پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتیكی خامۆشكراو و بێ جوڵە

03/06/2020

چۆمان محەمەد

پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەمدایەو یەك ساڵ و شەش مانگە دەستیان بەكاركردوە، تەنهاپێنج یاسای دەركردوەكە بریتین لەمانەی خوارەوە:

  1-یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم .
2-یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پارێزگاكان ژمارە ۳سالی ۲٠٠۹.
3-یاسای بەخاوەنكردنی ئەوزەویانەی لەسنوری شارەوایەكان زیادەرۆییان كراوەتە سەر .
4-یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی .
5-یاسای چاكسازی لەموچەو دەرماڵە.

بەدرێژای ئەو ۱۸ مانگە گەر سەرنج بدرێت ، پەرلەمانی كوردستان ژمارەیەكی كەم یاسای دەركردوە، ئەوانەشی كە دەریكردوون زۆربەیان یاسای ناپێویستن،دەیان پرس و بابەت پیویستیان بە یاسا هەیە،دەیان یاسای هەستیار پێویستیان بە هەموار هەیە،كوردستان پێویستی بە دەستور هەیە، پێویستی بە یاسای بودجە هەیە لەم قۆناغە سەختەی دارایدا،ببینین پەرلەمان ئەركی چاودێریكردنی حكومەی(رقابە علی السلطە التنفیذیة)تەواو فرامۆش كردوە.

لەم هەمو بێرێزیكردن بەیاسا و بە هەدەردانی پارەی وڵات و گەندەڵییەدا،پەرلەمان تەواو تەماشاچی دۆخەكەیەو هیچ رۆڵێكی نیە،نە بە پرسیاركردن نە بە لێپرسینەوە نە بە وەرگرتنەوە و بانگكردنی وەزیرەكان و سەرۆكی حكومەت.

ئێستا سەردەمی كۆرۆنایە وەزیری ناوخۆ دەسەڵاتی رەهای بەدەستە تەجاوزی سەرجەم دەسەڵاتەكانی كردوە ، كەچی پەرلمان نقەی لێوە نایەت.
باسی ۲۷ ملیار دۆلار دەكرێت پەرلەمان لە غەفلەتدایە.

لەدەرئەنجامدا دەگەینە ئەو راستیە تاڵ و ناخۆشەی كە ئەم خولەی پەرلەمان بە بەراوردی خولەكانی تر، بێ كەڵكترین و بێدەسەڵاترین و لاوازو سسترین خولە، لەروی كوالیتی ئەندام پەرلەمانەكانیشەوە زۆر نزمترە ،بەشێكی زۆریان هەر لەبنەماوە لەكاری پەرلەمانی تێنەگەشتون و نازانن.

 بەداخەوە پارتی دیموكراتی كورستان بە پلەی یەكەم و دواتریش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،رۆلیان هەبوە لە بێ ئەرزشكردن و بێ متمانەی خەڵك بەرامبەرپەرلەمان.

پارتی بە بەرنامە كاری لەسەر ئەمە كردوە، بەتایبەت لەدوای ئەوەی لە خولی پیشو لە بابەتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم تەواو هەستی بە كەمینە و تەنهای خۆی كردو دركی بە گرنگی و گەورەی پەرلەمان كرد، بۆیە لەوساتەوە بە پلان كار لەسەر پاوانكردن و نەمانی متمانەی دەكات لای خەلك.
تەزویر ساختەكارییان كردلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كەمی رێژەی بەشداریی خەڵك چاوەروانكراو بوو كەپەرلەمانی ئەم جارە پەرلەمانی هەمو خەڵكی كوردستا نیە.

ئێستا پەرلەمان لە زهن و خەیاڵدانی تاكی كوردا بە دامەزراوەیەكی زیادو بێ كەڵك و بارگرانی دارایی بۆ بودجەی گشتی لێی دەروانن، نەك وەك دامەزراوەیەكی یاسا دانان و یەكێك لە پایەكانی دەسەڵات و دەسەڵاتی یەكەمی یاسادانان و لێپێچەرەوەی حكومەت.

بۆچوونەكان ڕای نووسەر نیشان دەدەن و پەیسەر پرێس بەرپرس نیە


پارێزەری راوێژكار
۳/٦/۲٠۲٠