پیرەمێرد و چەپ

14/04/2019

هۆشیار جه‌مال

پێش ئەوەی بچمە سەرباسی دۆخی ڕۆشنبیری،کۆمەڵایەتی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە باشوری کوردستان ئەندێشەم دەمگەڕێنێتەوە بۆزیاترلەشەش ساڵ پێش ئێستا کاتێک مامۆستای وانەی زمان و ئەدەبی کوردی لەقۆناغی دوانزەی ئامادەی کەکۆتا قۆناغی پێش زانکۆیە لە سەرجەم فێرخوازەکانی پۆلەکەی پرسی ناوی تەواوی پیرەمێردی شاعیرچیە؟

 
پۆلەکە زیاترلە (٣٠)فێرخوازی تێدابوو کە بەشێکی زۆریان خۆیان بۆنمرەی بەرزئامادەکردبوو،بەڵام بێ دەنگیەکی تایبەت پۆلەکەی پڕکرد،چونکە هیچ کام لەفێرخوازەکان وەڵامیان لانەبوو، تائەودەمە فێرخوازەکان نەیان دەزانی کە پیرەمێردی شاعیرونوسەرو ڕۆژنامەنوس،لێکۆلەر،وەرگێرناوی (حاجی تۆفیق)ە.

بەگشتی نەزانینەکە پەیوەندی بەوەهەبوو کە هیچ کام لەفێرخوازەکان خوێنەری کتێب نەبوو،بەڵام خۆخوێنەری کتێبیش بوونایە ڕەنگە پیرەمێردیان تەنها وەک شاعیرێک بناسیایە یاخود بەهۆی پەندەکانیەوە بیان ناسیایە وئاگاداری بەرهەم وتواناگەورەکەی نەبوونایە لەبوارەکانی تردا.کەئەمەش هۆکاری خۆی هەیە کەلەدێرەکانی ترداباسی دەکەم کەچۆن هەوڵی ونکردنی نوسینی پیرەمیرە دراوە.

پیرەمێرد جگەلەشاعیری ڕۆژنامەنوسێکی بەتوانابووە کە توانیویەتی خزمەتێکی زۆری بواری ڕۆژنامەگەری کوردی بکات،هەروەها وەرگێرو لێکۆلەرێکی بەتوانابووە،چەندین ساڵ لەئەستەمبوڵ ژیاوە وشارستانیەت وڕۆشنبیری دەرەوەی کوردستانی دیوە ئاگادارێکی وردی ڕووداوەکانی ئەودەمەبووە،هەروەها ڕۆشنبیرێکی بەئاگابووە لەگۆڕانکاریەکان وهاتنی ئایدۆلۆجیا جیاوازەکانی جیهان بۆکوردستان وکاریگەری ولێکەوتەکان بۆکۆمەڵگای کوردی و دۆزی کوردی.

لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهان و ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی کەبە پیاوە نەخۆشەکە ناسراوە، و دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتیەکەی بەسەروڵاتانی زلهێز کەلەناوچەکەدابوونیان هەبوو، کوردستانیش کەوتەژێرکاریگەری دەسەڵاتی ئینگلیزەکانەوە، وکۆمەڵگای کوردی کە ئەودەمە کۆمەڵگایەکی هەژارنشینی دوای جەنگ بوو، زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانەکەی نەخوێندەواربوون، کەمترین بنکەی تەندروستی و خوێندنگە بوونی هەبوو، لەڕووی بۆچون و بیروباوەڕەوە زیاتر ئاین زاڵبوو بەسەرسەرجەم کایەکانی کۆمەڵگادا، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا هێدی هێدی بۆچون وفکری نوێ هاتە ناوکوردستانەوە.

فکری چەپ کەدوای شۆرشی ئۆکتۆبەری ساڵی (١٩١٧)بە جیهاندابڵاوبۆیەوە وگەشەی کرد وگەیشتە کوردستانیش لەبەرئەوەی کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی دینی بوو وهەروەها بەگشتی دەرەبەگ حوکمی دەکرد لەگوندەکان ، چەپەکان هەوڵیاندا لەڕێگای دوومەوە چالاکیەکانیان بکەن وکاریگەری بەسەرتاکەکانی کۆمەڵگاوە بەجێ بهێلن.

چەپەکان ئەوساو ئیستاو ئایندەش سەرەکی ترین دروشمیان (ئازادی)ە، وهەردەم دەیڵینەوە وپیان وایە دەبێت خەبات بەردەوام بێت لەپێناوئازادیدا.

پیرەمێردی شاعیریش ئەودەمە وەک نوسەر وشاعیرێک وزمانزانێک بۆچوونی تایبەتی خۆی هەبووە لەسەر فکری چەپ کەلەنامیلکەیەکی تەنها (٨)لاپەرەیدا نوسیوەیەتی، بۆچونی ڕەخنەی توندی هەبووە و دژی فکری چەپ بووە.

ئاوەڕەشەی ڕوسی سور ناونیشانی ئەونامیلکەیە کە پیرەمێرد لەساڵی (١٩٤٠)نوسیویەتی وچاپی کردوە کەتێدا ڕەخنە لەفکری چەپ دەگرێت، چونکە زۆر توندن وخۆیان بە پێشکەوتن خواز و دانا وڕۆشنبیر دەزان، بەڵام جگەلەخۆیان کەسیان قبوڵ نیە هەموو بۆچونێکی تربە کۆنە پەرست ودواکەوتوو نەزان ناوزەند دەکەن.

هەروەها پیرەمێرد ڕەخنەیان لێدەگرێت کە هەموو مێژوویان کورت کردۆتەوە لە ڕەخنە گرتن ودژایەتی کردنی (سەرمایە و سەرمایەداری)وهەوڵدان بۆڕوخاندن ولەنابردنی هەمووسیستەمەکانی ترکە پیرەمێرد ئەمە بە تووندڕەوەی دادەنێت.

پیرەمێرد لەسەر ئەم ڕەخنەگرتنە لەجیاتی وەڵامێکی وردو قەناعەت پێکەری بدرێتەوە  ولەڕێگای گفتوگۆ یان نوسین، ڕاستەوخۆ دوای چاپکردنی ئەم نامیلکەیە کەتەنها (٨)لاپەرە و(٩٥)دێرە، چەپەکانی ئەودەمە نەیانهێشتووە نوسخەکانی بڵاوبێتەوە وبکەویتە دەستی خەڵکی و کۆیانکردۆتەوە. ئەمەلەکاتێكدا کەهەردەم باسی ئازادی وگفتوگۆکردن وێردی سەرزاریان بووە. له‌دوای مردنی پیرەمێردی شاعیر وئەنجام دانی چەندین لێکۆلینەوە وچاپ کردنەوەی دیوان وبەرهەمەکانی ولێکدانەوە بۆیان ئەم بەرهەمەی ون کراوە یاخودکاری لەسەرنەکراوە.

کەبەبڕوای من ئەمەش پەیوەندی بەوڕەخنانەوە هەیە کە پیرەمێردی شاعیرلەچەپەکانی گرتوە، وئاشکراشە بەشێکی زۆری ڕۆشنبیران وڕوناکبیران ولێکۆلەرانی کورد لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان لەژێرکاریگەری چەپەکاندابوون یاخودچەپ بوون.

ئەم چاپەی ئێستاش لەلایەن لێکۆلەر( د.ئاراس محمەد ساڵح)ەوە چاپکراوە و دوبارە نوێ کراوەتەوە بەهاوکاری بنکەی ژین کە نوسخەیەکان لەدەستنوسەکان لابووە، وگرنگی مێژووی خۆی هەیە.
پرسیارەکە لێرەدائەوەیە ئایافکرێت بەرگەی ڕەخنەی ناونامیلکەیەک نەگرێت تەنها(٨)لاپەرە و(٩٥)دێرە، ئەگەرئەم فکرە ببێتە خاوەن دەسەڵاتی سیاسی وحکومڕان چۆن ڕێگادەدات بەئازادی کارکردن بۆلایەن وگروپی تر؟ چۆن ڕێگادەدات بەبوونی بڵاوکراوەی ڕەخنەی ونوسینی ڕەخنەی وبڵاوبوونەی فیلم ودراما ئەگەربەتێڕوانینێکی ڕەخنەی برواننە فکری چەپ یاخود شێوازی حکومڕانیکردنیان؟!