ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:24 - 06/05/2020

سەرەڕای كەلێنەكانی بەرنامەی كارەكەی، ئایا متمانە بە كابینەكەی كازمی دەبەخشرێت؟‌

پەیسەر پرێس

پێگەی فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرنجەكانی خۆی لەبابەتی بەرنامەی كابینەكەی مستەفا كازمی بڵاو كردووەتەوەو تیایدا ئاماژەی بەوە داوە سەرەڕای ئەوەی كە لەچاو بەرنامەكانی پێشووی خۆی باشتر و پێشكەوتوو ترە بەڵام لە سەرنج و ڕەخنەش خاڵی نییە.

 
ئەمڕۆ 6/5/2020 پێگەی فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرنجەكانی- لیژنەی جێبەجێكاریی بەرنامە حكومیەكان و پلانی ستراتیژیی -  لە چەند خاڵێكدا خستوەتە ڕوو ، كە بەكورتی لەمانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێـتەوە:

1-لە بڕگەی چوارەمدا باس لەوە دەكات كە ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیە لە خوارەوە بێـت و بەمەبەستی هاوكاریی كردنی پارێزگاكانی باشوور و یان ئەگەر كارەساتێك بێـتە پێشەوە، یاخود كێشەی هەرێمی كوردستانی بێـتە سەر، ئەو دیاریی نەكردووە بە چ میكانیزمێك ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەت.

2- بە هیچ شێوەیەك باسی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە .

3- كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەند ئاماژەی پێنەكراوە. بەتایبەتی كێشە داراییەكانی و چۆنیەتی چارەسەركردنی.

4- لە بڕگەی سێیەمدا هاتووە كە ئەنجومەنێكی پەیوەست بە ئابووری و وەبەرهێنان دروست دەكات ، ئەوەش لە ڕوانگەی كردەییەوە ناواقیعییە.

5 – بە هیچ شێوەیەك باسی بوژانەوەی كەرتەكانی  كشتوكاڵ و پیشەسازیی نەكردووە .

6- بە شەرمنی باسی هەژاریی و بێكاریی كردووە ، كە گەورەترین كێشەی بەردەم حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق بووە.

7-  لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق هیچ ئاماژەیەكی تێدا نیە.

8- قسەی یەكلاكەرەوەی لەبارەی داهاتووی هێزی پێشمەرگەو شایستە داراییەكانی ئەو هێزەی تێدا نیە.

9- لەبارەی پارەی نادیار و دزراوی عێراق و  ڕادەستكردنی تاوانبارانی گەندەڵی گەورەی تێدا نیە بۆ ڕادەستكردنیان بە دادگاكان.

10- هیچ میكانیزمێك دیاری نەكراوە سەبارەت بە قەرزەكانی سەرعێراق و چۆنیەتی دانەوەیان.

11- هیچ ئاماژەیەك نەدراوە سەبارەت بە مانەوە یان دەركردنی هێزی بیانی لە عێراق.

12- باسی دامەزراندن وگرێبەستەكانی تێدا نەكراوە.

سەرەڕای هەبوونی ئەو ڕەخنە بنەڕەتییانەی كەلەنێو بەرنامەی كاری مستەفا كازمیدا هەیە، بەڵام وابڕیارە كاتژمیر 9 ی ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببنەوەو ئەگەر ڕێژەی یاسایی ئامادەبن یەكلایی بكرێـتەوە...