کێ کێ بداتە دادگا ؟

23/10/2020

عەلی حەمە ساڵح

وەڵامێک بۆ مەرزی باشماخ و ئەوانەشی لە پشتیانەوە قاچاخیان پێدەکەن ..

 مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ھەڕەشەی ئەوە دەکەن من دەدەنە دادگا!! چونکە باسی قاچخیم کردوە!!

لە ڕابردودا چەندین ڕێگا تاقیکراوەتەوە بۆ ئەوەی من کۆڵبدەم لە دۆسیەی خاڵە سنوریەکان، بەڵام ئیمان و ئەخلاقی سیاسیم ڕێگام پێنادات لەبەر ھیچ ھۆکارێک چاوپۆشی لە تاڵانی خاڵە سنوریەکان بکەم..

ئەوەی دەبێت بدرێتە دادگا ئێوەن، ئەوە ئێوەن بوون بە پاسەوانی قاچاخچیەکان!! بازاڕتان پڕکردوە لە کاڵای
قاچاخ لە ھێلکەو دوگ و میوەو فەرش و ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆن..... ھتد! 

بەڵێ ئەمڕۆ ھیچ بارێکی ڕەسمی داخڵنەکراوە بە گومرگ، بەڵام دەیان باری تەنسیق(قاچاخ) تان داخڵکردوە...

پاش بەیانەکەی منیش پەیوەندیتان کردوە بە ئەنجومەنەکانەوە، پێویست ناکات ئەم بابەتە گەورە ببێت و زانیاری بدەنە عەلی، سبەی ڕێگا بۆ بارھەڵگری ڕەسمی دەکرێتەوە..

من بێمنەتانە دەچمە بەردەم دادگاو بەبەڵگەوە دەیسەلمێنم ئێوە خەریکی قاچاخچین بۆ بەرپرسان، ناوی ھەموو ئەو کۆمپانیاو شەخسانەش دەدەم کە ئێوە ڕێگای قاچاخیان بۆ دەکەنەوە..

ھیوادارم ھاوسەرۆکانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت بە ئەرکی سەرشانی خۆیان ھەڵبستن و ڕێگا لەم قاچاخیە ڕێکخراوە بگرن، ھەموو کەس دەزانێت قاچاخچیەکان کێن و بەناوی کێیەوە دەیکەن و ھێزە ئەمنیەکانیش کە ھاوکارو ئاسانکارن لەش ژێر دەسەڵاتی کێدان...

بە دڵنیایی قاچاخی و کۆمپانیاکاری و گەندەڵی سەرجەم خاڵە سنوریەکان بەھاکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلارەو ھۆکاری سەرەکی گرفتی موچەیە، ئەم داھاتە بگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت لێبڕین نامێنێت...