ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:19 - 31/01/2020

له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێراندا 64 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی برینداربوون‌

پەیسەر پرێس

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێراندا برینداربوون بۆ 64 سه‌رباز زیادیكردووه‌.

 سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی برینداربوون به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانه‌وه‌ مێشكیان شڵه‌قاوه‌.

ڕۆژی 3ی كانونی یه‌كه‌می ڕابردوو، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، سوپای پاسداران چه‌ندین مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئمه‌ریكی كرد له‌ نزیك هه‌ولێری پایته‌خت.

له‌كاتی خۆیدا سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، هیچ سه‌ربازێكیان زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه‌، پاشان دانی به‌وه‌دا نا كه‌ چه‌ند سه‌ربازێكیان برینداربووه‌ و ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی برینداره‌كان زیادده‌كات. پنتاگۆن ده‌ڵێت، ورده‌ورده‌ نیشانه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت.