ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:41 - 23/05/2019

هـێزێـكی ئـەمریـكی گـەیشتە بـنـكەی حـەبانیـە‌

پەیسەر پرێس

شەوی رابردوو هێزێكی ئەمریكی بەچەكی قورس لەكەنداوی عەرەبیەوە گەیشتە سەربازگەی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مریكا داوای مۆڵه‌تی حكومه‌تی عێراقی كردبوو، به‌ڵام مۆڵه‌ته‌كه‌یان پێنه‌درابوو.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە شەوی رابردوو ژمارەیەكی زۆر سەربازی ئەمریكی بەچەكی قورس گەیشتوونەتە سەربازگەی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت پێشتر حكومەتی عێراق لەهێنانی ئەو هێزە ئاگاداركراوەتەوە، بەڵام رەزامەندی حكومەتی بەغدادی وەرنەگرتووە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت هاتنی ئەو هێزە بەشێك لەسەركردە شیعیەكانی نزیك لەئێرانی  توڕە و نیگەران كردووە و بۆ ئەمەش گفتوگۆیان لەسەر دوورێكاركردووە، یەكێكیان پەنابردن بۆ خۆپیشاندانی جەماوەری و ئەوی تریش دەركردنی یاسایەك لەئەنجومەنی نوێنەران بۆ چوونەدەرەوەی هێزە بیانیەكان.

بەپێی زانیاریەكان ژمارەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەعێراق لەئێستادا لە 55 هەزار سەرباز نزیك بۆتەوە.