ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:39 - 20/05/2019

ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ ئێران داوایه‌ك له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن‌

پەیسەر پرێس

ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی، ده‌رباره‌ی ئێران داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆشكی سپی ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌ ئاڵۆزییه‌كانی تاران و واشنتن پارێزراو بن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی قه‌ته‌ر، و عێراق، شانشینی عومان، داوایان له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌، له‌ ئاڵۆزی و شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی تاران و واشنتن پارێزراوبن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌و وڵاتانه‌ داوایان كردووه‌ رێز له‌بێلایه‌نی ئه‌وان له‌ململانێی ئێران و واشنتن بگیردرێت و هه‌ردوو وڵات ناكۆكییه‌كانیان نه‌گوازنه‌وه‌ بۆ خاكی وڵاته‌كانیان، به‌زۆر په‌لكێشی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو نه‌كرێن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، تائێستا ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌. ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران زیاترده‌بن و تا ئێستا ئێران ئاماده‌یى خۆى بۆ قبوڵكردنى مه‌رجى ئه‌مریكا ده‌رنه‌بڕیوه‌، شه‌وى رابردووش چه‌ند موشه‌كێكى ئێرانى له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.