شیعرە دڵداریەکەی نەوشیروان مستەفاوسەرنجێک

20/05/2019

وشیار جه‌مال


 هەمووان ڕوح شاد نەوشیروان مستەفامان وەک سیاسیەک لەسەرەتاداوپاشان وەک مامۆستایەکی زانکۆ ومێژوونوسێک وڕۆشنبیرێکی ڕەخنەگرناسیوە،بەڵام لەچەندساڵەی ڕابردوودا لەیەکێک لەگۆڤارەکاندا شیعرێکی کەم بینراوی سەردەمی لاوی بڵاوکرایەوە بەناوی "توڕەبوونی گەل" کەدیسان لەکاتی خوێندنەوەیدازیاتر لایەنی سیاسی وبارودۆخی چینایەتی بەسەردازاڵە بەڵام ڕیالیزمە(واقعی)وێنای ئەوکاتەی بارودۆخی کوردستانی کردوە وباس لەڕق و قینی هەژاران دەکات وبەهیواوە دەڵێت کۆشکی زۆرداران دەهێنێتە لەرزە.
  وەک چۆن شیرکۆبیکەس شاعیری گەورەی کورد و کوڕان و کچانی مامۆستائەحمەد هەردی شاعیرچەندبەتوانابن دواجارلە سێبەری چرایەکدابوون کەباوکیان بووە،ئاواش ڕوح شاد نەوشیروان مستەفا لەسێبەری چرایەکدابووکەباوکێتی بە خوێندەوارەیەکی کەمەوە شارەزانی سێ زمان بووە وکتیبخانەی هەبووە کە ڕێنیشاندەرێکی باش بووەبۆ ڕوح شاد نەوشیروان مستەفا تازووترهزری گەشەبکات.
  لەچەند ڕۆژی ڕابردوودابۆیەکەم جار شیعرێکی کەم بینراوی سەرەتای لاوی کەتەمەنی (١٨)ساڵ بووە بڵاوکرایەوە بەناوی"تۆوی هیوا"گەربەوردی بیخوێنتەوە جگەلە هەستێکی پاکی دڵداری نوسەرکەخۆی وه ک دڵشکاوێک وێناکردوە،ئەم چیرۆکە دەبەستێتەوەبەو چینایەتیە زەق وبەرچاوەی ئەوکاتە لەعێراق بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی هەبووە،ودەنوسێت
ئای کە بای ڕق و قین و تووڕەییت
هەڵی کرد، هەستای، چەن بێ بەزەییت!
بە شەنی سزا و ئەشکەنجە و دووری
کەوتیتە وێزەی خەرمانی سووری
شادی و ئاوات و خۆشبەختی و هیوام
بێ پەروا هەمووت بەدەم بادا دام
ئەو بەروبوومەی کەبەماندووبوون
بەئەرک و رەنج و سزای تاڵ و توون
پێم گەیاندبوو، بەرهەمم هێنا
تۆ شەنی خۆتت، بێ پەروا، تێ نا
دانەی ئاوات دام بەدەم بادا
هەموویت پژاند بەم لاو بەولادا
چۆن ئاغا و بەگ و جەردەی زۆرداری
دێهاتەکانی ناو کوردەواری
ئارەق رشتن و ئەرک و زەحمەتی
رەنجدەرەکانی، برسی و سەرپەتیی
کورد ئەبەن، ئەرۆن. بەفیرۆی ئەدەن
وەرزێرەکانی لێ بێ بەش ئەکەن
وەهاش تۆ دڵرەق، رەنجت بەبادام
سەرای بەختیاریت ڕووخانم، تاسام
چۆن لەچینێکی گەورە و زۆردار بووی
نەریتیان چۆن بوو، رەوشتیان هەمووی
لەتۆدا دەرکەوت، خۆت بۆ من نووان
لەباخچەی دڵما ئازارت ڕووان
کەباس لەستەمی ئاغاودەرەبەگی ئەوکاتە دەکات کەچۆن ڕەنج و ماندوونی جوتیارانی گوندەکانیان دەبرد وماندووبوونیان بەهەدەردەچێت،بەڵام نوسەر بێ هیوانابیت و دەنوسێت
بەڵام هەرچەندە تۆ داخت کردم
سەرمایەی شادیت بە تاڵان بردم
خۆشبەختی منت تووڕدایە لاوە
دڵم هەر تۆوی هیوای تیا ماوە
سەرەڕای داخ و ماتەمین و سوێ
چاوەریی وەرزی بەهارە، بڕوێ
بەوپەری هیوا و بڕوا و ئومێدەوە لەئایندە دەڕوانێت کە خۆی وەک چاوەڕێی وەرزی بەهاردەبینێت کەوەرزی ژیانەوەیە،وبەهیوای ئەوەیە دووبارە تۆوی هیوای بڕوێتەوەکەئەمەسیفەتێکی جوانی نوسەرەکە دواتر لەوێستەگەکانی ژیانیدا ڕەنگ دەداتەوە،نائومێدی و ئەو وەک دوودوانەی لێکدابڕاودەبن.
 ئەم شیعرە ئەو وتەی نوسەر وڕۆمان نوس بەختیارعەلی بیرخستمەوە کەدەڵیت "کەسی مەعشوق هەمووتواناشاراوەکانی کەسی ئاشق دەردەخات".
 ئەم وتەیە ڕاستە بۆشاعیرێکی گەورەی وەک نالی کەخۆشەوستی بێ سنوری بۆحەبیبە جگەلەوەی کردبی بە شاعیر لەڕێگای شیعرەکانیەوە زۆرترین خزمەتی بە زمان وئەدەبی کوردی کرد،هەروەها مامۆستائەحمەدهەردی شاعیر کەخۆشەویستی ست فاتمە وای لیکرد بەکەمترین شیعرزۆرترن مانابدات بەدەستەوە وشیعرەکانیش ببنە وێردی سەرزاری دڵداران لەدوای کۆچی دوایشیان ناویان هەر بەبەرزی ودروشاوەی بمێنتەوەلەناوئەدەبی کوردیدا.
  هەربۆیە لەکاتی خوێندنەوەی هۆنراوەی "تۆوی هیوا"دا چرۆکیی عەشقێکی سەرنەگرتوو بەدی دەکرێت لەسەرەتایی تەمەنی لای ڕوح شاد نەوشیروان مەستەفادا کەدواتر دەبێتە هۆی تەقینەوەی سەرجەم تواناکانی لەبواری ڕۆژنامە نوسی مێژوونوسی وڕۆشنبیری ودواترسیاسیەکی ڕەخنەگەری یاخی، کەوەک چۆن لەشیعرەکانیدا دژی ستەم وناعەدالەتی بووە لەجوتیاران و کرێکاران و دژی جیاوازی چینایەتی بووە ئاواش لەشاخ ولەناوشۆرش خەباتی لەوپێناوەداکردوە.
  لەدوای شۆرش وڕاپەرینیش لەهەربۆنەیەک و جێگایەک بووبێت قسەی خۆی دژی چینایەتی و نادادپەروەی کردوە،بەڵام لەسەردەستی دەسەڵات تادەهات چینایەتی زیادی دەکرد.
  بەشێکی زۆری بەرپرسەکان و چینێکی چواردەوریان بەسامانی خەڵکی هەژارو بەفرۆشتنەوەی شەرعیەتی شۆرشگێری بوونە خاوەنی فێلاو،شوقە،باخ،مۆڵ بازاڕی گەورە،کەتالەسەرتر سەیری خەڵکیان بردایە خەڵکیان بچووکتر دەبینی، وەگەرەکە کۆنەکانی شار ناودەبران بەماڵەفیرعەونەکان!
  ئالەم کاتەدابەتەمەنێکی زۆرو سەرێکی سپی بەڵام بەبیرێکی تیژەوە بەهەمان وزەو توانای کاتی نوسینی شیعری "تۆوی هیوا و توڕەبوونی خەڵک"وە هەواڵی لەدایک بوونی بزووتنەوەیەکی مەدەنیدالەهەرێمی کوردستان وبۆیەکەم جار ئۆپۆزسیۆنی دروستکرد ودەنگە ناڕازیەکانی لەخۆی کۆکردەوە وخەباتی دژی چینایەتی لەهەرێمی کوردستان دەست پێکرد ولەماوەی هەشت ساڵیشدا بەرنامەیەکی تۆکمەی ستراتیجی داڕشت لەپێناوئەوەی دوای مردنیشتی خەبات لە دژی نایەکسانی و ستەم وچینایەتی بەردەوام بێت.