12:10 - 10/01/2021
رۆشنبیرانی نەسڵی یەکەمی ئێران - بەشی سێیەم
دەستپێك:
لە بەشی یەکەمی ئەم توێژینەوەیە باس لەوە کرا کە دەکرێت نه‌سڵی یه‌كه‌می رۆشنبیرانی ئێرانی، لە دوو به‌ره‌دا دابەش بکرێت، به‌ره‌ی یه‌كه‌م واته به‌ره‌ی سه‌فه‌رنامه‌نووسانی رۆشنبیر كه له به‌شی یه‌كه‌مدا باس لە گوتاری رۆشنبیریی ئەم بەرەیە کرا و لە بەشی دووەمیشدا ئاماژە بە میرزا فەتح عەلی ئاخوندزادە(1878 -1812)جەلالەدین میرزای قاجار(1872-1819) میرزا عەبدورەحیمی تالبووف(1911–1834)، وەک چەندین رۆشنبیری بەرجەستەی ئەم بەرەیە کرا و لەم بەشەیشدا بە وردی باس لە ئەندیشە و کاریگەری و گوتاری موستەشارالدولە(1895 -1823 )، میرزا مەلکۆم خان(1908 -1833 ) میرزا ئاقاخانی کرمانی (1896-1853) و مەراغەیی وەک رۆشنبیرانی بەرجەستەی دیکەی ئەم بەرەیە دەکرێت.
٤) موستەشاروده‌ولە(1895 -1823 )
بناغه‌ی دامه‌زراوه‌یی و رێكوپێكی فه‌ره‌نگه‌ستان(رۆژئاوا) به‌رهه‌می ته‌نیا یه‌ك وشه‌یه و ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و جوانیه‌ش وا له‌و‌ێدا به‌دی ده‌كریت، ده‌رنجامی هه‌مان یه‌ك وشه‌یه..ئه‌وه‌ش وشه‌ی «یاسا» (مستشارالدولە ،1386 :23 )
میرزایۆسێف‌خانی ته‌وریزی ناسراو به موستەشاروده‌ولە له بنه‌ماڵه‌یه‌كی بازه‌رگانی شاری ته‌وریز له دایك بوو له سه‌رده‌می منداڵی خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و عه‌ربی و زانسته ئایینیه‌كانی له مه‌كته‌به سونه‌تییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری ته‌وریز ده‌سپێكرد و پاش ته‌واو كردنی مه‌كته‌ب له كنسووڵخانه‌ی ئینگلزی شاری ته‌وریز دامه‌زرا، به‌ڵام له‌وێ زۆر نه‌ماییه‌وه و له ده‌زگای تازه دامه‌زراوی «وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران» ده‌ستی به‌كار كرد و له ساڵی (1853) به هۆی لێهاتووی وه‌ك جێگری باڵیۆزی ئێران له شاری «حاجی ته‌رخانی» سه‌ر به روسیه دانرا و بۆ هه‌شت ساڵ له‌وێ ماییه‌وه و پاش هه‌شت ساڵ پله‌ی به‌رز كرایه‌وه و وه‌ك باڵیۆزی ئێران بۆ پیترزبۆرگ و دواتریش ته‌فلیس هه‌ڵبژێردرا و ده‌رنجام له ساڵی (1866) وه‌ك جێگری باڵیوزی ئێران له فه‌رانسه دانرا و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له پاریس ماییه‌وه و له‌م ماوه‌یه‌شدا چوارجار سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد و له نزیكه‌وه هه‌ستی به جیهانی پێشكه‌وتوو و مودێرنه‌ی رۆژئاوا كرد(موستەشارالدولە ،1386 :20-19) به‌رهه‌می ته‌عامۆل و ناسینی كلتورری رۆژئاوا و هه‌روه‌ها لایه‌نگری له مودێرنه، بلاوكردنه‌وه‌ی پێنچ كتێب و نامیلكه‌یه به ناوه‌كانی « نامیلكه‌ی وه‌نه‌وه‌ش»، «ریساله‌ی یه‌ك كه‌لێمه‌ی» ،« نامیلكه‌ی زه‌رووره‌تی چاكسازی خه‌ت»، «پێویستی دانانی رێگه‌ی ئاسن بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر» و« په‌روه‌ردكردنی منداڵان».
موستەشاروده‌ولە له ریزی به‌ناوبانگترین رۆشنبیرانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئێرانه كه بێجگه له زمانه‌كانی فارسی، توركی و عه‌ربی، شاره‌زای سێ زمانی بیانی رووسی، فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی بوو و له رێگه‌ی ئه‌م زمانه بیانیانه‌وه و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نزیكی له گه‌ڵ رۆژئاوا و ئاشنابوونی له گه‌ڵ ئه‌ندیشه‌ی رۆژئاوایی، سه‌رسامی ئه‌ندیشه‌ی مودێرن بوو و كه‌وته هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ ریفۆرم و چاكسازی له سیسته‌می سیاسی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و كاته‌ی ئێران.
موستەشاروده‌ولە لایه‌نگری دابینكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و حكوومه‌تی ده‌ستوور،گۆڕینی حكومه‌تی ئیستبدادی ، دانانی موه‌ئه‌سه‌ساتی مه‌ده‌نی، چاكسازی ئه‌لف وبێ و سیسته‌می په‌رورده و به گشتی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئێرانی سه‌رده‌می ئیستبدادی ناسره‌دین شای قاجار بوو و پێوابوو هۆكاری سه‌ره‌كی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن، دابینكردن و مسۆگركردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایه و لێره‌وه له گه‌ڵ «مه‌لكه‌م خانی ئه‌رمنی» زۆرترین ته‌قه‌لایان بۆ مسۆگركردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ده‌ستوور بوو له ئێران‌دا و هه‌ر له‌م رێگه‌دا سه‌ره‌رای ئاماده‌بوونی له سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بوونی ژیانی ئاسوده، گیانی خۆی به‌خت كرد.[1]
به گشتی كۆی ئه‌ندیشه‌كانی موستەشاروده‌ولە ده‌كرێت له چه‌ند ته‌وه‌ری چاكسازی ئه‌لفوبێ، هه‌وڵ بۆ گه‌شه‌پێدانی مودێرنیزاسیوونی (نۆژه‌نكردنه‌وه) و سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستوور، كورت بكێنه‌وه.
چاكسازی ئه‌لفوبێ :
چاكسازی و ته‌نانه‌ت گۆڕینی ئه‌لفوبێ عه‌ره‌بی، یه‌كێ له پرسه گرنگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گوتاری رۆشنبیرانی ئێران و ته‌نانه‌ت عوسمانی بوو و زۆرێ له به‌ناوبانگترین رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران، كه‌سانی وه‌ك ئاخوندزاده، تالبووف و، مه‌لكه‌م خان و موستەشاروده‌ولە به جیدی كه‌وتنه ته‌قه‌ڵا و كاری فێكری و نووسین بۆ چاكسازی و گۆڕینی ئه‌لف و بێ و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ساڵ له باشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیان بۆ ئه‌م كاره ته‌رخان كرد.
موستەشاروده‌ولە وه‌ك ئاخوندزاده و تالبووف رای وابوو یه‌كێ له هۆكاره‌سه‌ره‌كییه‌كانی دواكه‌وتنی ئێران و به گشتی وڵاتانی ئێسلامی كێشه‌ی ئه‌لفوبێ و ڕینووسی عه‌ره‌بیه . ئه‌و پێوابوو ئه‌م ڕینووسه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م فێربوون و نووسین و خوێندنی خه‌ڵكی ئێران و لێره‌وه ده‌بێت رێچاره‌یه‌كی بنه‌ره‌تی بۆ بدوه‌زرێته‌وه و هه‌ڵبه‌ت راوبۆچوونی ئه‌و له‌م بابه‌ته‌وه تاراده‌ییه‌ك هاورێ تالبووف بوو واته موستەشاروده‌ولە زۆرتر جه‌ختی له چاكسازی ده‌كردوه تا گۆڕان و لاوه‌نانی رێنووسی و ئه‌لف وبێ عه‌ره‌بی و ئه‌گه‌رچی برێك جاریش به راشكاوی حه‌زی به‌ره‌و لای وه‌رگرتنی رێنووسی رۆژئاواییه ده‌شكا بۆ نموونه له‌مباره‌وه ده‌نووسێت:« هه‌ر به‌و شێوه كه‌وا خه‌ڵكی وڵاتانی ئیسلامی به ناچاره‌ن چه‌كی مودێرن و ئامرازی رێگه‌ی ئاسن له رۆژئاوا وه‌ربگرن ئاواش ناچاره‌ن رێنووس و ئه‌لفوبێ رۆژئاواش وه‌ربگرن(مستشارالدوله،1303 :17)
موستەشاروده‌ولە بۆ گه‌یشتن به‌م ئاواته جیا له نووسینی نامیلكه و گۆرینی راوبۆچوون له گه‌ڵ رۆشنبیرانی ئێران و ته‌نانه‌ت عوسمانی په‌نای برده لای پیاوانی ئاینییی ، چوونكه باش ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بوو و ئه‌یزانی به «بێدعه‌ت» ناوبردنی ئه‌م كاره گرفتی سه‌ره‌كی بۆ دروست ده‌كات و له‌م باره‌وه خۆی ده‌نووسێت: «لێره‌وه كه هه‌سته‌م ئه‌كرد له كاری چاكسازی ئه‌لف و بێ، پیاوانی ئایینی و مه‌رجه‌عه‌كان به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیین بۆییه كاتێ كه‌وا له شاری «مه‌شه‌هه‌د«بووم، نووسراوه‌یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌لف و بێ عه‌ره‌بی نووسی و له مه‌رجه‌عه‌كانی مه‌شه‌هه‌د خوازیاری هاوكاری بووم و ئه‌وانیش فه‌توایان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی كێشه‌ی شه‌رعی بۆ چاكسازی ئه‌لف و بێ ده‌ركرد»(مستشارالدوله،1303 :7)
به‌ڵام به گشتی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای رۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و عوسمانی و به تایبه‌ت موسته‌شار به هۆی دژاییه‌تی نه‌ریتخوازان و زاڵبوونی گوتاری ئایینی و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و كارا بۆ چاكسازی و گۆڕان سه‌رنه‌كه‌وت وهه‌وڵی موستەشاروده‌ولەیش بی ئاكام ماییه‌وه.
مودێرنیزاسیوون (نۆژه‌نكردنه‌وه):
چی ده‌قۆماه ئه‌گه‌ر له ئێرانیش[ وه‌ك رۆژئاوا]، نه‌زم و هێز و ئه‌م ئاسایش و ئاوه‌دانییه‌ش به‌دی ده‌هات(موستەشارالدولە ،1386 :36)
موستەشاروده‌ولە وه‌ك پیاوێكی سه‌ر به سیسته‌می حكومه‌تی قاجار زۆر وڵاتی رۆژئاوای له نزیكه‌وه بینیبوو و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی زمانی فه‌ره‌نسی و روسی و ئینگلیزی به‌شه‌كی زۆر له به‌رهه‌مه فیكیرییه‌كانی رۆژئاوای خوێندبووه‌وه و به گشتی به شێوه‌ییه‌ك لایه‌نگری گه‌شه‌پیدانی ره‌وتی پێشكه‌وتنی رۆژئاوایی و به واییه‌ك مودێرنیزاسیۆن له ئێراندابوو و له‌مباره‌وه ئه‌و پێوابوو دروستكرد‌نی «رێگه‌ی ئاسن» دانانی بردی بناغه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌ره‌تای ره‌وتی مودێرنیزاسیۆنه و له‌مباره‌وه دوو نامیلكه‌ی به ناوه‌كانی « نامیلكه‌ی وه‌نه‌وه‌ش»، و «پێویستی دانانی رێگه‌ی ئاسن بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ر»ی بۆ ناسره‌دین شای قاجار[2] نووسی و به راشكاوی نووسی:«دروستكرد‌نی رێگه‌ی ئاسن له سێ ساڵدا ئێران به ته‌واویه‌تی ده‌گۆرێت. رێگه‌ی ئاسن ئامرازی به هێزكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه و ئێران ده‌كاته گولستان»(آدمییت،1340 :40 )
وه‌همی به رۆژئاواكردنی ئێران به هۆی دروستكرد‌نی رێگه‌ی ئاسن و هێانی شه‌مه‌نده‌رفه‌ر زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. راسته ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه به باشی بیری له‌وه كردبووه‌وه كه بناغه‌ی دانانی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها سیسته‌می ناوه‌ندی پێویستی به ئامرازه‌كانی پێوه‌ندی و له سه‌روی هه‌موویان رێگه‌وبان و رێگه‌ی ئاسن هه‌یه، به‌ڵام له نه‌بوونی هیچ چه‌شنێ بوودجه و ته‌نانه‌ت كه‌مترین ئامراز و كه‌ره‌سه له ولاتیكی ته‌واو دواكه‌وتوو و ئیستبدادی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆرتر له خه‌ون و وه‌هم ئه‌چوو بۆییه له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدادی ناسره‌دین شاه ئه‌م ئاواته‌ی موسته‌شارده‌وله‌ه‌ش وه‌ك ئاواتی چاكسازی ئه‌لف و بێ بێ ئاكام مایه‌وه.
نامیلكه‌ی یه‌ك كه‌لێمه :
« كتێبه‌كه‌ت هاوتای نییه ،یادگاریه‌كی ئیجگار باشه و مۆچیاریه‌كانت به جێگه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كتێبه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی مردوو نووسراوه .... ئێوه بۆ دابینكردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لایه‌تی په‌ناتان بۆ شه‌ریعه‌ت بردوه . به رای تۆ ئه‌كرێت به یارمه‌تی شه‌ریعه‌ت، ده‌ستووری فه‌ره‌نسه له رۆژهه‌ڵاتدا جێبه‌جێ بكر‌ێت؟حاشا ،دڵنیا به شتی وا قه‌ت ئه‌گه‌ری نییه» ئاخۆندزاده له وڵامی نامه‌ی موستهشارودهوله(آجودانی،1384 :8-46 )
موستەشاروده‌ولە له كه‌ش و هه‌وای رۆشنبیری ئێران به رۆشنبیری «یاسا و ده‌ستوور» ناسراوه.نووسین و بڵاوكرنه‌وه‌ی « نامیلكه‌ی یه‌ك كه‌لێمه» له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران یه‌كێك له گرنگترین روداوه‌كانی مێژووی رۆشنبیری ئێران بوو كه له لایه‌كه‌وه بووه هۆی به په‌راویزخستن و زیندانی كردن و مه‌رگی موستەشاروده‌ولە و له لایه‌كی تره گوتاری «یاساخوازی» و «ده‌ستوور» بوو به گوتاری زاڵی كه‌ش و هه‌وای سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران.
« نامیلكه‌ی یه‌ك كه‌لێمه» له ئه‌ساسدا وه‌رگێرانی ده‌ستووری بنه‌ره‌تی فه‌ره‌نسه و جارنامه‌ی مافی مرۆڤی فه‌ره‌نسه‌یه و موسته‌شارده‌وله ئه‌م نامیلكه‌یه له ژێر كاریگه‌ری كه‌ش و هه‌وای فه‌ره‌نسه و بۆچوونه‌كانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی قانوون واته مه‌لكه‌م خانی ئه‌رمه‌نی نووسی.
ئه‌م نامیلكه له پێكهاتووه له (١٩) به‌ش و هه‌ر به‌شێ ته‌رخان كراوه به یه‌ك یاسا و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه و به گشتی بابه‌ته‌كانی ئه‌م نامیلكه برێتین له یاسای یه‌كسانی له به‌رامبه‌ر ده‌ستوور، دابینكردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌موو هاووڵاتیان، ئازادی تاكه‌كه‌سی، دابینكردنی ئه‌سایشی گیانی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان، به‌رگری له مافی زۆڵم پێكراوان، ئازادی كۆبونه‌وه ، ئازادی راده‌ربرین،ئازادی سیاسی، دیاریكردنی باج و مالیات به پێ یاسا، دیاریكردنی سامان حكومه‌ت،دابینكردنی خویندنگا بۆ سه‌رجه‌م منداڵان، لابرد‌نی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌له‌كردن به گوێری یاسا، سه‌ربه‌خۆبوون هێزی دادوه‌ری، ته‌شریعی و ته‌نفیزی و چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه (موستەشارالدولە ،1386 :79-34)
موستەشاروده‌ولە یه‌كه‌م كه‌س بوو له ئێران‌دا به راشكاوی نووسی ویستی و هێزی خه‌ڵك ، سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ته و هه‌ره‌وها هه‌موو هاووڵاتیان به موسه‌ڵمان و ناموسه‌ڵمانه‌وه به پادشاه و سوالكه‌ره‌وه له ئاست یاسادا یه‌كسانه‌ن(آدمییت،1340 :86 ) باس كردن له بابه‌تی وه‌ك شه‌رعییه‌تی جه‌ماوه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئازادی رادهربرێن و لابرد‌نی ئه‌شكه‌نجه له سه‌رده‌می سه‌ره‌رۆترین پادشای قاجار كه خۆی به «قیبله‌ی عاڵه‌م»[3] ناوده‌برد و سزای كه‌مترین ره‌خنه كوشتن به خراپترین شێوه واته خنكاندن و هه‌نجه‌ن هه‌نجه‌نكردن و ده‌س و لووت برین بوو و ئه‌ویش له سه‌ر زاری كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات وه‌ك موستەشاروده‌ولە زۆر گرنگ و بوێرانه بوو.
جیا له به‌ربه‌ستی سیسته‌می ئیستبدادی سیاسی، پیاوانی ئایینی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی باسكردن له بابه‌تی وه‌ك مافی یه‌كسانی، مافی ئازادی رادهربرێن بوون. پیاوانی ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه له ئازادی وه‌ك كه‌لێمه‌ی «قه‌بیحه‌ی ئازادی» واته وشه‌ی ناپه‌سه‌ند و دزێوی ئازادی ته‌عبیریان لێوه ده‌كرد و قه‌ت قبۆڵیان نه‌ده‌كرد و بۆیان هه‌زم نه‌ده‌كرا موسه‌ڵمان و جوله‌كه و فه‌له و به‌هایی و ته‌نانه‌ت سونه و شێعه و له‌هه‌موو گرنگتر مه‌لای شێعه و كابرایه‌كی گوندنێشینی ئێرانی یه‌كسان بن و باسكردن له مافی یه‌كسانی هه‌موو هاووڵاتیان جیا له‌وه‌ی بۆیان هه‌زم نه‌ده‌كرا ئه‌میان به كوفر ده‌زانی و خاوه‌ن بۆچوونی وایان به كافه‌ر و مورته‌د و له دین ده‌رچوو ناوده‌برد بۆییه موسه‌شاروده‌وله له نیگه‌رانی تومه‌ته‌كانی له‌م چه‌شنێ كه‌وته هاوتاسازی یاساكان(كۆده‌كان) له گه‌ڵ قورئاندا و نووسی ئه‌و یاسانه كه ئیسته رۆژئاوا كاری پێده‌كات پێغه‌مبه‌ری ئێوه 1280 ساڵ له‌مه‌و پێش كاری پێكردبوون(موستەشارالدولە ،1386 :32 ) و كه‌وته پاساو هێنانه‌وه كه گواییه له ئێسلامدا پێشتر ئه‌م كاره واته سونه‌تی یاسادانان و ده‌ستوور بوونی هه‌بووه و بۆ وینه ده‌نووسیت:« ده‌گێرنه‌وه وا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كاتی ئاماده‌كردنی له‌شكری ئیسلام له یاسای ئێرانی كۆن كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ه»(موستەشارالدولە ،1386 :32 )
موستەشاروده‌ولە له كاتی باسكرده‌ن له هه‌ر یاساییه‌ك پاش باسه‌كه ئایه‌ی قورئان دینیته‌وه و به‌رده‌وام باسی هه‌رچی ده‌كات ده‌ڵێت له ئسیلام و قورئاندا ئه‌م یاساش بوونی هه‌یه و دژاییه‌تی له گه‌ڵ ئیسلامدا نییه و ئایه دینیته‌وه، به‌ڵام به گشتی له ئه‌گه‌ر چی به ڕاشكاوی به‌م راستیه باوه‌ری هه‌یه، حكوومه‌ت مافی هه‌موو خه‌ڵكه ته‌نانه‌ت بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نی و بیر‌ورا ده‌ربرین و ئازادی كۆبونه‌وه و ناره‌زای ده‌ربرین له خۆڕا ئاماژه ده‌كات ئه‌م شتانه له سه‌رده‌می پیغه‌مبه‌ردا روویانداوه و له ئیسلامدا شتی وامان هه‌یه و به واتاییه‌ك له قورئان و قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر نموونه دێنیته‌وه (موستەشارالدولە ،1386 :50-49) بۆ نموونه له به‌شی سێهه‌م نامیلكه‌كه كه ته‌رخانكراوه بۆ باسی «ئازادی تاكه‌كه‌سی»(حریت شخصییه)ده‌ڵێت:« ئازادی تاكه كه‌سی واته هه‌موو كه‌سێ ئازاده و هیچ كه‌سی بۆی نییه كه‌سێكی دیكه ئازار بدات و لێدان و سووكایه‌تی پێبكات، ئه‌م یاسا ده‌ركه‌وته‌ی زۆره بۆ وێنه كه‌س بۆی نییه سه‌ره‌رۆیانه هێره‌ش بكاته ماڵی خه‌ڵكه‌وه و بۆی نییه سیخۆری ماڵی خه‌ڵك بكات و نابێت به بیانووی گۆمانكردن كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر بكر‌ێت و نابێت به بێ یاسا كه‌س سزا بدرێت.و له درێژه‌ی باس و پێناسه‌ی ئه‌م یاسا له په‌راوێزدا ده‌ڵێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك یاسای ئیسلامه بۆ وێنه خوا له سوه‌ره‌تی «حوجه‌رات» ئایه‌ی 6 ئەمە دەئه‌فه‌رمێت: (موستەشارالدولە ،1386 :42 )
شایانی ئاماژه‌یه هه‌روه‌ها كه پێشتر وتم ئه‌م كاره‌ی موستەشاروده‌ولە واته هاوتاكردنی یاساكان له گه‌ڵ قورئان و قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئێسلام ته‌نیا بۆ به‌رگری كردن له دژاییه‌تی پیاوانی ئایینی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئایینی و سونه‌تی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو‌و به واتاییه‌ك موستەشاروده‌ولە له كاتێكدا بانگه‌شه‌ی دانانی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری ده‌ستووری ده‌كرد كه ناسره‌دین شاه دكتاتۆرترین شای قاجار حكوومه‌تی ده‌كرد و خۆی به پێوه‌ری یاسا و پێشكه‌وتن ده‌زانی و ته‌حمۆلی هیچ چه‌شنێ ره‌خنه‌ی نه‌ده‌كرد و هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مێك كه پیاوانی ئایینی باس له ئازادیان وه‌ك كاری قیزه‌ون و سووك ته‌ماشا ده‌كرد وبه ناوی وشه‌ی پیسی ئازادی ته‌عبیریان ئه‌كرد، لێره‌وه بۆ كه‌مكردنی دژاییه‌تی ئه‌وان ناچاربوو كه به‌شه‌كانی كتێبی یه‌ك كه‌لیمه به ئایه‌ی قورئان و حه‌دیس و قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر برازێنیه‌وه .
بۆ وێنه له نامه‌یه‌كدا ئامانجی خۆی له‌م كاره كه‌وا بۆ هه‌ر به‌شێك به تایبه‌ت به‌شی ئازادی تاكه‌كه‌سی، یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و لابرد‌نی ئه‌شكه‌نجه ناچار به هێنانی ئایه و حه‌دیس بووه بۆ ئاخۆندزاده ده‌نووسی« نووسینی كتێبی رۆحی ئیسلام(واته نامیلكه یه‌ك كه‌لێمه) ئینشاڵا تا یه‌ك دوو مانگی دیكه كۆتایی دیت. نوسخه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌سته‌مدایه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵه‌م هیشتا كۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵام هه‌ر ته‌واو ده‌بێت و نوسخه‌یه‌كی باشی لیده‌ردێت و بۆ پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت ئایه‌ی قورئان و حه‌دیسی زۆره‌م هێناوه تا نه‌ڵین فه‌ڵان شت دژی ئیسلامه و ئیسلام به‌ربه‌ستی پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ته(ئاخوندزاده، :115 )
ئه‌م بۆچوونه كه دواتریش له ئێران‌دا لایه‌نگری زۆری په‌یداكرد هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی توندی رۆشنبیری رادیكال و ناسیۆنالیست و سێكۆلاری ئێرانی واته ئاخۆندزاده بۆ وینه له وه‌ڵامی نامه‌ی موسته‌شاروه‌دوله نووسی« كتێبه‌كه هاوتای نییه،یادگاریكی باشه و مۆچیارییه‌كانت به جێگه‌یه به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی مردوو نوسراوه .... ئێوه بۆ دابینكردنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لاییه‌تی په‌ناتان بۆ شه‌ریعه‌ت بردوه و ئایا به ڕای تۆ ئه‌كرێت به یارمه‌تی شه‌ریعه‌ت، ده‌ستووری فه‌ره‌نسه له رۆژهه‌ڵاتدا جێ به‌جێ بكر‌ێت حاشا ،دڵنیا به شتی وا قه‌ت ئه‌گه‌ری نییه» (آجودانی،1384 :8-46 )
ئاخۆندزاده له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێته به‌راوه‌ردی بڕگه‌كانی جارنامه‌ی مافی مروڤ و ده‌ڵێت برگه‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستووری فه‌ره‌نسه باسی یه‌كسانی هه‌موو هاووڵاتیان له ئاست یاسا و ده‌ستووردا ده‌كات، به‌ڵام به پێ ئه‌م ده‌ستووره‌ی جه‌نابت ئه‌ی مافه ژنانی ئێمه چی لێ دێت؟ ئایا یه‌كسانی ته‌نیا تایبه‌تی پیاوانه؟ پرسی حیجاب چێ لێدێت؟ پرسی مافی هاووڵاتی موسه‌ڵمان و نامۆسه‌لمان چێ لێدێت؟
برگه‌ی سێهه‌م باسی ئازادی تاك ده‌كات، ئایا كافره‌كان و بێت په‌رسته‌كان له ده‌ستووردا وه‌ك ئیمه یه‌كسانه‌ن؟ ئه‌ی پرسی فرۆشتنی كوێله و ئه‌و شتانه‌ی له ئیسلام چوون ده‌بیت؟ و..... هه‌روه‌ها پرسیاری جیددی سه‌باره‌ت به پرسی گرنگی وه‌ك ده‌س برین به بریاری شه‌ریعه‌ت چی لێدێت؟ ئه‌و كه‌سه‌ی وا ده‌ستی ده‌بره‌ن ئه‌ی له كوێ ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی دابینبكات؟ فه‌یله‌سوفانی رۆژئاوا به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون نابێت كه‌س له سێداره بدرێت ئه‌ی چی له فه‌رمانی ئیسلام ده‌كه‌یت كه حوكمی وا ده‌دات؟
ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی دادوه‌ری و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت ئه‌ی چی له برگه‌ی 17 بكر‌ێت؟ ئه‌گه‌ر من رۆژو ناگرم و نوێژ ناكه‌م؟ خوا خۆی سزای من ده‌دات، بۆ شه‌ریعه‌ت ده‌بێت باس له كوشتن و سزای من بكات؟ له كۆتاییدا ده‌ڵیت كتێبه زۆر باشه و خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر عه‌قلی هه‌بێت باش ده‌زانیت تۆ باش له شته‌كان گه‌یشتووی و سۆزی ئێوه پیشانده‌ری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌پرستی و نیشتمان دوستی ئێوه‌یه به‌ڵام باش بزانه ده‌رمانی كار له مۆچیاری و مه‌سه‌له‌حه‌ت نییه ده‌بیت بناغه‌ی به گشتی بگۆڕین(آجودانی،1384 :8-46 )
گرنگترین خاڵی گوتاری موستەشارالدولە، یاسا و ده‌ستووره و ڕای واییه هۆكاری سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی رۆژئاوا بوونی ده‌ستوور و ده‌سه‌ڵاتی یاساییه و له‌م باره‌وه ده‌نووسیت«بناغه و بونیانی دامه‌زراوی و رێك و پێكی فه‌ره‌نگه‌ستان(رۆژئاوا) ته‌نیا یه‌ك وشه‌یه و هه‌موو پێشكه‌وتن و جوانیه‌ك له‌وه‌ی داییه، ده‌رنجامی هه‌مان یه‌ك وشه‌یه..ئه‌وه‌ش ده‌ستووره» (موستەشارالدولە ،1386 :23 ) بۆییه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به راشكاوی ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ به‌رگری له رۆخان و خراپ بوونی دۆخی ئێران پێویسته ده‌ستوور بۆ وڵات دابینبكرێت و ده‌سه‌ڵاتی یاسا سه‌روه‌ر بێت بكات(موستەشارالدولە ،1386 :23 ) و هه‌روه‌ها لایه‌نگری جیاكردنه‌وه‌ی هێزی ته‌نفیزی و ته‌شریعی و دادوه‌ری و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر یه‌ك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه بوو و له باره ده‌نووسێت :« ئیسته هه‌ر چه‌شنه پێشكه‌وتن و سامان و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌ی بازره‌رگانی كه له رۆژئاوا به‌دی ئه‌كرێت به‌رهه‌می پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م سێ هێزه‌ییه (موستەشارالدولە ،1386 :57 )
به گشتی موسته‌شارده‌وله له ریزی ئه‌و رۆشنبیرانه‌یه كه بۆ مسۆگركردنی یاسا و دابینكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوور و هه‌روه‌ها گه‌شه پێدانی كلتووری پێشكه‌وتن و مودێرنه له ڕێچاره‌ی هاوتاسازی و به یه‌ككردن یاساكانی رۆژئاوا و شه‌ریعه‌ت ئیستیفاده‌ی كرد و به واتاییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دژاییه‌تی چینی نه‌ریتخواز و كونسێرواتیوی ئێرانی كه‌مبكاته‌وه جل و به‌رگی ئێرانی و ئێسلامی ده‌كاته به‌ری یاساكان و به گشتی كلتووری رۆژئاوایی له گه‌ڵ ئیسلام و كلتوری ئیسلامی هاوتا ده‌كات. لێره‌وه به رای مامۆستای مێژووی ئه‌ندیشه‌ی ئێران «ته‌باته‌بایی» موسته‌شارده‌وله یه‌كه‌م كه‌س بوو كه بۆ گۆڕینی سیسته‌می شه‌ریعه‌ت به سیسته‌می ده‌ستوور ته‌قه‌لای كرد(طباطبایی،1386 :14 ) هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاگاداری ده‌ركه‌وته‌ی مه‌ترسیداری ئامیته‌كردنی هاوتاسازی و به یه‌ككردن یاساكانی رۆژئاوا و شه‌ریعه‌ت نه‌بوو و خۆدی ئه‌م هاوتاكردنه ئه‌گه‌ر چی تا راده‌یه‌ك له ره‌وتی بزاڤی مه‌شروتییه‌ت خوازی ساڵی 1907 و سه‌ركه‌وتنی مه‌شروتییه‌ت خوازان بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خولی پارله‌مانی ئێران له ساڵی 1907 سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كاتی بوو و دواتر بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دوو گوتاری رۆژئاوادژی ورۆژئاوا خوازی بۆ نموونه پرسی سه‌ره‌كی له یه‌كه‌م خولی پارله‌مان ئه‌وه بوو كه ئایا ده‌كرێت بناغه‌ی ده‌ستووری رۆژئاوا و بڕێ برگه‌ی وه‌ك یه‌كسانی و مافی ئازادی راده‌ربرین له وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك ئێران بكرێته به‌شێك له ده‌ستووری بنه‌ره‌تی و وه‌ك رۆژئاوا له گه‌ڵ یاساكانی مافی یه‌كسانی و مافی ئازادی مامه‌مه‌ڵه بكه‌ین ئه‌و پرسه‌ی كه‌وا هێشتا تا هه‌نووكه‌ش له نێوان ئایینخوازان و دونیاخوازانی ئێران واته دووبه‌ره‌ی سێكۆلار و ئایینی هه‌ر به هه‌ڵواسراوه‌یی ماوته‌وه و ئه‌مه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ته‌قه‌لا و رێچاره‌ی موستهشارودهوله و شوێن كه‌وتوانی ئه‌م گوتاره نه‌یاتوانی له‌م رێگه‌چاره‌وه واته هاوتاكردن و به یه‌ككردنی مودێرنیته و ئیسلام، ئێران به‌ره‌و مودێرنیته‌ی رۆژئاوایی و مسۆگركردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوور و یاسا له چه‌شنی وڵاتانی رۆژئاوا به‌رۆ پێشه‌وه ببن.
5- میرزا مەلکه‌م خانی ئه‌رمه‌نی (1908 -1833 )
قیزه‌ونترین قانوونەکان له بێ قانوونی باشتره. مه‌لكه‌م خان(ادمیت،1340 : 93 )
میرزا مەلکه‌م خان له ساڵی 1833 و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی جولفای[4] سه‌ر به شاری ئه‌سفه‌هان له دایك بوو.باوكی ناوی یه‌عقووب بوو و وه‌ك وه‌رگێر له باڵیۆزی رووس ده‌وامی ده‌كرد و شاره‌زای كلتووری رۆژئاوا و به تایبه‌ت فه‌ره‌نسه و زمانی فه‌ره‌نسی بوو و به‌م هۆیه‌وه مەلکۆمی كوری له ته‌مه‌نی 10 ساڵاندا بۆ خوێندن نارده پاریس. مەلکه‌م پاش حه‌وت ساڵ خوێندن له پاریس گه‌رایه‌وه تاران و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وه‌ك وه‌رگێری وه‌زاره‌ت دامه‌زرا و هاوكات له خوێندنگای تازه‌دامه‌زراوی «دارول فنوون»[5] خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی جوگرافی، ماتماتیك و هه‌نده‌سه بوو .
مەلکه‌م جیا له كاری ده‌وامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وانه‌وتنه، حه‌زی له نووسین و دانان كه‌ره‌سه‌ی مودێرن بوو، بۆییه له ساڵی 1851 هێڵی تێلگرافی دامه‌زراند و له‌و ماوه‌ش بناغه‌ی فه‌رامۆشخانه[6] یان فراماسۆنێری دانا و بۆ ئه‌مكاره ره‌زامه‌ندی ناسره‌دین شای وه‌رگرت و هاوكات نامیلكه‌ی «ده‌فته‌ری ته‌نزیماتی» وه‌ك مانیفیستی چاكسازی و به‌ریوه‌بردنی حكومه‌ت به شێوازی نوێ و مودێرن راده‌ستی ناسره‌دین شاه كرد و ئه‌م كارانه به تایبه‌ت چاكسازی و تازه‌گه‌ری و فه‌رامۆشخانه بیانووی به ده‌س نه‌یارانی مەلکه‌م دا كه وه‌ك پیاویكی بێ ئایین[7] و پیلانگێر و دانه‌ری بیرۆكه‌ی دامه‌زرانی حكومه‌تی كۆماری و دژ به‌پاشاییه‌تی قاجار پیلانی بۆ بكه‌ن (ادمیت،1340 : 95 )
پیلانی نه‌یاران كاریگه‌ر بوو و مەلکه‌م كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی شاه و دوورخرایه‌وه بۆ به‌غداد و له به‌غدادیش حكوومه‌تی عوسمانی، ئێرانی ئاگادار كرده‌وه ئه‌م پیاوه گێره شێوین و ئاژاوه‌گێره و ئامادبوونی له عێراقی عه‌ره‌بدا ده‌بیته هۆی ئاژاوه‌نان و به ناچار به‌غدادی به جێ هێشت و رۆشته ئه‌سته‌مۆڵ، له ئه‌سته‌مۆڵ به هۆی ناوبژیوانی باڵیۆزی رێفۆرمخوازی ئێران واته «موشیروده‌وله« نه ته‌نیا به‌خشرا ته‌نانه‌ت بوو به راوێژكاری بالیۆزی ئێران له ئه‌سته‌مۆل و دواتریش له قاهیره.
دژاییه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران واته مۆئه‌تمه‌نولمۆلك كه پیاوێكی كونسێرواتیۆ و نه‌ریتخواز و دژ به رێفۆرم بوو، جاریكی تر بووه هۆی لابرد‌نی مەلکه‌م ، به‌ڵام به‌خت له گه‌ڵ مەلکه‌م هاوڕری بوو و موشیروده‌وله‌ی رێفۆرمخواز كرا به سه‌دری ئه‌عزه‌می ئێران كه له راستیدا «سه‌دری ئه‌عزه‌م» به‌ریوه‌به‌ری یه‌كه‌می كاروباری حكومه‌ت بوو و ئه‌ویش مەلکه‌م خانی بانگهێشتی تاران كردوه و به به‌خشێنی نازتاوی نازه‌مۆده‌وله( واته ڕیك و پێك كه‌ری نه‌زمی ده‌وڵه‌ت) كرا به راویژكاری سه‌دری ئه‌عزه‌م و دواتر كرا به باڵیۆزی ئێران له له‌نده‌ن ، به‌ڵام له نێوان ساڵاكانی 1873 بۆ 1889 كه له شاری له‌نده‌ن باڵیۆزی ئێران بوو به هۆی پرسی ئیمتیازی لاتاری بۆ هه‌میشه له سه‌ركار لابرا و كه‌وته به‌ر غه‌زبی دووباره‌ی شاه . پاش لابرد‌نی كه‌وته ده‌ركرده‌نی روژنامه‌ی «قانوون» له شاری له‌نده‌ن و له‌م رۆژنامه‌دا جیا له باسی ده‌ستوور و یاسا و رێفۆرم و به گشتی باسی كۆمه‌ڵگای ئێران، به توندی كه‌وته ره‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ناسره‌دین شاه و حكوومه‌تی ئێستبدادی و توانی گوتاری قانون خوازی له ئێرانی سه‌رده‌می ناسره‌دین شاه دا زاڵ بكات و پاش مه‌رگی ناسره‌دین شاه و له سه‌ردمی موزفه‌ردین شای كوڕی له ساڵی(1898) وه‌ك باڵیۆزی ئێران له وڵاتی ئیتالیا ده‌سنیشان كرا و ده‌رنجام له ساڵی 1908 و له ته‌مه‌نی( 77 ) ساڵاندا و له وڵاتی سویسرا كۆچی دوایی كرد. (ادمیت،1340 : 98 )
مەلکه‌م جیا له‌وه‌ی شاره‌زای زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی بوو و به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له رۆژاوا تێپه‌ركردبوو، به هۆی رۆژنامه‌ی «قانوون» و كاریگه‌ری ئه‌م رۆژنامه و هه‌روها نووسینی به‌رهه‌می زۆر وه‌ك یه‌كیك له چالاكترین رۆشنبیرانی به‌ری یه‌كه‌می ئێران به‌ناوبانگ بوو كه جیا له رۆژنامه‌ی قانوون، خاوه‌نی نزێكی 20 به‌رهه‌مه له بواره‌كانی ئابووری، سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵگا و كلتووری، ده‌فته‌ری ته‌نزیمات(ده‌فته‌ری دیوان)و كتێبچه‌ی غه‌یبی ، بانگی یه‌كسانی و شێخ و وه‌زیر له ریزی به‌ناوباگترین به‌رهه‌مه‌كانی مه‌لكه‌م خانی ئه‌رمه‌نییه.
باسكردن له سه‌رجه‌م راوبۆچوونه‌كانی مه‌لكه‌م و هه‌روه‌ها گوتاری فیكری مه‌لكه‌م له ده‌رفه‌تێكی ئاوه‌ها زۆر سه‌خله‌ته، به‌ڵام به گشتی ده‌كرێت بڵێین، ئازادی، فه‌لسه‌فه‌ی حكوومه‌ت، دستوور خوازی، لاساییكردنه‌وه و وه‌رگرتنی شارستانیه‌تی رۆژئاوایی ، چاكسازی ، گه‌شه‌ی ئابووری، هینانی راوێژكاری پسپۆری بیانی، راكیشانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و زه‌روره‌تی دامه‌زرانی بانك، دژاییه‌تی و خه‌بات له گه‌ڵ خورافات و چاكسازی ئه‌لف و بێ له قۆناغی یه‌كه‌می ژیانی فیكری مه‌لكه‌م و دامه‌زرانی سیسته‌می حكوومه‌تی ئایینی و دژاییه‌تی له گه‌ڵ رۆژئاوا له قۆناغی دووهه‌م له گرنگترین بابه‌ته‌كانی گوتاری مه‌لكۆم خانی ئه‌رمنیه كه لێره‌دا ئاوه‌ر ده‌خه‌ێنه سه‌ر بابه‌تی ده‌ستوورخوازی و لاساییكردنه‌وه له رۆژئاوا بۆ چاكسازی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن.
خاڵی گرنگ له ئه‌ندیشه‌ی مەلکه‌م وه‌رچه‌رخانی سه‌یره ، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه تا ئه‌و راده‌یه به‌رچاوه كه خوێنه‌ر تووشی هه‌ڵه و سه‌رسوورمان ده‌كات و هه‌ر ئه‌م وه‌رچه‌رخانه وای كردوه كه له بزافی رۆشنبیری ئێران دوو دیمه‌نی ته‌واو جیاواز و دژبه‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی رۆشنبیری مه‌لكه‌م پێشان بدرێت و له لایه‌كه‌وه وه‌ك رۆشنبیرێكی رۆژئاوخواز و ده‌سپێشخه‌ر و بناغه‌رده‌ری گوتاری به رۆژئاوایی كردنی ئێران بناسرێت و له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ك رۆشنبیرێكی ناراست و دووڕوو و هه‌لپرست پێناسه بكرێ كه بۆ دژاییه‌تی له گه‌ڵ ناسره‌دین شاه له مه‌ر كێشه‌ی شه‌خسی، بنه‌ما فیكرییه‌كانی خۆی پێ شێل كردوه و بانگه‌شه‌ی دامه‌زرانی حكومه‌تی ئاینیی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌رجه‌عه‌كان ده‌كات.
بۆ ئاشنابوون له ره‌وتی ژیانی فیكری و گوتاری رۆشنبیری مه‌لكه‌م خان، له دوو قۆناغی پێشدانانی رۆژنامه‌ی قانوون و قۆناغی پاش قانوون ، بۆچوون و ئه‌ندیشه‌كانی مه‌لكه‌م به تایبه‌ت له پرسی روبه‌رووبونه‌وه‌ی ئێران و رۆژئاوا و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ئێران له ئاست رۆژئاوا و شارستانییه‌تی رۆژئاوا ده‌خه‌ینه به‌ر باس و لیكۆڵێنه‌وه.
ئه‌ندیشه‌كانی مەلکه‌م له قۆناغی پێش دانانی رۆژنامه‌ی قانون:
«مه‌لكه‌م ده‌سپێشخه‌ر و داهێنه‌ری سه‌ره‌كی بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنی شارستانییه‌تی رۆژئاواییه و ته‌نانه‌ت پێواییه ده‌بێت ئه‌م وه‌رگرتنه به‌ده‌ر له هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانه‌كی ئێرانی بیت(ادمیت،1340 : 113 )
له‌م قۆناغه‌دا مه‌لكه‌م خانی ئه‌رمه‌نی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌ی وه‌ك «ده‌فته‌ری ته‌نزیمات» و «كتێبچه‌ی غه‌یبی» و چه‌ندین كتێبی دیكه، باس له زۆر بابه‌ت و پرسی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئێران له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام پرسی، به ئێرانی كردنی رۆژئاوا و دانانی «سیسته‌می نه‌زم» و ده‌ستوور به شێوازی رۆژئاوایی دوو پرسی سه‌ره‌كی گوتاری فیكری و رۆشبیری ئه‌م قۆناغه‌ی مه‌لكه‌م خانه‌ن كه به وه‌ردی ده‌یانخاته به‌ر باس و لێكۆڵێنه‌وه .
پێشكه‌وتن به لای مه‌لكه‌م خانه‌وه سه‌ره‌كیترین تایبه‌تمه‌ندی شارستانییه‌تی رۆژئاواییه كه ده‌بێ ئێران بۆ گه‌یشتن به‌م ده‌سكه‌وته، لاسایی رۆژئاوا بكاته‌وه و و هه‌موو شته مودێرنه‌كان رۆژئاوا وه‌ربگرێت و به واتاییه‌ك له هه‌موو بواره‌كانی پێشكه‌وتن پێویسته ئێران چاو له رۆژئاوا بكات و له‌مباره‌وه به ڕاشكاوی ده‌نووسیت:«شارستانییه‌تی نوی رۆژاوا گشتگیره و ئێمه ده‌بێت به گشتی لاسایی له رۆژئاوا بكه‌ێنه‌وه ته‌نانه‌ت له ( سه‌نعه‌ت ته‌قه‌مه‌نی تا دروستكرد‌نی پێڵاو) »( آدميت، 1340: 113)
مه‌لكه‌م پێوایه ناكرێت به كه‌یف و حه‌زی خۆمان به‌شێ له شارستانییه‌تی رۆژئاوا وه‌ربگرێن و وابزانین هه‌موو شتێ دروست ده‌بێت و له‌مباره‌وه به ته‌علیقه‌وه ده‌نووسیت: « ده‌زگای حكوومه‌تی ئێران چاوه‌رێیه كه سوپای ئێران وه‌ك فه‌ره‌نگ(رۆژئاوا) ببیته خاوه‌نی نه‌زم له كاتێكدا وه‌ك چه‌نگیزخان باج له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و هێشتا وێنه‌ی پاره‌ی كاغه‌زیان نه‌بینیوه......ئاگایان له‌وه نییه كه هێزی فه‌ره‌نگ به‌رهه‌می هه‌زاران ده‌زگای جیاوازه و ده‌بێ ئه‌مه قبووڵبكه‌ین تا هه‌مووی ئه‌وانه‌ی رۆژئاوا یه‌ك به یه‌ك وه‌رنه‌گرێن ناتوانین سامان و نه‌زمی خۆمان وه‌ك رۆژئاوا دروست بكه‌ین ، وه‌زیره‌كانی ئێمه ده‌بێت بزانن تا شێوازی حكوومه‌تداری له فه‌ره‌نگ(رۆژئاوا) وه‌رنه‌گرین نه ته‌نیا ناتوانین ببین به خاوه‌نی هێزی عه‌سكه‌ری ته‌نانه‌ت ناتوانین ئاسنگه‌ری وه‌ك رۆژئاواش په‌روه‌رده بكه‌ین .
بۆ گه‌یشتن به پێشكه‌وتن پێویسته هاوكات هه‌موو شتێ له رۆژئاوا وه‌ربگرین (اصيل، 1381، 72 ) و ته‌نانه‌ت رای وابوو نابێ ئێرانیه‌كان خۆیان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه رێگه‌ی رۆژئاوا بگرنه به‌ر و به واتاییه‌ك ئه‌و پێوابوو ته‌نیا رێگه چاره ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێكی رۆژئاوا به یه‌كه‌وه وه‌ربگرین و له وڵات‌دا دایمه‌رزێنین:«رۆژئاواییه‌كان رێگه‌ی پێشكه‌وتن و پرنیسێپه‌كانی نه‌زم و پێشكه‌وتنیان له‌م ماوه‌ی دوو سێ هه‌زار ساڵه وه‌ك ریسای تێلگراف دۆزیوه‌ته‌وه...هه‌ر به‌و شێوه كه ده‌كرێ تێلگراف به ئاسانی له رۆژئاوا وه‌ربگرین و له تاران دایمه‌رزه‌ێنین هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌كرێ رێسای نه‌زم و یاسای رۆژئاوا له ئێران‌دا لاسایی بكه‌ێنه‌وه و دووپاتی ئه‌كه‌مه‌و ئه‌گه‌ر بمانه‌وه یاسا و رێسای نه‌زه‌م له ئێران‌دا خۆماڵی بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌یه بمانه‌وه خۆمان زانستی تێلگراف دروست بكه‌ین( ناطق،2535 :10 ) خاڵی گرنگتر ئه‌وه‌ی به راشكاوی ده‌ڵێت چاره‌نووسی مانه‌وه‌ی ئێمه گرێدراوا به لاسایی كردنه‌وه و به واتاییه‌ك به شوێنكه‌وتنی رۆژئاوا«هێز و توانایی ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوا(فه‌ه‌رنگه‌ستان) مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتوو و وه‌حشیه‌كانی ناموومكین كردوه بۆییه پێویسته له‌م سه‌رده‌مه یان لاسایی له یاسا و رێساكانی رۆژئاوا بكه‌ێنه‌وه یان به ته‌واویه‌تی سه‌روه‌ری ئه‌وان قبووڵبكه‌ین و بچینه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان. ( محیط طباطبایی،1327 :94 )
مه‌لكه‌م وه‌ك رووناكی و لافاو ته‌عبیر له ره‌وتی پێشكه‌وتن و شارستانییه‌تی رۆژئاوایی ده‌كات «روناكی رۆژئاوا وه‌ك لافاو خۆی كردوه به هه‌موو شوێنه‌كانی جێهانه‌وه. به قازانجی ئێمه‌یه رێگه‌ی هاتنی ئه‌م لافاوه باشتر و ئاوه‌لاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پشكی زۆرتر له رووناكی ئه‌م ره‌وته وه‌به‌رمان بكه‌وێت ( محیط طباطبایی،1327 :95 ) و هه‌روه‌ها ئه‌و پێواییه ره‌وتی پێشكه‌وتن و شارستانیه‌تی رۆژئاوا گه‌ردوونییه و ئێرانێش وه‌ك به‌شێ له جیهان ناتوانێت خۆی له‌م ره‌وته بشارێته‌وه.
مه‌لكه‌م به كاریگه‌ری له بۆچوونه‌كانی ئۆگۆست كونتی فه‌ره‌نسی و ئێستیوارت میل و پوزیتیێویسته‌كانی ئینگلیز، بۆ گه‌یشتن به پێشكه‌وتنی رۆژئاوایی جیا له عه‌قڵ ، «زانست»یش به پێویست ده‌زانێ و پێواییه » گرفت و كێشه‌ی سه‌ره‌كی زانایان ئێرانی ئه‌وه بووه تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه هاتووه‌ن كه گوایه بۆ پێشكه‌وتن ته‌نیا پێویستمان به عه‌قڵ هه‌یه و له راستیدا عه‌قڵ به ته‌نیا و له نه‌بوونی زانست‌دا هیچ شتێكی پێ ناكرێت و بۆییه ده‌بێ هێدی هێدی شاره‌زایان و زانایانی عاقڵی ئێران بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه‌وا ئه‌گه‌ر زانست له پاڵ عه‌قل دا بوونی نه‌بێ ، بێ گۆمان عه‌قڵی ته‌نیا هیچ ئاكام و ده‌رنجامێكی نابێت (اصيل، 1381، 99 )
مه‌لكه‌م بۆ فێربونی زانست جه‌خت له دامه‌زرانی خوێندنگه‌ی مودێرن و به واتاییه‌ك دانانی سیسته‌می په‌ردوه‌رده به شێوازی رۆژاوایی ده‌كاته‌وه و له‌مباره‌وه باس له سێ چه‌شنه خوێندنگه به ناوه‌كانی «په‌روه‌رده(تربیه)،فه‌زلییه،عالییه »ده‌كات و ده‌ڵێیت :«پێویسته له خوێندنگه په‌رورده‌ییه‌كان منداڵان وانه‌كانی خوێندن و نووسینی فارسی، ماتماتیك، مێژوو، جوگرافی، هه‌نده‌سه و زانسته سروشتتیه‌كان، و له خوێندنگه «فه‌زلییه‌كان» ئیستاتیكا، حێكمه‌ت، نه‌قاشی، زمانه بیانییه‌كان و ... و له خوێندنگه «عالییه‌كان» مافناسی، یاسا، پزشكی، و هونه‌ره جوانه‌كان فێر بكرێن(الگار، 1369: 33 – 34 )
مه‌لكه‌م وه‌ك كارخانه(كارگه) ته‌عبیر له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوایی ده‌كات.ئه‌و پێوایه كارخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا، جیا له‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئامرازه نوێیه‌ی دروست كردوه ، گرنگتر ئه‌وه‌ی مرۆڤیش دروست ده‌كات و له كتێبی «كتابچه‌ی غه‌یبی» ده‌نووسیت : «بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی وا قه‌ت سه‌فه‌ریان بۆ رۆژئاوا نه‌كردوه ناتوانن هه‌ست به‌وه بكه‌ن رۆژئاوا تا چه راده‌یه‌ك پێشكه‌وتووه. رۆژئاوا به هۆی بوونی دوو چه‌شن كارخانه‌وه به‌روه پێش هه‌نگاوی ناوه یه‌كه‌م كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئامراز و كاڵا و دووهه‌م كارخانه‌ی دروستكرد‌نی ئینسان، له‌م كارخانه‌یه، مناڵانی بی عه‌قڵ ده‌هێنن و پاش ماوه‌ییه‌ك ئه‌ندازیار و زانای لێ دروست ده‌كه‌ن و ئێرانییه‌كان ته‌نیا كارخانه‌ی چه‌شنی یه‌كه‌میان تا راده‌یه‌ك ناسیوه.
به گشتی مه‌لكه‌م خان لایه‌نگری شارستانیه‌تی رۆژئاوایی و لاساییكردنه‌وه له رۆژئاواییه بۆ گه‌یشتن به پێشكه‌وتن و ئه‌م كاره به ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ده‌زانێت و «شارستانیه‌تی رۆژئاوایی لای ئه‌و خاوه‌ن چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كییه، نه‌زمی ده‌وڵه‌ت و وڵات، یاسای و رێسای حكوومه‌تكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی و ته‌شریعی و دادوه‌ری»(اجودانی،1384 : 293 ) و هه‌روه‌ها پێشكه‌وتن و سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی خۆڵقێنه‌ر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شارستانییه‌تی رۆژئاوان كه مه‌لكه‌م ئێرانییه‌كان بۆ به رۆژئاوایی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی هان ئه‌دات.
ئه‌ندیشه‌كانی مەلکه‌م له قۆناغی پاش دانانی رۆژنامه‌ی قانوون:
«كام نه‌زان و ئه‌حمه‌ق، گووتوویه‌تی ئێمه ده‌بێت هه‌موو داب و نه‌ریتی رۆژئاوا وه‌ربگرین و لاسایی بكه‌ێنه‌وه، قسه‌ی هه‌موو زانایانی بواری پێشكه‌وتن ئه‌وه‌یه بنه‌ماكانی ئایینی ئیمه له ئه‌ساسدا هه‌مان بنه‌ماكانی پێشكه‌وتنه« (ملكم،2535 : 8 )
هاوكات له گه‌ڵ سه‌فه‌ری سێهه‌م ناسره‌دین شاه بۆ رۆژئاوا، مه‌لكه‌م «ئیمتیازی لاتاری» واته به‌خت ئه‌زمه‌كردن و مامه‌ڵه چانسیه‌كانی له شاه وه‌رگرت و له ساڵی 1889 شاه ئه‌م ئیمتیازه‌یه بۆ مه‌لكه‌م واژوو كرد، به‌ڵام پیاوانی ئایینی و سه‌دری ئه‌عزه‌می تازه‌ی ئێران واته ئه‌مین سولتان به توندی كه‌وتنه دژاییه‌تی ئه‌م ئیمتیازه و وه‌ك قۆمار ناویان برد و ناسره‌دین شا به ناچاری به‌تاڵی كردوه ، به‌ڵام مه‌لكه‌م به نهێنی ئه‌م ئیمتیازه‌ی فرۆشته چه‌ندین كه‌س و پاره‌یه‌كی باشی وه‌رگرت و ئه‌م كاره‌ی مه‌لكه‌م بووه هۆی لابرد‌نی له كاروباری حكوومه‌تی و پله‌ی باڵیۆزی ئێرانیان لێ سه‌نده‌وه و به گشتی كه‌وته به غه‌زه‌بی شاه و لێره‌وه چیرۆكی دژاییه‌تی ناسره‌دین شاه و مه‌لكوم و هه‌روها وه‌رگۆڕانی ئه‌ندیشه‌ی مه‌لكوم ده‌س پێده‌كات و بۆ رۆخانی ده‌سه‌ڵاتی ناسره‌دین شاه په‌نا ده‌باته ئایین و پیاوانی ئاینی و بانگه‌شه‌ی حكوومه‌تی ئایینی به سه‌رۆكایه‌تی پیاوانی ئایینی له رۆژنامه‌ی «قانوون» ده‌كات.ئیمتیازی لاتاری ئه‌وه‌نده ناوبانگی خراپی ده‌ركردوه كه وه‌ك خاڵی ره‌شی كارنامه‌ی رۆشنبیری مه‌لكه‌م و ته‌نانه‌ت« خاڵی ره‌شی كارنامه‌ی رۆشنبیری ئێران»(اجودانی،1384 : 304 ) ناوی ده‌به‌ن.
مه‌لكه‌م یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی قانوونی له 20 شوباتی 1890 واته دوو ساڵ پاش مه‌سه‌له‌ی ئیمتیازی لاتاری له شاری له‌نده‌ن بڵاوكردوه و هه‌ڵبێت پیش‌تر هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مین سوڵتان و شاه كردبوو ئه‌گه‌ر بێت و دووباره پله‌ی باڵیۆزی پێ نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وا به هه‌زار شێواز ئازاریان ئه‌دات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته روو ده‌كاته رۆژنامه و ئه‌و به باشی له كاریگه‌ری رۆژنامه به ئاگاییه ، بۆییه له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌در ئه‌عزه‌می ئێران واته ئه‌مین سولتان به خۆبایی ته‌واوه ده‌نووسی:«له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه چه‌كی به هێز بۆ پێشكه‌وتنی كاروباری تاك و حكوومه‌ت، رۆژنامه نووسیه و ئه‌گه‌ر له ئێران سێ كه‌س بن كه بوێره‌ن تۆخنی بكه‌ونه‌وه ئه‌وا یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه منه‌م» (اجودانی،1384 : 308 ) و هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه ده‌كات« ئێوه مه‌لكه‌م خانی ماندووتان بینیوه هێشتا مه‌لكه‌می شێت و هارتان نه‌بینیوه، راسته ئێوه پیاوكوژی زۆرتان هه‌یه به‌ڵام له كاریگه‌ری قه‌ڵه‌می من ئاگادار نین (اجودانی،1384 : 308 ) و له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا هه‌ره‌شه ده‌ركردنی رۆژنامه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات» ئه‌گه‌ر ده‌سبده‌مه كاری رۆژنامه نووسی ، ئه‌توانم چۆك به هه‌ر كه‌سێ به‌هێنه‌م و تێكی شكێنه‌م» (اجودانی،1384 : 308 )
مه‌لكه‌م له رۆژنامه‌ی قانوون ، باس له زه‌روره‌تی بوونی ده‌ستوور و یاسا و دابینكرده‌نی سیسته‌می ده‌ستوور ده‌كات، به‌ڵام مه‌به‌ستی له یاسا و ده‌ستوور رێك به پیچه‌وانه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می فیكری و به واتاییه‌ك سه‌رده‌می نووسینی كتێبی «ده‌فته‌ری ته‌نزیمات» و «كتێبچه‌ی غه‌یبی» یه. ئه‌و كاته مه‌به‌ستی له یاسا و ده‌ستوور واته ئه‌و بریارانه‌ی بوو كه‌وا ده‌زگای تایبه‌ت به دانانی یاسا واته ئه‌نجومه‌نی یاسا و ده‌ستوور، له سه‌ریان بریاری ئه‌دا و له به‌رژه‌وندی گشتی خه‌ڵكدا بوو و به واتاییه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌و بریارانه بوو كه سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌تی له خه‌ڵكه‌وه وه‌رئه‌گرت(ملكم،1327 : 31 )، به‌ڵام پاش ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی قانوون و زاڵبوونی بیرۆكه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ناسره‌دین شاه به گشتی راو بۆچوونی تووشی وه‌رگۆڕانی سه‌یر ده‌بێت ، له ژماره یه‌كه‌می «رۆژنامه‌ی قانوون » به راشكاوی له بۆچوونه‌كانی پێشووی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌ڵێت :«یاسا و ده‌ستووری باش ئه‌و یاسا و ده‌ستووره‌یه كه‌وا له لایان خوداوه هاتووه بۆ ئێمه (ملكم،1369 : 89 ) و له ژماره‌ی دوو‌هه‌مدا ئه‌ڵێت یاسای باش ده‌بێ زانایان و پیاوانی ئایینی دیاری بكه‌ن(ملكم،1369 : 89 ) و له ژماره‌ی سێهه‌مدا باسی ئه‌و ده‌كات كه مه‌به‌ست له یاسا واته ئه‌و بریارانه‌ی كه‌وا باس له شێوازی حكوومه‌تكردن و ده‌وڵه‌ت به‌ریوه‌بردن ئه‌كات و له ژماره‌ی پێنچه‌مدا ئه‌نووسێ:«پێویسته یاسا پاریزه‌ری ئاسایش گیانی و ماڵی هاووڵاتیان بیت و له ژماره‌ی شه‌شدا باسی ئه‌و ده‌كات گوایه ئێمه ده‌مانه‌و یاسای تازه بینین، یاسا هه‌ر ئه‌و شتانه‌یه كه‌وا خودا و پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رموویانه» (ملكم،1369 : 45-30)
به گشتی ئه‌و به راشكاوی باس له‌و یاسایانه‌ی ده‌كات كه له خانه‌ی گوتاری ئیسلامی پێناسه ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر چی جار جاریش تووشی پارادۆكس ده‌بێت ، به‌ڵام به گشتی له گوتاری ئیسلامی و به‌ره‌ی پیاوانی ئایینی جێگه‌ی خۆی پێناسه ده‌كات و بۆ نموونه له ژماره‌ی 17 رۆژنامه‌ی قانوون ده‌نووسێ: «شتی كه ئیسته وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشان پێویسته كاری بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌یه روو بكه‌ێنه پیاوان و رێبه‌رانی ئایینی و نابێ هیچ گۆمانێ له‌وه‌دا بكه‌ین كه ئه‌م چینه واته پیاوانی ئایینی و مه‌رجه‌عه‌كانی شێعه ، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ته‌ن و نابێ حكوومه‌ت فریۆمان بدات و تۆخنی ده‌سه‌لات بكه‌وێنه‌وه و ده‌سبه‌رداری پێشتیوانی مه‌رجه‌عه‌كانمان بین، مه‌رجه‌عه‌كانی ئێمه به گشتی پیاوانی عاقڵ و خاوه‌ن بیر و سیاسه‌توانانی به‌رجه‌سته و لێهاتوون و به‌رنامه‌ی ئیسلامیش بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئینسانییه‌ته (ملكم،1369 : 89 ) و له هه‌مان ژماره‌دا به راشكاوی ده‌نووسێ: پێویسته ئێمه بكه‌وێنه شوێنی مه‌رجه‌عه‌كانمان و داوابكه‌ین رزگارمان بكه‌ن(ملكم،1369 : 89 )
مه‌لكه‌م له‌م قۆناغه جیا له ره‌فزی یاسادانان به شێوازی رۆژئاوایی، ته‌نانه‌ت ره‌خنه له شێوازی به‌ریوه‌بردنی حكوومه‌تی رۆژئاوایی ده‌كات و به راشكاوی له ژماره‌ی سی و شه‌شی رۆژنامه‌ی قانوون ئه‌نووسی:« له دونیادا هیچ نه‌زم و زانستێ شك نابه‌م كه یاسا و ریساكانی له قورئان و قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و ئیمامه‌كانی ئێمه وه‌رنه‌گیرابێت ئه‌و شتێ وا ئێمه به ناوی «حه‌دیس» ده‌یناسین ، ئێوه‌ی رۆژئاوایی قه‌ت ناتوانن فامیان بكه‌ن»(ملكم،1369 : 151 )
ئه‌م قسانه‌ی مه‌لكه‌م رێك به پێچه‌وانه‌ی راو بۆچوونه‌كانی پێشوو و به تایبه‌ت قۆناغی یه‌كه‌می فیكری مه‌لكه‌م بوو، بۆ وێنه له كتێبی «كتابچه‌ی غه‌یبی» و له زمانحاڵی كه‌سێكی وه‌همی به ناوی ئاقای «فزوول» ئه‌نووسی«داوای لێبۆرده‌ن . ئێمه نامانه‌وه كه ئاینی خۆمان له ده‌س بدین. ئێمه هه‌ركات ویستمان كافه‌ر بین ئه‌وا ئێوه ئاگادار ده‌كه‌ێنه‌وه و ئه‌وكات یاساكانی فه‌ره‌نگ(رۆژئاوا) قبووڵ ئه‌كه‌ین . به‌ڵام ته‌قه‌لای ئێوه بێ كه‌ڵك و بێده‌رنجامه . خوا عه‌قڵی به ئێمه داوه و پێویستمان به ئێوه نییه و گرنگ تر ئه‌وه‌ی ئێره ولاتی ئێرانه و رۆژئاوا نییه كه بكر‌ێت باسی هه‌موو شتێ بكر‌ێت، لێره مه‌لاكان و رێبه‌رانی ئایینی (مه‌رجه‌عه‌كان) پێستمان ئه‌گرنه‌وه........... ئه‌و له وڵامی ئاقای «فزوول» و له زمانی خۆیه‌وه ئه‌نووسی: ئه‌م قسانه زۆر كۆنه‌ن و كاتی ئه‌م قسانه به سه‌ر هاتووه ،باسی پیاوانی ئایینی مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێ بێت ومانای رۆژئاوا بزانه ئه‌وه ته‌نیامه‌لاكانه‌ن ( محیط طباطبایی،1327 :95 ) ئه‌م قسانه پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و له گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌كان زۆرتر له كایه‌ی سیاسی و مامه‌له‌كردن ئه‌چێت و نه بڕواكردن به مه‌رجه‌عه‌كان .
مه‌لكه‌م له‌م قۆناغه‌ی ژیانی فیكری و به واتاییه‌ك قۆناغی ده‌ركردنی «رۆژنامه‌ی قانوون» ئامانجی سه‌ره‌كی جیا له به گوتاركردنی یاسا ، شكانده‌نی شكۆمه‌ندی پێگه‌ی ناسره‌دین شاه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو، بۆ نموونه له ژماره‌ی بیسته‌مدا و له زمانی كه‌سێكه‌وه به ناوی كه‌ماڵ ده‌نووسێت:«سه‌رۆك ئایینی وڵات پێویسته زۆر پله به‌رزتر بێت له هه‌ر پادشاییه»(ملكم،1369 : 101-98 )
ره‌نگه بكر‌ێت بڵین ئه‌ویش وه‌ك موسته‌شاره‌ودوله له ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی پیاوانی ئایینی و مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كان و به گشتی زاڵبوونی گوتاری ئایینی به‌ئاگا بووه ، بۆییه بۆ مسۆگه‌ركردن و دابینكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوور و یاسا، په‌ناه ده‌باته ئایین و پیاوانی ئایینی، به‌ڵام خاڵی جیاواز له نێوان مه‌لكه‌م و موستهشارودهوله ئه‌وه‌یه كه مه‌لكه‌م زۆرتر خه‌ریكی كایه‌ی سیاسیه‌وه و به واتاییه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و شكاندنی شكۆمه‌ندی و پێگه‌ی ناسره‌دین شاه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه. لێره‌وه ئه‌كریت بڵین كه‌مانده‌نی(reduction) ده‌ستوور و یاسای رۆژئاوایی به شه‌ریعه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی پیاوانی ئایینی بۆ به‌رزتر له پادشاه و ته‌نانه‌ت بۆ حكوومه‌تكردن ،بڕوای راسته‌قینه‌ی مه‌لكه‌م نه‌بوو به‌ڵكو زۆرتر باسی دژاییه‌تی و تۆڵه‌كردنه‌وه و ترساندنی ناسره‌دین شاه بوو .به‌ڵام به گشتی مه‌لكه‌م له سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی« قانوون» به خراپترین شێواز و به هۆی به‌رژه‌وندی سیاسی له بنه‌ماكانی ئه‌ندیشه‌ی خۆی پاشكه‌ز بووه(اجودانی،1384 : 288 ) و هه‌ر بۆییه نووسه‌ری ناوداری ئێرانی دكتۆر ئاجۆدانی، ئه‌م كاره‌ی مه‌لكه‌م، وه‌ك شانۆی پرشكۆی بێ ئاكاری، ماستاوچییه‌تی، فێڵبازی و چاچۆڵبازی سیاسی رۆشنبیرانی سێكۆلار و عه‌لمانی ئێران پێناسه‌ی ده‌كات(اجودانی،1384 : 341 ) و به توندی ره‌خنه له‌م شێوازه‌ی رۆشنبیرانی سێكۆلاری ئێرانی ده‌گرێت كه به‌م كارانه، ره‌وتی مۆدیرنه‌یان له ئێران به‌روو ئاڵۆزی و لاده‌ری بردووه.
له كۆتاییدا پێویسته بڵێن ئه‌گه‌ر چی «مه‌سه‌له‌ی لاتاری» و بۆچوونی به‌رژه‌وندی خوازانه له گه‌ڵ پرسی یاسا و ده‌ستوور، وه‌ك دوو خاڵی ره‌ش له كارنامه‌ی رۆشنبیری مه‌لكه‌م خان دیار و به‌رجه‌سته‌یه، به‌ڵام به گشتی مه‌لكه‌م له ریزی ئه‌و رۆشنبیرانه‌یه كه رۆڵی به‌رچاوی له به گوتاركردنی یاساخوازی و دابینكردنی حكوومه‌ت ده‌ستوور و هه‌روهه‌ها هێنانی چه‌مكی تازه و مودێرنه له كه‌ش و هه‌وای رۆشنبیری ئێران‌دا هه‌بووه.
٦) زینولعابه‌دین حاجی برایم به‌گی مه‌راغه‌یی (1910 -1839 )
«كاریگه‌ری كتێبی گه‌شتنامه‌ی برایم به‌گی مه‌راغه‌یی له سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی مه‌شروتییه‌تی ئێران هاوسه‌نگی كتێبی بریاره كۆمه‌لاییه‌تیه‌كانی ژان ژاك رۆسۆیه له شۆڕشی مه‌زانی فه‌ره‌نسه‌دا»( سپانلو،1364 : 1 )
حاجی زێنه‌لعابه‌دین برایم به‌گی مه‌راغه‌یی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به ره‌گه‌ز كوردی شاری مه‌راغه‌ی سه‌ر به پاریزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات له دایك بوو. بنه‌ماڵه‌ی برایم به‌گ له بازه‌رگانه به‌ناوبانگه‌كانی مه‌راغه و ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان بوون و ئه‌ویش به پێ نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ته‌مه‌نی شانزه ساڵاندا ده‌ستی به كاروباری بازه‌رگانی كرد و پاش ماوه‌ییه‌ك له‌م كاره ناوبانگی ده‌ركرد و بوو به یه‌كێك له بازه‌رگانه به‌ناوبانگه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئازه‌ربایجان، به‌ڵام ئه‌م دۆخه زۆری نه‌خایه‌ند و به هۆی ده‌ركه‌وتن له گه‌ڵ پیاوانی حكوومه‌ت تووشی تێكشانی ماڵی بوو و به‌ناچاری له ناوچه‌ی قه‌فقازی سه‌ر به وڵاتی روسیا نیشته‌جێ بوو و له‌ویش سه‌ر له نوێ كاروباری بازه‌رگانی ده‌سپێكردوه و پاش ماوه‌یه‌كی كۆرت بۆژایه‌وه و ئه‌ونده سه‌ركه‌وته‌نی به ده‌سهێنا كه به ئیمپراتۆریای ئه‌و كاته‌ی رووسیا وه‌ك پیاوێكی سه‌ركه‌وتوو ناسرا و پێناسه‌ی هاووڵاتی بوونی رووسیای پێ به‌خشرا، به‌ڵام پاش ماوه‌ییه‌ك له قبووڵكردنی په‌شیمان و پاشگه‌ز بووه و وه‌ك «پاونی به له‌عنه‌ت كراوی بێگانه» ته‌عبیری لێه‌وه كرد و ده‌رنجام به یارمه‌تی باڵیۆزی ئێران له وڵاتی عوسمانی له‌م پێناسه‌یه رزگار بوو و رۆشته شاری ئه‌سته‌مۆڵ و له‌وی ده‌ستی به‌نووسینی وتار بۆ رۆژنامه ئێرانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی وه‌ك «شه‌مس» له ئه‌سته‌مۆڵ و «حه‌بلۆل مه‌تین» له هیند كرد( مراغه‌ی ،1364 : 30-420) و ده‌رنجام له ساڵی (1910) و له ته‌مه‌نی (73) ساڵاندا ، له شاری ئه‌سته‌مۆڵ كۆچی دوایی كرد(ارین پور،1372 :306 /1 )
گه‌شتنامه‌ی برایم به‌گی مه‌راغه‌یی:
له خوێنه‌ران ده‌پارێمه‌وه روكشانه ئه‌م گه‌شتنامه ته‌ماشا نه‌كه‌ن به‌ڵكوو به باشی بیر بكه‌نه‌وه با ئاگادار بن له‌م وڵاته چی ده‌قۆمێت( مراغه‌ای،1364 :147)
كتێبی گه‌شتنامه حاجی برایم به‌گ مه‌راغه‌یی له بنه‌ره‌تدا رۆمانێكی مێژوویی دوور و درێژه كه له ساڵه‌كانی كۆتایی پاشاییه‌تی ناسره‌دین شای قاجار نووسراوه و له ساڵی 1895 به‌شی یه‌كه‌می و دواتر دوو به‌شی دیكه‌شی لێ بلاو بڵاوبووته‌وه.
به‌رگی یه‌كه‌م گه‌شتنامه‌كه به ناوی نووسه‌ره‌وه بڵاو نه‌كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ ناوی نووسه‌ر به نهێنی و نه‌ناسیاوه‌ی مایه‌وه (سپانلو،1364 :دو) و دواتر و له به‌رگی دووه‌هه‌مدا و به ئاماژه‌ی خۆدی مه‌راغه‌یی، خه‌ڵك زانیان كه نووسه‌ری ئه‌م گه‌شتنامه خه‌یاڵیه، بازه‌رگان و نووسه‌ری ناوداری نیشته‌جێ ئه‌ستۆمۆڵ واته حاجی برایم به‌گی مه‌راغه‌ییه. ناوه‌رۆكی گه‌شتنامه‌ی برایم به‌گ باسی به‌سه‌رهاتی بازه‌رگانێكی ئێرانی نیشته‌جێ وڵاتی میسره به ناوی ئیبراهیم به‌گ كه پیاویكی نیشتمانپه‌روه‌ره و به‌رده‌وام بیری نیشتمان و وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و نیگه‌رانی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵاییه‌تی و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی هاونیشتمانییه ، ئیبراهیم به‌گ پاش مه‌رگی باوكی بریار ئه‌دات بۆ دیتنی وڵات وهه‌روه‌ها زیاره‌تی ئێمام هه‌شته‌می شیعه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران. ئه‌و له خه‌یاڵی خۆیدا ئێران وه‌ك وڵاتێكی پێشكه‌توو وێنا ده‌كات كه باشترین و جوانترین و رازه‌وه‌ترین و پێشكه‌وتووترین وڵاتی جیهانه كه پره له شتی تازه و جوان و سه‌رنج راكێش، به‌لام كه ده‌گاته ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنایه كه پێشتر له ئێران هه‌بووی ، له گه‌ڵ وڵاته‌كی كاول و دواكه‌وتوو و پر له شتی ناشیرینی وه‌ك خورافات، نه‌بوونی خاوێنی و سته‌م و سیسته‌می ئیستبدادی و......هتد
رووبه‌روو ده‌بێته‌وه به شێوه‌یه‌ك له هه‌ر لایه‌ك و هه‌ر هه‌نگاوێك چه‌رمه‌سه‌ری و خراپی و بشێویی و كاولكاری ده‌بینیت و بریارئه‌دات به‌رپرسان و وه‌زیرانی وڵات ببینێت و به ئه‌ركی نیشتمانی و ئه‌خلاقی خۆیان ئاگاداریان بكاته‌وه به‌ڵام تووشی هه‌ره‌شه و گاڵته‌ی به‌رپرسان و وه‌زیران ده‌بێته‌وه و ده‌رنجام به‌ناچاری ئێران به جێ دهێڵیت و رو ده‌كاته ئه‌سته‌مۆڵ و له‌ویش تووشی شه‌ری خاوه‌ن ماڵ ده‌بێت و ماڵه‌كه‌ی ئاگری تێده‌كه‌وێت و ده‌رنجام پاش ماوه‌ییه‌ك به هۆی زامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها خه‌فه‌تی دواكه‌وتوویی وكاولبوونی نیشتمانی تووشی ئازاری زۆر ده‌بێت و به‌رگی یه‌كه‌می لێره كۆتایی دێت.
له به‌رگی دووهه‌م له ئه‌وپه‌ری نائۆمیدی و نه‌هاماتی به یارمه‌تی هاوڕریه‌كی به ناوی یۆسێف ده‌گرێته‌وه بۆ مێسر و به بیستنی هه‌واڵی پاشاییه‌تی موزه‌فه‌ره‌دین شاه و مه‌رگی ناسره‌دین شای دكتاتۆر بۆ ماوه‌ییه‌كی كاتی سۆكنایی ده‌گرێت ، به‌ڵام به هه‌واڵی وه‌ستانی ره‌وتی چاكسازی و سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی دكتاتۆری دووباره تووشی خه‌فه‌ت و په‌ژاره ده‌بێته‌ه‌وه و ده‌رنجام له خه‌می نه‌كسه‌ی چاكسازی و ئاوه‌دانی ئێران تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و ده‌مرێت و به مه‌رگی ئێبراهیم به‌شی دووهه‌می گه‌شتنامه خه‌یاڵییه‌كه‌ی مه‌راغه‌یی كۆتایی دێت.
به‌رگی سێهه‌م باسی سه‌فه‌ری یۆسێف، هاورڕی نزیكی ئیبراهیم به‌گه كه پاش مه‌رگی ئێبراهیم، ده‌چێته به‌هه‌شت بۆ لای ئێبراهیم و ده‌بینیت ئێبراهیم له به‌هه‌شتیشدا هه‌ر له بیری نیشتمان و چاكسازی وخه‌می نیشتماندایه و به‌رده‌وام باسی ئێران ده‌كات و به‌رگی سێهه‌میش به باسی غه‌م و خه‌فه‌تی ئێران له به‌هه‌شته‌وه كۆتایی دێت.
ئه‌م كتێبه واته گه‌شتنامه‌ی ئیبراهیم به‌گ كه به ناوی «سیاحه‌ته‌نامه‌ی ئێبراهیم به‌گی مه‌راغه‌یی» ناسراوه له ره‌وتی رۆشنبیری ئێران پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و لێره‌وه كه به راشكاوی باسی كاولكردنی وڵات له سه‌ر ده‌ستی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی قاجار و هۆی دواكه‌وتنی ئێران له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ده‌كات و به راشكاوی خه‌ڵك به‌ره‌و شۆڕش له دژی سته‌می بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی قاجار هان ئه‌دات، راسته‌وخۆ له سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌شروتییه‌ت ئێران، به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له شۆڕش مه‌شروتییه‌ت(1907 ) و ده‌ربرێنی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدادی قاجارییه‌كان ناوده‌برێت.
ئه‌حمه‌ی كه‌سره‌وی رۆشنیبری به‌ناوبانگی ئێرانی سه‌باره‌ت به‌م كتێبه ده‌نووسیت:«بایه‌خی ئه‌م كتێبه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێده‌زانن كه له رۆژانی سه‌رده‌می شۆرشی مه‌شروتییه‌ت خوێندویانه‌ته‌وه و ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی هه‌ست پێ كردوه. زۆربه‌ی ئه‌و ئێرانیانه‌ی كه‌وا له بارودۆخی ژیانی خۆیان نارازی بوون و به ناچاری بیریان له ئاسۆیه‌كی دیكه ده‌كرده‌وه به خوێندنی ئه‌م كتێبه تووشی گۆڕان و وشیاری ده‌بووونه‌وه (كسروی، 1380 :113) و هه‌ر وه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌م كتێبه به‌رده‌وام به نێهنی ده‌سبه‌ده‌س ده‌كرا له نێوان ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی بزاڤی مه‌شروتییه‌ت واته بزاڤی ده‌ستوورخوازی و ئازادیخوزای و لایه‌نگه‌رانی حكوومه‌تی یاسا(كسروی، 1380 :113)
موحه‌مه‌د عه‌لی ئه‌كبه‌ری مامۆستای مێژووی هاوچه‌رخی ئێران سه‌باره‌ت به گه‌شتنامه ده‌نووسێت:«گه‌شتنامه‌ی برایم به‌گ ئه‌گه‌ر چی به شێوازی رۆمان نوسراوه به‌ڵام له راستیدا مانیفێسته‌كی ره‌خنه‌گرانه‌یه له ئاست دۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و مزگێنیده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئاسۆیه‌كی گه‌شتره بۆ دوارۆژی مه‌شروتییه‌ت بووه و هه‌روه‌ها هه‌ڵگری ره‌خنه له بارۆدۆخی واقیعی ئه‌و كاته‌ی ئێران و دژ به ئه‌و دۆخه و هه‌روه‌ها سازكردنی وێنه‌یه‌كی یوتۆپیایی له كۆمه‌ڵگا و سیسته‌مێكی مودێرن بوو (اكبری،1381 :4 ) وهه‌روه‌ها جه‌وادی ته‌باته‌بای پسپۆری مێژووی ئه‌ندیشه‌ی ئێران جیا له‌وه‌ی شێوازی نووسینی ساكار و خۆده‌ربازكردنی گه‌شتنامه له قورس نووسین، وه‌ك «كودێتای ئه‌ده‌بی» ته‌عبیر ده‌كات(تباتبایی،1385 : 349 )سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژراده‌نی شێوازی گه‌شتنامه له لایان برایم به‌گه‌وه بۆ باسی كه‌ش و هه‌وای سیاسی و كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ده‌نووسێت: لێره‌وه كه زامه‌كانی ئێران یه‌ك و دووان نه‌بوون و به‌ڕای حاجی برایم به‌گ ئێران پر له ده‌رد و زام بوون به ناچاری بۆ نووسین و ئاماژه‌كردن به‌م هه‌موو دواكه‌وتوویی و زامانه، شێوازی گه‌شتنامه‌ی خه‌یاڵی هه‌ڵبژارد تا له‌م رێگه‌وه بتوانێ باس له سه‌رجه‌م زامه‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی وڵات بكات و له‌مباره‌وه ده‌نووسیت: «حاجی برایم به‌گ به نووسینی گه‌شتنامه ویستوو‌یه تا بارودۆخی ئاڵۆز و ناله‌بار و داوكه‌وتووی ئێران بنووسێته‌وه و گه‌شتنامه‌نووسی ئامرازه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بتوانیت گرێ كوێره‌ی بواری گه‌نده‌ڵی و دواكه‌وتوویی و ئیستبدادی ئێران بكاته‌وه»(تباتبایی،1386 :273 )
نه‌بوونی یاسا و ده‌ستوور و پر بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی له شتی ناشیرینی وه‌ك خورافات و دووبه‌ره‌كی و دواكه‌وتوویی له گره كوێره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی وڵاتی ئێرانن كه حاجی برایم به‌گ له كتێبی گه‌شتنامه به وه‌ردی ده‌یانخاته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه كه لێره‌دا به خێرایی ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین.
ره‌خنه له كۆمه‌ڵگا:
باوه‌ره باو و ناشیرێنه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی خۆرافات، شه‌ڕی ئایینی و دووبه‌ره‌كی، گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل خوارد‌ن، كێشانی ماده هوشبه‌ره‌كان و گشتگیربوونی له نیۆ خه‌ڵكدا، نه‌زانین و نه‌خوینده‌واری و ته‌مه‌ڵ بوونی خه‌ڵك و فره‌بوونی نه‌خۆشی و گه‌شه‌سه‌ندنی بواری شێعر و گرنگیدان به خۆش نووسی و شێعر له باتی فێربوونی زانست و سه‌نعه‌ت له ریزی ئه‌و شتانه‌یه كه به توندی و وه‌ردی له كتێبی گه‌شتنامه ده‌كه‌وێته به‌ر باس و ره‌خنه بۆ وێنه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی شێعر له بانی زانین و سه‌نعه‌ت ده‌نووسێت:« ئه‌م كاره‌ی ئێوه واته شێعرنووسین چه قازانجه‌كی هه‌یه له حالێكدا وڵات له سته‌می ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره ناجوامێرانه وه‌ها كاول كراوه كه ئه‌گه‌ری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی نییه(مراغه‌یی،1364 : 32 ) و هه‌روه‌ها به توندی ره‌خنه له پیاوانی ئاینی ده‌گرێت كه به درۆ و ده‌له‌سه خه‌رێكی هه‌لخه‌ڵتاندنی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ن و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س بیر له به‌رژه‌وندی گه‌شتی و نیشتمان و نیشتمانپه‌روه‌ری نه‌كاته‌وه (مراغه‌یی،1364 : 32 ) و هه‌روه‌ها ره‌خنه له نووسینی قورس و بیمانا و هێنانی وشه‌ی قورس و ئاڵۆز ده‌گرێت و ده‌نووسێت : نووسینه‌كان لێوانلێوه‌ن له نووسینی دوور ودرێژ و بێ به‌هره، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چه‌ندین كاژێر خۆمان خه‌رێكی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه بكه‌ین دڵنیا بن هیچ شتێكمان ده‌س ناكه‌وێت و ئه‌م چه‌شنه نووسێنانه به راست قیزه‌ون و سه‌یره‌ن(مراغه‌یی،1364 : 290)
حاجی برایم به‌گ به‌رده‌وام له گه‌شتنامه‌كه‌یدا باس و ره‌خنه له‌وشتانه‌ی ده‌گرێت كه‌وا بوونه‌ته هۆكاری دواكه‌وتوویی ئێران و فه‌رامۆشكردنی خۆشه‌ویستی نیشتمان و لێره‌وه به‌شی زۆری گه‌شتنامه‌كه‌ی برایم به‌گ ره‌خنه‌گرتنه له كۆمه‌ڵگه و نه‌ریته خراپ و دواكه‌وتوه‌كان و هه‌روه‌ها ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمانیان كوشتووه.
ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات:
حاجی برایم به‌گ نه‌بوونی سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان و كاولكردنی وڵات ده‌گرێنێته‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاشاییه‌تی قاجار و پێواییه ئه‌وانه‌ی وا له ئێران ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه جگه له كۆشتن و تاڵانكردن و خه‌یانه‌ت‌كردن هیچ شتێكی دیكه نازانن و هیچ كارێك ناكه‌ن و له‌مباره‌وه ده‌نووسیت:«له‌م وڵاته ناكرێت لای ده‌سه‌ڵاتداران باسی چاكسازی و ئه‌م شتانه بكڕیت ئه‌مانه جگه له تاڵان و برین و خه‌یانه‌ت به خه‌ڵك و وڵات هیچ نازانن (مراغه‌یی،1364 : 52 ) و هه‌روه‌ها به توندی هێرش ده‌باته سه‌ر پادشاكانی ئیران كه به‌رده‌وام له گه‌رمیان و كوێسان و حه‌رمسه‌ران و وه‌زیره‌كانیش به‌رده‌وام خه‌ركی ماستاوچییه‌تی كردنن» (مراغه‌یی،1364 : 55 ) لێره‌وه‌حاجی برایم به‌گ له‌و بڕواداییه كه ئه‌گه‌ر چاكسازی له نێو بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران نییه بۆییه لایه‌نگری له شۆڕش و روخانی ده‌سه‌ڵاتی پاشاییه‌تی قاجار ده‌كات و خه‌ڵك هان ئه‌دات كه سیسته‌می سیاسی قاجار بگۆره‌ن.
ته‌قه‌لا بۆ مسۆگردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا:
خاڵی گرنگ له گوتاری رۆشنبیری حاجی برایم وه‌ك سه‌رجه‌م رۆشنبیرانی به‌ره‌ی یه‌كه‌می ئێران، پرسی ده‌ستوور و حكوومه‌تی ده‌ستووره و بۆ به گوتاركردنی سه‌روه‌ریی یاسا هه‌مووی هێز وتوانای خۆی ئه‌خاته گڕ. برایم به‌گ له‌و بڕوا دایه نه‌بوونی یاسا و ده‌ستوور له ئێران‌دا هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتن و هه‌روه‌ها هۆكاری چه‌رمه‌سه‌ری و به‌دبه‌ختی خه‌ڵكی ئێرانه و سه‌باره‌ت به یاسا و ده‌ستوور ده‌نووسیت:« یاسا بریتییه له پره‌نسیپه‌كانی به‌ریۆه‌بردنی وڵات و رازاندنه‌وه و ئاماده‌كردنی هێزی عه‌سكه‌ری و گرتنی مالیات و پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتی و به‌ریوه‌بردنی یه‌كسانییه(مراغه‌یی،1364 : 299 ) و هه‌روه‌ها پێواییه پێویسته یاسا له هه‌موو بواره‌كاندا و بۆ هه‌موو كه‌سێ سه‌روه‌ر بێت و خه‌مبار و دڵ به گریانه كه له ئێران‌دا یه‌ك حه‌رف به ناوی یاساوه له سه‌ر كاغه‌ز وه‌ك به‌ڵگه بوونی نییه(مراغه‌یی،1364 : 292 )
حاجی برایم به‌گ ئه‌گه‌ر چی به باشی له سیسته‌می یاسا و ده‌ستوور و هه‌روه‌ها ئاخیزگه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌ستوور به‌ئاگایه به‌ڵام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دژاییه‌تی نه‌یارانی رۆژئاوا و ده‌ستووری رۆژئاوایی، وه‌ك مه‌لكه‌م و موستهشارودهوله بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گواییه ده‌ستوور و یاسا له بنه‌ره‌تدا هی موسه‌ڵمانه‌كان بووه و رۆژئاواییه‌كان ده‌ستوورو سیسته‌می یاسادانانیان له موسه‌ڵمانه‌كان وه‌رگرتووه وهه‌ڵبه‌ت توندتر له مه‌لكه‌م و موستهشارودهوله جار جاریش رۆژئاوا تاوانبار ده‌كات كه‌وا یاساكانی له بنه‌ره‌تدا دژ به شارستانییه‌ت و كه‌رامه‌تی ئینسانین و له‌مباره‌وه ده‌نووسیت:« رۆژئاواییه‌كان(فه‌ره‌نگییه‌كان) سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و ده‌ستووره باشانه كه‌وا ئیسته هه‌یانه ، هه‌موویان له كتێبه پیرۆزه‌كانی ئیمامی عه‌لی و فه‌قییه به‌ناوبانگه‌كانی ئیسلامه‌وه وه‌رگرتوو ......له لای فه‌له‌كان و له ئایینی عیسا ، ئه‌حكام بوونیان نه‌بووه و نییانه و له یاساكانی ئه‌وان هه‌رچی هه‌یه دژ به شارستانییه‌تی راسته‌قینه و ئاواته به‌رزه‌كانی مرۆڤاییه‌تیه (مراغه‌یی،1364 : 22) ئه‌گه‌ر چی ده‌كرێت به‌شێك له‌م قسانه‌ی وه‌ك رۆژئاوادژی ته‌عبیر بكه‌رێت به‌ڵام به گشتی ده‌بێت هۆكاری به‌شێك له‌م قسانه بۆ ئه‌وه بگه‌رێنه‌نه‌وه كه ئه‌و به باشی ئاگاداری بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران بوو كه پیاوانی ئایینی و سونه‌تخوازانی به هێزی ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌یانتوانی به ئاسانی پرسی ده‌ستوور و یاسا به پاساوی ئه‌وه‌ی كه هی رۆژئاوا و به واتاییه‌ك هی وڵاتی كافره‌كانه ره‌فز بكه‌نه‌وه و دژی راوه‌ستن و به توندی دژاییه‌تی بكه‌ن و بۆییه ئه‌وه‌ها و به ناره‌وا رۆژئاوا تاوانبار ده‌كات و هه‌موو شتێ به هی ئیسلام و موسه‌ڵمانان ناوده‌بات.
خاڵی گرنگ له باسی ده‌ستوور ئه‌وه‌یه كه به گشتی برایم به‌گ له دانان و سه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی یاسا له وڵاتی ئێران نائومیده و نائۆمیدانه ده‌نووسیت: «كه‌س له گه‌ل من هاوده‌نگ نییه و هه‌ر شتێك كه‌وا باشه و له به‌رژه‌وندی خه‌ڵكدایه، وه‌زیرانی گه‌مژه به‌تاڵی ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ترسن پله و پایه‌ی خۆیان له ده‌س بده‌ن»(مراغه‌یی،1364 : 72) به‌لام له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ لابرد‌نی گه‌نده‌ڵی و وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك جه‌خت له سه‌ر سێ شتی گرنگی وه‌ك دامه‌زرانی خوێندنگه‌ی نوێ و ئازادی رادهربرێن و خۆشه‌ویستی ده‌كاته‌وه.
دامه‌زرانی خوێندنگا :
حاجی برایم به‌گ له‌وبڕواداییه هۆكاری سه‌ره‌كی زێده‌بوونی خورافات ، به‌رده‌وامی حكوومه‌تی دكتاتۆری و نه‌بوونی حكوومه‌تی یاسا، نه‌زانین و نه‌خوێنده‌واری خه‌ڵكی ئێرانه و ده‌ڵێت: نه‌زانین و نه‌خوێنده‌واری خه‌ڵكی گیروه‌ده‌ی ئایینزای به‌تاڵ و بێ كه‌ڵك و سۆفییه ساخته‌چییه‌كان و ئاژاوه‌گێران و پێاوانی سته‌مكاری به رواڵه‌ت زانا كردوه و هه‌روه‌ها بۆته هۆی ئه‌وه‌یه میراتی كلتووری خۆیان كاولبكه‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك چاره‌نووس و ویستی خوا ته‌عبیر بكه‌ن و نه‌هاتی و نه‌گبه‌تی لێره‌دایه كه ده‌سه‌ڵات ئه‌م دۆخه‌ی پێخۆشه (مراغه‌یی،1364 : 129) بۆییه لای برایم به‌گ گرنگترین پێداویستی ئێران بۆ لابرد‌نی نه‌زانین و نه‌فامی خه‌لك كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه (مراغه‌یی،1364 : 222)
برایم به‌گ زۆری پێناخۆشه كه به‌رپه‌رسانی ئێران له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی خوێندگا ناته‌بان و دژاییه‌تی ده‌كه‌ن و مشه‌خۆرانی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام به شاه ئه‌ڵیین مه‌ترسیترین شت بۆ حكوومه‌تی شاه دامه‌زراندنی خوێندنگه‌یه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری بشێویی و شۆڕشه و له‌مباره‌وه ده‌نووسێت:«مشه‌خۆران و ماستاوكه‌ران به‌رده‌وام به پادشا ئه‌ڵێن خاوه‌ن شكۆ له دانانی ئه‌م چه‌شنه خویندنگایانه بێجگه له زه‌ره‌ر هێچ قازانجێك نییه و مه‌گه‌ر ئاگادار نییت خوێندكارانی ئه‌م چه‌شنه خوێندنگایانه له رووسیا به‌رده‌وام شۆرش ده‌كه‌ن و حكوومه‌ت ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه(مراغه‌یی،1364 : 330)
حاجی برایم به‌گ له‌و په‌ری نائومێدی بۆ چاكسازی و ده‌ربازبوون له دواكه‌وتوویی و لابرد‌نی خورافات و نه‌زانین به‌رده‌وام جه‌خت له دامه‌زراندنی سیسته‌می په‌روه‌رده و دانانی خوێندنگا و گشتگیركردنی سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌كات و بۆ ئه‌م كاره به‌شێكی زۆری ناوه‌رۆكی گه‌شتنامه ته‌رخانكراوه بۆ باسی زه‌روره‌تی خوێندنگا و دانانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌میانه .
ئازادی راده‌ربرین:
حاجی برایم به‌گ وه‌ك سه‌رجه‌م رۆشنبیرانی به‌ره‌ی یه‌كه‌می ئێران هاوكات له گه‌ل باسكردن له زه‌روره‌تی دانانی ده‌ستوور و سه‌روه‌ربوونی یاسا، پرسی ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی رۆژئاوا ناوده‌بات (مراغه‌یی،1364 : 192) و ره‌خنه له رۆژنامه حكوومیه‌كان ده‌گرێت كه به‌رده‌وام خه‌ریكی ماستاوچییه‌تی و درۆ و ده‌له‌سه‌ن و له ئه‌و په‌ری خه‌فه‌ت و ئازاره‌وه ده‌نووسیت:« له‌م خاكه به‌ربڵاوه رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رناچێت و ئه‌گه‌ریش شتی به نێوی رۆژنامه بڵاو ده‌بێته‌وه بریتیه له كاغه‌زه‌كی بێ بایه‌خ كه‌وا هه‌ر حه‌فته‌یه یه‌ك جار بلاو ده‌بێته‌وه و هیچ قازانجێكی بۆ ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت نییه(مراغه‌یی،1364 : 284) و هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: ئاگادار نییم ئازادی راده‌ربرین و ئازادی قه‌ڵه‌م بۆ ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت چه زه‌ره‌رێكی هه‌یه كه زمانی ره‌خنه‌نووسانیان داخه‌ستووه و قه‌ڵه‌می نووسه‌رانیان شكاندووه، دیاره كه به باشی له مانا و چه‌مكی ئازادی تێنه‌گه‌یشتوون(مراغه‌یی،1364 : 192 )
به‌واتایه‌ك برایم به‌گ پێواییه به‌رگری له ئازادی و دژاییه‌تی له گه‌ڵ پرسی ئازادی راده‌ربرین پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدران ئێرانی مانای ئازادی و قازانجه‌كانی ئازادی راده‌ربرین نازانن و لێره‌وه تا ده‌سه‌ڵات به باشی له چه‌مكی ئازادی تێنه‌گات و پرسی ئازادی رادهربرێن چاره‌سه‌ر نه‌كات، وڵات قه‌ت پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه نابینێت.
خۆشه‌ویستی نیشتمان:
حاجی برایم به‌گ له ریزی ئه‌و رۆشنبیرانه‌یه كه تا راده‌ی په‌رستش، نیشتمان و وڵاتی خۆش ئه‌وێت و ته‌نانه‌ت گه‌شتنامه‌كه‌ی له پێناو نیشتمانپه‌رستی و چاكسازی و هاندانی خه‌ڵك بۆ بیركردنه‌وه له ئاوه‌دانی وڵات و نیشتمان نووسێوه. نیشتمان ئه‌ونده بۆ حاجی برایم به‌گ پیرۆزه كه له به‌شی سێهه‌می گه‌شتنامه كه ته‌رخانكراوه به باسی ئێبراهیم به‌گ له به‌هشتدا ، له به‌هشتیشدا ته‌نانه‌ت باس له نیشتمان و غه‌می نیشتمان و خۆشه‌ویستی نیشتمان ده‌كات و ته‌نیا نیشتمان بۆی كه‌ڵكه‌ڵه‌یه و لێره‌وه به راشكاوی ده‌ڵێت:«پێویسته سه‌رجه‌م نووسه‌ران و خه‌ڵكی لایه‌نگری ئه‌ده‌بیات له‌م رۆژه به‌دواوه ته‌نیا باسی نیشتمان و خۆشه‌ویستی نیشتمان به زمان و شێوازه‌كی ساده بۆ خه‌ڵك بكه‌ن. ئیسته كاتی ئه‌وه گه‌یشتووه كه‌وا شاعیران و په‌خشان نووسانی وڵات و میلله‌ت كه‌وا ته‌مه‌نیان له رێگه‌ی ستایش سته‌مكاران و دكتاتۆره‌كان به فێرۆداوه، وه‌شیار ببنه‌وه و له‌م رۆژه به دواوه ته‌نیا له به‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان و بۆ نیشتمان شیعر و په‌خشان بنووسن(مراغه‌یی،1364 : 193)
ره‌نگه بكڕیت بڵێن له نێوان رۆشنبیرانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئێرانی كه‌س وه‌ك حاجی برایم به‌گ باسی نیشتمان ناكات و ئه‌وه‌نده‌ی حاجی سۆز بۆ نیشتمان پیشان نادات و ده‌كرێت ئه‌و له پاڵ میرزائاقاخانی كرمانی و ئاخۆندزاده وه‌ك رۆشنبیرانی نیشتمان ناو ببێن.
به گشتی حاجی برایم به‌گ لایه‌نگری دابینكردنی حكومه‌تی ده‌ستوور و سه‌روه‌ریی یاسا ، نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و خورافات ، دانانی خویندنگه‌ی نوێ و سه‌رده‌مییانه و هه‌رووه‌ها په‌ره‌پێدانی ئازادی راده‌ربرێنه و گرنگتر ئه‌وه‌ی له سه‌ركه‌وتنی مه‌شروتییه‌ت و به گوتاركردنی خۆشه‌ویستی نیشتمان و نیشتمانپه‌رستی له ئێران‌دا، رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه.
پاشنووسەکان:
١)پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی نامیلكه‌ی یه‌ك كه‌لیمه و نووسینی برێك ره‌خنه‌ی توند سه‌باره‌ت به نه‌بوونی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری و خراپ بوونی دۆخی دادوه‌ری به شێوه‌ی سونه‌تی، كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی ناسره‌دین شاه و به ئه‌مری ئه‌و پاش ده‌ركردنی له كاروباری حكوومی، ره‌وانه‌ی زێندان كرا و له زێنداندا به كتێبی «یه‌ك كه‌لێمه»واته به‌هه‌می یه‌ك ته‌مه‌ن یاساخوازی، ئه‌ونده له سه‌ر و چاویاندا كه كوێر بوو و پاش ماوه‌ییه‌ك حه‌بس ئازادكرا به‌ڵام به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زێندان له خراپترین دۆخدا كۆچی دوایی كرد. لێدانی به كتێبی «یه‌ك كه‌لێمه» ده‌توانێت ئاماژه‌ییه‌ك به‌م راستیه بێت هه‌ركه‌سێ بۆ سه‌پانده‌نی ده‌سه‌ڵاتی یاسا ته‌قه‌لا بكات ده‌سه‌ڵاتی سونه‌تی كوێری ده‌كات.
٢) ناسره‌دین شاه(1896 -1849 ) چواره‌مین پادشای بنه‌ماڵه‌ی قاجاره كه بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ وه‌ك پادشاییه‌كی سه‌ره‌روو و دژ به چاكسازی حكوومه‌تی كرد . سه‌رده‌می ئه‌م پادشاییه هاوكاته له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی رۆشنبیری و رۆژنامه‌گه‌ری و ململانی ده‌سه‌ڵاتی ناسره‌دین شاه و هه‌وڵی رۆشنبێران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدادی شاه و لابرد‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئیستبدادی و دامه‌زرانی حكوومه‌تی مه‌شروتییه‌ت
٣) پاشاكانی قاجار تووشی ئه‌و وه‌همه هاتبوون وایان ده‌زانی ئه‌وان ناوه‌ند و سه‌نته‌ری جیهانن بۆییه ناوی خۆیان نابوو قیبله‌ی عاڵه‌م
٤) گه‌ره‌كه‌كی ئه‌رمه‌نی نیشینی شاری ئه‌سفه‌هانه. جولفا له بنه‌ره‌تدا ناوی شارێك بوو له ئه‌رمه‌نستان كه كاتی خۆی شاه عه‌باس خه‌ڵكی ئه‌و شاری واته جولفای به بۆ هۆی سه‌نعه‌تی بوونیانه‌وه به‌ره‌وه ئێران هێنا و له ئه‌سفه‌هاندا نیشته جێیانی كرد و به بۆنه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ شاری پێشوویان ئه‌و گه‌ركه‌یان ناو نا جولفا
٥) دارول فونون یان یه‌كه‌م ناوه‌ندی خوێندن به شێوازی مۆدێرن له سه‌رده‌می ناسره‌دین شاه(96- 1846 ) و له سه‌ر ده‌ستی ئه‌میر كه‌بیر، سه‌در ئه‌عزه‌می ناودار و گۆرانخوازی مێژووی ئێران، دامه‌زرا و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌میر كه‌بیر ئاماده‌كردنی كادێری كارا بۆ كاروباری حكوومه‌تی و هه‌روه‌ها رووبه‌رووبۆنه‌وه له گه‌ڵ رۆژئاوا و گرنگتر له هه‌موو شتێ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێداویستی به رۆژئاوا بوو. خوێندنگای دارول فنوون له ساڵی 1851 كرایه‌وه و به‌ڵام پێش كرانه‌وه‌یه ئه‌میر كه‌بیر كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی شاه و دواتر كوژرا به‌ڵام ئه‌م یادگاریه‌ی ئه‌و دواتر بوو به یه‌كێ له ناوه‌نده‌كانی زانستی مودێرن و هه‌روها سه‌ره‌تای په‌روه‌رده به شێوازی سه‌رده‌مییانه ، شایانی ئاماژه‌ییه یه‌كه‌م مامۆستایانی ئه‌م ناوه‌نده له وڵاتانی نه‌مسا و ئیتالیا بانگهێشت كران و له هه‌شت به‌شی عه‌سكه‌ری( خۆی سێ به‌ش بوو)،هه‌نده‌سه،كانزاناسی،پزشكی و فیزیا و ده‌رمان سازی خوێندكاریان وه‌رگرت و زمانی فه‌رمی فارسی و فه‌ره‌نسی بوون(رینگر،1381 :96 -88 )
٦) فراماسۆنێری یان فریماسۆنێری (Freemasonry) واته ناوه‌نده‌كانی گه‌شه‌پێدانی برایه‌تی، ئه‌م ده‌سته‌واژه له زمانی فه‌ره‌نسی به مانای «بونیاتی ئازاد» وه‌رگیراوه و به گشتی برێك ناوه‌ندی مه‌حره‌مانه‌ن كه كه‌س بێجگه له ئه‌ندامه‌كانیان ئاگادارای هیچ شتێ نین . درۆشمی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوه‌ندانه» به‌رامبه‌ری، یه‌كسانی و برایایه‌تی» یه و خاڵی گرنگ و شایانی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه له زۆربه‌ی روداوه چاره‌سازه‌كانی جیهان، ناوه‌نده فراماسۆنێرییه‌كان رۆڵییان بنیوه و له‌وانه ئه‌كرێت ئاماژه به‌شۆڕشی ئه‌مریكا له دژی ئنگلیز و شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسه بكڕیت. یه‌كه‌م ناوه‌ندی فراماسۆنێری به ناوی «فه‌رامۆشخانه»له سه‌ر ده‌ستی مه‌لكه‌م خان له ساڵی 1859 دامه‌زرا و ته‌نانه‌ت ناسره‌دین شایش بوو به ئه‌ندامی، به‌ڵام پاش ماوه‌ییه‌ك له ناكاو شاه به به توندی دژی راوه‌ستا و داخرا و له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئیستا فراماسۆنێری وه‌ك پیلانی رۆژئاواییه‌كان بۆ رووخانی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا خوێندنه‌وه و ته‌عبیری لێوه ده‌كرێت و لێره‌وه له مێژوووی هاوچه‌رخی ئێران هه‌موو ده‌سه‌لاتداران و حكوومه‌ته‌كان به توندی دژی راوه‌ستاوه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌یارانی خۆیان به بیانووی ئه‌ندامبوون له فراماسۆنێری تاوانبار و سه‌ركۆتكردوه و به گشتی فراماسۆنێر له ئێرادا هاوتا بووه له گه‌ل پیلانگیری و سیخۆری بۆ ولاتانی رۆژئاوا و ئیسراییلیه‌كان و رۆخاندنی ئێران.
٧) مه‌لكه‌م له ئه‌ساسدا ئه‌رمه‌نی بوو و ئه‌ڵین به خاتری وه‌رگرتنی كاروباری حكوومی و لابرد‌نی دژاییه‌تی پیاوانی ئایینی له به‌رده‌م ئه‌ندیشه‌كانی، وای پیشانده‌دا ئاینی ئیسلامی قبووڵ كردوه و به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر ئاینی ئه‌رمه‌نی بوو، ره‌چه‌ڵكی ئه‌رمه‌نی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك پیاویكی بێ ئایین تاوانباری بكه‌ن.