وەڵامێکی بەراوردکارانە

02/12/2020

شەماڵ عەبدولوەفا


١- ریفراندۆم بکەن و بچین بەرەو کیانێکی سەربەخۆ ، کەچی ئێستا ھەموو بۆنی دوو ئیدارەیی دەکەین.
٢-ھەموو قەرز و مووچەی فەرمانبەران بدەنەوە ، کەچی خەریکە مووچە دەبێتە ترافیک لایت و دەمان بەنەوە بەرەو ئەوەی دەست لە بەغداد پان کەینەوە.
٣-ئازادی زیاتر فەراھام بکەن ، کەچی خەریکە دەست دەنێنە بینە قاقای ئازادی و دەیخنکێنن .
٤- بازاڕ رێک بخەنەوە و بیدەنە دەست حکومەت و خەڵک ، کەچی ھەردوولاتان خەریکن بازار دەبەنەوە بۆ ماڵی خۆتان .
کە ئەمە سیاسەت و کردارتانە ، بۆچی بە رەخنە قارس دەبن ؟ سەری دنیاتان لێ یەتەوە یەک !!
ماوەیەکی تر ئەوەی رەخنەتان لێ بگرێ دەیخەنە خانەی نیشتیمان فرۆشیەوە...
منەتی چیمان بەسەردا دەکەن وەکو جاری پێشوو دەرتان کردین لە حکومەت و پەرلەمان ، ئەمجارەش ھەموو پۆستەکانمان لێ وەربگرنەوە ....
 گەر خێرتان پێ کردوین بیبەنەوە بۆ خۆتان...
دڵگرانیش نابین رەخنەش ناگرین پرسیاریشتان لێ ناکەین بەڵام بە مەرجێک حکومەت داری بکەن نەک دەسەڵات داری .... شەفاف بن ..
یەک گووتاری سیاسیتان ھەبێت بەرامبەر بە تورکیا و ئێران و سوننە و شیعە..
یەک ھێزتان ھەبێت ، نەک جگە لە (٧٠ ، ٨٠) ئێستا ھێزی تاکەکانیش پەیدا بوون ..
بازاڕ ئازاد بکەن نەک بیکەنە بازاڕی قەتران .
لە یەک ھاوکێشە تێ بگەن مووچە دان خزمەت نییە سەرەتا ترین ئەرکی حکومەتە کە ئێوە دەڵێن ھەر مووچە دان خزمەت نییە .
تکایە مەمان  بەنەوە بۆ سەردەمی چاڵدێرانی گەورە..