ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:26 - 07/01/2020

مەرجی شیعەكان بۆ دانانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی‌

پەیسەر پرێس

لایه‌نه‌ شیعه‌كان ویستی تازه‌یان ئه‌وه‌یه‌، جارێكى تر عادل عه‌بدولمه‌هدى بكه‌نه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران و هیچ كاندیدێكى نوێ ئه‌و پۆسته‌ دەستنیشان نەكرێت، به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ى ناوبرا بتوانێ و رۆڵى گرنگ بگێرێت له‌ ده‌ركردنى یاسایه‌ك تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ شیعیه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ جارێكی تر متمانه‌ بده‌نه‌وه‌ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌رجێك سه‌ركه‌وتووبێت له‌ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، جگه‌ له‌ ره‌وتی سه‌در هه‌موو لایه‌نه‌ شیعیه‌كان پشتیوانی ئه‌و رێگاچاره‌یه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێناچێت عه‌بدولمه‌هدی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت.

به‌پێی نه‌خشه‌رێگای شیعه‌كان كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌ چەند گۆڕانكارییەكی وزارییەوە، له‌ په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ ده‌درێته‌وه‌.

په‌یسه‌رپرێس زانیویه‌تی به‌ڵێنی ئه‌و لایه‌نه‌ شیعیانه‌ وایكردووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌، به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ كار بۆ دەركردنی یاساكە بكات لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەویش لە رێگەی هەوڵە دیبلۆماسییەكانییەوە.