مۆدێرن بوون و
له رێگه‌ی ئه‌ندیشه‌ی رۆشنبیرانی وه‌ك ئه‌وەوە بوونه به‌شێك له گوتاری زاڵی سیاسی
و رۆشنبیریی ئێران و خۆی له‌م باره‌وه ئه‌نووسێت: «مانا و ناوه‌رۆكی چه‌مكی تازه
سه‌رهه‌ڵداوی وه‌ك ئازادی، یه‌كسانی و ده‌ستوور... تا هه‌نووكه كه‌ش و هه‌وای ئێرانی
به خۆیه‌وه نه‌رازاندوه‌ته‌وه» (طالبوف،1346 : 174/1 ) بۆیه هانی زۆری دا كه
ئه‌م چه‌مكانه به شێوه‌ی جیدی شیبكاته‌وه و وه‌ك ئه‌ركی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی كاتی
خۆی بۆ ئه‌مكاره ته‌رخانكرد، چوونكه به وته‌ی «ته‌باته‌بایی» تالبووف پێوابوو تێگه‌یشتن
له سروشتی گۆرانكارییه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرن پیویستی به نووسین و شیكردنه‌وه‌ی
و دانانی چه‌مكی نوێ هه‌یه (طباطبایی،1386 :149 )
3-1-1- )یاسا و حكوومه‌تی
مه‌شرووتییه‌ت:
كاری سه‌رخۆیانه، وه‌حشیانه و دڕندانه و په‌رپێدانی سته‌مكاری
له ئێران‌دا به‌رهه‌می رۆحی حكوومه‌تی ره‌ها و ئێسبتدادییه، ده‌بینین كه پاش مه‌رگی
ده‌سه‌ڵاتداره‌كی سته‌مكار، سته‌مكاره‌كی دیكه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه و بازته‌ی سته‌مكاری
و ناعه‌داڵه‌تی له ئێران‌دا به‌رده‌وام له بازنەکەدا دەخولێتەوە (تالبووف،1312:
10 )
شێوازی حكوومه‌تی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران واته حكوومه‌تی قاجار، ئێسبتدادی و له شێوه‌ی ئێسبتدادی
ئاسیایی یان ئێرانی بوو. مه‌به‌ست له ئێستبدادی ئێرانی واته ئه‌و سیسته‌مه كه
له نه‌بوونی ده‌زگای حكوومی وه‌ك پەرله‌مان، كابینه‌ی وه‌زیران، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
و یاسایی و بەرێوەبردن، هه‌موو ده‌سه‌ڵات له ده‌ست خۆدی پادشاه قۆرغ كرابوو و ته‌نیا
ئه‌و قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌كرد.
تالبووف و رۆشنبیرانی هاوچه‌رخی تالبووف بۆ گۆرینی ده‌سه‌ڵات
ئیستبدادی بۆ مه‌شروتییه‌ت له رێگه‌ی نووسین و ئه‌ندیشه‌وه ده‌ستیان به چالاكی
فیكری كرد و مسۆگه‌ركردنی حكومه‌تی مه‌شروتییه‌ت له ریزی ئه‌و چالاكییانه بوو كه
تالبووف به جیدی ته‌قه‌لای بۆ دەكرد.
مه‌به‌ستی تالبووف له مه‌شرووتیه‌ت، «كونه‌ستی تیسیۆن» یان
«ده‌ستووری بنه‌ره‌تی» بوو و به واتاییه‌ك مه‌به‌ستی له سیسته‌می مه‌شرووتییه‌ت
سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پادشاه بوو[11] و
رایگه‌یاند مه‌به‌ستی له «حكوومه‌تی مه‌شرووتییه‌ت» ئه‌وه‌یه كه ده‌سةلاتی پادشاه
كه‌مبكرێته‌وه و بدرێته پەرله‌مان و هه‌روه‌ها پەرله‌مان واته مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک دابه‌مه‌رزێت و بكرێته بریارده‌ر و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی. لێره‌وه
له سه‌ر ده‌ستوور جه‌ختی زۆر ده‌كاته‌وه و پێوایه هه‌ر وه‌ڵاتێ ده‌ستووری نه‌بێت
ئه‌و وڵاته ده‌بێته ناوه‌ندی سته‌م و وه‌حشیگه‌ری و كاری سه‌رخۆیانه.
تالبووف مه‌به‌ستی خۆی له ده‌ستورر و یاسا به روونی ده‌رئه‌برێت
و له «شه‌ریعه‌ت» جیاده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ده‌بێت ده‌ستوور به پێ ویست و به‌رژه‌وندی
خه‌ڵك و وڵات له لایان ئینسانه‌كانه‌وه بنوسرێت و دابرژێت و له‌م باره‌وه ده‌نووسیت:
«بناغه‌ی ده‌ستوو ده‌بێت به پێ بریاری ده‌نگی زوورێنه‌ی خه‌ڵك دابنرێت نه به پێ
شه‌ریعه‌ت و ئایین (طالبوف،1346 :8/2 ) و به واتاییه‌ک ده‌ستوور ده‌بێت ده‌نگی زۆرێنه‌ی
جه‌ماوه‌ر بێت چوونكه ده‌ستوور بۆ ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵگای ئینسانییه و لێره‌وه
نابیت شه‌ریعه‌ت و ئایین بكرێته مه‌رجه‌ع و بنه‌ما، چوونكه شه‌رع و ئایین ئیزن
به خه‌ڵك نادات له دانانی یاسا به‌شداری بكات (طالبوف،1346 :8/2 )
هەر لەمبارەوە تالبوف به ڕاشكاوی ده‌ڵێت سیتسه‌می یاسا
و ده‌ستوور ده‌بیت له «شه‌ریعه‌ت» و «ئایین» جیابكرێته‌وه و وه‌ك كه‌سێكی سێكۆلار
ده‌روانیته سیسته‌می حكوومه‌ت كردن و زۆر به وردی له‌م باره‌وه قسه ده‌كات و له
سه‌ر ده‌ستووری بنه‌ره‌تی جه‌ختی تایبەت ده‌كاتەوە و دانان ومسۆگه‌ر كردنی به پێویست
ده‌زانیت، چوونكه بە لای ئەوەوە ده‌ستووری بنه‌ره‌تی، و به وته‌ی ئه‌و «ته‌نیا ده‌ستووره
كه‌وا مافی یه‌كسانی حاكه‌م و خه‌ڵكی ئاسایی مسۆگه‌ر ده‌كات و ئیجازه نادات سته‌مكار
له بنده‌سته‌كانی سته‌م بكات» و بۆییه ده‌بێت خه‌ڵك له سه‌ری ده‌نگبدات نه شه‌ریعه‌ت
و به گشتی تالبووف ئه‌یویست به وته‌ی «جه‌وادی ته‌باته‌بایی» له «رێگه‌ی مه‌شروتیه‌ته‌وه،
ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تی به ئامرازی شه‌ریعه‌ت كه‌مبكاته‌وه و دواتر تیۆری حكومه‌تی
یاسا و ده‌ستوور مسۆگه‌ر بكات و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی له سیسته‌می ئینگلیزوه وه‌رگرتبووه
و ده‌یوێست له ئێران‌دا دایبه‌زێنیت» (طباطبایی،1386 : 605 )
تالبووف جیا له‌وه‌ی یاسا و ده‌ستوو بۆ دابینكردنی یه‌كسانی
و پێش‌گرتن بە سته‌م و دانانی ده‌وڵه‌ت به پێویست و گرنگ ده‌زانیت هه‌روه‌ها بۆ
دانانی سیسته‌می ئابووریش وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی ته‌ماشای ده‌كات، ئەو وه‌ك لایه‌نگری
سوسیالیزم له بواری ئابووری و مسۆگه‌ركردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و بڕوا دایه
ده‌سپێكی دانانی سیسته‌می ئابووری، دابینكردنی ئاسایشه و ئاسایش له رێگه‌ی ده‌ستوور
و یاساوه دابینده‌كرێت و لەمبارەدە‌نووست: «ئه‌گه‌ر ئێمه یاسامان هه‌بێت ئه‌و
كاته ده‌بینه خاوه‌ن زانست و سامان و ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كرێت تالبووف به باشی
ئاماژه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵات له دونیای ئه‌مرۆدا واته سامان و زانست» (طباطبایی،1386
: 136) واته تالبووف به باشی له گۆڕینی مانای چه‌مكی زانست له دونیای مۆدێرن تێگه‌یشتووه
كه زانست واته سامان و ده‌سه‌ڵات و به واتاییه‌ك به راشكاوی ده‌ڵیت ده‌سه‌لات و
سامان له ده‌ستی كه‌س و وڵاتێكدایه كه خاوه‌نی زانست بێت.
به گشتی ئه‌و لایه‌نگری سیسته‌می حكومه‌تی مه‌شروتییه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوور بوو و له‌و باوه‌ردا بوو «ئازادی» دوو دژمنی هه‌یه یه‌كه‌م
ئیستبدادی كۆنه و دووەم بشێوییه و لێره‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بۆ مسۆگه‌ر كردنی
«ئازادی» ده‌بیت حه‌تمه‌ن سیسته‌می مه‌شروتییه‌ت له ئێران‌دا سه‌ركه‌وێت و مه‌شروتتیه‌ت
سه‌ره‌تا و دەروازەی گه‌یشتن به ئازادی، یه‌كسانی، حكومه‌تی ده‌ستوور، دابینكردنی
ئاسایش و هه‌روه‌ها گه‌یشتن به زانست و سامان و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی وڵاتە.
3-1-1-2) ئازادی:
ئێرانییه‌كان ئازاد نیین. خوازیاری مافه مرۆییانه‌ی خۆیان
نابه‌ن، چوونكه سه‌باره‌ت به حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن بۆچوونی راست نیین و به
نیسبه‌تی ئه‌و گۆرانكارایانه كه له سروشتی حكوومه‌تدا روویانداوه له نه‌زانینی
ته‌واو دان. (طالبوف،1346 : 127 ⁄2 )
ره‌نگه لای تالبووف، گرنگترین و به‌بایه‌خترین چه‌مك،
پاش یاسا و ده‌ستوو چه‌مكی «ئازادی» بێت و هه‌ڵبه‌ت یاسا و ده‌ستووریش لای ئه‌و به
بوونه‌ی گه‌یشتنی ئینسانی ئێرانی به ئازادی ئه‌ونده گرنگه‌ن و له سه‌ریان قسه
ده‌كات و ده‌وستیه‌ت. تالبووف ئازادی وه‌ك «سۆزی نیشتمان» ته‌عبیر ده‌كات و پێوایه
له هه‌ر شوێنی ئازادی نه‌بیت سۆزی نیشتمانیش نییه.
لای تالبووف ئازادی به بۆنه‌ی ئازادییه‌وه گرنگ و بایه‌خداره،
و ئازادی له سی بواردا دابه‌شده‌كات، ئازادی ڕاده‌بڕین، ئازادی تاكه‌كه‌سی و
ئازادی بڕوا و پێوایه ئازادییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئازادی كۆبۆنه‌وه و چاپه‌مه‌نی
و هه‌ڵبژارده‌ن له‌م سێ بواره‌دا سه‌رچاوه ده‌گریت. (طالبوف،1346 : 7-186 ⁄3) وبه
واتاییه‌ك ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر ئازادی ڕاده‌برین، ئازادی تاكه‌كه‌سی و ئازادی بروا دابینبه‌كه‌ین
به شوێنی‌دا هه‌موو ئازادییه‌كان له وڵات‌دا دێنه دی.
ئازادی لای
تالبووف یه‌كسانی و پاراستنی كه‌رامه‌تی ئێنسانی ئێرانی به‌رهه‌م ده‌ێنیت و بۆیه
له سه‌ر ئازادی به نووسین و كردوه به‌رگری ده‌كات و له‌و بڕوا دایه ته‌نیا له
سێبه‌ری ده‌ستوور و یاسا، ئینسانی ئێرانی به ئازادی ده‌گات و بۆیه ده‌بێت بۆ دابینكردنی
ئازادی حه‌تمه‌ن حكوومه‌تی یاسا و ده‌ستوور له وڵات‌دا مسۆگەر بکرێت.
تالبووف به كرده‌وش پیشانیدا كه مرۆڤێكی دیمۆكرات و
ئازادیخواز و ناسیۆنالیسته بۆ نموونه له كاتی سه‌ركه‌وتنی مه‌شروتییه‌ت و دامه‌زانی
یه‌كه‌م پەرله‌مانی ئێران كه سه‌رقالی نووسینی ده‌ستووری بنه‌ره‌تی ئێران بوون هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر چه‌ندین خاڵی بنه‌ره‌تی و سه‌ره‌كی بۆ نموونه له دانانی
خاڵی «یه‌كسانبوونی هه‌موو هاولاتی ئێرانی» له به‌رامبه‌ر یاسا تووشی كێشه بوون،
پیاوانی ئایینی ناوه‌وه‌ی پەرله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی پەرله‌مان له به‌رامبه‌ر ئه‌م
خاڵه به توندی هه‌ڵوێستیان گرت و به «دژه ئایین» ناویان برد وتیان نابێت و
ناكرێت موسه‌ڵمان و ناموسه‌ڵمان یه‌كسان بێت و لێره‌وه كه تالبووف وه‌ك نوێنه‌ری
یه‌كه‌م پارله‌مان له لایان چینی بازه‌رگانی شاری ته‌وریز و به واتاییه‌ك له
باتی ریزگرتن له چالاكیه‌كانی سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی مه‌شروتییه‌ت وه‌ك ئه‌ندامی
پارله‌مان هه‌لبژێرداربوو[12] له سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی ده‌ستوور دژ به هه‌لوێست پیاوانی
ئایینی ئێران نووسی: «من به باشی له‌م به‌ریزانه تێناگه‌م ئه‌گه‌ر پیاوانی ئایینی
ده‌یانه‌وه مه‌سیحیه‌كانی ئێران وه‌ك پێشوو مافی ئینسانیان لێ زه‌وت بكرێت كاتی
ئه‌وه تێپیه‌ریوه و یان ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت موسه‌ڵمانه‌كان هان بده‌ن ماڵ و
سامانیان تاڵان بكه‌ن و مافی ئینسانیان بخه‌نه ژێر پێ ئه‌وه ئێمه شتێ وامان له
ئیسلامدا نییه» ...و هه‌روه‌هه سه‌باره‌ت به دژاییه‌تی دیسانه‌وه پیاوانی ئایینی
له ئاست یه‌كسانی زه‌رده‌شتتیه‌كان و به هاووڵاتی دانانی ئه‌وان وه‌ك هاوولاتی ئێرانی
و بانگهیشتكردنه‌وه‌یان له هینده‌وه بۆ ئێران، نووسی:«زه‌رده‌شتییه‌كان كه ئه‌جدادی
ئێمه‌ن به چ ماف و ئینسافێك وه‌ریان ناگرین و له ئاست ئه‌م خه‌ڵكه نه‌جیب و
خاوێنه به سته‌م هاتووین و له مافی هاوولاتی بوون و مافی ئێرانی بوون بێ به‌شیان
ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین بگه‌رنه‌وه بۆ ولاتی خۆیان »(طباطبایی،1386 :1-390 )
به گشتی
تالبووف وه‌ك مرۆڤیكی لایه‌نگری «دیمۆكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی» (آدمیت.1363 :2 ) بڕوای
ته‌واوی به ئازادی و یەکسانی هه‌بوو و ئازادی لای ئه‌و واته مافی سروشتی ئینسان
كه پێویسته به یه‌كسانیه‌وه. ئازادی واته مروڤی ته‌واو ئازاد و خاڵی له كۆت و
به‌ند و خاوه‌ن مافی یه‌كسان به بێ هیچ جیاوازی(آدمیت.1363 :36 )
3-1-1-3) ناسیونالیزم و
نیشتمان:
ناكرێت به بیانووی كاری خراپ و ناشیرینی ده‌سه‌ڵاتداران،
ده‌س له خۆشه‌ویستی نیشتمان هه‌ڵگرین. (طالبوف،1346 : 3⁄3)
تالبووف ناسیونالیزم وه‌ك بناغه‌ی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت و
پێكهینانی ولات و ژیانه‌وه‌ی نیشتمان ته‌ماشا ده‌كات و پێوایه كاتی ئه‌وه تێپه‌ریوه
كه وه‌ك رابردوو بروانینه چه‌مكی نیشتمان و زووربه‌ی ولاتانی دیكه و به تایبه‌ت
ولاته ئیسلامییه‌كان به نیشتمانی خۆمان بزانین و به ڕاشكاوانە دە‌نووسیت «وه‌لاتی
ئێمه و نیشتمانی ئێمه ته‌نیا ئێرانه».(طالبوف،1346 : 93 ⁄2)
هەرلەمبارە دیسانەوە بە ڕاشکاوانە دەنووسێت، نابیت و
ناكرێت به بیانووی كاری خراپ و ناشیرینی ده‌سه‌ڵاتداران، ده‌س له خۆشه‌ویستی نیشتمان
هه‌ڵگرین. (طالبوف،1346 : 3⁄3) و له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ئه‌نووسیت: خۆشه‌ویست و
مه‌عشوقی من نیشتمانه و نیشتمان په‌رسته‌شگه‌ی منه چوونكه خودا پێویستی به ستایشی
ئافه‌ریده‌كانی خۆی نییه به‌ڵام نیشتمان پێویستی به په‌رسته‌شی روڵه‌كانی خۆیەتی
(طالبوف،1346 : 3⁄3)
ئه‌و نایشارێته‌وه كه نیشتمانی خۆش ئه‌وێت و له سێبه‌ری
نیشتماندا ئاماده‌ییه گیانی خۆی به‌خت بكات و پێوایی «گه‌وه‌ریی و كه‌رامه‌ت ئینسانی
ته‌نیا له سۆز و فیداکاری له پێناوی نیشتمان و نامۆسی نیشتمان و سامانی نیشتمان
و... مانای هەیە (طالبوف،1346 : 3 ⁄3)
لێره‌وه ده‌توانیین بڵین تالبووف ناسیونالیسته و هه‌ڵبه‌ت
به پێچه‌وانه‌ی ئاخوندزادە كه ناسیۆنالیزمی ئه‌و هاوتا له گه‌ڵ «عهربدژی» بووە،
ناسیۆنالیزمی تالبووف هاوتایه له گه‌ڵ نیشتمانپه‌روه‌ری و نیشتمانخوازی له پێناوی
ریزگرتن له كه‌رامه‌تی ئێنسانی ئێرانی به بێ هیچ دژاییه‌تییەک له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه و به بێ بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری بۆ ئێران و ته‌عبیر كردن له ئه‌وه‌ی وا ره‌گه‌زی
ئێرانی باشترین و خاوێنترین ره‌گه‌زه به‌و شێوه كه دواتر ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌كان
بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد.
3-1-1-4)ڕه‌خنه:
سه‌یر له‌وه داییه له ئێران‌دا له سه‌ر به‌رگری و لایه‌نگری
له «ده‌ربرینی ئازادی بیروڕا»، له گه‌ڵ یه‌كدا
به شه‌ر هاتووه‌ن به‌ڵام كه‌س بایه‌خ له بیر‌و ڕای كه‌س ناگرێت و به ئاسانی كه‌سێك
كه بیروڕای خۆی ده‌ربخات به تاوانبار و مولحد ناوی ده‌به‌ن (تالبوف)
تالبووف به‌رده‌وام له سه‌رجه‌م كتێبەكانی به تایبه‌ت
«كتێبی ئه‌حمه‌د» و «مه‌ساله‌ك» خه‌ریكی ڕه‌خنه گرتن له دیارده ناشیرێنه‌كانی نێو
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه. گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران، دونیاخوازی پیاوانی ئایینی، خورافات
و كۆنه‌په‌ره‌ستی، ره‌مه‌كی بوونی خه‌ڵك، لاسایی كردنه‌وه به شێوه‌ی روخێنه‌رانه
له رۆژئاوا، گرفته‌كانی رێنووسی خه‌تی عه‌ربی. سیسته‌می په‌روه‌رده، رووخانی ئه‌خلاق،
زیده‌بوونی درۆ و ده‌له‌سه و فیڵ وته‌ڵه‌كه و پێداگری له سه‌ر بیری كۆن و ئیستبداد
له ریزی ئه‌و دیاردانه‌ن كه به توندی و جیدی ده‌كه‌ونه به‌ر ڕەخنەی تالبووف و
كومه‌ڵگای ئێران به‌م شێوه هان ئه‌دات و از له‌م شتێ ناخۆش و سه‌خیفانه بینن
(آدمیت.1363 :79)
نه‌ریتی لاساییكردنه‌وه‌ی بێ بنه‌ما له رۆژئاوا له ریزی
ئه‌و شتانه‌یە كه به توندی ڕەخنەی لێ ده‌گرێت و پێوایه خه‌ساری گه‌وره ئه‌وه‌یه
ئێمه خۆڕا بكه‌وینه شوینی خه‌ڵك و به پێ هیچ بنه‌ماییه‌ك بكه‌وێنه داوی لاساییکردنەوە
لە رۆژئاوا و له‌م باره‌وه دە‌نووسیت: «له ئێران‌دا شتی وا قۆماوه كه‌وا زانایانی
جیهان له دیتنی تووشی سه‌رسورمان بوونە، بۆ وێنه به لاساییكردنه‌وه له بارودۆخی
جیهان، ئێمه كابینه‌ی وه‌زیرانمان پێكهێناوه به‌ڵام شتێكی بێ ماناییه و وه‌زیر
بوونی نیه، نه ده‌زگای دانانی یاسامان هه‌یه نه فێرگه‌ی یاسا، به‌رێوه بردنی وڵات
نه به پێ یاسای ئینسانییه نه بە پێ شه‌ریعه‌ت، .....ده‌سه‌ڵات لای ئێمه هیچ پێوه‌ره‌كی
نییه و ئیسبتداد و سیسته‌می ئیستبدادی به‌رده‌وام خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته. به راستی ته‌رخانكردنی
ئه‌م هه‌موو پاره‌یە بۆ لاساییكردنه‌وه زۆر پیكه‌نینداره!؟ پیش‌تر به عه‌رەبكراو
بووین ئیسته گه‌یشتینته ئاستی لاساییكردنه‌وه له رۆژئاواییه‌كان، به‌عه‌رەبكردنی
ئێمه زوره‌ملانه بوو به‌ڵام به رۆژئاوا بوونمان به ده‌ستی خۆمان و به بۆنه‌ی
پاره‌ییه.
به گشتی ڕه‌خنه له ناشیرینیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و
كلتووری ئێرانی، لایه‌نگری له ناسیۆنالیزم بۆ دانانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی ئێرانی،
دامه‌زرانی حكومه‌تی ده‌ستوور بۆ دابینكردنی مافی یه‌كسانی و ئازادی و گه‌یشتن به
سه‌روه‌ری و هه‌روه‌ها دانانی سیسته‌می ئابووری سوسیالیستی به بۆنه‌ی گه‌شه پێدانی
عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێك له گوتاری رۆشنبیریی «تالبووف»ن كه بۆ ماوه‌یه‌ك
وه‌ك گوتاری زاڵی كه‌ش و هه‌وای رۆشنبیریی ئێران له سه‌ر رۆشنبیران و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌داران
و خه‌ڵكی ئاسایی ئێرانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو.
پاشنووسەکانی بەشی دووەم:
١)شاری «نۆخه»
پاش شكستی ئێران له رووسیا و به پێ گرێبه‌ستی «توركمانچای» له ساڵی 1828 ، واته
ئه‌و كاته كه‌وا ئاخوندزاده ته‌مه‌نی تەنیا 16 ساڵ بوو ، له ئێران جیابووه و
بوو به به‌شێك له خاكی رووسیا.
٢) لای ئاخۆندزاده
پروتیستانیزم بریتیه له ئایین زاییه‌ك كه ته‌نیا باسی مافی ئینسان بكات و به‌س
(ئاخۆندزاده،1364 :9 )
٣) باستانخوازی یان
ئاركایزم(Archaism) له ئێران‌دا دیارده‌یه‌كی
نوێیه كه له كۆتایی حكوومه‌تی قاجارییه‌كاندا له ژیانی كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
كۆمه‌ڵگای ئیران‌دا سەری هەڵدا(بیگدلو،1380 :1 ). به‌شوێنكه‌وتوانی باستانخوازی ده‌یانه‌وێت
به خوڵقاندنهوی كه‌ش و هه‌وای رابردوو، ئایدیوولۆژیهكی نوی درۆست بكه‌ن.به رای بیگدلۆ،كهمڕنگكردنهوه
و به په‌روایزخستنی كلتوور و ئایینی ئیسلام وه‌ك هۆكاری دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا،
دابه‌شكردنی مێژووی ئیران به دوو قۆناغی مێژووی
باستان یان پێش ئیسلام و مێژووی ئیرانی پاش ئیسلام له ئه‌ندیشه‌كانی لایه‌نگرانی
باستانخوازین(بیگدلو،1380 :20 ).ئاخوندزاده،جه‌لاله‌دین میرزا و ئاقاخانی كرمانی
به‌ناوبانگ ترین رۆشنبیرانی باستانخوازی ئیرانن
٤) مەبەست فارسەکانە،
باستانخواز و عەرەب دژەکان لە باتی وشەی بە عەرەب کراوی فارسی ، خۆدی وشەی پەتی
پارسی یان بەکار دەهێنن.
٥) ئاخۆندزاده
له نامه‌یه‌كدا به ڕاشكاوانە پێشتگیری له فارسی نووسینی په‌تی جه‌لادین میرزا و لابردنی وشه عه‌ربیه‌كان ده‌كات و ئەم
كاره وه‌ك هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و نیشتمان دوستی ته‌عبیر ده‌كات (جلال دین میرزا،1285
:8 ⁄2 )
٦) به رای ئاخۆندزاده
دیسپۆتیزم واته پاشا خۆرسكانه هه‌موو كارێ بکات و هیچ یاسا و ریسایه‌ك نەناسیت و
پابه‌ندی هیچ شتی جگه حه‌ز و ئاواتی خۆی نەبێت و خاوه‌نی ره‌های ماڵ وسامانی هه‌موو
خه‌ڵكه بێت و مروفه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی، خاوه‌ن هیچ چه‌شنه ماف وئازادییه‌ك نەبن(ئاخۆندزاده،1364 :8 )
٧) باستانخوازی یان
ئاركایزم (Archaism) له ئێران‌دا دیارده‌یه‌كی
نوێیه كه له كۆتایی حكوومه‌تی قاجارییه‌كاندا له ژیانی كلتووری و كۆمه‌لایه‌تی و
سیاسی ئێران‌دا ره‌نگیداییه‌وه(بیگدلو، 1380 : 20 ). گوتاری باستانخوازی یان كۆنینه
خوازی ده‌یه‌وی به خولقاندن و ژیاندنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای رابردوو ، ئایدیوولوژیایه‌كی
نوێ بۆ درووستكردنی شۆناسی نوێ ئینسانی ئێرانی سازبكات، كه‌مره‌نگ كردنه‌وه و به
په‌راوێز خستنی كلتووری ئیسلام و دابه‌شكردنی مێژووی ئێران به مێژووی پێش ئیسلام و پاش ئێسلام و ناساندنی ئیسلام وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وته‌نی
ئێران ، له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گوتاری باستانخوازین(بیگدلو، 1380 : 20 ) ئاخۆندزاده
و جه‌لاله دین میرزا و میرزا ئاقاخانی كرمانی له به‌ناوبانگ ترین رۆشنبیرانی
گوتاری باستانخوازی ئێرانه‌نین
٨) پاڵاوتنی زمانی
فارسی له وشه‌ی نامۆ به تایبه‌ت له وشه‌ی عه‌ربی و توركی له ئێران‌دا به «پارسی
سره» ده‌ناسرێت واته فارسی خاوێن و پاراو...ئه‌م بۆچوونه دواتر بوو به به‌شێكی سه‌ره‌كی له گوتاری ناسیۆنالیزمی ئێرانی
كه تا ئیسته‌ش هه‌ر كه‌م و زیاد ده‌بینرێت
٩) مه‌به‌ست له
پارسیه‌كان(پارسیان) ئه‌و ئێرانییانه‌ن كه پاش هێرشی ئیسلام بۆ ئێران، به‌رەو هیند
كه‌وتنه رێ و پەنایان بردە ئەو وڵاتە و لە
پێناو پاراستنی زمان و ئایینی زه‌ردشت له‌و
وڵاتە مانه‌وه و ئیستا‌ش هه‌ر له هیند ده‌ژین و به پارسیانی هیند ده‌ناسرێن و
له سه‌ر ئایینی زه‌رتشت ماوه‌نه‌ته‌وه
١٠) جێگەی سەرنجە
هەم ئاخوندزادە و هەمیش جەلالەدین میرزا کە لایەنگری زمانی پەتی پارسی و ناسیۆنالیزمی
فارسی بوون خۆیان تورک رەگەز بوون.
١١) بۆ ئاشناكردن
و به ئاگا كردنی خه‌ڵكی ئێران له ده‌ستوور و مه‌شروتییه‌ت، ده‌ستووری وڵاتی
«ژاپونی» (واته یه‌كه‌م وڵات له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات كه له سیسته‌می پاشایه‌تی ئیستبدادی
بوو به مه‌شرووتییه‌ت)، وه‌رگێراوه سه‌ر زمانی فارسی
١٢) تالبووف ئه‌گه‌رچی وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كه‌م خولی پەرله‌مان
ئێران له ته‌وریز ده‌سنیشان كرا به‌ڵام له به‌ر چه‌ندین هۆكاری له‌وانه ته‌مه‌نی
دریژ (ئه‌و كاته 72 ساڵی بوو) و هه‌روه‌ها
فه‌توای مه‌لاكان كه به «مولحه‌د »و «كافر» تاوانباریان كردبوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
واته له داغه‌ستان مایه‌وه و نه‌هات بۆ پەرله‌مان به‌ڵام به‌رده‌وام له دووره‌وه
یارمه‌تی و رێنوێنی دانه‌رانی ده‌ستووری
بنه‌ره‌تی ئێرانی ده‌دا .