03:38 - 11/03/2020
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ په‌یسه‌ر: نێوه‌ندگیری له‌نێوان وڵاتانی به‌رهه‌م هێنی نه‌وت ده‌كه‌ین
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند رێككه‌وتنی
نێوان وڵاتانی ئۆپیك و به‌رهه‌م هێنی نه‌وت كۆتایی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت، عێراق
ده‌ستی كردووه به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌م هێن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك
بكرێت و بگه‌ینه رێككه‌وتن و بازاری نه‌وت رزگار بكه‌ین،
هێشتا زووه بریار له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر ئابوری عێراق
بده‌ین له‌بواری بودجه و بواره‌كانی تر، چه‌ندین بژارده له‌به‌رده‌م عێراق هه‌ن
نامانه‌وێت په‌شێوی رووبدات، ئێستا هه‌موو به‌رهه‌م هێنه‌كانی نه‌وت زیانمه‌ندن
بازاری نه‌وتی جیهانی زیانمه‌نده، ئه‌وه ته‌نها عێراق ناگرێته‌وه هه‌موو وڵاتانی
گرتۆته‌وه، و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری جیهان و پرۆژه‌كان و گه‌شه‌كردن ده‌بێت بۆیه
هیوادارین چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بكرێت و كاریگه‌ریه‌كانی كه‌م بكرێنه‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كانیان ده‌ست پێكردووه بۆ
گفتوگۆ و ئێستا له‌قۆناغی په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنه‌كان، رۆڵێكی گرنگی
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌دا بینی به‌ڵام به‌هۆی پێداگری روسیا و سعودیه له‌سه‌ر
هه‌ڵوێسته‌كانیان وایكرد نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن ئه‌گه‌رنا زۆر هه‌ڵدرا رێككه‌وتن
بكرێت، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك ئێستا د‌رك به مه‌ترسیه‌كان دابه‌زینی نرخی نه‌وت
بكه‌ن و كۆبونه‌وه‌كه بكرێت.
عاسم جیهاد ده‌ڵێت هه‌ركاتێك بریاری كۆبونه‌وه‌كه درا كاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن،
ده‌شڵێت ئومێدمان هه‌یه كه له‌و نێوه‌ندگیریه سه‌ركه‌وتووبین و بگه‌ینه رێككه‌وتن،
گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن به‌واتای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه و كه‌م بوونه‌وه‌ی زیانه‌كان
دێت هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت زووه باس له‌كاریگه‌ری دابه‌زینی
نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئابوری عێراق بكرێت، چونكه دیارنیه چه‌ند ده‌خایه‌نێت، ده‌شڵێت
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ یه‌ك مانگ یان دوو مانگ به‌واتای داته‌پین یان كاریگه‌ری
گه‌وره‌ی نایه‌ت له‌سه‌ر ئابوری نیشتمانی، نامانه‌وێت پێش روداوه‌كان بكه‌ین و ده‌مانه‌وێت
چاوه‌روان بین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تائێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق
كردووه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت داوایكرد ئه‌و پرسیاره له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی
هه‌رێم بكه‌ین.