ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:19 - 03/12/2018

حوسێن بە تاوانی كوشتنی مەلایەك ئەمڕۆ لە سێدارەدرا‌

پەیسەر

بە پێی هەواڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ئەمرۆ لە زیندانی ڕەشت، حوسێن ئیسماعیل پور بە تۆمەتی كوشتنی مەلایەك لە سێدارە درا.

 
بە پێی هەواڵێكی پێگەی تەلەفزیۆنی(كلمە)ی ئێرانی، ئەمرۆ حوسێن ئیسماعیل پور لە زیندانی ڕەشت لە سێدارە دراوە، چونكە لە تەمەنی 14 ساڵیدا حوسێن لە خوێندنگەیەكی ئاینی سەرقاڵی بە دەستهێنانی بڕوانامەبووە، ئاخوند(مەلا)ێك بەناوی فەخری لەنگرودی چەندین جار دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر. بەڵام كاتێك حوسێن دەگاتە تەمەنی 20 ساڵ لەگەڵ دوو هاوڕێی هەستان بە كوشتنی مەلاكە.

باوكی حوسێن بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندووە"ئێمە نەمانتوانی لە دادگا هیچ بەڵگەیەك بسەلمێنێن چونكە كەسی كوژراو كەسێكی ڕۆحانی و ئاینی بوو، بنەماڵەی كوژراو پەیوەندیەكی زۆریان هەبوو."

 

لەم راپۆرتەدا هاتووە، برای کوژراوەكە ناوی (نیعمەت فەخری)کە خۆی  سکاڵاکەی تۆمار کردووە،  مەلایەکی بەناوبانگ و دەست ڕۆیشتووە و بە دەستی خۆی سزاکەی حوسێن ئیسماعیل پووری جێبەجێ کردووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ناوبراو نوێنەری رابەری ئێرانە لە بواری بەرهەمهێنان و دەزگای هەواڵگری(ئیتلاعات) لە سوپای پاسداران.

فەخری لەنگرودی له هەڵبژاردنەکانی 13ی حوزەیرانی  ساڵی 2013دا جێگری كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی موحسن رەزایی بووە.لە پارێزگای گەیلان ڕاوێژكاری ئەو بووە وەكو سكرتێری كۆڕی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.