ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:40 - 06/08/2020

ئینیستیتۆی پاستوری پزیشكی له‌و باره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵـێن؟‌

پەیسەر پرێس

پزیشكێكی ئێرانی به‌ناوی (دكتۆر عه‌زیمی ئه‌كبه‌رزاده‌ خیاوی) له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دا باس له‌وه‌ ده‌كات چاره‌سه‌ری كۆرۆناو چۆنیه‌تی ڕێگریی كردنی زۆر ئاسانه‌و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی پێبدرێت به‌ ئاسانترین شێوه‌ چاره‌سه‌ریان ده‌كات.

 
دكتۆرئه‌كبه‌ر زاده‌ له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا باس له‌ گرنگی پێوه‌دانی (مێش هه‌نگ) ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌نگه‌وانن یان یان رۆژێك له‌ رۆژان هه‌نگ پێوه‌ی داوون به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كۆرۆنا ناگرن، ئه‌و له‌ میانه‌ی گفتوگۆكه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پزیشكانی ده‌رمانساز ده‌توانن زۆر به‌ ئاسانی ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر دروست بكه‌ن، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش مێش هه‌نگه‌كان نه‌كوژن، ناوبراو له‌ میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ هه‌نگه‌وانێكی ناوچه‌ی ئه‌رده‌بیل و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئێران ئه‌و ڤایرۆسه‌یان نه‌گرتووهو ئه‌وه‌شی به‌به‌ڵگه‌هێناوه‌ته‌وه‌‌.

دكتۆرعه‌زیمی ئه‌كبه‌رزاده‌ پسپۆڕی كلینیكی بایۆلۆژیی و كیمییاییه‌و ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئینیستیتیۆی پزیشكی –پاستور-بووه‌ له‌ ئێران، ئه‌و ئینیستیتۆیه‌ له‌داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه‌ ناوبراو ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئینیستیتۆكه‌یان بووه‌، كه‌سێكی به‌توانایه‌، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه‌ ده‌ڵێت به‌ پێوه‌دانی هه‌نگ نه‌خۆشی كۆرۆنا چاره‌سه‌رده‌بێت و ڕێگره‌ له‌ تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه‌، له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه‌ نه‌بووه‌و ئاگاداریی نین، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا یه‌ ده‌بێت ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی یاسایی خۆیه‌ په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته‌ به‌رده‌ستی لیژنه‌ی توێژینه‌وه‌و پسپۆڕو چه‌ندین قۆناغ ببڕێت تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌وجا بڵاوبكرێته‌وه‌ یان به‌كار بهێنرێت، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پاستوردا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رمانه‌كه‌ ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌هه‌یه‌ گوتوویانه‌ ناوبراو خانه‌نشین بووهو پێده‌چێت قسه‌یان له‌سه‌ر لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی پێشكه‌ش كردنه‌كه‌ی بووه‌ نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌و په‌سه‌ند كردنی چاره‌سه‌ره‌كه‌‌.

له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تا ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای زه‌به‌لاح و پزیشك و پسپۆڕیی بواری ده‌رمان پێشنیاری پێكوته‌و ده‌رمانی جۆراوجۆریان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ی تێدا نه‌بووه‌، پزیشكان و شاره‌زایانی ڕووه‌كناسیش له‌و بواره‌دا قسه‌ی خۆیان هه‌بووه‌و دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌و چاره‌سه‌ریش به‌رده‌وام له‌ژێر لێكۆڵێنه‌وه‌دایه‌ و تا ئێستا كه‌س نازانێت ئاكامه‌كه‌ی به‌كوێ ده‌گات.