ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

06:52 - 11/06/2019

له‌سه‌ر كاندیدبوونی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوایه‌كی هه‌یه‌‌

پەیسەر

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی تارانی كرد و جارێكی ترداوای كرد ئێران فشار بكات بۆ ئەوەی لایەنەكان به‌ كاندیدبوونی بۆ وەزیری ناوخۆی رازی بن.

فالح فەیاز له‌ سەردانه‌كه‌یدا  لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبۆوە.

بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس كە لەسەرچاوەیەكی حكومەتی عێراقەوە دەستی كەوتووە، فەیاز لەگەڵ عەلی خامنه‌ئی رابەری شۆرشی ئێرانیش كۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەكی سەردانەكەش ئەوەیە كە تاران فشار لەشیعەكان بكات بە كاندیدبوونی بە وەزیری ناوخۆی عێراق رازی بن.

سەرچاوەكە دەڵێت، سەردانەكە پەیوەندی بەنزیك بوونەوەی دەنگدان بەكاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكانەوە هەیە.

هەروەها تەوەرێكی تری سەردانەكە پرسی سزاكانی واشنتۆن، دژی تاران و هێنانی ژمارەیەكی زۆر سەربازی ئەمریكی بۆ عێراق و پێگەی حەشدی شەعبی لەئاڵۆزییەكان گفتوگۆیان لەسەر كراوە.
سەردانەكە دوای ئەوە دێت كە لەچەند رۆژی رابردوودا محەمەد جەواد زەریف سەردانی عێراقی كرد.