زۆر بە سادەیی

20/10/2020

د.زانا دزەیی

كۆڤید 19 و نیشانەكانی:
● بوونی تایەکی زۆری بەردەوام، کۆکەیەکی ووشک کە زیاتر بە ھەناسە ھەڵمژین و لە کاتی قسەکردن بێت، ھەناسەتەنگیی، ئێش و ئازارێکی زۆری ماسولکەکان، سەرئێشەیەکی تووند، نەمانی تەواوەتیی ھەستی بۆن و تامکردن، بێ ھێزییەکی زۆر، ئێڵنج و سکچوون، ئەمانە زیاتر دەلالەت دەکەن لە تووشبوون بە کۆڤید (کۆڕۆنا).

 

پەتی وەرزیی (هەڵامەت):
■ کرانەوەیەکی کەمی قورگ، لووت گیران یان ئاوکردنی لووت، نەرمە تایەکی کەم، سەرئێشەیەکی کەم، پژمین، کەم بوونەوەیەکی تا ڕاددەیەک بەسیتی ھەستی بۆن کردن، تۆزێک ھەستکردن بە ماندووێتیی، ئەمانە بەیەکەوە دەلالەتن لە تووشبوون بە ڤایرەسی ھەڵامەت.


• تێبینیی:

بەشێک لە نەخۆشانی کۆڤید-١٩ دەشێ لە سەرەتادا نیشانەکانیان وەک ھەڵامەت بێت، بۆیە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەم کە تەمەنیان ھەڵکشاوە یان نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە یان بەرکەوتەی نزیکی تووشبووی کۆڕۆنان، سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەوەی حاڵەتەکەیان بەتەواویی دەستنیشان بکرێت.