ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:57 - 27/11/2019

لیستى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى داواى لابردنى عەبدولمەهدی ده‌كه‌ن‌

پەیسەر پرێس

بەپێی بەڵگەنامه‌یه‌ك كه‌ دەست پەیسەر پرێس كەوتووە، ١١٩ پەرلەمانتار داوای لێپرسینه‌وه‌و له‌سه‌ركارلابردنى عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ده‌كه‌ن.

په‌رله‌مانتاره‌كان ناوى خۆیان له‌ لیستێكدا رێكخستووه‌، واژۆیان كردووه‌ بۆ له‌سه‌ركار لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى.

محه‌مه‌د خالید سەرۆکی فراكسیۆنى(بیارق الخیر) لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، ١٦٦ واژۆى په‌رله‌مانتاران بۆ لێپرسینه‌وه‌و له‌سه‌ركار لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌فته‌ى رابردوو گوتى، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رپرسیارێتى هه‌ڵده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ى بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران بخاته‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌.

گوتیشى، دۆخى ئێستا دواى ٥٠ رۆژ سه‌ختتره‌ له‌ سه‌ره‌تاى قه‌یرانه‌كه‌، بۆیه‌ ١٦٦ واژۆ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ت كۆكراوه‌ته‌وه‌.