ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:47 - 06/05/2020

دوژمنایەتیکردنی پەنابەران لە تورکیا مەترسی لەسەر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زیاتر دەکات‌

پەیسەر

گەرچی لەسەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیدەویست بچێتە ژێرباری بوونی ڤایرۆسی كۆڤید 19 لە وڵاتەكەی بەڵام هێندەی نەبرد حاڵەتەكان لەوەدا نەما بتوانن بیشارنەوە. هەرزووش ناوەندەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەستنیشانكران و یەكێك لەو شوێنانە زیندانەكان و پاشان هەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكانە لە توركیا،

لەدوای تۆمارکردنی یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی پێشوودا، ژمارەی تووشبووان بەڕێژەیەکی ئێجگار زۆر لە تورکیا زیادیکردووە، ئەمەش وڵاتەکەی خستووەتە ڕیزی (دە)وڵاتە زەرەرمەندەکە لە ڕێژەی تووشبواندا. هەرچەندە دەوڵەت هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات، هێشتاش بەرامبەر ململانێکانی ڤایرۆسەکە لەکێشەدایە.لە دیارترینی ئەو ململانێیانەش ژمارەی زۆری پەنابەرانە.
کەمال کیرسیجی، فەرمانبەری سیاسەتە دەرەکییەکانی تورکیا دەڵێت "ژمارەی پەنابەرانی سوری و ئەوکەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن و کۆچبەران نزیکەیی دەگاتە ٥ ملیۆن کەسن. زۆرینەی ئەو پەنابەرانە ژیانێکی ناجێگیریان هەیەو لە هەلومەرجێکی ئاڵۆزدا دەژین کە ئەمەش وادەکات ئاسانتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بن و بڵاویبکەنەوە."

پێداویستییەکانی پەنابەران
لە ئێستادا پیویستییەکی زۆری هاریکاری نێودەوڵەتی هەیەو بەو پێیەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ سنوور ناناسێت، ئەوا دەوڵەتی تورکیا دەبێت دۆخی ئاوارتە (استثنائی) لەبەرچاو بگرێت بەوەی پێداویستی پەنابەران جێبەجێبکات و پارێزگاریان لێبکات.
ململانێی ئابووری یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی پەنابەران. بەپێی ڕێککەوتننامەیەک کە لە ئازاری ٢٠١٦دا لەنێوان یەکە ئەوروپییەکان و دابینکەرانی تورکیا واژۆکراوە، نزیکەی ١.٥ ملیۆن دۆلار دەبێت پێشکەشی پەنابەرە سوورییە هەژارە کان و ٢٠٠،٠٠٠ پێشکەشی ئەوانەبکرێت کە سووری نین و داوای مافی پەنابەریی دەکەن. هەرچۆنێک بێت ئەم پرۆگرامە کە بە پرۆگرامی فریاگوزاری کۆمەڵایەتی ناسراوە پێداویستی پەنابەران دابین ناکات، بۆیە نزیکەی ملیۆنێک پەنابەر ناچارن کاربکەن تا بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.

دۆخی مەترسیدار
بەوپێیەی نزیکەی سێ یەکی تورکەکان کاری نا فەرمی دەکەن، ئەوا پەنابەران بۆ کاری مەترسیدار و بە کرێی کەم دەخەنە سەر کار.
ئێستاش بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێکی زۆری پەنابەران کارەکانیان لەدەستداوە بەشێکیشیان بەهۆی خراپی باری ئابوورییانەوە بە ناچاری ئەو کارانەیان قبوڵکردووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ کەس ئامادە نییە بیانکات.

بەپێی توێژینەوەیەکیش کە لە دواییەکانی ساڵی ٢٠١٧دا ئەنجامدراوە٪٦٥ ی تورکەکان پێیان وایە ئابووری تورکیا بەهۆی باری گرانی پەنابەرانەوە لەژێر هەڕەشەدایە.
هێشتا دەوڵەتی تورکی ڕێکاری پێویستی لەبارەی پەنابەرانەوە نەگرتۆتە بەر ، تەنها جەند بڕیارێکی لەبارەی کۆڤید-١٩ەوە بڵاوکردۆتەوە لەکاتێکدا ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنامەی تایبەت بە پەنابەرانیان ڕاگەیاندووە. لەسەر دەوڵەتی تورکی پێویستە سیاسەت و پلانگەلێک دابڕێژێت کە لەخزمەتی پێداویستییەکانی پەنابەران و کۆچبەران و تەندروستییاندا بێت.

بەشێک لە تورکەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە پەنابەران ڕەتدەکەنەوە و بەوە تۆمەتباریان دەکەن کە سەەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکەن، بۆیە پێویستە لە ئێستادا جیاوازی تەندروستی لەنێوان پەنابەران و دانیشتوانی وڵاتەکەدا نەکرێت و چارەسەر بۆ هەمووان پێویستبێت چونکە ڤایرۆسەکە مەترسییە بۆسەر ژیانی هەموو دانیشتوان پێکەوە.