هەنگاوەکانی یەکێتی بەرەو ئاراستەی پارتی بوو‎

23/02/2019

شیروان برایم خواز

ڕێكەوتننامەی سیاسی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بناغەكەی لەپێش نەخۆشكەوتنی تاڵەبانی لە ماڵەكەی لە دەباشانی شاری سلێمانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، ڕێكخەری كۆچكردووی گۆڕان دانرا، لە 17ی ئایاری ساڵی 2016 هەر لەماڵەكەی تاڵەبانی ئیمزاكرا.

‎رێککەوتنی دەباشانی یەکێتی و گۆڕان هەنگاوێکی کردەیی باش بوو بۆ درووستکردنی بەربەستێکی بەهێزی دیموکراسییانە بۆ پارتی و خەونە ئۆتۆکراتییەکانی. هەمووان باش دەزانین پارتی دەستی بەسەر کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە و تاکڕەوانە مامەڵە دەکات ئەمەشی کە واییکردوە کە پارتی وابمێنێتەوە یەکێتی یەکەبۆتەکۆڵەگەیەکی بەھێز وشانی بۆ راگرتوە.
سەبارەت بە رێکەوتننامەکەی گۆڕان و یەکێتی دەکرێ بڵێین ئەم ڕێککەوتنە تەکانێکی دیکە بوو بۆ کۆتایهینان بە تاکڕەوەی پارتی،ڕێکەوتنەکە ش لە ساتێکی مێژوویی گرینگدا بوو ، چونکە نێوماڵی کورد لێکترازاو و بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە بارێکی نالەباری خراپدا بوو. ڕوونە کە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە زۆر خێرا و مەترسیدارن بۆیە بە ڕوداوێکی مێژووی سەیری ئەم لێکنزیکبوونەوەی گۆڕان و یەکێتی دەکرا ،بەڵام بەشێک لە کارەکتەرە سیاسییەکانی ناو سەرکردایەتی ئەو حزبە ، بۆ لێدان لە باڵەکەی تر و بەهێزکردنی نفوزی جەماوەری و گێڕانەوەی ناوەندی بڕیاری ئەو حزبە بۆ ژێر هەیمەنە و هەژموونی خۆیان ،کەوتوونە جۆرێک لە دڵداری سیاسی لەگەڵ پارتی، ئەوەبوو ھەوڵێکی زۆریاندا ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی بە ئاقاری لەباربردندا بەرن،تا رادەیەکی زۆریش سەرکەوتوبن لەو ھەوڵە، دەرهاویشتەکانی ئەم سیاسەتی ئەو باڵە دیاریکراوەش ،بە ڕوونی لەسەر دۆخی گشتی یەکێتی جێی خۆی دەرخستو کاریگەریەکانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ رونتربون.
دروست بوونی بڕیاری ناوەند لە نێو یەکێتی یەکەم قۆناغ ‎بوو بۆ شکست پێ هێنانی ڕێکەوتنامەی دەباشان کە کۆتای هێنا بە سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی وە هەنگاوی دواتر ڕازی نە بوونی یەکێتی کە لە حکومەتەکەی پارتی  بێتە دە رەوە ئەمەش لە زمانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی یەوە ڕاگەیەنرا و بەتایبەت کە گۆڕان داوای دەکرد حکومەتی رزگاری نشتیمانی دروستبکرێ .
لەقۆناغی دوەم  پێش ریفراندۆم لە 17/8/2017چوونی وەفدە کەی یەکێتی بوو بۆ بەغداد لەگەڵ سەرۆکی پارتی بە بێ ئاگاداری گۆڕان  ئەمەش بوە ھۆی نیگەرانی گەورەی بزوتنەوەی گۆڕان ،چ لە ئاستی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە چ لە ئاستی بنکەی جەماوەری بزووتنەوەی گۆڕان .
لە قۆناغی سێیەم: یەکێک لەگرینگترین خاڵەکانی رێکەوتننامەکەی گۆران و یەکێتی مەسەلەی پرسە نشتیمانیەکان بوون بەتایبەت لەمەسەلەی دروست بونی دەوڵەتی کوردی و بەرونیش باسی ریفراندۆم کرابوو ،بەڵام دیسانەوە یەکێتی بێ ئەوەی حساب بکات بۆ رێکەوتننامەکە چوە باوەشی پارتی و یاریگا بەیاریگا لەگەڵیان دەگەران و ھەلدەپەرین کە ھەموان دەزانین گۆران کاتی ئەنجام دانی ریفراندۆمی پێباش نەبوو لەبەر گەلێک هۆکارو ئەسبابی خۆی کە لێرەدا باسەکە ئەوە نیە بۆیە لەسەری ناوەستم.

قۆناغی چوارەم : کارەکردنەوەی پەرلەمان بوو کە پێشوتر گۆران چەندین ھەوڵی دا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لەگەل ھێزەکانی دەرەوەی پارتی بەڵام ھەماھەنگ نەبون، بەڵام لەگەل پارتی چونە یەک بەرەوە دژ بەگۆران پەرلەمانیان کاراکردەوە بەبێ پرسکردن بە گۆڕان .
قۆناغی پێنجەم : لەگەڵ ئەوەی ڕێکەوتنامەکە جێبەجێ نەکرا لەلایان یەکێتی وە بەڵکو فشاریان خستە سەر هەڵسوڕاوانی گۆڕان چەندین خەڵکی گۆڕانیان سزا داو نانبڕاویان کردن تا ئەوکاتەی من ئەو وتارە دەنوسم سزای سیاسی هاوڕێ یانمان لە دام و دەزگاکانی دەوڵەتدا بەردەوامە بەتایبەت لە نێو هێزە ئەمنیەکاندا.
دوا قۆناغ کە هەڵکوتانەسەر گردی زەرگەتە و گۆڕی ڕەوانشاد((نەوشیروان مستەفا ))بوو  بوو کە بەلای سەرکردایەتی و جەماوەری گۆڕان ئەوکارە تا بڵێی ناشیرین و قێزەونە کە تائیساش لای هەڵسوراوانی گۆڕان لەبیرنەکاوە، هەموو ئەو کردەوانە دواجار وەرگرتنی هەڵوێستی سیاسی بەدوای خۆیدا ھێنا، کە هەڵپەساردنی ڕێکەوتنامەکەی لێکەوتەوە،تا ئەوکاتەی یەکێتی ڕێکەوتنامەکە جێ بە جێدەکات چ لەسەر ئاستی سیاسی و چ لە ئاستی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆیە دەکرێت.

لە پێناو ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوانیان و دروستکردنی ستراتیژێکی نیشتیمانی و نەتەوایەتی و دامەزراندنی سیستمێکی سەرکەوتووی حوکمڕانیەکی تەندروست، نییەت و نیازپاکی هەردوولا بە کرداری پراکتیکی، پڕۆسەکانی ڕێککەوتننامەکەی نێوانیان ببەنە پێش و خەڵکیش ئاهێکی ئارامی و ئاوەدانی بۆ بگەڕێتەوە.