سپیکرنەوەی رووەکان

30/07/2019

شوان عەبدوڵا

یەکێک لەخراپترین شێوازەکانی تاوان و گەندەڵی لەدونیا سپیکردنەوەی پارەیە ، کەتێیدا ئەو تاقم وکەسانەی ئەوکارە دەکەن دەیانەوێت لەرێگەی نیشاندانی رووێکی ساختەی پارەکە زۆرترین داھات پەیدابکەن لەماوەیەکی کەمدا ، کەھەرلەگەڵ ئاشکرابوونی فێڵێکی ئاوا دوودڵی وگومان دەخاتە ناوەوەی وڵاتەکان حکومەت ھەوڵدەدات رێگەچارەی خێرا بۆ رێگەگرتن وتەشەنەنەکردنی بگرنەبەر تائێرە پێدەچێت وێنەکە بەھەمووان ئاشنابێت کەئەم شێوازی گەندەڵیە بەردەوام روودەدات باندەمافیاکان لەزۆربەی کاتدا ھاوکار وپشتیوانن ئەم شێوازی گەندەڵیەن ئەی سپیکردنەوەی رووەکان چیە؟

بەڵام شێوازێکی تری ھەڵخەڵەتاندن وفێڵکردن ھاتۆتە ناو ژیانی رۆژانەی خەڵکی زۆربەی وڵاتان ، ئەوە چەندساڵێکیشە لەکوردستان ئیشی گەورەی لەسەردەکرێت ، چونکە شێوازی کاردکردن بۆئەو دەستە وگروپ وکەسانە زۆر قورس بووە بەھۆی بوونی چەندھێزێکی چاکەخواز ، ئەویش کەئێستاعەملەیەکی گەورەی لەسەر بەرێوەدەچێت سپیکردنەوەی رووەکانە کە بۆئەم پرۆسە دەیان شێوازی جیاواز وزیرەکانە بەکاردەھێنن ، بەئامانجی ئەوەی پەردەیەکی گوماناوی بەسەر رووە راستەقینەکەی کەسەکەدا بھێنن ولێمان بکەن بە ئۆرجیناڵ ، ئەم پرۆسەیە لەم چەندساڵەی دوایی وبەھۆی زیادبوونی کۆمەڵێک بەناورۆژنامەنووس وکادیر ورۆشنبیری بێ ئیش زۆربەئاسانی ھەستی پێدەکرێت ، وانیشانی ئەدەن لە ئەسڵدا کاری ئەوان بەرگریکردنە لە مرۆڤی کورد بەڵام لەئەسڵدا کاری سەرەکیان بۆتە سپیکردنەوەی رووەکان ، ئەوکەسانەی ئەو ھەمووپارەیە دەدەن بۆئەوەی وێنەیەکی تریان لەناو کۆمەڵگا بۆدروست بکرێت بەھۆی فرسەت ھێنان لەدۆخی خراپی سیاسی وکۆمەڵایەتی دەیان وبگرە سەدان مەلەفی گەندەڵیان لەسەرە ، جیاوازی ئەوان لەگەڵ مافیاکانی سپیکردنەوەی پارە ئەوەیە دەبێت پارەبدەن بۆئەوەی وەجھێکی تریان بۆ دروستبکرێت بەداخەوە ئەمەیان خەریکە بەئاسانی بۆدەچێتەسەر بۆچاوبەستنی خەڵکی چەندکادیرێک لەدەوری کەسی گەندەڵ وفاسد کۆدەکەنەوە یان چەند رۆژنامەنوسێکیان داناوە خۆیان بەسەر شان وباڵی خستۆتەخوار ئەوا وادەزانن ئەمە وێنەراستەقینەکەیەتی ئەوەشی پێشتر لەسەری وتراوە راست نەبووە!!

دارێژەرانی ئەم فێڵەگەورەیە کەسانێکن پێشتر دەستیان لەگەڵ دەزگا ھەواڵگریەکان تێکەڵکردووە ، وە پارەیەکی زۆر وتوانای ئینسانی گەورەیان لەبەر دەستە بۆجێبەجێکردنی مەرامەکانیا ، دۆخێکیان خوڵقاندووە بەئاسانی باش وجاشت بۆلەیەکتر جیاناکرێتەوە ، وە دەکرێت کەسانی رووسپیکراوە پێشتر زۆرترین پشکیان لە خراپ بەکارھێنان وفەسادی بەرکەوتبێت ، بەڵام لەکات وساتێک کەخۆی بریاری لێدەدات دەیەوێت ببێت بەفریادرەس دەست بەبڵاوکردنەوەی وەھم دەکەن ئەگەر ئەوکەسە یان ئەولایەنە نەبێت ئیتر کۆمەڵگا توشی ھەرسھێنان وداروخان دەبێت ، ژیان دەبێتە پارچەیەک لەدۆزەخ وئەگەری لەناوچوونی ھەرێم شتێکی واریدە ، کەلەئەساسدا خۆیان پشکی شێریان لەھەموو نەھامەتی وخراپەکاریەک بەردەکەوێت ، بەھۆی سودوەرگرتن لە دۆخی خراپی میدیا وسۆشیال میدیا دەیان کارەکتەری بێ ناوەرۆکی فاسدیان دروستکردوە کە رۆژ دوای رۆژ وبەدەیان رێگەی جیاواز دەچنە ناو ھاوڵاتیان ولەو کاتەی فەرمانیان پێکرا ئیتر دەست دەکەن بەچەواشە وگەوجاندنی خەڵکی لەپێناو چەند فلسێکی قەڵپ.

ئەم دۆخە نزیک دەبێتەوە لە ھەڵگەرانەوەی واقیع وپێچەوانەکردنەوەی راستی ، ئەگەر ھۆشیاریەکی سیاسی باشت نەبێت ئەستەمە بتوانی لەنێو گێژاوی رووی دووەمی ئەم کەس ولایەنانە چاک وخراپیەکانت بۆ جیابکرێتەوە وات لێدەکەن نەزانین دەنگ بەکێ دەدەی یان پشتیوانی کێ دەکەی ، رەسم وسێڵفی لەگەڵ کێ بگریت !!کەبەشێوازێکی تر بەھۆی لاوازی دژەکەیان و ئەودۆخە میدیای وکۆمەڵایەتیەیە کەئێستا وێنەی روودا و پێشھاتەکانمان بۆدەکەن.


یان رەنگە ھەندێک جار کەسەکە زۆر لەوە لاوازتربێت کە وێنەیان کردوە لەکۆمەڵگا ، بەڵام بۆچاوترساندن ودروستکردنی وەھم لای خەڵکی رووی کەسەکە بۆکەسێکی خراپ دەگۆڕن ، وەدەیکەن بەدێوەزمە وتاخوتئاسا کەئەمەشیان لەکۆتایی ھەربۆ کۆنترڵکردنی کۆمەڵگایە ، بەڵام بەشێوازێکی تر بۆئەوەیانە ترس وایان لێبکات کەھیچ کەسێک نەتوانێت بیربکاتەوە نەتوانن بەکاسانی خراپەکار بڵێت ئێوەن سەرچاوەت نەھامەتیەکان ، بۆئەوەی نەتوانن وێنەی راستەقینەی کەسەکان وەک خۆی ببینن ھەرکەسێک بەشێوازێکی جیاواز بیربکاتەوە رووبەروی نەفرەتی تاغوتەکە دەبێتەوە.

لەچەند ساڵی رابردوو چەند ھێزێکی سیاسی ھەبووە کەئیشیان بۆ پیشاندانی رووی یەکەمی کەس ولایەنەکان کردووە ،کەدەکرێت بڵین خۆشبەختانە دەستکەوتی باشی ھەبووە لەسەروی ھەموویان بزوتنەوەی گۆڕان زۆرخەمی ئەوەی بووە ھەمووکەسێک وەک ئەوەی ھەیەبناسرێت ، بەڵام ئێستاشێوازەکانی تەڵەکەبازی زیاتربووە پێویستی بەشێوازی نوێی رووبەرووبونەوە ھەیە ، سپیرکردنەوەی رووەکان ئەگەر ئاراستەی بەرفراوانی پێچەوانەی بۆپەیدا نەبێت ئەوالەداھاتوو قورس دەبێت بتەوێت ئەوھەموو ماسکی درۆینە لەسەر رووی فاسدەکان لابەرێت ، چونکە بازرگان وسیاسیەکان لەھەندێک کاتدا بەداخەوە زۆربەئاسانی ئەوەیان بۆچۆتەسەر لەرێگەی نیشاندانی رووێکی تریان بەردەوامن لەھەموو خراپەکاریەکان ورۆژانە خەڵکی دەچەوسێنەوە ، کەچی وێنەیەکی باشی ئۆرجیناڵیان بڵاودەکەونەوەو ھاوڵاتیانی پێ فریو دەدەن ، ئێستا بەتایبەت لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ھێزی سپۆنسەر بۆتە پاڵپشتیەکی باشی ئەوکەسانەی بیابتەوێت خۆیان بناسێنن بەوانەی کەنایان ناسن ئەرکی سەرەکی ھاوڵاتیانە زۆرچاوکراوەتربن  وھۆشیارانە سەیری ئەو بارودۆخەبکەن کەژیانیان لەھەرکات وساتێکدا بۆی ھەیەبکەوێتە بەرنەشتەری ئەوکەسانە ، وەنمونەی واقیع ھەیە کەچۆن حیزبی وەرزی وساڵی دروستکراوە ، بۆئەوەی ببێتە قەلخانێک بۆکەسانی سیاسی وبازرگانەکان ئەمەشیان بەھۆی بێ خەمی ھاوڵاتیانە ئەگیان چەندانجار ولەچەندین بۆنەی جیاواز ھۆشداری تەواو بەرامبەر ئەو حیزب وکەسانەدراوە ، کەئاگاداربن بەرامبەریان.