ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:52 - 22/10/2019

ئەردۆگان بۆ لە رووسیایە؟‌

پەیسەر پرێس

بەرەبەیانی ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەردانی شاری روسیای كردو لەگەڵ ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا كۆبوەوە

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا  ڤلادمێر پۆتین و ئەردۆغان رایان گەیاند پێكەوە دۆخی ئێستای سوریا و هێرشەكانی توریكایان بۆ رۆژئاوی كوردستان تاوتوێكردووە

سەرەتا پۆتین قسەی كردو وتی:بارودۆخی ئەمنی سوریا بۆ رووسیا زۆر گرنگە و توركیامان ئاگادار كردووەتەوە ئاگاداری دۆخەكە بێت و پێویستە رەوشەكە خراپتر نەبێت

پۆتین وتیشی دروستكردنی ناوچەی ئاراممان لەگەڵ  ئەردۆگان تاوتوێ كردووە و باسمان لەوە كردووە كە دەبێت چ لایەنێك سەرپەرشتی ناوچەی ئارام بكات.

هەروەهاوتیشی باسی دۆخی ئابوری سوریا و پرسی ئاسایشی نەوتی و كێڵگە نەوتیەكانی سوریا كراوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەوە  رێككەوین كە كێ ئەو ناوچانە سەرپەرشتی بكات كە كێڵگە نەوتیەكانی لێیە.

وتیشی لەكۆبونەوەی ئەمرۆدا گفتوگۆدەكرێت لەسەر ئەوەی كە كێ  ئەو ناوچانە بەرێوە بەرێت كە كێڵگە نەوتیەكانی لێێە ئەمرۆش ئەو لایەنە دیاری دەكرێت.

لەبەشی دووەمی كۆنفرانسەكەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند هەماهەنگی باشیان لەگەڵ روسیا هەیە و سەرۆك پۆتین بەوردی چاودێری دۆخەكەدەكات

وتیشی ئەوان لهاتوون بۆ سوچی بۆ ئەوەی هەندێك دۆسیە یەكلایی بكەنەوە و ئەمرۆ چەند كۆبونەوەیەكی گرن لەسەر دۆخی ناوچەی ئارام و هەروەها دۆخی ئەمنی ناوچەكە دەكەن