ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:21 - 24/10/2019

ئەردۆغان هەرەشە دەكات‌

پەیسەر پرێس

سەرۆكی كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردغان هەرەشە لە ئەورپا و ئەمریكا دەكات و دەڵێت ڕۆژێك دێت دەرگایی پەنابەران بەرووی ئەوروپادا دەكەمەوە.

ئەردۆغان دەشڵێت وڵاتەكەی زۆر بەهێزەو رووبەرووی هەر هێرش و پەلامارێكی نێودەوڵەتی  دەبێتەوە لە رێگەی هەر وڵاتێكەوە بكرێتەسەریان.

وتیشی ئەوان بۆیە هێرشیان كردووەتە سەر رۆژئاوای كوردستان چونكە بەشێكی زۆر لە هاوپەیمانەكانیان پشتیان لە بەڵێنەكانیان دەربارەی توركیا كردووە و دژی بەرژەوەندیەكانی وڵاتەكەی وەستاونەتەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی ، ئێستا لە سوریا رووبه‌ری 4220 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ش له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ باكووری سووریا كۆنترۆڵ كردووه‌".

لە بەشێكی تریی قسەكانیدا وتیشی ئەگەر كاتی مۆڵەتی گشانەوە هێزەكوردیەكان لە رۆژئاوای كوردستان نەكشێنەوە لە ناوچەی ئارام بەتوندی هێرش دەكاتەسەریان.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی توركیا باسی ئەمریكای كردوو وتی ئەو سیناتۆرانەی كە بەشێك لە كوردەكان بۆ ئەمریكا بانگ دەكەن باجی ئەو كارەیان دەدەن ورۆژێك دێت دەزانن كە چ كارێكی هەڵەیان كردووە.

لەكۆتای وتارەكەیدا ئەردۆغان رایگەیاند ئەوان بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەكەیان و لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتیشدا لەو بارەیەوە قسەی كردووە