ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:26 - 30/09/2019

محەمەد بن سەلمان بریاری كوشتنی خاشقچی دەركردووە؟‌

پەیسەر

شازادەی جێنشینی سعودیە رەتیدەكاتەوە خۆی فەرمانی كوشتنی خاشقچی دەركردبێت و بەڵام بەرپرسیاریەتیەكەی هەڵدەگرێت.

 محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی كەناڵی سی بی ئێسی ئەمریكی رەتیكردەوە خۆی فەرمانی كوشتنی رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی دەركردبێت بەڵام بەرپرسیاریەتیەكەی بەتەواوەتی هەڵدەگرێت وەك سەركردەیەكی عەرەبستانی سعودی بەتایبەتیش كە ئەو تاوانە قێزەونە لەلایەن ژمارەیەك فەرمانبەری حكومەتی سعودیەوە ئەنجامدراوە، سەبارەت بەوەی دەگوترێت حكومەت جدی نیە لەسزادانی تاوانباران، شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند دەسەڵاتی دادوەری دەستیكردووە بە سزادانی ئەوانەی بەشداریان لەو تاوانە قێزەونە كردووە بەتایبەتیش دوای ئەوەی داواكاری گشتی سعودیە داوای كرد دادگا قورسترین سزایان بەسەر ژمارەیەكیاندا بسەپێنێت كە سێدارەیە.

جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسێكی  دیاری سعودی و نەیاری دەسەڵات بوو رۆژی 2/10/2018 چووە ناو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەئیستەنبوڵ و دیار نەما دوای 5 رۆژ لەبێسەروشوێن بوونی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە لەلایەن كارمەندانی كونسوڵخانەكەوە پارچەپارچە كراوە ئەگەرچی لەسەرەتادا شازادەی جێنشینی سعودی هەواڵەكەی رەتكردەوە بەڵام دواتر دانی پێدانا.