فقھێکانی ناو یاساکە و دیاری کردنی سێمای عیراق

17/03/2021

بڵێسە جەبار فەرمان

دادگای فیدراڵی (دادگای ئیتحادی) یەكێكە لەبەرزترین و گرنگترین و ھەستیارترین دامەزراوە دادوەرییەكانی عیراقی فیدراڵ.

ئەم دادگایە لە دەستوردا ماددەکانی(٩٢،٩٣،٩٤)ی بۆتەرخانکراوە و دەسەڵاتەکانی زۆرو گرنگن و بەپێی مادە ٩٤ی دەستوریش بڕیاڕەکانی یەکلا کەرەوەو پابەند کەرن دەبن( قراراتها باتە وملزمە).

بەپێی ماددەی ٩٣ی دەستوور، ئەو دادگایە ٨ ئەرکی سەرەکیی هەیە، یەکێکیان پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە.

ئەم دادگایە دەبێت سەربەخۆبێت، بەڵام دەبێت نوێنەری ھەموو پێکھاتەکانی وڵاتی عیراق لەخۆبگرێت.

ئەوەی لە ئێستادا کێشەی دروست کردوە لە نێوان پێکھاتەکان دا بونی شێوازی فقھی ئیسلامیە کە بۆ دادگاکە زیاد دەکرێت.

بە پێی دەستوری عیراقی نابێت ھیچ یاسایەک تشریع بکریت کە پێچەوانەی بنەماکانی ئاینی ئیسلام بێت، ھەربۆیە بڕیارە ٣-٤ فقھی بۆ دادگای فیدرار زیاد بکرێت. لێرەدا کێشە لەسەر بونی فقھێکانی ئیسلام نیە وەک راوێژکار و شارەزا لە بواری بنەماکای ئاینی ئیسلام دا، بەڵکو کێشە لەسەر مافی دەنگدان یا ڤیتۆی ئەوانە بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان. لە پەرلەمانی عیراق دا ئەو یاسایانەی پەیوەندیان بە دەستوری عیراقیەوە ھەیە دەبێت بە ٢/٣ ی دانگی ناو پەرلەمان تێبپەرێن، واتا تێپەراندنی ئەم یاسایە پێویست بە ٢٢٠ دەنگی بەڵێ ھەیە.

بەڵام ھەموارکردنەوەی یاساکە پێویستی تەنھا بە زۆرینەی دەنگەکانی پەرلەمان ھەیە واتا ٨٣ دەنگ بەرەو ژوور.

لە ئێستادا ھەموارکردنەوەی یاساکە وە ھەروەھا یاسایەکی نوێ بۆ دادگای فیدرال ئامادەیە.

بەداخەوە کە فراکسیونە کوردیەکان ھاورانین لەسەر ئەوەی کە کام لەم دوو پرۆژەیە مافی ھەرێمی کوردستان گەرەنتی و دەستەبەر ئەکات. ھەندێک لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم یاسایە وابەستە بکەن بە پشکی ھەرێم لە بوجەی ٢٠٢١ دا کە ئەمە خیانەتێکی گەورەیە لە میلەتەکەمان و نەوەکانی ئایندەمان، چونکە ئەم یاسایە سێمای عیراق دیاری دەکات و ھەمیشەییە لە کاتێک دا بوجە تەنھا بۆ ساڵێکە.

نابێ کورد بەهیچ شێوەیەک و لەبەرهیچ دەسکەوت و ڕێککەوتنێک مساوەمە لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە بکات .