ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:24 - 23/05/2019

تاكۆتایی ئەم ساڵ عێراق لەسزاكانی سەر ئێران بەخشرا‌

پەیسەر

ئەمریكا تاكۆتایی ئەم ساڵ دەرفەت دەداتە عێراق بۆ ئەوەی غاز و كارەبا لەئێران بكڕێت و ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی عێراق بتوانێ لە ساڵی داهاتووەو پێداویستییە ناوخۆییەكانی خۆی لە وزە پڕ بكاتەوەو پێویستی بە ئێران نەمێنێت.

بەپێی ئەو زانیاریانی پەیسەرپرێس، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی بۆماوەی شەش مانگی تر و تاكۆتایی ئەم ساڵ عێراق لەسزاكانی سەر ئێران لە بواری كڕینی كارەبا و غازی سروشتی ببەخشێت.

مەرجی ئەمریكا بۆ عێراق ئەوەیە، كە لەماوەی ئەو شەش مانگەدا بەغداد كاری جدی بكات بۆ دروستكردنی ژێرخانی وزە تا ئەوكاتەی بەغداد پێویستی بەوزەی ئێران نامێنێت.

مەرجێكی تری واشنتۆن ئەوەیە كە دەبێت بەغداد بەدۆلار كرێی كارەبا و غازی سروشتی ئێرانی نەدات و لەبری ئەوە بەدیناری عێراقی مامەڵە بكەن.

پێشتر واشنتۆن داوایكرد بەغداد پەیوەندیە بازرگانیەكانی لەگەڵ ئێران بپچرێنێت بۆ ئەوەش ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی دیایكردبوو، بەڵام عێراق ئەو داواكاریەی بەقورس وەسفكردووە.

حكومەتی عێراقیش لە ماوەی رابردوودا بۆ كەمكردنەوەی فشارەكانی سەری لەلایەن ئەمریكاوە و هەروەها دابینكردنی كەناڵێكی دیكەی وزە چەند گفتوگۆیەكی لەگەڵ سعودییە كرد، بەڵام هێشتا پێدوایستییەكان بەتایبەت بۆ دابینكردنی كارەبا خواستەكانی عێراقی پڕ نەكردوەتەوە.