02:24 - 01/11/2019
ورده‌كاریی دواین سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد و
له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ڵێنی كپكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای
عێراقی داوه.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس له‌زاری به‌رپرسانی باڵای عێراقه‌وه
ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا، قاسم سوله‌یمانی به‌فڕۆكه‌یه‌ك
گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای
ئه‌منی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه، كه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌و
به‌رپرسانه شتێكی كتوپڕ بووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، نه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
به‌شداریپێكراوه، نه ئاگاداریش بووه.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق كه ئاگاداریی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه
بووه له‌زاری قاسم سوله‌یمانییه‌وه ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه فه‌رمانده‌كه‌ی فه‌یله‌قی
قودس وتویه‌تی "ئێمه له ئێران ده‌زانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كان
بكه‌ین، كه شتێكی له‌وشێوه‌یه له‌ئێران ڕووده‌دات ده‌زانین چۆن كۆنتڕۆڵی بكه‌ین".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قاسم سوله‌یمانی به‌ڵێنی كپكردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه
به به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق ده‌دات، بۆیه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ له‌پاش تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر
سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ به‌غدا، خۆپیشاندانه‌كانی عێراق توندوتیژی زیاتری به‌خۆیه‌وه
بینیوه و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕوبه‌ڕووی پێكدادان بوونه‌ته‌وه،
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ر پاش سه‌ردانه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی، له‌شوێنێ
نادیاره‌وه به قه‌ناس ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كرا.
ئه‌سۆشیه‌تید پرێس ده‌ڵێت، تا ئێستا سوله‌یمانی شكستیهێناوه له‌وه‌ی
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دابمركێنێته‌وه، به‌ڵام شتێكی نامۆ له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌دیده‌كرێت، ئه‌ویش كه‌سانێكن كه جلی مه‌ده‌نی
ڕه‌شیان پۆشیوه و ماسكی ڕه‌شیش به ده‌مووچاویانه‌وه‌یه و ڕوبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران
گازی فرمێسك‌ڕێژ ده‌ڕێژن، هه‌ربۆیه گومانی به‌هێز ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی
ڕوخساریان دیار نییه و به‌خۆیان ده‌ڵێن هێزی ئه‌منی، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به‌ئێران
بن.
ئاژانسه‌كه له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا باس له‌وه‌شده‌كات، ئێران هه‌ژموونی خۆی له
عێراق و لوبنان له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی شكستی لایه‌نه شیعییه هاوپه‌یمانه‌كانی
ئێران بۆ پاراستنی هه‌ژموونی ئێران له‌شاره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته.