دوور تەماشاکردن

07/10/2020

ئاسۆ عوسمان

‏‎لە تەماشا کردنی دۆخی ئاڵۆزی سیاسی و سەربازی وئابوری عێراق دەبینین ئەم وڵاتە بەچی رەوشێکی ناسەقامگیر وپرمەترسیدا گوزەردەکات
نزیک بوونەوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا و ھەرەشەکانی ئێران، مووشەک بارانکردنی باڵوێزخانەو فرۆکەخانەکان ، لەلایەن میلیشیاکان و دەنگۆی پیلانی کودەتا، حکومەتەکەی کازمیان خستۆتە بەردەم چەند بژاردەیەکی دژوارەوە
ڕووبەڕووبونەوەی سەربازیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی –عێراق- بەرەو جەنگی ناوخۆدەبات.
بێدەنگی ھەڵبژاردن لەبۆردومانکردنی باڵوێزخانەوە فرۆکەخانەکان، داخستنی سەفارەتی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە.
عێراق رووبەرووی سزای ئابوریی سەخت دەکاتەوە، کەئەستەمە حکومەتەکەی کازمی بەرگەی بگرێت .
نێوەند گیریی دیبلۆماسی بۆ راگرتنی باڵانس لەنێوان ئەمریکا و ئێران تادوای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بژاردەی کار لەسەرکراوەکەی ئێستای حکومەتەکەی کازمییە.
بەڵام پێناچێت بژاردەی سێیەمیش سەرکەوتوبێت چون ئێران ومیلیشیاکان بەم بژاردەیە رازی نابن ودەیانەوێت پێشوادەی ھەڵبژاردنەکان، گورزلە ئەمریکیەکان لەعێراق بوەشێنن، بەئامانجی ئەوەی ھێرشەکان کاریگەری لەسەر دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ھەبێت.
چاودێرانی رەوشی سیاسی عێراق مانگی ئۆکتۆبەر بۆحکومەتەکەی کازمی بەدژوار دەبینن، چاوەروانی رووداوی نەخوازراو پێشبینی نەکراو دەکەن.
گەشبینی و چاوەروانی زۆر لەحکومەتەکەی کازمی ھەبوو کەعێراق لەقۆناخێکی تائیفی و میلیشیاییەوە بگوازێتەوە بۆدەوڵەتی یاسا و خاوەن سەروەریی، لەپێناوگێرانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەت ، بەڵام حکومەتی کازمی لەئاستی پێشبینیەکان نەبوو، شکست لەدوای شکستی لەم ھەنگاوەکانیدا تۆمارکردووە، ئێستا چاودیرانی سیاسی چاوەروانی ھەرسھێنان و شکستی  حکومەتەکەی کازمی دەکەن.