ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:46 - 29/11/2020

کوشتنی فەخریزادە؛ کاردانەوەکان، هۆکاری کوشتنی و بێدەنگی ترەمپ و بایدن‌

پەیسەر


کوشتنی موحسین فەخریزادە چەندین کاردانەوەی لەسەرانسەری دنیادا بەدوای خۆیدا هێنا. هەر لەنەتەوە یەکگرتوەکانەوە تا بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکەش قسە و کاردانەوەیان بۆ روداوەکە هەبوو، ئیسرائیلی سەرەڕای ئەوەی بە فەرمی دانی بە کوشنەکەیدا نەناوە ، بەڵام بە نافەرمی ڕایگەیاندوە کە ئەو کوشتویەتی، لەم نێوانەدا ترەمپ و بایدن هێشتا هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

 

نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند،هەرجۆرە کوشتنێکی نایاسای ئیدانە دەکەین و داوای دانبەخۆداگرتنی کرد لەهەر جۆرە هەنگاوێک کە گرژی لە ناوچەکەدا زیاد بکات.

بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیل بە بکوژی فەخریزادە دادەنێن و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیاندا.

عەلی خامنەی، ڕابەری ئێران، لە پەیامی سەرۆخۆشی کوشتنەکەیدا باسی لەوەکرد، دەبێت "هەوڵە زانستییەکانی فەخریزادە بەردەوامبێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران بڕیاردەران و جێبەجێکارانی ئەم ڕوداوە سزا بدەن."

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێرانیش ئاماژەی بەوەدا، وەڵامی ئەم تاوانە لە "کاتی گونجاو"دا دەدرێتەوە.

ئیسرائیل کوشتنەکەی ئەنجامداوە
نیۆرک تایمز لە شیکردنەوەیەکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوەداوە سەچاوە زانیارییەکان ئاژە بەوە دەدەن هیچ گومانێک لەوەدا نیە ئیسرائیل ئەمکارەی ئەنجامداوە، ڕەنگە ئامانجی سەرەکی  کوشتنی ئەم زانا ئەتۆمییە لەم کاتەدا ڕەنگە بۆ ئیفلیجکردنی زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا بێت لە ئەگەری بوون بە سەرۆکی جۆ بایدندا.

بەرپرسێکی ئیسرائیلیش کە چەندین ساڵە بەرپرسە لە چاودێریکردنی فەخریزادە و نەیویستووە ناوی بهێنرێت بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە، "لەبەرئەوەی زانای ئەتۆمی ئێرانمان کوشتووە دەبێت جیهان سوپاسمان بکات و هەرکاتێکیش بە پێویستی بزانین دژی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە جوڵەدا دەبین."

بەرپرسی پێشووی ئیسرائیل Bruce Riedel دەربارەی رووداوەکە دەڵێت، ئۆپراسیۆنێکی بێوێنە بووە و ئێرانییەکانیش هیچ کارادنەوەیەکی کاریگەریان نییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە سەرکەوتنی ئەم ئۆپراسیۆنە بەهۆی ئەوەوەیە کە بەشێکی گەورەی سەرچاوەکانی هەواڵگری ئیسرائیلی زانیاریی دەربارەی ئێران کۆدەکەنەوە.

بۆچی ترامپ و بایدن هیچ کاردانەوەیەکیان نیشاننەداوە؟
.
سەرەڕای کاردانەوەی بەرپرسانی ئێران و بەرپرسەباڵاکانی وڵاتان لەسەر کوشتنی فەخریزادە، بەڵام تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەک لە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن نەبیستراوە.

ترەمپ سەرقاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە
سێ هەفتەیە دۆناڵد ترەمپ، جگلە لە سەرقاڵبوون بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیچ کاردانەوەیەکی نیشاننەداوە لەسەر روداوە نێودەوڵەتییەکان، داوا یاساییەکانی لەسەر ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان وایکردوە، تەنانەت لەناو کۆشکی سپیشدا تەنها دووجار دەربکەوێت، جارێک لەسەر بۆرسە قسەیکرد و جاری دووەم لە ئاهەنگی ڕۆژی سوپاسگوزاریدا بوو.

بایدن بە وریایەوە مامەڵە دەکات
بایدن لەم کاتەدا لەڕوی یاسایەوە هیچ قورساییەکی نیە و کاریگەری نییە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرەڕای ئەوەش کاردانەوەی بایدن لەمکاتەدا رەنگە ببێتە تۆمەتێک لەسەری وەک هاوکار و هاوهەڵویستی لەگەڵ ئێراندا تۆمەتبار بکرێت.

نیۆرک تایمز ئاماژەی بەوەداوە، کوشتنی فەخریزادە لەمکاتەدا لێدانە لە بایدن و هەڵبژاردنەکانی بەردەستی بۆ نەگەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکەی پێشوی نێوان ئەمریکا و ئێران و پەکخستنی هەوڵە دیبلۆماسییەکان
مارک فیتز پاتریک ، بەرپرسی پێشوی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە وەزارەتی دەرەوە، ڕۆژی هەینی لە تویتێکیدا نوسیویەتی " هۆکاری تیرۆرکردنی فەخریزادە بۆ ڕێگرتن نەبوو لە توانای جەنگی ئێران، بەڵکو بۆ ڕێگرتن بوو لە دیبلۆماسییەت"