ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:03 - 29/09/2019

سوریا: توركیا پشتیوانی لە تیرۆر دەكات‌

پەیسەر

وەزیری دەرەوەی سوریا رایدەگەیەنێت توركیا پشتیوانی تیرۆر دەكات و پابەندی رێككەوتنەكانیش نەبووە.


وەلد موعەلم وەزیری دەرەوەی سوریا لەمیانەی گوتاری وڵاتەكەی لەبەردەم خولی 74ی كۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەشاری نیویۆرك ڕایگەیاند، لایەنی توركی پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە و ئەنكەرە بەردەوامە لەپشتیوانیكردنی تیرۆر و پێویستە دەرئەنجامی نەكشانەوەی سوپاكەی لەناوسوریا لەئەستۆ بگرێت.


وەزیری دەرەوەی سوریا راشیگەیاند شاری ئیدلب بۆتە گەورەترین مۆڵگەی تیرۆرستانی بیانی لەجیهانداو لەناوبردنی تیرۆریش پێویستی بەهەوڵ و پشتیوانی هاوبەشی نێودەوڵەتی هەیە، سەبارەت بەلیژنەی نوسینەوەی دەستوری سوریاش موعەلم رایگەیاند پێویستە سەروەری سوریا پێشێل نەكات.