ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:28 - 21/10/2019

مارك ئیسپەر لە كابوڵ چی وت؟‌

 وەزیری بەرگری ئەمریكا مارك ئیسپەر لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانسان لەگەڵ هاوتا ئەفغانیەكەی كۆبویەوە و دەربارەی دۆخی سوریا و ئەو وڵاتە گفتوگۆیان كرد

ئیسپەر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا دەستیان بەكشانەوە كردووە و بۆ كشانەوەی تەواوی هێزەكانیان كە زیاتر لە 1000 سەربازن پێویستیان بە دوو هەفتە كات هەیە.
وەزیری بەرگری وتیشی: هێزەكانیان لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە روو دەكەنە عێراق و لە خوارویی شاری ئەنبار جێگیر دەكرێن بۆ ئەوەی رووبەرووی داعش و هەر مەترشیەكی تر ببنەوە.

مارك وتیشی : ئێستا ئێمە رۆژئاوای كوردستان جێدەهێڵێن چونكە توركیا دێتە ئەو وڵاتەوە و نامانەوێت هێزەكانمان رووبەرووی یەكتر ببنەوە چونكە ئەمریكا و توركیا هاوپەیمانی یەكترن و هەروەها توركیا ئەندامی ناتۆشە

لەكابوڵەوە مارك ئیسپەر وتیشی ئێستا ئەوان لە سوریا دەكشێنەوە و تەواوی ئاسمان و نەوتی باكوری سوریا لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئەواندایە و هیچ هێزێك ناتوانێت سنورەكان ببەزێنێت

وتیشی هێزەكانی ئەوان لە سوریا رووبەرووی هەر هێرشێك دەبنەوە كە بكرێتە سەر كێڵگە نەوتیەكان لە لایەن هەرهێزێكی نێودەوڵەتی یاخود ناوخۆییەوە بێت