حكومەتی هەرێم لە چاكسازیدا دۆستی وتار و نەیاری كردار

06/07/2020

چۆمان محەمەد

نزیك دەبینەوە لەتێپەڕینی یەك سال بەسەر پێكهینانی ئەم كابینەی حكومەتی هەریم،یەكێك لە دروشم و بەرنامەی كاری حكومەت بەگژاچونەوەی گەندەڵی و یٔەنجامدانی چاكسازی بوە،حیزبە بەژداربوەكان (یەكێتی و پارتی و گۆران) بە یٔامانجی چاكسازی و روبەروبونەوەی گەندەلی بەژداریان لەحكومەت كردووە.

سەرۆكی حكومەت لە چەندین دۆخ و وتاردا ئەنجامدانی چاكسازی وەك شوناسی یٔەم كابینەی حكومەت ناساندوە، بەردەوام جەختی لێكردۆتەوە، بەڵام هەنگاو رێگەكان زۆر سست و لاوازن بۆ روبەروبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی ریشەی موقارەنەتەن بە گەورەی قەبارەی گەندەلی وگرتنەوەی سەرجەم سێكتەرەكان،بەهانەو پاساوەكان وەك رابردو ریز كراون لە دەستەوەستاوییان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ریشەی و كرداری،بەداخەوە گەندەڵی لەرابردو بۆ یەكێتی وپارتی هۆكاری گەشە و ژینگەی لەباری مانەوە و بەردەوامیان بوە.

بۆیە هەر هەنگاوێك بنین دژ دەبێت لەگەڵ بەرژوەندی دارایی حیزبی و خواستی كادرە دلسۆزەكانی حیزب، حكومەتی هەرێم جگە لەئامادەكردنی پرۆژەیاسایەكی چاكسازی لەموچەو دەرماڵەوخانەنیشینی نێرایە په‌رلەمانی كوردستان یاسای بۆ دەرچوە لەگەڵ كۆمەڵیك بریارلەبەرواری 5/5/2020، هیچ كردار و هەنگاوێكی جدی نەناوە بۆ ئەم پرسە هەستیارە، ئەو یاسایەش لە جێبەجیكردندائاریشەو كێشەی تێدایە حكومەت تەواو جدی نەبێت لە جێبه‌جێكردنی یاساكەدا ئەوا هیوای زۆری لەسەر هەڵبچنین بۆ نەهیشتنی موچەو خانەنیشینی نایاسایی ودوو موچە و بابەتی دەرماڵەكان. 

دۆخی ئیستا كوردستان نغرۆ بوە لەگەندەڵی، سێكتەر و بواری ژیان نەما وە گەندەڵی داینەڕزاندبێت، رۆژانە پەنجە نەرمدەكەین لەگەل گەندەڵی جۆراوجۆر،لەئێستا بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە سەرەتای بەشداریی لەحكومەت پێداگر فشاردروستكەرە بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی ،دە مانگ تێدەپەرێت بەسەر دروستبونی ئەم كابینەیەی حكومەت لەواقیعدا كارو بریاری كاریگەرو بەرهەمدارمان نەبینیوە.

دەپرسین ئایا حكومەت؛
۱_بۆ سیستەمی بایۆمەتری فەرمانبەران جێبەجێناكات وجدی نیە بۆ خستنەروی ژمارەی راستەقینە موچە خۆران ونەهێشتنی موچەخۆی بندیواروبونی زیاد لەموچەیەك؟

۲_حكومەت بۆ پرۆژە یاسای بودجە نانێرێتە په‌رله‌مان لەپێناو چەسپاندنی شه‌فافیەت و نەخواردنی داهاتی وڵات؟
۳_ حكومەت چ كارێكی كردوە بۆ نەهێشتنی راوروت و دزیی مەرز و دەروازەكان؟ زیاد لە هەشت مانگە پەرلەمانتاران هاوار ئەكەن.
٤_ چ كارێك كراوە بۆ ئاشكراكردنی ژمارەی راستەقینەی داهات و پارەی نەوت و پارەی تەنكەرە نەوتیەكان؟
٥_چ كارێك كراوە و بینیومانە لە هەواڵەكردی گەندەڵكاران بۆ دادگا ؟کەلە ئیستادا گەندەڵی بۆتە جێی ستایش و پیزانین. 
٦_حكومەت چ كاریكی كردوە  بۆ رێگری لەو قۆرغكاریەی كۆمپانیا حیزبیەكان ئەنجامی دەدەن لە دەوڵەمەندكردن وبەهێزبونی حیزب لەسەر مایەپوچی و لاوازی حكومەت؟

 ۷_چ كارێك كراوە بۆ پشتگیریكردن دەست واڵا كردن و دورخستنەوەی دەستی حیزب لە نێو دامەزراوەكانی ( داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی )بۆ زیاتر چاودیری و وردبینی كیشە دارای و گەندەڵییان؟

 ٨_چ هەنگاوێك نراوە بۆ یەکگرتنەوەی هیزی پیشمەرگە و ئەو گەندەڵیانەی لەو بوارەدا دەكرێت؟

 ٩_كامە هەنگاو بۆ دروستكردنی حكومەتێكی رەشیدی خزمەتگوزار دور لە دەستی حیزب. سەختی لایەنی دارایی بێ بازاڕیی و دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناو نەبونی موچە و رێكنەكەوتن لەگەل بغداد دۆخی وڵاتی تەواو دژوار كردوە؟

گەر ئەم حكومەتە ویست و ئیرادەی هەبێت بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی:

هیچ كاتێك هێندەی ئێستا لەبار نیە بۆچاكسازیی

چونكە پێویستی تێپەراندنی دۆخەكە و مانەوەی ئەم حكومەت وكیانی هەرێم بە بەهێزی و رێگری لە توڕەیی و بێزاری خەڵك لە ئه‌نجامدانی شۆرش و ڕزگاربون لەم دەسەڵاتە و گێرانەوەی هیوا بۆ كۆمەلگاتەنها بریتیە لە چاكسازی ریشەی و هەلكردنی قۆڵی مەردایەتی و نیەی راستگۆیانە.

بەڵام بەداخەوە خەریكە راستەیەكی تاڵ لە زیهن و خەیاڵدانی هەموماندا جێگیر دەبێت كە:

ئەم حكومەتە و دەسەڵاتدارانی هەرێم و حیزبی دەسەڵاتدار بە تایبەت (یەكێتی و پارتی)تەنها لە چوارچێوەی دروشمدا باوەریان بە چاكسازی هەیە.

هاوڵاتیانی هەرێم هیچ متمانەیەكیان بەم كاستە سیاسیانە نیە بچوكترین چاكسازیی بكەن، چونكە چاكسازی بە كه‌سانی چاكەخوازو مصلح دەكرێت نەك پشتیوانیكردن له‌گەندەڵكار.

لەرابردوشدا بەرێز( مسعود بارزانی ) ئەو كات سەرۆكی هەرێم بوو خاوەنی دەسەڵاتی رەها بو زیاد لەجارێك لیژنەی چاكسازیی پێكهێنا به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر نه‌بوون.

دەرئەنجام دەگەینە ئەو راستیەی :

بۆ دەربازبون لەم قەیرانانە و هیشتنەوەی ئەم حكومەتە و دروستكردنەوەی متمانە بە پرۆسەی سیاسی و حیزبایەتی تاكە رێگای چارەسه‌ریی ناوخۆییە، چونکە ئەم ستایلی حكومڕانی و مۆدێلی دەستوەردانی حیزب لەحكومەت وڕاو ڕووتە و گەندەڵیە ئاشكرایە،  زۆری بەبەرەوە نەماوە لە دەستپێكی قۆناغی تەواوبوندایە، حكوومه‌ت هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌ جگه‌ له‌ چاكسازیی، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه‌.