01:09 - 09/03/2020
په‌یسه‌ر زانیاری ده‌رباره‌ی دواهه‌وڵه‌كانی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كات
سه‌عد متڵه‌بی سه‌ركرده
له ده‌وڵه‌تی یاسا به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند له‌ئێستادا گفتوگۆ له‌نێوان چواركه‌سایه‌تی
گه‌وره‌ی شیعه‌دا هه‌یه كه بریتین له‌به‌رێز عه‌مار حه‌كیم و به‌رێز نوری مالكی
و به‌رێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌رێز هادی عامری بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێك رێكبكه‌ون
بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر كه‌سێك رێككه‌وتن ئه‌وه ده‌تواندرێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی سائیرون
بكرێت و دواتر له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌ش دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی
بكرێت كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی پێویست ده‌هێنێت.
مه‌تڵه‌بی ئاشكرای
ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی یاسا كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نابێت و به‌ڵكو یارمه‌تیده‌ری
خێر ده‌بێت بۆ كوتله‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی
ده‌ڵێت باسی نوری مالكی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه
به‌ڵام ئه‌و له‌لایه‌ن كوتله‌كانی تره‌وه كاندید كراوه نه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا و بریاری
ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌یه له‌م قۆناغه‌دا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رنه‌گرێته‌وه.