02:05 - 17/05/2019
توركیا ئاماده‌یه گرێبه‌سته ٥٠ ساڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
توركیا ئاماده‌یه گرێبه‌سته ٥٠ ساڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌نارده‌و فرۆشتنى نه‌وت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، په‌یسه‌رپرێس ته‌واوی زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی به‌غداده‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كه رۆژی چوارشه‌ممه له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌شاری ئه‌نكه‌ره به‌رێوه‌چووه، ئه‌ردۆغان ئاماده‌یی توركیای بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته (٥٠) ساڵییه‌كه‌ی هه‌رێم و توركیا ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و غازی كوردستان له‌رێگه‌ی توركیاوه پیشانداوه.
ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌بووه كه به‌غدا ئه‌و سكاڵایه له دادگای پاریس بكێشێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی تۆماركراوه و تێیدا له‌به‌رامبه‌ر گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم و توركیا، عێراق داوای ٢٦ ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی له توركیا كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندووه، كه ئه‌گه‌ر به‌غداد بیه‌وێت ئه‌وه به‌پێی خواستی ئه‌وان، ده‌توانن رێككه‌وتنه‌كه هه‌موار بكه‌نه‌وه و وه‌ك خاوه‌نی نه‌وتی هه‌رێمیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدی داوایكردووه توركیا هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم نه‌كات، ره‌تیشیكردووەته‌وه سكاڵاكه بكێشێته‌وه به‌ڵام ره‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2024 دوای بخات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێم به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی توركیا پێشنیاریكردووه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نیه، به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی بۆندی نه‌وتی كوردستانه له‌هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غداد و رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ته‌واوی كۆمپانیاكانیش له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ره‌نگه جارێكی تر هه‌مان رێككه‌وتن به‌بێ ده‌ستكاری به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غدا و توركیاوه واژۆ بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا هاتوونه‌ته هه‌رێم و پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رج كردووه، هه‌رگیز رێگه ناده‌ن گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه به‌ڵكو مامه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌غداد.
سه‌رچاوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌مكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وه له‌ژێر رێككه‌وتنێكه به‌ناوی هاوبه‌شیكردن له‌به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی كه تایبه‌ته به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیا له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى شه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه گرێبه‌ستى ٥٠ساڵەی نه‌وتییان هه‌یه، تا ئێستا به‌نده‌كانى گرێبه‌سته‌كه بۆ خه‌ڵك روون نین و ره‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ره.