ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:08 - 18/12/2018

عادل عەبدولمەهدی ناوی كاندیدەكانی نەگۆڕی و پەرلەمانیش كۆدەبێتەوە‌

پەیسەر

ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و عادل عەبدولمەهدیش ناوی هیچ كاندیدێكی نەگۆڕی.

بڕیارە كاتژمێر 1ی دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر هەشت كاندیدەكەی كابینەی عادل عەبدولمەهدی كۆببێتەوە، بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس شەش وەزارەتیان بەتەواوەتی یەكلایی بوونەوە كە دارا محەمەد ئەمین كاندیدی وەزیری دادیشی تێدایە.

پەیسەرزانیویەتی عادل عەبدولمەهدی ئامادەنەبووە ناوی هیچ كاندیدێك بگۆڕێت، بەهۆیەوە پێدەچێت كوتلەی سائیرون بەرابەرایەتی موقتەداسەدر و فراكسیۆنی یەكێتی و چەند فراكسیۆنێكی تر بایكۆتی دانیشتنەكە بكەن