ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:04 - 26/11/2018

وەزیرێكی عیراقی بە پارەی گەندەڵی گۆڕێكی ڤی ئای پی لە نەجەف دەكڕێت‌

پەیسەر

ژنە وەزیرێكی عیراقی كە پێشتر چەندین جار بە تۆمەتی گەندەڵی و بردنی پارەی وڵات باس و خواسی لەسەر بوو، بەهۆی ئەوەی لە تایفەی شیعە لە نەجەف بە پارەیەكی زۆر گۆڕێك بۆ خۆی دەكرێت.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی(سكای پرێس) ژنە وەزیری تەندروستی پێشووی عیراق عەدیلە حمود لە نەجەف زەوییەكی تایبەتی بۆ خۆی كڕیووە بۆ ئەوەی دوای مردنی لەوێ بنێژرێت.

لەو هەواڵەدا هاتووە، عەدیلە تۆمەتبارە بەوەی ژمارەیەكی زۆر لە زەوی داگیركردووە، دوای ئەوەی وەزارەتەكەی ڕادەستكردەوە تۆمەتی گەندەڵی زۆر خراوەتە پاڵ كە پۆستەكەی بەكارهێناوە.

گۆڕستانی وادی سەلام

گۆڕستانی (وادی سەلام) لە نەجەف بە گەورەترین گۆڕستان دادەنرێت لە جیهاندا نزیکەی شەش ملیۆن گۆڕی تێدایە ئەم گۆڕستانە لە ڕیزبەندی کەلەپوورە جیهانییەکانەوە، گۆڕستانی وادی سەلام 13% ی شاری نەجەف پانتایی گۆڕستانەکە بە 9170000مەتر پێوانە دەکرێت.

گۆڕەكان لێرە جیاوازن هەیانە بەرزییەكەی 80سم و هەشیانە وەكو ژێرخان دەچیتە خوارەوە قوڵییەكەی پێنج مەتر بۆ هەشت مەتر قوڵ دەبێت.

بۆچی ئەم گۆڕستانە لای شیعە مەزهەبەكان گرنگە؟

بە هۆی گێڕانەوەی چەندین باس و خواس شیعەكان دەیانەوێت لەوێ بنیژرێن چونكە ئیمامی عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب باوكی حەسەن و حوسێن گۆڕەكەی لە نزیك ئەو گۆڕستانەیە.
بە گوێرەی ڕێكخراوی جیهانی یونسکۆ زۆر گۆڕی کەسایەتییە گرنگەکان لەو گۆرستانەن، وەک گۆڕی پێغەمبەران هود و ساڵح و ئادەم و نوح لێرە نێژراون.
بیروباوەڕی شیعەكان
شیعەكان باوەڕیان وایە كە حەزرەتی ئیبراهیم ئەم زەوییەی كڕیووە و ئیمامی عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب-یش وتوویەتی ئەم زەوییە پارچە زەوییەكە لە بەهەشت.بۆیە زۆرینەی شیعەكان لەو باوەڕەدان كە دوای مردنی كەسە نزیكەكانیان ئیمامی عەلی لای خوا دەبێتە هۆكاری لێخۆشبوونیان.

مێژووەكەی
زیاتر لە 1400 ساڵە خەڵک لەم گۆڕستانە دەنێژرێن و گۆڕی سەردەمەکانی ساسانی و فارسییەکانی تێدا تۆمارکراوە و گۆڕی لێكچووی ئەوانی تێدایە. لە ماوەی جەنگی نێوان عیراق-ئێران رۆژانە نزیكەی 200-300 كەسی تێدا دەنێژرا، لە ساڵی 2010 ئەو ڕێژەیە كەمتر بووەوە بۆ 100 كەسی رۆژانە كە ساڵانە دەكاتە هەزار كەس.لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی داعش ڕاگەێنرا كە گۆڕستانەكە چۆتە دەرەوەی پاڕێزگای نەجەف و هەندێ لەو زەویانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حكومەتی عیراقەوە، دزراون.