ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:42 - 07/11/2019

دیداری نەینەوا بۆ وەبەرهێنان لە هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌

پەیسەر پرێس

پرۆژه‌ى دەستپێشخەری ئاسانکاری وەبەرهێنان لە نەینەوا، دیدارى نه‌ینه‌وا بۆ وەبەرهێنان، له‌ هه‌ولێر سازده‌كات.

دەستپێشخەری ئاسانکاری وەبەرهێنان لە نەینەوا، کە بەشێکە لە پڕۆژەی حکومڕانی بۆ کارامەیی و بەرپرسیارێتی لە عێراق (تکامل) کە ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پاڵپشتی دارایی دەکات، هەڵدەستێت بە سازدانی دیداری نەینەوا بۆ وەبەرهێنان لە هەولێر.

دیداره‌كه‌ لە بەرواری ٤ و ٥ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.