جیاکردنەوەی سلێمانی لە ھەولێر یان ھەولێر لەسلێمانی لەپێناوچیدایە ؟؟

05/02/2021

بەهادین ئەحمەد

دیارە لەئێستادا لەژێرناوی لامەرکەزی و دەسڵاتی خۆسەری شارەکان قسەی زۆری لەسەر دەکرێت ئایەبۆچ مەبەستێکە ؟؟

ھەندێ کەس وەک پڕۆژەیەک ھەوڵ ئەدات تابتوانرێت لەھەمووڕویەکەوە عەدالەت بگەڕێتەوە بۆ ھەموو شاروشارۆچکەکان و خزمەتکردنی زیاتری لەڕێگای گەشەکردن و بەرەوپێش بردنی ھەموسێکتەرە جیاجیان بووژانەوەو خزمەت کردنی بەتایبەت سلێمانی و گەڕانەوەی دەسڵات بۆ خەڵکی ناوچەکان بۆخۆیان>

بەڵام ھەندێ گروپی تر لەژێر ناوی لامەرکەزی لەپێناو بەرژەوەندیکانی خۆیان و گەڕانەوەی پێگەی زیاتریان و خۆێندنەوەو حاسب بۆکردنیا لەساحەی سیاسیدا باس لەجیاکردنەوەی سلێمانی دەکەن

بەپێچەوانەشەوە ئەگەر دەسڵات و حکومەت لەسلێمانی بوایە بەدڵنیاییەوە ئەو بیرکردنەوەیە حیزبیە کورد کوژییە خۆخۆری و دووئیدارەییە لەپێناو زیاتر دەسڵات بۆ خۆسەپانندو زیاتر قایم کردنی پێگەی خۆیان لەھەولێریش ئەنجام ئەدا . بەڵام لامەرکەزێت بۆشارەکانی ھەرێمی کوردستان ئامانجێکی ستراتیجی بزووتنەوەی گۆڕانە لەچوار چێوەی حکومەتێکی دیموکراتی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستاندا .

 

نەک لامەرکەزی لەپێناو بەھێزکردنی دەسڵات و قۆرخ کاری سەرکوتکردن و چەواشەکردنی خەڵک و شێواندنی کۆمەڵگەو ناعەدالەتی دا . بەدڵنیاییەوە ئەم بیرکردنەوەیە یەکێکە لەپلانە نەگریسەکانی داگیر کەران ھاوشێوەی ٣١ ئاب و ١٦ئۆکتۆ بەر . وەئەم ئەقڵێتی ھەڵتەکاندنی ھەرێمە لەدوای ڕیفراندۆ مەوە سەری ھەڵداوە و سەرچاوەی گرتووەو دەستی پێ کرد و وە بەھۆی ناتەبای ھەردوو حیزبی دەسڵاتەوە .

 

خۆ ئەگەر بۆ ئەوەیە خزمەتی ھاووڵاتیان و ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان دابین بکات و خزمەتگوزاری و بوژانەوەی ژێر خانی ئابووری و ھەلی کاری زیاتربێت بۆ ھاووڵاتیانی شارو شارۆچکەو دێھاتەکان ، ئێ لەوە باشتر نا بێت با ھەموو حیزبەکان بۆ ئەو ھەنگاوە پیرۆزە ھەموو شەڕێک بکەین و ھەموو لایەنەکان نوێنەری حیزب وھاووڵاتیان لە پەرلەمان وە لەھەموو شارەکاندا ئەنجومەنی پارێزگاھەیە بەجدی کار بکەن بۆ ئەو ئامانجە .

 

بیکەنەوە بەدوو ئیدارەی یان پتەوکردنی حکومەتێکی بەھێز کەھەموو بەر پرسەکان بخەیەنە ژێر باری جێ بەجێ کردنی یاسا و فشاری چاکسازی و ڕێگرتن لەگەندەڵی ، دیارە بەھۆی ناعەدالەتی و ھەیمەنەی حیزبی و بەنەماڵەی بەسەر حکومەت دا کاریگەرێکانی بەردەوامە ململانیە ناتەندروست و چەواشەکارێکانیش بۆشڵەقان و ڵێڵ کردن ولیخن کردنی گۆمەکە ، لەپێناو بەرژەوەندییە شەخسی و بنەماڵەی و حیزبێکانیان بەردەوامە پێویستە چیتر حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆلەگێلی نەدا بۆ چاکسازی ناردنی ئەو پڕۆژەنە کە ئامادەن بیانێرێتە پەرلەمان بۆ بەیاساکردن خستنەبواری جێبەجێ کردنەوە ، بزووتنەوەی گۆڕان چاکسازی بەباشترین ڕێگەچارە بۆ میللەتەکەمان و نیشتەکەمان دەزانێت ، نابێت حکومەت چیتر بەردەوامببێت لەبێ ھیواکردنی ھاووڵاتیان .