پاش ٣٣ ساڵ بەھەمان ڕیتم و شێوازە تەقلێدێکان یادی ئەنفال کرایەوە !!؟؟

16/04/2021

بەهادین ئەحمەد


پاداشتوو وەفا بۆسەروەران ڕەوان شادانی ئەنفال کراوان بەدادگای کردنی تاوان باران و خۆفرۆشە کوردەکانی ئەوێ ڕۆژی و ئەم ڕۆیە کە پێش داگیرکەرانی کورد کەووتن بۆ ئەنفالی میللەت و خاک و نیشمانەکەمان .
دوای چەندین ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیەدا لەبەر بێ سەروبەرەی دەسڵاتداری خۆسەپێنەری ھەردوو حیزب و ھەندێ مشەخۆری حیزبی کارتۆنی ، لەبەر دزی وتاڵانی خۆبەملیاردکردن و شەڕی دەسڵاتی قەڵەمڕەوی زیاتری حیزبی وبنەماڵیەی .
ئەوکارەساتەگەورەیە بۆکورد کە گەورەترین قوربانی بوو بۆ بەدەست ھێنانی سەربەخۆی کوردستان و گەڕانەوەی ھەموو خاک و ناوچە کوردستانێکان .
ئەم کەیسە نیشتمانیەی قوربانی میللەتەکەمان و جینۆسایدکردنی کورد لەململانێ ی حیزبیدا بەھەدەریان دا.
سەرانی بەناوسەرکردەی کورد لەباتی ناساندنی ئەم کەیسە جینۆسایدەی کوردیان بکردایە بە پێ داگری لەپارێزگاری میللەتێکی بێ پشتوو پەنە بۆ سەربەخۆی کوردوستان .
بەڵام بەداخەوە لەدامەزراندنی حکومەتی عێراق دا لەبەردەمی برێمەردا کەحومرانی مۆقەتی عێراقی ئەکرد ئەمانە بەس داوای پارەو دەسڵاتیان کرد ڕوو ڕەشیو بچووکی سەرکردە لەوەدا بۆمان دەرکەوت .
ڕەوانشاد کاک نەوشیروان داوای ئەنفال کراوانی لەسەدام حسێن کرد ھەدییەی لێ وەرنەگرت و ڕەتی کردەوە .
ئەم کارەساتەگەورەیە بوو ھۆی بەملیارد کردنی ھەزارەھاگەوج و خۆفرۆش و بەرپرسی نابەرپرسی ئەم میللەتە .
ئەگەر دەسڵات دارانی کورد گەوج نەبێت تۆگەورەترین قەزییەی جینۆسای دی میللەکەت ھەیە کەچی بۆئەوەی وەزعەکە بەدەسکەوتی شەخسی خۆت بشکێنیتەوە ڕیفراندۆم ئەکەیت ، کوردت بردەوە سەر کلکی مارەکە ، کوردێک ھەیە دەوڵەتی کوردی نەوێت یان تێ نەکۆشابێت و قوربانی بۆنەیابێت . یان ئەتانەوێت ئەو مێژووەی کە میللەتەکەمان قوربانی بۆداوە بیسڕنەوە لەگەڵ خیانەتەکانی خۆتانا متوربەی کەن ،
پێتان وابێت ئەم ئەزموون ودەستکەوتە ھی ئێوەی پڕلەگومانی خیانەتکاری نیشتمانی یە کە بە پاڵپشتی تورکیاو ئێران ئەنجامتان داوە .
پێوویستە کورد بەگشتی وجالییەی کوردی لەھەموو دنیادا دورلەدەستی دەسڵات داران ئەوکەیسە بجووڵێنن بۆئەوەی ھەموو ئەومەلەفی جینۆسایدی میللەتەکەمان کە کۆکراوەتەوە ، لەڕێگای مافەکانی مرۆڤ و یوئێن و ھەموو ڕێکخراوەکانی کە پارێزگاری لەمافی مرۆڤ و میللەتان دەکات وە بۆ گەڕانەوەی ھەموو ئەوقەرە بووانەی کەسوکاری ئەنفال کراوان و ڕزگار بووانی ئەنفال پێویست بوو پێیان بدرێ و ە بۆ یان دیاری ودابین بکرێت وە پاراستنی چارەنووسی میللەتەکەمانی پێ مسۆگەر بکرێت .
بەبڕوای من ئەم دەسڵاتدارانە، دەوڵەتیان بۆدروستکەن نایانەوێ چونکە مانەوەیان لەدەوڵەتێکی سەر بەخۆدا مەحاڵە .