ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:19 - 10/03/2020

شه‌مخانی به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌رایه‌وه‌‌

پەیسەر پرێس

نه‌هرۆ ره‌واندزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بۆ نێوه‌ندگیری نێوان لایه‌نه‌ شیعیه‌كان هاتبوو به‌ڵام به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌رایه‌وه‌ و هیچی بۆنه‌كرا.


ره‌واندزی ده‌ڵێت له‌دوای كۆچی دوای قاسم سوله‌یمانی ناوماڵی شیعه‌ زۆر خراپ تێكچووه‌ و ناتوانن بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، ده‌شڵێت شه‌مخانی له‌ئیتڵاعاته‌ به‌ڵام سوله‌یمانی له‌ سوپای پاسداران بووه‌ و په‌یوه‌ندی ئه‌و دوانه‌ش له‌ناوخۆی ئێرانه‌وه‌ باش نیه‌، و ناكۆكیان هه‌یه‌ بۆیه‌ پێم وانیه‌ كاریگه‌ری شه‌مخانی ئه‌و كاریگه‌ریه‌ بێت كه‌ پێشتر قاسم سوله‌یمانی هه‌یبووه‌.


ره‌واندزی ده‌ڵێت زۆر روون دیاره‌ شه‌مخانی نه‌یتوانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و به‌ده‌ست به‌تاڵی گه‌رایه‌وه‌، چونكه‌ پرسه‌كه‌ ئه‌م جاره‌ زۆر ئاڵوزبووه‌.


رۆژی شه‌ممه‌ 7ی ئازار عه‌لی شه‌مخانی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گفتوگۆ ده‌كات ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و پرسه‌ گرنگ و هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.