ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

06:27 - 20/04/2019

موقتەدا سەدر كار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات‌

پەیسەر

موقتەدا سەدر كار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات و پەیسەرپرێس ناوەرۆكی ئامانجەكەی ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی رەوتی سەدرەوە دەستی كەوتووە موقتەدا سەدر لە ئەنجامدانی چاكسازی لەرێگەی حكومەتی فیدراڵی بێ ئومێد بووە، بۆیە لەئێستادا پێداگری لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات، بۆئەوەی لەرێگەی ئەو هەڵبژاردنەوە بەرێوەبردنی چەند پارێزگایەك وەربگرێت و لەوێوە چەند پرۆژەیەك بەناوی چاكسازیەوە بكات.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت سەدر پێی وایە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەتایبەت لەناوچە شیعیەكان سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنێت.