گۆڕان تێناپەڕێندرێت

25/07/2020

كوردستان ئەحمەد

بزوتنەوەی گۆڕان، وەك بزوتنەوەیەكی جەماوەریی بەبێ ڕێكخستنی سیاسی و ئەمنی لە 25-7دا و لە 11 ساڵ پێش ئێستاوە توانی بەدەموچاوی نوێ و و كار و بەرناكەی نوێوە، بچێتە ناو كایەی سیاسیی لەباشوری كوردستاندا، توانی لەپەرلەماندا گۆڕانكاریی دروستبكات و هێزێكی نوێ بنێرێتە ناو پەرلەمان وكایە سیاسیەكەوە، كەدواجار توانی چەندین كار بكات كە ئێستا بەرهەمەكەی لەهەرێمی كوردستان و كایە، سیاسیەكەدا دەردەكەوێت.

سەرەڕای ئەوەی گۆڕانكاریی ڕیشەیی دروست كرد لەتەمەنێكی كورتتدا، بەڵام ئەو بزوتنەوەیە لەقۆناغی ئێستادا لەڕەخنە و پێشنیاریی زۆرجدیی بە دوورنییە و توانیویشیەتی لەستایشیی جەماوەربەردەوامبێت، لێرەدا یەك دووسەرەقەڵەم دەربارەی كارەكانی بزوتنەوەكە لەرووی گرنگی و  ڕەخنەوە شیدەكەمەوە .

كە بزوتنەوە كەبەرەوپێشەوە دەبات و دەیكاتە بزوتنەوەیەكی سیاسیی بەهێز و گەورە لەئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچەی سەوزی بەنیلی داپۆشراو زیاترنیلی دەكات و پەلدەهاوێژێت بۆدەرەوەی ناوچەی سەوز و كایەی سیاسیی و ئابوری بزوتنەوەكە بەرەوپێشەوە دەبات.

رەخنەكان لەگۆڕان
یەكێك لەهەرەڕەخنە گرنگانی كە لەبزوتنەوەكە دەگیردرێت و پێویستە سەركردایەتی ئەوخزبەگۆڕانكاریی تێدابكات و بەدوییدا بڕوات، بریتییە لەپرسیی دۆسییە نێودەوڵەتیەكانی ئەوحزبە، كە لەسەرەتاوە تاكووئێستا نەیتوانیوە لەهاوكێشە نێودەوڵەتی و وڵاتە دراوسێكاندا رۆڵێكی زۆر باش ببینێت و دۆستایەتی دراوسێكانی بەدەستبهێنێت.

كاتێك نەوشیروان مستەفا میوانداریی دەكرێت لەلایەن سەرۆككۆماری توركیا رەجەب تەیوب ئەردۆغانەوە، دەبوو بزوتنەوەكە  قبوڵی ئەو میواندارییە بكات و بیروپرۆگرامی خۆی بۆپرسە نێودەوڵەتیەكان و دۆستایەتییەكانی نێوان خۆیی و وڵاتانی دراوسێ بەتوركیا بدات.

چونكە توركیا یەكێكە لەووڵاتانەی كەكاریگەریی ڕاستەو خۆی سیاسی و ئابووری لەسەرئاستی جیهان و كوردستاندا هەیە بۆیە نەدەبوو بزوتنەوەكە ئەوكایەیە فەرامۆش بكات و لەدوای نەوشیروان مستەفاش هەمان كار دووبارەكرایەوە، كەكونسوڵی توركیا سەردانی بزوتنەوەكەی كرد ، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە عومەری سەیدعەلی پێشوازیی لێنەكرد.

لەلایەكی تریشەوە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی پێشوازیەكی باش لەئێران و داواكاریەكانی بۆدانیشتن و لێكتێگەیشتنی نێوانیان ئەنجامبدات، كەفەرامۆشكردنی وڵاتێكی گەورەی وەك ئێران بۆخۆی جۆرێكە لەخراپی لەكار و كایەسیاسیەكاندا، چونكە ئەگەرئێران هێندەی توركیا كارییگەریی لەسەرهەرێم نەبێت بێگومان زیاتریی هەیە.

لە لایەكیتریشەوە دەبوو بزوتنەوەكە لەگەڵ ئەمریكا بەتابەتی و ئەوروپا بەگشتی ڕۆڵێكی باشی ببینیایە و دۆستایەتیەكی زۆرباشی دروستبكردایە، چونكە ئەودۆسیە نێودەوڵەتیانە بۆناوخۆی هەرێمی كوردستان كارییگەریی دەبێت و دەبێتە پشتیوانی یاخود هەماهەنگی لەگەڵ جیهاندا.

ئێستا بزوتنەوەكە هیچ پردێكی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەی خۆی لەئەوروپا و ئەمریكا نییە، ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە لەسەرئەوەی كەبزوتنەوەكە نەیتوانیوە ئەوكارە زۆرباشتربكات كە دەبووبیكردایە و دەبێت لەئایندەدا بتوانێت ئەولینكە نێودەوڵەتیانە بەشێوەیەكی گرنگ دروستبكات.

لەئاستی حزبیشدا پێویستە لەهەریەكە لەوڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا نوێنەرایەتی فەرمی هەبێت بۆئەوەی بتوانێت ئەولینك و لۆبییە بەهێزانەی كەلەجیهاندا دروستدەكرێت ئەوانیش بتوانن دروستی بكەن بۆبەهێزبوونی خۆیان.

پشتیوانیەكان لەگۆڕان
لەگەڵ ئەوەی بەهۆی خراپیی دۆخی ئێستای میدیای بزوتنەوەكە و هەروەها بەهۆی خراپیی ئەدای پێشكەشكردنی بەرنامەكانی، لەئێستادا بزوتنەوەكە پردی نێوان خۆیی و خەڵكی تاڕادەیەك لەدەستداوە، بەڵام ئەوەی كەسورە لەسەرئەوەی كەبەرنامە و كارەكانی لەبواریی دەوڵەتداریی و چاكسازیی و كاری پەرلەمانیدابەردەوامبێت ئەوە یەكێكە لەو پشتیوانیەی كەدەیسەلمێنێت بەڕاستی ئەو بزوتنەوە نیەتی ڕاستەقینەی جێبەجێكردنی چاكسازیی ڕیشەیی هەیە لەهەرێمی كوردستاندا

ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی بەهێزی لەبەردەستدایە و جێبەجێی دەكات كەبریتییە لەچاكسازیی ڕیشەیی لەهەرێمی كوردستاندا بۆهەمووبوارەكان، ئەمە پڕۆژەوكاریی بزوتنەوەكەیە كەدەیسەلمێنێت ئەوان نیەتی ڕیشەییان بۆپرسی چاكسازیی ڕیشەیی لەئاستی هەرێمی كوردستانداهەیە.

ئێستا بزوتنەوەكە سەرقاڵی رێكخستنەوەی نێوماڵی خۆیی و لایەنگران و بنكە و بارەگاكانیەتی، ئەوەش جۆرێكە لەرێكخستنەوەی هەیكەلی كە هەموو بزوتنەیەكی باش و دروستدەبێت ئەوكارەبكات و بەردەوامبێت لەسەرئەوەی كەدەیەوێت بمێنێتەوە و لەناوخەڵكدابێت.

بزوتنەوەی گۆڕان لەئێستاو لەڕابردووشدا لە ناو خەڵكدابووە ئێستاش دەیەوێت هەرلەناوخەڵكدابمێنێتەوە ئەوەش بۆخۆی پڕۆژیەكی گرنگە و دەبێت بزوتنەوەكە گرنكی بەوخاڵەبدات و بەردەوامبێت لەسەریی.

گۆڕانكاریی ڕیشەیی لەناوبزوتنەوەكەدا گرنگیەكی گەورەی هەیە كەبزوتنەوەكە سەرقاڵی جێبەجێكردنیەتیی و ئەمە دەیسەلمێنێت كەبزوتنەوەكە دەیەوێت لەناوخەڵكی كوردستاندا بەتەواوەتی بمێنێتەوەو ئامانج لەدەسەڵاتداریی لای بزوتنەوەكە تەنها ئەوەنییە كەبمێنێتەوە وەك دەسەڵات بەڵكو گۆڕانكاریەكان دەیانەوێت بڵێن كەئەوان لەسەربناغەی ڕیشەییبوون لەچاكسازیدا.

ئێستا بزوتنەوەكە سەرقاڵیی دروستكردنی تۆڕێكی بەهێزیی میدیاییە ئەوەش یەكێكە لەوكارەگرنگانەی كەكایەی سیاسیی و ئابووری بزوتنەوەكە بەرەوپێشەوەدەبات و دەیباتەوە ناو خەڵكی كوردستان و كارییگەریی گەورەشیی لەسەر كار و بەرنامەكانی بزوتنەوەكە دەبێت لەگەیاندنی بەخەڵك.

دەبێت چی بكرێت؟
بزوتنەوەی گۆڕان پێوستەبەردەوامبێت لەپڕۆژە یاسای چاكسازیی ڕیشەیی و لەناوجەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كار بۆچارەسەركردنی كێشەكان بكات ئەوەش دەبێتەهۆی ئەوەی كەبزوتنەوەكە ئەوبەڵێنانەی كەداویەتی جێبەجێیان بكات.

پێویستە بزوتنەوەكە كایە ئابووریی و سیاسیەكانی بەتەواوەتی جێبەجێبكات و بەردەوامبێت لەسەرئەوەی كەدەیەوێت وەك بزوتنەوەیەكی مەدەنی دوور لەدەستی چەكداریی بەشێوەیەكی مەدەنیی دەیەوێت كایەی هەرێم لەقۆناغێكی خراپدا بباتە قۆناغێكی باشتر.

دەبێـت خەڵك لەهیوابڕاویەوە بگەیەنێتە قۆناغی هیوابەمانەوە و گۆڕانكاریی ڕیشەیی و تا بۆی بكرێت لەڕەگی ڕاستەقینەی گۆڕانكارییكە بریتییە لەخەڵك نزیكترببێتەوە.

دەبێـت لەرووی نێودەوڵەتیەوە گرنگی بەدۆستایەتی و پەیوەندیەكانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە بەتایبەتی ئەمریكا بدات بۆئەوەی بزوتنەوەكە بتوانێت ڕەگێكی ڕیشەیی لەهەرێمی كوردستان و لەجیهاندا دابكوتێت و هیچ لایەنێك نەبێتە جێگەی مەترسیی بۆسەربزوتنەوەی گۆڕان.

مانەوەلەسەر كار و بەرنامەی ڕیشەیی چاكسازیی لەهەرێمی كوردستاندا گرنگترین خاڵی مانەوەی بزوتنەوەكەیە و دەبێت بەردەوامبێت لەسەرئەوەی بەڵێ بزوتنەوەكە دەیەوێت گۆڕانكاریی ڕیشەیی ئەندامبدات.

گۆڕان لەئێستادا مۆدێلێكی نوێی كاری سیاسیە لەهەرێمی كوردستاندا و دەتوانێت بەوشێوە بەهێزە بەردەوامبێت و ئەوشكڵە كار كردنەش تا ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا تێنەپەڕێنراوە و گۆڕان وەك مۆدێلێك خەریكە دەبێتە سیستمێك بۆئەوانەی دوای خۆیان كەدەیانەوێت بێنەكایەی سیاسەتەوە.