کوردیان وەلاوەنا یا خۆمان خۆمان وەلاوەنا؟!

14/11/2020

شەماڵ عەبدولوەفا

١-کێشەکە زۆر رونە ھیچ تەفسیرێک ھەڵناگرێت ، دەیان سەردان و بیرورا گۆرینەو ە کرا تا ھەرێم و بەغداد رێکەون ....رێک نەکەوتن!!.. بۆ و خەتای کێ بوو؟
٢-لەسەر(٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکە رێک کەوتن ، ئەی نیوەی داھاتی گومرگ و دەروازەکان .. بۆ رێک نەکەوتن؟؟
داھاتی گومرگ و دەروازەکان بونەتە بەربەستێکی دروست کراو بۆ (٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکە.
٣- (٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکەش کێشەیەکی چەق بەستووە ، چونکە رێکەوتن لەگەل سۆمۆ ، دەبێ بە ھەموو ئەو رێکەوتن و گرێبەستانەدا بچینەوە کە لە دەری دەسەلاتی حکومت اتحادی کراوە ، ئەمەش کێشەی قوڵ دروست دەکات چونکە ھیچ لە رێکەوتن و گرێبەستەکان رووناکی نەبینوە و نایبینێ.
٤-دەروازەکان و گومرگ بۆ نیوەی داھاتەکەی نادەنە عێراق ، سەروەری ھەرێمە یان گیرفانەکانی ھەردوو حیزب بەتاڵ ئەبێت؟ دەستەکان کەشف ئەبن ، ھەرچەنە ئێستا کەشفن ، ھیچ نەماوە لە بارەیانەوە بوترێ.
٥-گەر نەوت نادەن ، دەروازەکان و گومرگ نیوەی نادەن بۆچی بەتەمای پارەی پایتەخت بین ؟ بۆچی بیر لە رەحمەت و بەزەیی سوننە و شیعە بکەینەوە؟
٦-گەر نەوت و دەروازەکان و گومرگ لەو خێر پێ کردنەی پایتەخت باشترە ، بۆچی موچەکەتان پێ نادرێت بێ بەغداد بۆ بە راشکاوی مخاطبەی خەڵک ناکەن؟
چونکە نھێنییەکانی ئەم کەیسە زۆر ئاڵۆز و ترسناکە شتی لا بە لای زۆری لێ دەکەوێتەوە.
٧-یەکێتی پێی باشە کەیسی نەوت یەکلا بێتەوە و پارتی پێی باشە ھەر بە ھەڵواسراوی بمێنێتەوە .
ھەردووکشیان پێکەوە یەکلا کردنەوەی دەروازەکان و گومرگ لە زەرەری ئەوانە .
٨-بۆیە کێشە نییە خەڵک موچەی نەبێت و خەڵک پارەی پێ نەبێت ، گرنگ ئەوەیە حیزب پارەی ھەبێت
٩-گرنگ نییە مرۆڤ چۆن دەژی!!
گرنگ ئەوەیە حیزب وکوڕەکانی حیزب چۆن دەژین ،
١٠-باس لە چەتری نەتەوە و نیشتیمانی چی ئەکەن، کە ئێستا و لەم کەیسەدا پێویستیان پێیەتی ، بەڵام لە ھەموو شتێکدا دووقوڵی دەچنە بەغداد و لە بەرژەوەندی ھەردووکتان رێک دەکەون ، ئەو کات کورد و قەزییەکەی ئاوی ئامون و تونی بابا چێت..
١١-ئێستا ئێوە شینی کورد دەکەن ، ئەوەی ئێوە ئێستا دەیکەن فرمێسکی تیمساحیش نییە.
١٢-گەر دڵتان بە نیشتیمان و خەڵک دەسوتێ
أ-دزی و تاڵانی دەروازەکان بوەستێنن.
ب-دابەش بوونتان بە دراوسێکان بوەستێنن کە ھەر یەکەتان خزمەتی یەکێ لە ئەجیندای دراوسێکان دەکەن .
ج-کورد بکەنە خاوەنی یەک ھێزی پێشمەرگە.
١٣-گەر ئەمانەتان پێ کرا ئەو کات بیر لە دەستورێکی جوان بۆ ھەرێم دەکەینەوە تا ببێتە کۆڵەکەیەکی ستراتیجی بۆ کیانێکی سەربەخۆ.